1977
- بۆسەیەك لە نزیك شارۆچکەى قەڵادزە بۆ دوو ئۆتومبێلی جۆرى ئیڤاى سەربازى نرایەوە و سیانزە سەرباز کوژران و(14)یتریش برینداربوون.
1977
- لە شەقامی نالی و لەناو شاری سلێمانی لە هێزێکی پۆلیس درا، دوو پۆلیس کوژران و دەستکەوتى پێشمەرگەکانیش دوو کڵاشینکۆف بوو.
1983
- بۆسه‌ی پێشمه‌رگه‌كانی كه‌رتی(2)ی شاره‌زوری تیپی(31)ی سلێمانی، له‌سه‌رجاده‌ی عه‌ربه‌ت - زه‌ڕایه‌ن و تێكشكاندنی ئۆتومبێلێكی جاشه‌كان.
1986
- تیپی(19)ی كۆڕه‌ك و كۆنترۆڵكردنی جاده‌ی هه‌ریر - شه‌قڵاوه و تێكشكاندنی(2) ئۆتۆمبێل و به‌دیلگرتنی(8) چه‌كدار.
1986
- مانگرتنی كاسبكارانی شاری قه‌ڵادزێ له دژی باری نا ئه‌منی له‌ناوشاردا.
1986
- شه‌وی(8/9) پێشمه‌رگه‌كانی تیپی(86)ی ده‌شتی هه‌ولێر و گرتنی ره‌بیه‌ی پارێزگاری بیره نه‌وته‌كانی"بیره‌بات"ی سەر بەشارۆچکەی دیبه‌گه.
1987
- تیپه‌كانی(21)ی كه‌ركوك و(25)ی خاڵخاڵان له‌دوو قۆڵه‌وه په‌لاماری دوژمنیان بۆسه‌ر گوندی"ئیلنجاخ" له‌سه‌ر رێگه‌ی رێدار - ته‌قته‌ق تێك‌شكاند، پاش شه‌ڕێكی قورس، كوژرانی(50) سه‌رباز و جاش و به‌دیلگرتنی(5) جاش و چه‌ندین پارچه چه‌ك كه‌وته‌ده‌ست هێزی پێشمه‌رگه و(4) پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مانیش شه‌هیدبوون.
1988
- ده‌ستپێكردنی هێرشه‌كانی ئه‌نفالی یه‌ك له دۆڵی جافایه‌تی، یەكەم هێرشی ئەنفال بەشاڵاوی ئەنفالی یەكەم ناسرا، لە نیوەشەوی رێكەوتی (9/2/1988)دا، دەستیپێكرد و لەڕۆژی(19/3/1988)دا، بەدەركردنی بەیانی ژمارە(3087)ی سەركردایەتی گشتیی هێزە چەكدارەكان كۆتایی پێهات.
1992
- به‌ئاماده‌بوونی(656) ئه‌ندازیار، یه‌كێتی ئه‌ندازیارانی كوردستان له سلێمانی، یه‌كه‌مین كۆنگره‌یان به‌ست.
2004
- رۆژى مورافەعەى نەتەوەیی، لەکۆبوونەوەى ئەنجومەنى حوکم لەعێراق، هەڤاڵ"مام جەلال" پاڵپشت بەچەندین دۆکیۆمێنتى مێژوویی داکۆکى لەسنوورى مێژوویی - جوگرافى هەرێمى کوردستانى باشوور کرد.
2006
- عومەر فەتاح سەرۆکى حکومەتى هەرێم(ئیدارەی سلێمانى) پێشوازى لەوەفدێکى پەرلەمانى ئەوروپا کرد و وەفدەکە رایگەیاند: سلێمانى دەتوانیت ببێتە پایتەختى ئابوورى هەرێمى کوردستان.
بابەتی زیاتر