ڕۆژی ٢٠٢٥/٢/٨ لە مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنەسورەکە بەئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاوو لە نوسەران و ڕۆشنبیران دووەمین کۆڕی ناساندن و بڵاوکردنەوەی زنجیرە کتێبی تۆماری سەروەری لەلایەن بۆردی هۆشیارییەوە بەڕێوەچوو، دوای ناساندنی زنجیرە کتێبەکە لەلایەن ئازاد سەراوی، نوسەری کتێبەکە، ئامادەبوان ڕای خۆیان سەبارەت بەکتێبەکە خستەڕوو و باسیان لەگرنگی ئەم جۆرە بەرهەمە مێژووییەکرد، سەبارەت بە مێژووی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، لەکۆتایدا زنجیرە کتێبەکە پێشکەش بەئامادەبوان کرا.
بابەتی زیاتر