1985
- دوژمن به‌هێزێكی گه‌وره‌وه هێرشی كرده‌سه‌ر "پیری شه‌وكێڵ و كه‌توو" له ناوچه‌ی شارباژێڕ. قاره‌مانه‌كانی گه‌ل به‌سه‌رپه‌رشتی ڕەوانشاد "جه‌بار فه‌رمان" شێرانه به‌ره‌نگاریان بوونه‌وه و پاش چه‌ندین ڕۆژ شه‌ڕ چۆكیان به‌دوژمنداداو له‌م داستانه مه‌زنه‌دا سه‌رتیپی (31)ی سلێمانی "عه‌لی چوارتایی" و چەند پێشمەرگەیەک شه‌هیدبوون.
1987
- پاش سه‌ردانی وه‌فدی حزبی "سۆشیالیستی كوردستان" بۆ سه‌ركردایه‌تی "ی.ن.ك" له دۆڵی جافه‌تی، هه‌ردوولا به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه.
1993
- تۆپخانه‌ی ئێران "زینوێ"ی حاجی ئۆمه‌رانی بۆردومان كرد.
1995
- دوژمن ئاگری له ده‌غڵ و دانی هاووڵاتیانی گوندی باشته‌په‌ی سه‌ر به‌ناحیه‌ی قوشته‌په به‌ردا.
1995
- ڕۆژانی (25/26) په‌لاماری پارتی بۆسه‌ر "كێلێ و ده‌رگه‌ڵه" تێكشكێنرا.
2007
لە هۆڵى سلێمانى، بەرەو دروشمى "بەرەو ئایندەیەکى باشترى لاوان"و بە بەشدارى (٣٦٩) لاوى کچ و کوڕ لە (٢١) سەنتەرى سەرانسەرى کوردستان، کە نوێنەرایەتى (٧٥) هەزار لاویان دەکرد، کۆنگرەى سێیەمى ڕێکخراوى ئازادى لاوانى کوردستان لە یادى (٨) ساڵەى دامەزراندنى ڕێکخراوەکەدا بەڕێوەچوو.
2007
بە بەشدارى د. بەرهەم ئەحمەد ساڵح، جێگرى سەرۆک وەزیرانى عێراق و نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، ئەندامانى لیستى هاوپەیمانى کوردستان لە بەغدا کۆبوونەوە و لەبارەى دوایین پێشهاتەکانى مەسەلەى کەرکوک و جێبەجێکردنى ماددەى (١٤٠) گفتوگۆکرا.
بابەتی زیاتر