1982
- قاره‌مانه‌كانی كه‌رتی (4)ى جەبارى، داستانی "حه‌مك" یان تۆمار كرد و له شه‌ڕێكی (14) کاتژمێری‌دا دوژمنیان به‌زاند و توانیان (12) جاش و (12) جه‌یشی شه‌عبی و (11) سه‌رباز بكوژن و ئه‌م داستانه به‌خوێنی (4) پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان نه‌خشێنرا.
1986
- شه‌وی (17/18) مه‌فره‌زه‌یه‌كی تیپی (23)ی سورداش هێرشی كرده‌سه‌ر "باب النظام"و ڕه‌بیه‌ی كه‌ڵه‌وانان له تاسڵوجه.
1987
- قاره‌مانه‌كانی تیپی (12)ی سۆران هێرشێكی دوژمنیان بۆسه‌ر سنووری ناوچه‌كه‌یان تێك‌شكاند و پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كه‌ی دوژمن به سه‌رشۆڕی له‌لایه‌ن خه‌ڵكی قاره‌مانه‌كانی ڕواندوز به‌ردباران كران.
1989
- ته‌رمی (8) هاووڵاتی له گردی سه‌یوان نێژران كه له‌لایه‌ن ڕژێمه‌وه له سێداره درابوون.
1992
- "ی.ن.ك"و حكومه‌تی ئه‌مریكا ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی (30) ته‌ن له به‌ڵگه‌نامه‌كانی ڕژێمی عێراق.
1994
- شه‌هیدبوونی هه‌ڤاڵ "حه‌سه‌ن كوێستانی" ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی (4)ی بادینان و هاوڕێكانی له گه‌ڵاڵه به‌ده‌ستی پارتی.
1996
- پاش هه‌وڵ و ماندووبوونێكی زۆری كادیرانی خۆماڵی كاره‌كانی دووه‌مین بیری نه‌وتی شیواشۆك به‌سه‌ركه‌وتوویی به ئهنجامگهیشت.
بابەتی زیاتر