2007
پاش گەشتێکى تایبەتى (١٣) ڕۆژە بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا، سەرۆک "مام جەلال" بەهاوڕێیەتى کۆسرەت ڕەسوڵ عەلى جێگرى سەرۆکى هەرێمى کوردستان، بە فڕۆکەیەکى تایبەت گەیشتەوە سلێمانى و لە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانى لەلایەن د. بەرهەم ئەحمەد ساڵح جێگرى سەرۆک وەزیرانى حکومەتى عێراق و د. کەمال فوئاد بەرپرسى دەستەى کارگێڕى مەکتەبی سیاسی عومەر فەتاح جێگرى سەرۆکى هەرێمى کوردستان و کارگێڕ و ئەندامانى مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتى (ی.ن.ک) و ژمارەیەک لێپرسراوانى حزبیی و حکومییەوە بەگەرمى پێشوازى لێکرا.
2007
- لە یادى (٣٢) ساڵەى دامەزراندنى (ی.ن.ک) و یادى (٣١) ساڵەى هەڵگیرساندنى شۆڕشى نوێی گەلەکەمان و بۆ بەرزڕاگرتنى ئەو یادە، چەندین چالاکى هونەرى و وەرزشى لە هەرێمى کوردستان و وڵاتانى دەرەوە پێشکەشکران و ژمارەیەک پڕۆژەى خزمەتگوزاریی و ئاوەدانى لە شار و شارۆچکەکانى کوردستان کرانەوە.

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved