1976
- مەفرەزەیەکی هەرێمى(8) لە نزیک گوندی سیوسەن(کۆیە) بۆسەیەکیان بۆ هێزێکی سەربازی نایەوە لە ئەنجامدا(3) سەرباز کوژران.
1976
- مەفرەزەیەکی هەرێمى(12) بۆسەیەکیان لەناو گەلی عەلی بەگ بۆ دوژمن نایەوە، لەکاتژمێرى(8)ی بەیانیدا جێبێکی قیادە کەوتەناو بۆسەکەوەو هەرچی لەناودا بوو کوژرا، لاشەى کوژراوەکان بۆ ماوەی سێ کاتژمێر لەسەرجادەی گشتی مایەوە و سێ(ج.م)و ملازمێک کوژران بەمناوانە، ملازم نوری عەلی، ئەحمەد عەبد ئەحمەد، عەلی پیرداود، عەواد مەحمود عەلی.
1976
- هێزێکی دوژمن هێرشی هێنایەسەر ناوچەی خۆشناوەتی و مەفرەزەیەکی هەرێمى(12) بەرەنگاریانبوونەوە، شەڕ(2) کاتژمێری خایاند، زیانی دوژمن زیاتر لە(10) سەرباز کوژران و برینداربوون.
1986
- بۆسه‌ی پێشمه‌رگه‌كانی تیپی(93)ی كۆیه له‌سه‌رجاده‌ی دۆڵی شاڵه‌به‌گیان و ئۆتومبێلێكی تویۆتا و هینۆیه‌كی جاش كه‌وتنه بۆسه‌كه‌وه و له ئه‌نجامدا(10) جاش كوژران و(10) پارچه چه‌كی جۆراوجۆریش ده‌ستكه‌وتبوو.
1987
- پێشمه‌رگه‌كانی تیپی(57)ی سه‌گرمه لە چالاکییەکدا دەستیانبەسەر ره‌بیه‌ی لای"شیوی میری ئه‌ڵڵایی" له‌سه‌رجاده‌ی سلێمانی - كه‌ركوك-دا، گرت و له ئه‌نجامدا(9) چه‌ك ده‌ستكه‌وت بوو.
1992
- دوژمن له کاتژمێر(2)ی پاشنیوه‌ڕۆ تۆپبارانی باره‌گاكانی پێشمه‌رگه‌ی به‌ره‌ی کوردستانى كرد له نه‌وجول.
1992
- ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان، بڕیاری سڕینه‌وه‌ی یاسای ژماره(35)و هه‌ردوو بڕیاری ژماره(364)و(367)ی به‌ناو ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی عێراقیدا.
1994
- یه‌كێتی و بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی له باره‌گای INC له پیرمام رێككه‌وتننامه‌ی ئاشتیان ئیمزا كرد.
بابەتی زیاتر