بەجیهانیبوونی راگه‌یاندن، یان میدیا، یه‌كێكه له لقەکانی به‌جیهانیبوون، كارده‌كات بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی بیرۆکەی جیهانگیریی، هۆكاره بۆ لاوازبوونی شوناس و لایەنداری بۆ نیشتمان، زیاتر تیشک ده‌خاته‌سه‌ر موڵكداریی ئامرازه‌كانی راگه‌یاندن و ته‌كنۆلۆژیای نوێ. جگە لەوەش سوككردنی كۆتوبه‌نده‌كان و ره‌خساندنی هه‌لێكی نوێ بۆ بهكارهێنەرهكانی له ئازادی هه‌ڵبژاردنی میدیای و دابه‌زاندنی ئاستی تێچووی ته‌کنۆلۆژی، ئه‌م كێبڕكێیەش له‌خزمه‌تی وهرگردایه. بە بڕوای زمان‌ناس و بیریاری ئەمریکی (نوام چۆمسكی) بەجیهانیبوونی میدیای بریتییه له زیادكردنێكی گه‌وره له راگه‌یاندندا، به‌تایبه‌ت میدیای شمه‌ك و كاڵای بیانی و دووپاتکردنەوە له موڵکداریی ئامرازه‌كانی راگه‌یاندنی نێوده‌وڵه‌تی.
شۆڕشی تەکنۆلۆژیا و پەیوەندییەکان
شۆڕشی تەکنۆلۆژیا و پەیوەندیییەکان، سوودێکی زۆری بە جیهانگیریی راگەیاندن گەیاندووە، ئەم جۆرە لە بەجیهانیبوون پشتی تەواوی پێدەبەستێت، بە بڕوای لایەنگرانی بەجیهانیبوونی میدیایی کێبڕکێ بۆ سوود وەرگرتن لە ئامرازە تەکنۆلۆژییەکان و ئامرازەکانی راگەیاندن هەمیشە لە بەرژەوەندیی وەرگر دەشکێتەوە، چونکە هەمووان هەوڵدەدەن کە باشتریین خزمەتگوزرایی پێشکەشی وەرگر بکەن، هەرچەندە بیرۆکەیەک هەیە پێیوایە بەجیهانیبوونی راگەیاندن ده‌بێتە هۆی كەمكردنهوه و به‌رته‌سكردنه‌وه‌ی رۆڵی حكومەتهكان و رێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ رێكخستنی ژینگه‌ی میدیایی له به‌رژه‌وه‌ندیی كۆمپانیا فرهڕهگهزەکاندا.
گروپێكی تر له زاناكان نه‌یاری به‌جیهانیبوونی راگەیاندنن، هه‌موو باشییه‌كانی ره‌تده‌كه‌نه‌وه وه‌ك کۆمەڵناسی ئەمریکی (هێربرێت شیلله‌ر 1919-2000)، پێی وایه به‌جیهانیبوونی راگه‌یاندن هیچ نییه جگه له دووپاتكردنه‌وه‌ی ئامرازه‌كانی راگه‌یاندن بۆ ژماره‌یه‌ك بلۆكی سه‌رمایه‌داریی رهگهزبڕ كه ئامرازه‌كانی راگه‌یاندن بۆ هاندانی به‌كاربردن له‌سه‌ر ئاستی جیهانیی به‌كارده‌هێنن. هاوکات شیلله‌ر ئه‌وه دووپاتدهكاتەوه كه راگه‌یاندنی رۆژئاوایی و ریكلامهكانیان کاردەکەن بۆ هاندانی جیهان لە فراوانكردنی پشتوێنه‌ی به‌كاربردن، یان كەلتوری بەرخۆری له رێگه‌ی چاندنی به‌های رۆژئاوایی و سووككردنی شوناسی خۆجێی. هەروەک چۆن به بڕوای نووسەری ئەڵمانی (هاراڵد شۆمان 1957) به‌جیهانیبوونی راگه‌یاندن بریتییه له گهورهكردنێكی خێرا و به‌رده‌وام بۆ تواناكانی ئامرازه‌كانی راگه‌یاندن كه سنووری سیاسی و كەلتوری تێده‌په‌ڕێنێت و ته‌واوكاری و هاوبه‌ندی له‌نێوان ئامرازه‌كانی گه‌یاندن و په‌یوه‌ندیگرتن و راگه‌یاندن دروستده‌كات، له‌پێناوی پاڵپشتیكردنی پرۆسه‌ی تێكه‌ڵكردنی بازاڕه‌كانی دنیا له‌لایه‌ك و به‌ده‌ستهێنانی قازانج بۆ كۆمپانیاکانی بواری میدیا و په‌یوه‌ندییه‌كان لهلایەكی دیکەوە، به‌و مه‌به‌سته‌ی رۆڵی ده‌وڵه‌ت له‌بواری میدیایی و کەلتوریدا كهمبكاتەوە.
بەجیهانیبوونی میدیا
بەجیهانیبوونی میدیا، یەکێک لە بنەماکانی ئەوەیە جێگییر نییە و هەمیشە لە گۆڕاندایە، چونکە ئەم پرۆسەیە بەوە لە پرۆسەکانی دیکە جیادەکرێتەوە هەمیشە لە گۆڕانی خێرادایە و شێوەیەکی کۆتایی نییە و پڕۆسه‌یه‌كی راگوزه‌ره، هۆکاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆئەوەی به‌جیهانیبوون خۆی جێگیر نییه و به‌رده‌وام له‌به‌رده‌م ئاڵنگاری نوێدایه. هاوکات باشترین تایبەتمەندیی ئەم جۆرە بەجیهانیبوونە ئەوەیە کە دۆخی پەیوەستی و تەواوکاریی لەنێوان بوارەکانی راگەیاندن و تەکنەلۆژیای پەیوەندیی و کۆمەڵگەی زانیندا هەیە. جیالەوەش ئەو گەشە خیرایەی لە ئابووریی راگەیاندن و زانیاریی و پەیوەندییەکاندا هەیە، سەلمێنەری ئەو راستییەن کە پەیوەندییەکی توندوتۆڵ لەنێوان بەجیهانیبوونی میدیا و بەجیهانیبوونی ئابورییدا هەیە. هەروەها فراوانی و ههمەچهشنی ئامرازه‌كانی راگه‌یاندن لهبەردهم جه‌ماوه‌ردا وه‌ك تیڤی و ئەنتەرنێت و سۆشیال میدیا و سه‌ته‌لایت و سینه‌ما بۆتە تایبەتمەندییەکی دیکەی ئەم جۆرەی بەجیهانیبوون.
هەموو داهێنانێکی تەکنۆلۆژی و پێشکەوتن کە بتوانێت مرۆڤەکان بەیەکتر بگەیەنێت دەچێتە چوارچێوەی بەجیهانیبوونی پەیوەندییەکانەوە. هەربۆیە زۆرجار دەبینین تێکەڵکردنیک هەیە لەنێوان بەجیهانیبوونی راگەیاندن و بەجیهانیبوونی پەیوەندییەکان، پێویسته جیاوازی له‌نێوانیاندا بكه‌ین، چونکە بەجیهانیبوونی پەیوەندییەکان دنیایەکی ئێجگار فراوانتر و بەربڵاوترە لە بەجیهانیبوونی راگەیاندن. هه‌رچی به‌جیهانیبوونی راگه‌یاندنە به ته‌نیا پشتده‌به‌ستێت به وه‌گه‌ڕخستنی ئامرازه‌كانی راگه‌یاندنی بیستراو و بینراو وەک رۆژنامه و سینه‌ما، به‌ڵام بهجیهاینبوونی په‌یوه‌ندییه‌كان هەموو ئامرازه‌كانی ته‌كنۆلۆژیا و داهێنانی بەردەوام لە بواری تەکنەلۆژیادا ده‌گرێته‌وە. ئەم جۆرەی بەجیهانیبون وەکو تەواوی رەهەندەکانی دیکەی بەجیهانیبوون هەوڵی بەزاندنی سنوورەکان دەدات، چونکە ئەو سیستمێکی گەیاندنی نێودەوڵەتییە كه هیچ سنوورێک ناناسێت و له گرنگترین ئه‌ركه‌كانی (جڵەوکردنی ئه‌ندێشه‌ی كۆمه‌ڵ، داڕشتنه‌وه‌ی ژیانی رۆژانه‌ی خه‌ڵك و شێوازه‌كانی ژیانكردن، جڵەوکردنی هه‌ستی مرۆڤایه‌تی، پشتگوێخستن و بێبەهاکردنی سه‌رچاوەی رۆشنبیریی ره‌سه‌ن كه داهاتی ماددی باشییان نییه، له‌به‌رانبه‌ردا بەهادان به‌هه‌ندێك شتی بێ به‌ها)، هەر ئەوەیە نرخ بە شتی بێ‌نرخ دەدات و شتی بەنرخ بێ نرخ دەکات. به‌جیهانیبوونی میدیا، هێشتا وه‌ك ئه‌و داڕشتنه به‌دینه‌هاتووه كه له‌وانه‌یه لای زۆركه‌س جێگیر بووبێت، ئه‌وەی وه‌دیهاتووه به‌جیهانیبوونی په‌یامی میدیاییه به‌هۆی نه‌مانی به‌ربه‌سته‌كانه‌وه، ئه‌مەش دیارده‌یه‌كی ته‌كنیكییه، وه‌ك له‌وه‌ی سیاسیی بێت. هه‌روه‌ها به‌جیهانیبوونی چالاكیی میدیایی كه ئێستا هه‌یه شتیكی نوێ نییه و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دوو ده‌یه‌ی کۆتایی سه‌دەی بیستەم، لە بنەچەدا ده‌ربڕی په‌ره‌سه‌ندنێكی مێژوویییه كه ریشه‌كه‌ی بۆ سه‌ده‌ی نۆزده ده‌گه‌ڕێته‌وه.
