1979
- مه‌فره‌زه‌یه‌كی كه‌رتی شه‌هید هاواری هه‌رێمی (1) له‌ناوچه‌ی سێته‌پان مینێكیان دانا‌و بووه‌هۆی كوژرانی (2) سه‌رباز.
1979
- فڕۆكه‌كانی دوژمن (2) ماڵه خێڵه‌كی دۆڵی ڕۆستێیان گوله‌باران كرد و له ئه‌نجامدا ژنێك برینداربوو.
1979
- شه‌وی (11/12) مه‌فره‌زه‌یه‌كی لیژنه‌ی ناوچه‌ی "ی.ن.ك" له‌ناوشاری هه‌ڵه‌بجه تاوانبارێكیان به‌سزای گه‌ل و شۆڕش گه‌یاند.
1979
- شه‌وی (11/12) مه‌فره‌زه‌یه‌كی كه‌رتی (12)ی هه‌رێمی یه‌ك له‌ناو ته‌وێڵه مۆڵگای ئیستیخباراتی دوژمنیان گوله‌باران كرد.
2006
- هەڤاڵ "مام جەلال" سکرتێرى گشتى (ی.ن.ک) لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنووسیدا کە نەوشیروان مستەفا ئەمین و کۆسرەت ڕەسوڵ عەلى و د. فوئاد مەعسوم و د. کەمال فوئاد ئامادەیبوون، ڕایگەیاند: دیوانى لێپرسینەوە بەشێوەیەکى عادیلانە و یاساییانە لەهەرشتێک دەپرسێتەوە کە دەخریتە پاڵ هەرکەسێک، ئەو وتەیەى بەڕێز مام جەلال لە میانى ڕاگەیاندنى دامەزراندنى پرۆژەى دەزگاى لێپرسینەوەدا بوو کە دەزگایەکى نوێی (ی.ن.ک)ە.
2007
- لە هاوینەهەوارى سەلاحەدین مەسعود بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان بە ئامادەبوونى کۆسرەت رەسوڵ عەلى جێگرى سەرۆکى هەریم، لەگەڵ مەڵبەند و لقەکانى سنوورى کەرکوک کۆبۆوەو تێیدا هۆشیاریدا بەڕێکخستنەکان لەشارى کەرکوک لە ئاست بەرپرسیارێتى مێژوویداین و دووربن لە گیانى تەسکى حزبایەتى.
2007
- د. بەرهەم ئەحمەد ساڵح، جێگرى سەرۆک وەزیرانى عێراق لە میانەى سەردانەکەیدا بۆ ئێران بەجیا لەگەڵ هاشمى رەفسەنجانى سەرۆکى ئەنجومەنى دیاریکردنى بەرژەوەندییەکانى ئێران و سەرۆکى ئەنجومەنى باڵاى نزیککردنەوەى مەزهەب و ئایینەکان و سەرۆکى دادگاى باڵاى ئەو وڵاتە کۆبوەوە.
2007
- ئەنجومەنى سەرۆکایەتى کۆمارى عێراق بەهەموو ئەندامەکانییەوە بەسەرپەرشتى سەرۆک "مام جەلال" لە بارەگاى سەرۆک کۆمار پێشوازى کرا لە گوردن براون وەزیرى دارایی بریتانیا و دیز براون وەزیرى بەرگرى و وەفدى هاوڕێیان.
بابەتی زیاتر