2007
- بە مەبەستى داڕشتنى پرۆژەیەکى هەمەلایەنەى ستراتیژیى لە نێوان هەردوولاو چاکسازیى لە دامودەزگا حزبیی و حکومییەکان و بەدواداچوونى ئەو بڕیارانەى دەدرێن بۆ پتەوکردنى پەیوەندییەکانى نێوانیان. مەکتەبی سیاسی (ی.ن.ک) (پ.د.ک) بەسەرپەرشتى سەرۆک "مام جەلال" سەرۆک کۆمارى عێراق و مەسعود بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە هاوینەهەوارى پیرمام کۆبوونەوە و چەندین کۆمیتەى باڵا لە هەردوو مەکتەبی سیاسی پێکهێنراو ڕاگەیاندنێکى هاوبەشیان لەوبارەیەوە بڵاوکردەوە.
2006
- بەڕێز "مام جەلال" سەرۆک کۆمارى عێراق، لە شارى سلێمانى پێشوازیکرد لە بەڕێز ماسیمۆ دالیما جێگرى سەرۆک وەزیران و وەزیرى دەرەوەى ئیتاڵیا و وەفدێکى هاوڕێی و لە کۆبوونەوەیەکیشدا کە ژمارەیەک لە ئەندامانى مەکتەبی سیاسی (ی.ن.ک) ئامادەیبوون گفتوگۆ کرا لەبارەى کشانەوەى هێزەکانى ئیتاڵیا لە عێراق، هەروەها پتەوکردنى پەیوەندى نێوان ئیتاڵیا و عێراق لەلایەک و هەرێمى کوردستان لەلایەکیترەوە. هەمان ڕۆژ وەفدەکەى ئیتاڵیا لە کەشێکى ئارامى کوردستاندا ئێوارە پیاسەکیان بەبازاڕەکانى سلێمانیدا کرد.
بابەتی زیاتر