1986
- شه‌وی (19/20) قاره‌مانه‌كانی تیپی (55)ی قه‌ره‌داغ هێرشێكیان كرده‌سه‌ر ڕه‌بیه‌ی جاده‌ی عه‌ربه‌ت - سلێمانی و زه‌برێكی گورچكبڕیان لێوه‌شاندن و له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان "حه‌مه قه‌ڕاڵی" شه‌هید بوو.
1987
- جه‌ماوه‌ری خۆڕاگری ڕواندوز به پشتیوانی پێشمه‌رگه‌كانی تیپی (12)ی سۆران و(19)ی كۆڕه‌ك توانیان بۆ ماوه‌ی یه‌ك ڕۆژ ئه‌و شاره ڕزگار بكه‌ن.
1992
- هه‌ڵبژاردنی یه‌كه‌مین ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان.
1993
- له كۆشكی "ئه‌لیزێ"دا، له پاریس "مسیۆ فرانسوا میتران"ی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا پێشوازی له هەڤاڵ، مام جه‌لال و مه‌سعود بارزانی كرد.
1994
- ده‌رچوونی ئه‌فسه‌رانی خولی یه‌كه‌می كۆلیژی سه‌ربازی له قه‌ڵاچوالان خولی شه‌هید "ملازم جوامێر سایه‌میر".
1997
- له لێدوانێكی ڕه‌سمیدا "بیل كلینتۆن"ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌ركردنی كورد و توركمانی له كه‌ركوك به به‌شێ له داپڵۆسینی خه‌ڵكی عێراق له قه‌ڵه‌مدا.
بابەتی زیاتر