ئەنجامی سەرژمێریی گشتی، ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمانی عێراق دەگۆڕێت، لەبەرئەوەی لە دەستووری عێراقدا هاتووە، بۆ هەر ١٠٠ هەزار هاووڵاتییەک، یەک کورسیی پەرلەمان دیاری دەکرێت.
 لەبەردەوامیدا هاوڕێ گوتی؛
ئەگەر لە ماوەی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەستووری تایبەت بە هەرێم نەنووسرێت و دەنگی لەسەر نەدرێت، بێگومان دەبێ بەگوێرەی دەستووری عێراق، ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمان بۆ شەش ملیۆن و ٧٠٠ هەزار کەس، بۆ نزیکەی ٦٧ کورسی کەم بکرێنەوە، چونکە دەستوورەکە بۆ هەر ١٠٠ هەزار دانیشتوو یەک کورسیی پەرلەمانی دیاری دەکات.
لەلایەکیتر چاودێران باس لە کەمبوونەوەی کورسی پەرلەمانی کورد لە پەرلەمانی عێراقیش دەکەن، چونکە پێشبینی دەکرێ رێژەی دانیشتوانی عێراق بگاتە ٤٥ ملیۆن، بەمەش رێژەی کورد دادەبەزێ بۆ ٪١٠ ، واتا کورسی پەرلەمانی عێراق دەبێتە ٤٥٠ کورسی بەڵام رێژەی کورسی کورد لە ٦٧ کورسی زیاتر نابێ.
ئەوەش دەگوترێ، ئەگەر ئێستا رێژەی کورد بە ٪١٧ دەخمڵێنرێ، لەسەر ئەو بنەمایەش بودجەی خەمڵێنراوی بۆ دیاری دەکرێت، ئەوکات لە بودجەی هەرێمی کوردستانیش کەم دەبێتەوە بەگوێرەی ٪١٠ بودجەی بۆ دیاری دەکرێت.
چاودێران بەگشتی ئەو پێشهاتانەی لەئەنجامی سەرژمێری دەردەکەون تائێستا پێی دڵخۆشنین.
وتارەکانی تری ئەم نوسەرە

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved