1983
- بۆسه‌ی تیپی (86)ی ده‌شتی هه‌ولێر له‌سه‌رجاده‌ی كه‌ركوك - هه‌ولێر و به‌دیلگرتنی (8) سه‌رباز و سووتاندنی (3) ئۆتومبێلی سه‌ربازی، هه‌مان شه‌و له‌سه‌ر ڕێگای مه‌خمور - هه‌ولێر بۆسه‌یه‌كی تریان نایه‌وه و كاروانێكیتری سه‌ربازی كه‌وته بۆسه‌كه‌وه و بووه‌هۆی سووتاندنی (6) ئۆتومبێل و كوژرانی (8) سه‌رباز.
1987
- شه‌هیدبوونی پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان سه‌رداری سه‌عید سۆفی له چیای كێشكه.
1987
- تیپی (85)ی به‌ڕانه‌تی ڕووبه‌ڕووی هێزه‌كانی دوژمن بوونه‌وه له نزیك گوندی زیاره‌ت، پاش شه‌ڕێكی سه‌خت دوژمن چه‌ند سه‌رباز و جاشێكی لێ كوژرا.
1994
- له‌دوای ڕووداوه‌كانی شه‌ڕی ناوخۆی كوردستان، په‌رله‌مانی كوردستان یه‌كه‌م دانیشتنی خۆی ده‌ستپێكرده‌وه.
1996
- به‌ئاماده‌بوونی هه‌ڤاڵ "مام جه‌لال" زانكۆی سلێمانی ئاهه‌نگی ده‌رچووانی خولی "كوردستانی ئازادی" گێڕا.
1998
- به‌ئاماده‌بوونی هه‌ڤاڵ "مام جه‌لال"و سه‌رۆكی حكومه‌ت و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی "ی.ن.ك" زانكۆی سلێمانی ئاهه‌نگی ده‌رچووانی "خولی هیوا"ی گێڕا كه تیایدا (369) خوێندكار بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسیان پێ سپێردرا.
بابەتی زیاتر