1978
- كۆتایی شه‌ڕی هه‌كاری و به‌دیلگرتنی چه‌ند هه‌ڤاڵێكی سه‌ركرده‌ی "ی.ن.ك".
1987
- تیپی (91)ی سه‌فین هێرشیان كرده‌سه‌ر ڕه‌بیه‌ی شه‌قڵاوه‌ - هیران و (11) جاشیان به‌دیلگرت.
1987
- تیپی (59)ی حه‌مرین هێرشیان كرده‌سه‌ر ڕه‌بیه‌ی ڕه‌شانیان و ده‌ستكه‌وتیان (1) بی كه‌ی سی بوو.
1987
- یادداشتی "ی.ن.ك" بۆ حزبه‌ كوردستانییه‌كان له‌باره‌ی ته‌جمیدكردنی په‌یوه‌ندیی و هاوكاری له‌گه‌ڵ حشع.
1993
- یه‌كگرتنی "ی.ن.ك" و بزوتنه‌وه‌ كوردستانییه‌كان.
1995
- ڕۆژانی (19/20) پارتی له‌ میحوه‌ری كه‌سنه‌زانه‌وه‌ به‌خه‌ستی بۆردومانی سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی كرد و پاشان زنجیره‌ هێرشیكی كرد و تێكشكێنرا.
1997
- کاتژمێر (6)ی ئێواره‌ شه‌ش فڕۆكه‌ی جه‌نگی توركیا بۆ ماوه‌ی (40) ده‌قیقه‌ بۆردومانی شاخی "دۆلكی، به‌رخێوه‌نده‌، پێرس، سه‌ری ئه‌سحابه‌، گه‌مان سۆل"ی ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تییان كرد.
2006
- سەرۆک تاڵەبانى لە بەغدا پێشوازیکرد لە دیس براونى وەزیرى بەرگرى بریتانیا، لە کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەنووسیدا سەرۆک تاڵەبانى پشتیوانى تەواوى خۆى بۆ پلانى ئاسایشى بەغدا دەربڕی.
2007
- مەسعود بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەگەڵ ڕێکخراوە جەماوەرى و پیشەیی و دیموکراسییەکانى (ی.ن.ک)و (پ.د.ک) کۆبوەوە و لە وتەیەکدا ئامانجى هاتنى بۆ پارێزگاى دهۆک ڕونکردەوە کە گوێگرتنە لە پێشنیاز و بۆچوونە عەمەلییەکان و پێکەوە گفتوگۆى لەسەر بکەن و ڕۆژى دواتریش سەرۆکى هەرێم لەگەڵ کەسوکارى شەهیدان و ئەنفالکراوەکان کۆبوەوە.

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved