1979
- دوژمن ئینزالی كرده‌سه‌ر ناوچه‌كانی قه‌ره‌داغ له‌ شاخی "قه‌ڵا قایمه‌ز و مه‌سۆیی" مه‌فره‌زه‌یه‌كی لیژنه‌ی ناوچه‌ی (2)ی "ی.ن.ك" به‌ره‌نگاریان بوونه‌وه ‌و پاش (2) کاتژمێر شه‌ڕ زیانی دوژمن بریتیبوو له‌ كوژرانی (9) سه‌رباز. قوربانی پێشمه‌رگه‌ش شه‌هیدبوونی "ئه‌كره‌م عه‌بدولقادر سه‌عید و محه‌مه‌د نه‌جات محه‌مه‌د" بوو.
1979
- مه‌فره‌زه‌یه‌كی هه‌رێمی پارێزگاری بۆسه‌یه‌كیان له‌سه‌ر ڕێگای ته‌لانی نزیك فه‌وجی كۆمتان نایه‌وه‌، زیانی دوژمن كوژرانی (8) سه‌رباز و ده‌ستكه‌وتیش ڕه‌شاشێكی ئاڕ بی كه‌ی بوو.
1979
- مه‌فره‌زه‌یه‌كی كه‌رتی (1)ی هه‌رێمی (3) دوو گوله‌ی ته‌وقیتی ئاڕاسته‌ی مۆڵگای دوژمن كرد له‌ چوارتا كه‌ بووه‌هۆی كوژرانی (4) سه‌رباز.

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved