1979
- پێشمه‌رگه‌یه‌كی كه‌رتی (4)ی هه‌رێمی (1) نارنجۆكێكی خسته‌ناو ئیڤایه‌كی سه‌ربازییه‌وه‌ له‌به‌رده‌م ئوتێل سلێمانی.
1979
- شه‌وی (17/18) مه‌فره‌زه‌یه‌كی باره‌گای هه‌رێمی (7) به‌ ئاڕ بی جی و كاتیۆشا و هاوه‌نی (60ملم) هێرشیان كرده‌سه‌ر فه‌وجی خانه‌قاو له‌ ماوه‌ی (6) کاتژمێر شه‌ڕدا، ئاگریان به‌ردایه‌ سه‌ربازگه‌كه ‌و دوژمن زیانێكی گه‌وره‌ی لێكه‌وت.
1987
- شه‌وی (17/18) تیپی (78)ی كاروخ، ده‌ستیانبه‌سه‌ر ڕه‌بیه‌ی سه‌رگردی شاورێدا گرت و (9) جاشیشیان به‌دیلگرت.
1987
- بۆسه‌ی مه‌فره‌زه‌یه‌كی مه‌ڵبه‌ندی (3) له‌سه‌ر جاده‌ی هه‌ریر - شه‌قڵاوه‌.
1992
- هەڤاڵ "مام جه‌لال" سه‌ردانی نه‌مسای كرد و له‌لایه‌ن "د. چلكی"یه‌وه‌ مه‌دالیای شاری ڤیه‌نای پێ به‌خشرا.
1998
- له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا بڕیاری ته‌رخانكردنی (8000) پارچه‌ زه‌وی بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان و پێشمه‌رگه ‌و فه‌رمانبه‌ران درا.
2007
- ئەنجومەنى سەرۆکایەتى لە بارەگاى تایبەتى سەرۆک تاڵەبانى لە بەغدا لەگەڵ نورى مالیکى سەرۆک وەزیرانى عێراق کۆبوەوە بۆ تاوتوێکردنى ئاستەنگە ئەمنییەکان و چۆنێتى چارەسەرکردنیان لە سەرتاسەرى عێراقدا.

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved