لەدەستپێکی وەرزێکی نوێی چالاکییەکانی بۆردی هۆشیاری سەر بەمەکتەبی ڕاگەیاند و هۆشیاری یەکێتی نیشتمانی کوردستان، چالاکییەکی رووناکبیری لەمەڵبەندی کۆیە بەڕێوەچوو، ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام بوو، تێیدا چوار بابەت پێشکەشکران.
ڕۆژی  ٤/٢/٢٠٢٥ لە یەکەم ڕۆژی چالاکییەکەدا، دوو بابەت پێشکەش کران بەناونیشانی:
بابەتی یەکەم/ دیموکراسی و سوسیال دیموکراسی، د.ئەکرەمی میهرداد پێشکەشیکرد.
بابەتی دووەم/ رێگای ئاورشم و لێکەوتە ئابورییەکانی عێراق لەونێوەندەدا، عەدنان مەنسور، پێشکەشیکرد.
بۆ ڕۆژی دووەم ٥/٢/٢٠٢٥، چالاکییە روناکبیرییەکانی بۆردی هۆشیاری لە مەڵبەندی کۆیە بەردەوام بوو، دوو بابەت پێشکەشکران بەناونیشانی:
بابەتی یەکەم/ تورکیا و گۆرانکارییەکانی ناوچەکە، رێکەوت ئیسماعیل پێشکەشیکرد.
بابەتی دووەم/ گرفتەکانی عێراق و ھەرێم، ئارام حاجی، پێشکەشیکرد.

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved