1976
- مەفرەزەیەکی هاوبەشی سەر بەکەرتی دوو پێنجى هەرێمی پارێزگاری، تووشی کەمینێکی جاشە خۆفرۆشەکانی عەباس بوون و پاش شەڕێکی کەم توانیان کەمینەکە بشکێنن و جاشێکیشیان بەدیلگرت، دەستکەوتى مەفرەزەکەش یەک دەمانچەی چواردەخۆر بوو.
1977
- لەناو شاری هەولێر خائن نامق خورشید درایە بەر گولەو بریندارکرا.
1983
- هێرشی به‌ربڵاوی جاش و سه‌ربازی رژێمی دیكتاتۆری، بۆ سه‌ر گوندی"ئاوه‌كه‌ڵه، كانی هه‌نجیر، سێ ته‌ڵان" كه بریتی‌بوو له(5) كۆپته‌ر و (1000) سه‌رباز و جاش، شه‌ڕ له(7)ی به‌یانییه‌وه تا(4)ی ئێواره به‌رده‌وام بوو، سه‌رئه‌نجام هێرشه‌كه تێكشكێنراو یه‌ك پێشمه‌رگه به‌ناوی"كه‌ریم ره‌سوڵ مه‌حمود" شه‌هیدبوو.
1987
- هێزێكی هاوبه‌ش له تیپه‌كانی مه‌ڵبه‌ندی(3) كاتژمێر(2:30)ی شه‌و، له‌دوو قۆڵه‌وه په‌لاماری دوژمنیان له رواندوز و چیای كۆڕه‌كدا، پاش شه‌ڕێكی سه‌خت توانیان ده‌ستبگرن به‌سه‌ر مقر فه‌وجی(128)و(2) مقر سریه و(13) ره‌بیەدا، گرتن و سووتاندنی(6) ده‌بابه و سه‌دان پارچه چه‌ك و له‌و نه‌به‌ردییه بێوێنه‌یه‌دا(4)پێشمه‌رگه شه‌هیدبوون.
1990
- رۆژانی(11-10) به‌ستنی ده‌هه‌مین كۆنگره‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كانی كوردستان له سوید.
1993
- "ی.ن.ك"و حزبی سۆشیالیستی كوردستان یه‌كیانگرته‌وه.
1994
- هەڤاڵ"مام جه‌لال" هه‌واڵی شه‌هیدبوونی(5) قاره‌مانی"ی.ن.ك" جه‌باری حاجی ره‌شید، مامۆستا ئه‌حمه‌دی سه‌ناعه، وه‌ستا به‌كری دارتاش، حه‌مه ره‌حیم، عه‌تای حاجی ئه‌حمه‌دی راگه‌یاند.
1999
- به‌مه‌به‌ستی به‌شداری مه‌راسیمی یادی بیست ساڵه‌ی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، وه‌فدێكی باڵای حكومه‌تی هه‌رێم به‌سه‌رۆكایه‌تی"كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی" گه‌یشته فڕۆكه‌خانه‌ی میهرئابادی تاران.
بابەتی زیاتر