(27)ی حوزه‌یران
1982
- شه‌وی (27/28) له‌ناو شاری هه‌ڵه‌بجه كه‌رتی شه‌هید فه‌یسه‌ڵ و كه‌رتی شه‌هید ئه‌حمه‌دی تیپی (11)ى هەورامان، هێرشیان كرده‌سه‌ر جاشه‌كان.
1987
- دوژمن كیمیابارانی گوندی زێوێی پیره‌مه‌گرونی كرد و بووه‌هۆی برینداربوونی (35)هاووڵاتی.
1993
- ڕۆژانی (27/6-3/7) شه‌ش ڕۆژ كۆبوونه‌وه‌كانی سه‌ركردایه‌تی به‌رده‌وام بوو.
1995
- دوژمن له بان مه‌قانه‌وه بۆردومانی ناو چه‌مچه‌ماڵی كرد و بووه‌هۆی شه‌هیدبوونی هاووڵاتییه‌ك و برینداربوونی (11)ی تر.
2006
- بەڕێز "مام جەلال" سەرۆک کۆمارى عێراق سەرۆکایەتى یەکەم کۆبوونەوەى ئەنجومەنى سیاسى ئاسایشى نیشتمانى کرد و تێیدا گفتوگۆ لەبارەى پەیڕەوى ناوخۆى ئەنجومەن کرا.
2007
- سەرۆک "مام جەلال" و وەفدى هاوڕێی گەیشتنەوە خاکى کوردستان و لەلایەن کۆسرەت ڕەسوڵ عەلى جێگرى سەرۆکى هەرێمى کوردستان و د. کەمال فوئاد لێپرسراوى دەستەى کارگێڕى مەکتەبی سیاسی و ژمارەیەکى زۆر لە بەرپرسانى حزبی و حکومییەوە پێشوازیانلێکرا، ئێوارەى هەمان ڕۆژیش سەرۆک تاڵەبانى بەیاوەرى وەفدێکى "ی.ن.ک" و وەفدێکى کەسایەتى و حزبە دیموکراتەکانى عێراق بەرەو سویسرا بەڕێکەوت بەمەبەستى بەشداریکردنى لە کۆنگرەى سۆسیال ئینتەرناسیۆنال کە "ی.ن.ک" تێیدا ئەندامە.
بابەتی زیاتر