1986
- له دژی دام و ده‌زگاكانی حكومه‌تی عێراقی، جه‌ماوه‌ری ناحیه‌ی بنگرد و ده‌وروبه‌ری خۆپیشاندانێكی گه‌وره‌یان سازكرد و شاره‌كه‌یان كۆنترۆڵ كرد، شایانی وتنه ژنان ڕۆڵێكی به‌رچاویان هه‌بوو له‌م ڕاپه‌ڕینه‌دا و كیژۆڵه‌یه‌كی (12) ساڵه به‌ناوی "فاتمه به‌كر" شه‌هید بوو، له تۆڵه‌ی ئه‌وه‌دا دوژمن (1100) خانووی هاووڵاتیانی له بنگرد و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری ته‌خت كرد.
1986
- مه‌فره‌زه‌یه‌كی تیپی (86)ی ده‌شتی هه‌ولێر له‌سه‌ر ڕێگای موسڵ - هه‌ولێر بۆسه‌یه‌كیان نایه‌وه و ئۆتومبێلێكی شۆڤڕلێتی ته‌واری كه‌وته بۆسه‌كه‌وه و له چاوتروكانێكدا شۆڤڕلێته‌كه‌یان سووتاند و سه‌رنشینه‌كانیش كوژران.
1993
- تۆپخانه‌ی ئێران گونده‌كانی ناوچه‌ی مه‌یدانی سه‌ر به‌قه‌زای خانه‌قینی تۆپباران كرد و بووه‌هۆی برینداربوونی (10) هاووڵاتی.
1999
- هه‌ڤاڵ "مام جه‌لال" له كۆنفرانسی دامه‌زراندنی ڕێكخراوی ئازادی لاوانی كوردستاندا به‌شداری كرد.
بابەتی زیاتر