1978
- مەفرەزەیەکى هەرێمى ٣ بۆسەیەکى نایەوە بۆ هەندێ لە سەربازەکانى سەنگەری کەلکەسیر (چوارتا) دوو سەرباز کوژرا و یەک سەرباز بریندار کرا.
1978
- مەفرەزەیەکى هەرێمى ٤ تووشى هەندێک لە جاشەکانى قەڵادزە بوون لە نێوان کەلەکان-بناویلە، پاش یەک کاتژمێر جاشەکان بەسەر شۆڕی هەڵاتن.
1978
- مەفرەزەیەکى هەرێمى ٦ بەئاڕبیجى لە سەنگەرێکى دوژمنیاندا لە بیگلاس (قەڵادزە) شەش سەرباز کوژرا ٢ سەربازیش بریندارکرا.
2006
- سەرۆک تاڵەبانى پێشوازى لە وەفدێکى یەکێتیى ئەوروپا کرد بە سەرۆکایەتى تۆماس ماى هارتنگ و لە دیدارێکدا داواى لە یەکێتیى ئەوروپا کرد پشتگیریى زیاترى گەلى عێراق بکات.
2007
- لە (٦١)ەمین دانیشتنى خۆیدا، دادگاى باڵاى تاوانەکانى عێراق، حوکمى کۆتایی (٦) لە تاوانبارانى شاڵاوەکانى ئەنفالى ڕاگەیاند و دادگا حوکمى لە سێدارەدانى بەسەر هەریەک لە تاوانباران "عەلى حەسەن مەجید، سوڵتان هاشم، ئەحمەد حسێن ڕەشید ئەلتکریتى"دا، سەپاند و هەریەک لە تاوانباران فەرحان موتلەک ئەلجبورى و سابیر عەبدولعەزیز ئەلدورى بەزیندانى هەتاهەتایی حوکمدران و تاهیر تۆفیق ئەلعانیش بەهۆى نەبوونى بەڵگەى تەواوەتى ئازادکرا، بۆ ئەوەش دانیشتوانى شار و شارۆچکەکانى هەرێمى کوردستان خۆشحاڵییان دەربڕى و لە زۆربەى ناوچەکان شیرینى بەخشرانەوە و چەندین ئاهەنگ و مەراسیمیش بەوبۆنەیەوە سازکران.
بابەتی زیاتر