1977
- له‌ سێداردانی خۆفرۆش "عوسمان محه‌مه‌د فایه‌ق" له‌ناوجه‌رگه‌ی به‌غدا به‌ده‌ستی پێشمه‌رگه‌كانی هه‌ڵۆی سوور.
1979
- شه‌وی (16/17) مه‌فره‌زه‌یه‌كی لقی (3)ی "ی.ن.ك" نارنجۆكێكیان خسته‌ناو دائیره‌ی گومرگی قه‌ڵادزێ كه‌ بووه‌هۆی كوژرانی مدیری گومرگ و پۆلیسێك.
1983
- كه‌رتی (3)ى تیپی (31)ی سلێمانی، شه‌وی (16/17)و گرتنی ڕه‌بیه‌ی سه‌ر كه‌ناروێ.
1985
- داستانی "كه‌تو" و شه‌هیدبوونی (4) پێشمه‌رگه‌.
1987
- تێكشكاندنی هێرشێكی دوژمن بۆسه‌ر ناوچه‌ی شێخ بزه‌ینی و كوژرانی ده‌یان سه‌رباز و قوربانی هێزی پێشمه‌رگه‌ش (2) شه‌هیدی قاره‌مان بوو.
1987
- تیپی (53)ی شێروانه‌، بۆسه‌یه‌كیان له‌سه‌رجاده‌ی قۆره‌تو- خانه‌قین نایه‌وه‌ و بووه‌هۆی كوژرانی ئه‌فسه‌رێك و چه‌ند سه‌ربازێك.
1996
- فراكسیۆنی سه‌وزی په‌رله‌مان له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كاره‌ساتی كه‌له‌كینی مه‌حكوم كرد و داوای ئاشتی چاره‌سه‌ركردنی مه‌سه‌له‌كه‌ی كرد.
1999
- هه‌ردوو وه‌فدی "ی.ن.ك" و "پ.د.ك" به‌سه‌رپه‌رشتی خاتوو جۆنز له‌ واشنتۆن كۆبوونه‌وه‌.
2007
- لە شارى یۆتۆبۆرى سوید و بەئامادەبوونى جەمال محەمەد لێپرسراوى مەڵبەندى دەرەوە، شێخ شەماڵ نوێنەرى بەڕێز "مام جەلال" و نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان کارگێڕانى مەڵبەند و کۆنفرانسى (١٣) مینى کۆمیتەى ڕێکخستنى سویدى (ی.ن.ک) سازکرا.
2007
- مەسعود بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان بەئامادەبوونى د. ئەرسەلان بایز و عیماد ئەحمەد ئەندامانى مەکتەبی سیاسی (ی.ن.ک) و محەمەد مەلا قادر و ئازاد بەروارى ئەندامانى مەکتەبی سیاسی (پ.د.ک) لە چوارچێوەى سەردانێکیدا بۆ پارێزگاى دهۆک، لەگەڵ پارێزگار و ئەنجومەنى پارێزگاى دهۆک و سەرۆکى یەکە ئیداریی و فەرمانگە حکومییەکان کۆبۆوە.

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved