1993
- هەڤاڵ "مام جەلال" کۆششێکى زۆرى کرد بۆئەوەى دەوڵەتى تورکیا و pkk بگەیەنێتە کەنارى ئارام و دانووستان لە نێوانیاندا دروست بکات، بەهۆى ئەوەى دەوڵەتى تورکیا لەوبارەیەوە تێگەیشتنى تەواو یەکلاکەرەوەى نەبوو، عەبدوڵڵا ئۆجەلان کۆتایی بەو ئاگربڕە هێنا کە لە (٢٠/٣/١٩٩٣) دەستیپێکردبوو لە (١٥/٤/١٩٩٣) کۆتایی پێهات.
2006
- ئەبو مەسعەب زەرقاوى گەورە تیرۆریست لە خانوویەکدا لە ناوچەى هەبهەب کە (٨کم) لە باکوورى باقوبەوە دوورە، لە هێرشێکى هەوایى هێزەکانى ئەمریکا کوژراو لە هەمان خانوودا (٧) یاریدەدەرى زەرقاوى تیرۆریستیش کوژران، د. نورى مالیکى سەرۆکى وەزیرانى عێراق و زاڵماى خەلیلزاد باڵیۆزى ئەمریکا لە عێراق، لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنووسی هاوبەشدا کوژرانى زەرقاوى و یاریدەدەرەکانیان ڕاگەیاند.
2006
- بەبۆنەى کوژرانى زەرقاوى تیرۆریست، سەرۆک تاڵەبانى لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: کۆتاییهاتنى زەرقاوى مژدەیەکى خێرە بۆ حکومەتى یەکێتیى نیشتمانیی لە دەستپێکى کارەکانیدا.
بابەتی زیاتر