1978
- هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، له‌ كاروانی هه‌كاریدا له‌ پشتی "جورجان" كه‌وتنه‌ ناو گه‌مارۆی ساواك و میت و عێراق-ه‌وه‌، له‌ هه‌مانكاتدا هێزه‌كانی عێراقیش په‌لاماریاندان.
1987
- ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری هه‌ڵه‌بجه ‌و سه‌ید سادق و شاره‌زور و كۆنترۆڵ كردنی ئه‌و دووشاره‌ له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه‌.
1987
- تیپی (11)ی هه‌ورامان و هێزێكی حیزبی سۆشیالیست، ناحیه‌ی سیروان و خورماڵیان ئازاد كرد و(71) كه‌سیشیان به‌دیلگرت.
1989
- دام و ده‌زگاكانی حكومه‌تی عێراقی له‌ شاری كه‌ركوك گه‌ڕه‌كی "عەرەفە" یان تێكدا.
1997
- شه‌وی (13/14) له‌ شاڵاوێكی تازه‌ی ده‌ركردن، ڕژێم (200) خێزانی له‌ كه‌ركوك به‌ره‌و چه‌مچه‌ماڵ ڕاگواست.
1997
- پاش سه‌فه‌رێكی ڕه‌سمی بۆ ئێران و میسر و كوێت، هه‌ڤاڵ، مام جه‌لال گه‌یشته‌وه‌ خاكی كوردستان.
1999
- ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌سه‌ر پێشنیازی هەڤاڵ، مام جه‌لال، پرۆژه‌ی دامه‌زراندنی ده‌زگای شه‌هیدانی شۆڕشی گه‌لی كوردستانی په‌سه‌ند كرد.
-2007
ئۆتومبێلێکى بۆمبڕێژکراو لە جۆرى لاندکرۆزەر لەبەردەم لقی مەخمورى (پ.د.ک) تەقییەوە و لە ئەنجامدا دەیان کەس لە پۆلیس و کارمەندانى لقى مەخمورى پارتى و قایمقامییەت و پۆلیسى مەخمور و ژمارەیەک لە کارمەندانى قەرەچوغى (ی.ن.ک) و هاوووڵاتیان شەهید و برینداربوون. بەڕێز مام جەلال سەرۆک کۆمارى عێراق لەبەیاننامەیەکدا تاوانە تیرۆریستییەکەى ئیدانەکرد.
 

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved