1982
- ئەمڕۆ خۆپیشاندانێکی بەرفراوان لە شاری كه‌ركوك دەستیپێکرد و له‌هه‌مان ڕۆژیشدا كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی "ی.ن.ك" به‌یاننامه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به‌و ڕاپەڕینە ده‌ركرد.
1984
- بۆ پشتیوانی له خوێندكاره مانگرتووه‌كانی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین، ڕۆژانی (٦/٧) خوێندكارانی زانكۆی موسڵ دەستی بەخۆپیشاندان کرد.
1983
- بۆسه‌ی پێشمه‌رگه‌كانی تیپی (86)ی ده‌شتی هه‌ولێر، له‌سه‌ر ڕێگای"هه‌ولێر - گوێر"
1987
- هێزه‌كانی حكومه‌تی عێراق له سێ قۆڵه‌وه په‌لاماری دۆڵی بالیسانیاندا و قاره‌مانه‌كانی تیپی (87)ی قه‌ره‌چوخ و (83)ی هه‌ورێ و مه‌فره‌زه‌یه‌كی سۆشیالیست به‌ره‌نگاریان بوونه‌وه و تێك‌شكێنران.
1988
- ده‌ستپێكردنی ئه‌نفالی پێنجەم و شەشەم و حەوتەم له ناوچه‌كانی "ده‌شتی كه‌ركوك، كۆیه، هه‌ولێر".
1986
- لە‌ناو شاری سلێمانی (٦) پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مانی تیپی (55)ی قه‌ره‌داغ له بۆسه‌یه‌كدا شه‌هیدبوون، ئەو تاوانە بەدەستی قادر ساڵح میرزا جاف شوانکاره‌یی "قاله جاف گه‌رمیانی" سه‌رۆک جاش لە شەوی (١٩٨٦/٥/٧/٦)دا، ئەنجامدرا و شەش پێشمەرگە بەم ناوانە شەهید کران:
"هه‌ژار محه‌مه‌د عه‌لی فەتحوڵڵا، ناسراو بە هه‌ژار ده‌ره‌ویانی، فه‌رمانده‌ی که‌رتی دووی شاره‌زووری تیپی 55ی قه‌ره‌داخ، ئازاد ئه‌حمه‌د وه‌هاب حسێن، ناسراو به ئازاده بچکۆل، جاسم میرزا محه‌مه‌د که‌ریم، جه‌مال محه‌مه‌د عه‌ربه‌تی، حسێن که‌ریم محێدین قه‌ره‌داخی، موکه‌ڕه‌م ئه‌حمه‌د ڕه‌شید قادر، ناسراو بە ڕزگار ده‌لوجه‌یی" هه‌روه‌ها ئه‌ندامێکی کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی کوردستان به‌ناوی "به‌ختیار" که سه‌ر به ڕێکخستنی نهێنی ناو شاری سلێمانی بوو و هاتبووه لای ئه‌و پێشمه‌رگانه لەگەڵ ئەواندا شەھ‌یدکرا.
1989
- له بۆسه‌یه‌كی پارتیزانه‌كانی گه‌رمیان له گوندی خاڵه به‌گ كۆمه‌ڵێك جاش كه‌وتنه بۆسه‌كه‌وه له ئه‌نجامدا (2) خۆفرۆش كوژران.
1994
- چوار پێشمه‌رگه‌ی "ی.ن.ك" له شارۆچكه‌ی هه‌ریر به‌ده‌ستی پارتی شه‌هیدكران.
1995
- زنجیره هێرشێكی پارتی بۆسه‌ر ناوچه‌ی باڵه‌ییان تێكشكێنرا.
1997
- یاسۆشی ئه‌كاشی، یاریده‌ده‌ری سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری مرۆیی گه‌یشته كوردستان و له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كۆبۆوه.
1998
- هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی شه‌هاده‌تی "ئیمام حسێن" له مه‌راسیمێكی تایبه‌تدا حوسه‌ینییه‌ی الحكیم له سلێمانی كرایه‌وه.
2007
- هەڤاڵ مام جەلال، سەرۆک کۆمارى عێراق لە ئۆفیسى تایبەتى خۆى لە بەغدا پێشوازیکرد لە نورى مالیکى سەرۆک وەزیرانى عێراق، لە دیدارەکەدا سەرۆک مام جەلال پیرۆزبایی لە مالیکى کرد بەبۆنەى سەرکەوتنى لە کۆنگرەى شەرم ئەلشێخ و ئەو دەستکەوتانەى کە وەفدى عێراق لە کۆنگرەکەدا بەدیهێنا بۆ پەیداکردنى پشتیوانى لە عێراق.
2000
- به‌بۆنه‌ی ده‌رچوونی بڕیاری (59)ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان هەڤاڵ، مام جه‌لال، پێشوازی له‌ڕێپێوانێكی فراوانی ژنانی كوردستانی كرد.
2006
بەبۆنەى یەکگرتنەوەى حکومەتى هەرێمى کوردستان، بەڕێز مام جەلال سەرۆک کۆمارى عێراق پیرۆزبایی نامەیەکى ئاراستەى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان کرد و ڕایگەیاند: بەدیهێنانى ئەم یەکگرتنەوەیە بەدیهێنانى ئاواتى کۆمەڵانى خەڵکى کوردستانە.
بابەتی زیاتر