1976
- مەفرەزەیەکی هەرێمى(٨) توانیان ئۆتومبێلێکی کشتوکاڵی کە ژمارەکەی(10114) بوو لەناوچەی حەریر بسووتێنن.
1977
- دەستەیەك لە پێشمەرگەکان لەسەر رووباری نازەنین(شەقڵاوە) بەرەنگاری هێزێکی دوژمن بوونەوە(5) سەرباز کوژران(9)یتریش بریندارکران.
1977
- بۆسەیەك لە کوسپی سپی لەسەر رێگای گەڵاڵە - رواندوز بۆ قافڵەیەکی سەربازیی نرایەوە(26) سەرباز و سێ ئەفسەر کوژران و سیانزە سەربازیتریش زامارکران، دەستکەوت پێنج کڵاشینکۆف و زیانی هێزى پێشمەرگەش یەک پێشمەرگە برینداربوو.
1985
- هێزێكی گه‌وره‌ی دوژمن كه پێكهاتبوو له(17) تانك و(2) مدرعه و(6) كۆپته‌ر و(2) پیلاتۆز و(150) ئۆتومبێلی پڕ له جاش، په‌لاماری گوندی "گۆپته‌په"یانداو پاش شه‌ڕێكی چه‌ند كاتژمێری له‌لایه‌ن تیپه‌كانی(21ی كه‌ركوك و25ی خاڵخاڵان)ه‌وه به‌رپه‌چدرانه‌وه و زیانی دوژمن كوژرانی (42) جاش و(29) سه‌ربازبوو، ئه‌م سه‌روه‌رییه‌ش به‌خوێنی گه‌شی(3) پێشمه‌رگه تۆماركرا كه شه‌هیدان"حاكم كه‌مال، زوهێر سه‌عدون، ئیسماعیل عه‌زیز ساڵح" بوون، دوژمن توانی گوندی گۆپته‌په بگرێت و پاشان ته‌ختی كرد.
1985
- تێكشكاندنی هێرشی به‌ربڵاوی دوژمن بۆسه‌ر گوندی"كانی سارد"ی ده‌ربه‌ندیخان له‌لایه‌ن قاره‌مانه‌كانی تیپی(55)ی قه‌ره‌داغه‌وه.
1986
- شه‌وی(7/8) پێشمه‌رگه‌كانی تیپی(87)ی قه‌ره‌چوخ چوونه ناوشاری هه‌ولێر و(7) جاشیان به‌دیلگرت.
1995
- هێزه‌كانی پارتی له قۆڵه‌كانی هه‌ندرێن و بێخاڵ و بناری كۆڕه‌ك و كاولۆكانه‌وه په‌لاماری ر‌واندوزیانداو تێك‌شكێنران.
2006
- عەدنان موفتى سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان، پێشوازى لەوەفدێکى پەرلەمانى ئەوروپا کرد.
2006
- ئەنجومەنى وەزیران بەسەرۆکایەتى عومەر فەتاح سەرۆکى حکومەتى هەرێم(ئیدارەى سلێمانى) کۆبووەوەو بڕیاریدا دەرماڵەى دکتۆرى موقیمەکان بۆ(150) هەزار دینار زیاد بکرێت.
2006
- ئەنجومەنى وەزیران بەسەرۆکایەتى عومەر فەتاح سەرۆکى حکومەتى هەرێم(ئیدارەى سلێمانى) بڕیاریدا(200) خانوو لەنەفتخانە نۆژەن بکرێنەوە و(300) شوقەش لەمەندەلى دروستبکرێن.
بابەتی زیاتر