1975
- یهكهمین بهیاننامهی دامهزراندنی "ی.ن.ك" له ڕادیۆ و ڕۆژنامهكانی سوریاوه بڵاوكرایهوه.
1987
- هێزهكانی دوژمن گوندهكانی "مهلهكان و گۆڕهشێر و كندۆڵ و بلێ و بردون"یان كیمیاباران كرد و له ههمانڕۆژیشدا گوندهكانی "تۆمار و گرگان و قهمهر"ی ناوچهی كهركوكیان كیمیاباران كرد.
1994
- فەرماندە و پارتیزان شههید "سمایل وهرتێیى" لە (٢/٥/١٩٩٤) لە یەکەم شەڕى ناوخۆ لە شارى قەڵادزێ برینداردەبێ و دواى مانەوەى (٢٠) ڕۆژ لە خەستەخانە لە شارى هەولێر لە (٢٢/٥/١٩٩٤) شەهیددەبێ.
2006
بەڕێز مام جەلال سەرۆک کۆمارى عێراق لە کۆشکى کۆمارى لە بەغدا، بەڕەسمى پێشوازى کرد لە بەڕێز تۆنى بلێر سەرۆک وەزیرانى بریتانیا و سەرۆک تاڵەبانى سوپاسگوزارى بۆ بریتانیا و هاوپەیمانان دووپاتکردەوە.
2007
لە تەلارى شەهید مامۆستا سەعد لە هەولێر لەژێر ناونیشانى "گۆڕینى دیدى فەلسەفى پەروەردەییمان بۆ مرۆڤ بنەمانى گۆڕانکارییەکانە" کۆنگرەى پەروەردەیی بەسەرپەرشتى و ئامادەبونى بەڕێز عومەر فەتاح جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان و وەزیر و ئەندام پەرلەمانەکانى کوردستان و لێپرسراوانى حزبی و حکومى و کوردستان و وەفدى باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە عێراق و وەفدى تیپى زەیتون و میوانێکى زۆرى ناوەوە و دەرەوەى کوردستان دەستیپێکرد.
بابەتی زیاتر