1986
- پێشمه‌رگه‌كانی تیپی (21)ی كه‌ركوك له دوو قۆڵه‌وه چوونه ناوشاری كه‌ركوك و له کاتژمێر (١١:٣٠) تا (٣)ى شه‌و، شه‌ڕیان دامه‌زراند و زیانێكی گه‌وره‌یاندا له داموده‌زگا سه‌ركوتكه‌ره‌كانی دوژمن، ئه‌م داستانه به‌خوێنی (4) پێشمه‌رگه تۆماركرا.
1986
- شه‌وی (20/21) هێزێكی هاوبه‌شی تیپه‌كانی (85)ی به‌ڕانه‌تی و (87)ی قه‌ره‌چوغ، هێرشیان برده‌سه‌ر ڕه‌بیه‌ی پارێزگای بیره نه‌وته‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كه‌ندیناوا و له ئه‌نجامدا (5) چه‌كداری دوژمن كوژران.
1986
- پێشمه‌رگەکانی تیپی (53)ی شێروانه، هێرشێكی دوژمنیان له چه‌ند قۆڵێكه‌وه بۆ سه‌ر ناوچه‌ی داوده تێك‌شكاند و زیاتر له (30) سه‌رباز و جاش كوژران.
1989
- هێرشی پارتیزانه‌كانی سورداش بۆسه‌ر ڕه‌بیه‌ی ده‌ربه‌ندی هه‌ڵه‌دن.
1997
- به‌ستنی كۆنگره‌ی (31)ی ئاب له سلێمانی له ژێر دروشمی "له پێناو دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ی 31ی ئابێكیتر".
٢٠٠٦
کابینەى نوێی ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق لەلایەن نوێنەرانەوە بەزۆرینەى دەنگ پەسەندکراو متمانەى پێبەخشرا، کابینەکە لە د. نورى کامل مالکى سەرۆک وەزیرانى و د. بەرهەم ئەحمەد ساڵح و سەلام ئەلزەوبەعى جێگرانى و (٣٧) وەزیر پێکهاتبوو، لە ڕێوڕەسمى متمانە بەخشینى کابینەکەدا، سەرۆک مام جەلال ڕایگەیاند: ئەم حکومەتە مژدەیە بۆ گەلەکەمان، ئاگادارکردنەوەشە بۆ تیرۆریستە تەکفیرییەکان و تاوانبارە بکوژەکان.
٢٠٠٧
هەڤاڵ مام جەلال، سەرۆک کۆمارى عێراق هاوڕێ لەگەڵ کۆسرەت ڕەسوڵ عەلى جێگرى سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانییەوە بەرەو ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا بەڕێکەوتن.
بابەتی زیاتر