1977
- چەند دەستەیەك لە پێشمەرگەکان چوونەسەر مۆڵگای جاشەکانی خۆفرۆش عەلی حسێن ئاغا لە گوندی شناوە سپی(قەڵادزە) هێرشەکە سێ کاتژمێری خایاند و(4) جاش کوژران و(16) جاشیتریش دەستگیرکران، دەستکەوتى هێزى پێشمەرگە(18) تفەنگ و(4) دەمانچە بوو، زیانی گیانى پێشمەرگەکانیش فەرماندەی مەفرەزە محەمەد سوور(باوێ - قەڵادزە) شەهیدبوو، پێشمەرگەیەکیش برینداربوو.
1977
- لەناوشاری پێنجوێندا بۆسەیەک بۆ خائین بەختیار مەجید خان و تاقمەکەی نرایەوە کە خۆی هاویشتبووەوە باوەشی دوژمنەوە و چەکی جاشێتی هەڵگرتبوو، دوای ئەوەی ماوەیەکی درێژ بەناوی قیادە مۆقەتەوە(پارتى)ەوە لەناوچەی شلێر راو و رووتی ئەکرد، خائین بەختیار کوژرا و دوو جاشیش لە تاقمەکەی بریندارکران.
1983
- لە شه‌وی(12/11) له گوندی"نێره‌گین" و له ئه‌نجامی شه‌ڕی خوێناوی نێوان لایه‌نه‌كاندا(19) پێشمه‌رگه شه‌هیدبوون(7) یەکێتی(9) شیوعی و(3) حسک.
1998
- هه‌ردوو وه‌فدی باڵای"ی.ن.ك" و"پ.د.ك" یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شیان به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێز"عه‌زیز محه‌مه‌د" سکرتێرى حزبی شیوعى کوردستان له شه‌قڵاوه به‌ست، لەسەر(9) خاڵ رێککەوتن. دووەم کۆبوونەوەش لە(1998/2/19) لەکۆیە بەسترا.
2003
- دواى چەندین ساڵ لە شەڕى ناوخۆى نێوان"ی.ن.ک" و"پ.د.ک"و رێککەوتنى ئاشتى، بارەگاى مەڵبەندى(3) لەشارى هەولێر کرایەوە.
2006
- سەرۆک تاڵەبانى پێشوازى لە ئەنجومەنى کارگێڕى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان لەعێراق کرد و بەڵگەنامەى پەسەندکراوى ئەنجامى کۆتایی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەى(2005/12/15)ى وەرگرت.
بابەتی زیاتر