1979
- له‌ڕۆژانی (12/17) حیزبی شیوعی فه‌ره‌نسی به‌ئاماده‌بوونی (80) وه‌فدی حیزبی شیوعی و كرێكاری و پێشكه‌وتنخوازیی جیهان (23) هه‌مین كۆنگره‌ی خۆی به‌ست و "ی.ن.ك" به‌وه‌فدێك له‌و كۆنگره‌یه‌دا به‌شداربوو.
1982
- شه‌وی (12/13) پێشمه‌رگه‌كانی كه‌رتی (4)ی جه‌باری هێرشیان كرده‌سه‌ر گوندی "ته‌په‌لو" پاش شه‌ڕێكی (3) کاتژمێری چه‌ند زیانێك بهردوژمن كه‌وت و پێشمه‌رگه‌یه‌كیش به‌ناوی سۆران شه‌هید بوو.
1984
- به‌یاننامه‌ی "ی.ه.ك" كۆمیته‌ی باڵا بۆ پشتیوانی له مانگرتنی خوێندكارانی كوردستان.
1986
- هێزه سه‌ربازییه‌كانی عێراق په‌لاماری گوندی "بێ ڕه‌شكه" یانداو له ئه‌نجامدا (3) پیره‌مێردی ئه‌و گونده‌یان شه‌هید كرد.
1986
- شه‌وی (12/13) پێشمه‌رگه‌كانی تیپی (21)ی كه‌ركوك، هێرشیان كرده‌سه‌ر مۆڵگای جاشه‌كان له گوندی "نه‌بی ئاوا" كه (20 كم) له كه‌ركوكه‌وه دووره، پاش شه‌ڕێكی ده‌سته‌ویه‌خه توانیان (18) خۆفرۆش بكوژن و ئه‌م نه‌به‌ردییه به‌خوێنی (4) پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان تۆماركرا.
1987
- شه‌وی (12/13) له شارۆچكه‌ی سه‌ید سادق، ڕاپه‌ڕینێكی جه‌ماوه‌ری به‌رپاكرا له دژی سیاسه‌تی ڕاگواستن.
1987
- دوژمن (8) هاووڵاتی بێ تاوانی خه‌ڵكی گونده‌كانی سه‌رگه‌ڵو و دۆڵی جافه‌تی گوله‌باران كرد.
1987
- تۆپخانه‌ی مه‌ڵبه‌ندی (1) مۆڵگای جاشه‌كانی له ئۆردوگای زه‌ڕایه‌ن تۆپباران كرد.
1987
- مه‌فره‌زه‌یه‌كی تیپی (87)ی قه‌ره‌چوغ له ناوچه‌ی ئاسكی كه‌ڵه‌ك سیخوڕێكیان ده‌ستگیركرد.
بابەتی زیاتر