1978
- نامه‌ی ئه‌ندامێكی حزبی شیوعی عێراقی "القيادة المركزية" له‌ زیندانه‌وه‌ گه‌یشته‌ ده‌ستی هه‌ڤاڵ "مام جه‌لال" كه‌ تیایدا باسی قاره‌مانێتی خۆڕاگڕی هه‌ڤاڵانی هه‌ڵۆی سوور ده‌كات.
1985
- خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی سۆخۆ له‌ ئاسمانی گه‌ڕه‌وان له‌لایه‌ن دژه‌ ئاسمانییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه‌.
1986
- له‌ بۆسه‌ی قاره‌مانه‌كانی تیپی (86)ی ده‌شتی هه‌ولێر له‌سه‌ر ڕێگای هه‌ولێر - كه‌ركوك و (8) ئۆتومبێلی سه‌ربازی تێكشكێنران.
1987
- شه‌وی (29/30) تیپه‌كانی مەڵبەندەکانی (2) و (3) له‌ دوو قۆڵه‌وه‌ و له‌ماوه‌ی یه‌ك کاتژمێردا توانیان ده‌ستبگرن به‌سه‌ر ناحیه‌ی ته‌ق ته‌ق و مقر فه‌وجی (149) بنكه‌ی (30)ی ته‌مموزی جه‌یشی شه‌عبی، له‌م نه‌به‌ردییه‌دا سه‌دان پارچه‌ چه‌ك ده‌ستكه‌وتی پێشمەرگە‌كانی "ی.ن.ك" بوو، هه‌روه‌ها سه‌دان كه‌س له‌ چه‌كداره‌كانی دوژمن كوژران، ئه‌م داستانه‌ به‌خوێنی شه‌هیدی شۆڕش و گه‌ل "عه‌بدولڕه‌حیم" لێپرسراوی عه‌سكه‌ری مه‌ڵبه‌ندی (2 و 9)ى پێشمه‌رگه‌ تۆمار كرا.
2006
بە میواندارى (ی.ن.ک) کۆبوونەوەى گروپى کوردى لە سوسیالیست ئینتەر ناسیۆنال لەگەڵ وەفدى (Si) لە هاوینەهەوارى دوکان دەستیپێکرد کە گروپى کوردى پێکهاتبوون لە (پ.د.ک) و حزبی دیموکراتى کوردستانى ئێران و کۆمەڵەى زەحمەتکێشانى کوردستانى ئێران و حزبی تەجەموعى دیموکراتى تورکیا (DTP) و لویس ئایالا ڕایگەیاند: هاوڕێیانى کوردمان لە عێراق ڕێگایەکى ڕاستەقینەیان هەڵبژاردووە بۆ بەدیهێنانى ئازادى و دیموکراسى.
 

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved