1986
- تیپی (85)ی به‌ڕانه‌تی و بۆسه‌ی جاده‌ی موسڵ - عه‌قره و به‌دیلگرتنی جاشێك.
1987
- بۆسه‌ی پێشمه‌رگه‌كانی مه‌ڵبه‌ندی (3) له‌سه‌رجاده‌ی هه‌ریر- شه‌قڵاوه و سووتاندنی (2) ئۆتومبێل و كوژرانی سه‌رنشینه‌كانی.
1987
- شه‌وی (٢٤/٢٥) هێزه‌كانی مه‌ڵبه‌ندی (1) به‌دوو قۆناغ و له‌سێ قۆڵه‌وه داستانی ڕزگاركردنی زنجیره شاخی گڵه‌زه‌رده‌یان تۆماركرد، له‌م داستانه‌دا ده‌یان مقه‌ر سریه و ڕه‌بیه گیراو سه‌دان سه‌رباز و جاش كوژران و سه‌دان پارچه چه‌ك ده‌ستكه‌وتی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان بوو، ئه‌م داستانه به‌خوێنی سه‌رتیپی قاره‌مان "دلێر جاف" و (7) پێشمه‌رگه‌ی تر تۆمار كرا.
1987
- تۆپخانه‌ی شۆڕش به‌خه‌ستی سه‌ربازگه‌ی ڕواندوزی تۆپباران كرد.
1991
- نووسه‌ر و كادیری ژیری ڕاگه‌یاندنی "ی.ن.ك" یوسف شه‌ریف، به نه‌خۆشییه‌كی كوشنده كۆچی دوایی كرد.
1994
- كۆمه‌ڵێك له ژنانی كوردستان له سلێمانییه‌وه به‌پێ به‌ره‌و باره‌گای په‌رله‌مانی كوردستان له هه‌ولێر به‌ڕێكه‌وتن بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له دژی شه‌ڕی ناوخۆ.
2006
سەرۆک تاڵەبانى لە بەغدا پێشوازیکرد لە وەفدێکى باڵاى دانیمارک بەسەرۆکایەتى ئەندرسن فۆگ ڕازمۆسن، سەرۆک وەزیرانى دانیمارک و هەردوولا تەئکیدیان لە پەرەپێدانى پەیوەندى نێوان هەردوو وڵات کردەوە.
2007
لە هۆلى کۆبوونەوەکانى وەزارەتى تەندروستى بەئامادەبوونى د. زریان عوسمان وەزیرى تەندروستى هەرێمى کوردستان و ژمارەیەک لە ئەندامانى پەرلەمان و سەرۆکى زانکۆى هەولێرى پزیشکى و ژمارەیەک لە پزیشکان، یەکگرتنەوەى هەردوو سەندیکاى پزیشکانى کوردستان ڕاگەیاندرا.
بابەتی زیاتر