راگه‌یاندن له‌ناو پرۆسه‌كانی به‌جیهانیبووندا
راگه‌یاندن له‌ناو پرۆسه‌كانی به‌جیهانیبووندا بوارێكی سه‌ربه‌خۆیه و له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له پرۆسه سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و كەلتورییهكانی جیهانگیریدا به‌یه‌كداچوون و كارلێک ده‌كه‌ن. به‌جیهانیبوونی میدیا به واتای ئه‌وه دێت كه به‌كاربردن و بهرهەمهێنان و دابەشكردنی به‌رهه‌مەكانی میدیا سروشتێكی جیهانییان هه‌بێت، واته بەرهەمهێنانی راگه‌یاندن و ئامرازه میدیاییه‌كان وه‌ك میكانیزمێك بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی كەلتوری به‌جیهانیبوون سوودی لێدەبینرێت.
ئەمجۆرەی بەجیهانیبوون له‌پێناو خزمه‌تكردنی زیاتر بۆ كۆمپانیا فرهڕهگهزەكان، یان رەگەزبڕەکان و كۆمپانیاكانی بواری راگه‌یاندن كارده‌كات و په‌یوه‌ندییه‌كی توندوتۆڵی له‌گه‌ڵ بهجیهاینبوونی ئابووری هەیە و له رێگه‌ی فره‌یی و هه‌مه‌چه‌شنی ئامرازه‌كانی راگه‌یاندنەوە بۆته هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی كەلتوری به‌رخۆریی. هاوکات برەوێکی نائاکارایی بە مۆدێل و کەلتوری بەرخۆری دەدات، کە جگە لە چەواشەکاری خەڵک شتێکی دیکە نییە. یەکێکی دی لە گرفتەکان ئەوەیە میدیا بەهۆی فراوانبوون و سنووربەزاندنەکانییەوە پەیامە مرۆڤییەکەی لەدەستدەدات و دەچێتە خزمەتی گروپێکی دیاریکراو لە بەرژەوەندیی ئەوان راستییەکان ئاوەژوو دەکاتەوە. هەڵبەتە ئەمە هەموو میدیا و دەزگاکانی راگەیاندن ناگرێتەوە، چونکە بەشێکی باشیان خزمەتیکی گەورەیان بە مرۆڤایەتی کردووە و بوونەتە هۆی پەردەلادان لەسەر چەندان راستی و دەرخستنی چەندان تاوانی گەندەڵی و گەڕاندنەوەی ماف بۆ خاوەن ماف و بەسزاگەیاندنی تاوانباران.
سەرچاوەکان:
1.رضا عبدالواحد امین. (2007). الاعلام والعولمة. دار الفجر للنشر والتوزیع، القاهرة.
2.أسعد ملی. (2010). التداعیات الإقصائیة المتصاعدة لعولمة الإعلام وأثرها علی الهویة الثقافیة.، مجلة جامعة دمشق، مج26 ، ع3+4 ،ص ص.459-490.
3.محه‌مه‌د عه‌بدوڵڵا كه‌لاری. (٢٠٠٩). جیهانگیری میدیا. ده‌زگای توێژینه‌وه و بڵاوكردنه‌وه‌ی موكریانی، چاپخانه‌ی خانی، دهۆك.
4.لیلی فیلالی. (2013). العولمة الاعلامیة والاتصالیة والقیم الدیمقراطیة في الجزائر: دراسة استشرافیة. (الاطروحة دكتوراة)، جامعة الجزائر، كلیة علوم السیاسة والعلاقات الدولیة، الجزائر.
بابەتی زیاتر