1976
- شه‌ڕی گوندی "گه‌له‌ژێری"ی ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی و شه‌هیدبوونی (4) هاووڵاتی و برینداربوونی پێشمه‌رگه‌یه‌ك به‌ناوی "حه‌مزه‌ حه‌مه‌د عه‌بابه‌كر" یه‌كه‌م برینداری شۆڕشی نوێ.
1979
- مه‌فره‌زه‌یه‌كی هه‌رێمی (7) به‌ ئاڕبیجی و هاوه‌نی (60ملم) هێرشیان برده‌سه‌ر ڕه‌بیه‌ی پڵینگانی فه‌وجی داره‌به‌ن  له‌ڕانیه‌.
1983
- شه‌وی (13/14) تیپی (33)ی سلێمانی بۆسه‌یه‌كیان له‌سه‌ر جاده‌ی به‌رزنجه‌ داناو بووه‌هۆی گرتنی چه‌ند سه‌ربازێك له‌ سریه‌ی (4)ی لیوای (404)و چه‌ندین پارچه چه‌ك ده‌ستكه‌وتبوو.
1985
- ڕۆژانی (13/15/6) دوژمن به‌ (1500) جاش و سه‌رباز و به‌پاڵپشتی ده‌یان كۆپته‌ر و تانك و تۆپه‌وه‌ هێرشی هێنایه‌سه‌ر مه‌ڵبه‌ندی (1) له‌ شارباژێڕ و له‌لایه‌ن كه‌رته‌كانی (1)و (4)ی تیپی (31) ی به‌رزنجه ‌و تیپی مه‌ڵبه‌ند و كه‌رته‌كانی (1)و (4)ی تیپی (37)ه‌وه‌ تێكشكێنراو ئه‌م داستانه‌ به‌خوێنی شه‌هیدان "جه‌مال مه‌ولود و ڕه‌فیق محه‌مه‌د كه‌ریم" تۆماركرا.
1989
- ڕاگه‌یاندنی به‌ره‌ی كوردستانی عێراق له‌باره‌ی ژه‌هراویكردنی په‌نابه‌رانی كورد له‌ توركیا.
2006
- لە سەردانێکى کورتخایەندا بۆ بەغدا بەڕێز جۆرج دەبلیو بۆش سەرۆکى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا، لەگەڵ بەڕێز مام"مام جەلال" سەرۆک کۆمارى عێراق و تاریق ئەلهاشمى جێگرى سەرۆک کۆمار کۆبوەوە، تێیدا بیروڕا لەبارەى بارودۆخى عێراق و پەیوەندى هەردوولا ئاڵوگۆڕکرا.
2007
- بە ئامادەبوونى بەڕێز "مام جەلال" سەرۆک کۆمارى عێراق و نورى مالکى سەرۆک وەزیرانى عێراق و عادل عەبدولمەهدى و د. تاریق هاشمى جێگرانى سەرۆک کۆمار و شێخ خالید شێخ عەتیە سەرۆکى ئەنجومەنى نوێنەران بەوەکالەت، هەرسێ سەرۆکایەتییەکە ئەنجومەنى سەرۆکایەتى و کۆمار و سەرۆکایەتى ئەنجومەنى نوێنەران و ئەنجومەنى وەزیران کۆبوەوە بۆ بەدواداچوون و گفتوگۆکردن لەبارەوەى ئەو کردەوە تاوانکارییەى کرایەسەر مەزارى هەردوو ئیمامى عەسکەرى لە سامەڕا.

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved