1986
- هێرشی ئاسمانی دوژمن بۆ سه‌ر گونده‌كانی دۆڵی جافه‌تی و شه‌هیدبوونی (5) هاووڵاتی و برینداربوونی (8)ی تر.
1987
- پێشمه‌رگه‌كانی تیپی (15)ی شاره‌زوور (2) ره‌بیه‌ی سه‌رشاخی سورێنیان گرت.
1987
- تیپی (53)ی شێروانه ‌و بۆسه‌ی ڕێگای كه‌لار - تیله‌كۆ و سووتاندنی (2) ئۆتومبێل و شه‌هیدبوونی (2) پێشمه‌رگه‌.
1988
- مه‌فره‌زه‌یه‌كی تیپی (12)ی سۆران له‌ زیخی گه‌ره‌وان به‌ ئاڕپی جی تانكێكیان تێكشكاند.
1997
- به‌ به‌شداری (190) پێشمه‌رگه‌ی ژن یه‌كه‌مین مانۆڕی مه‌شقی سه‌ربازی (ه.پ.ژ) له‌ سلێمانییه‌وه‌ به‌ره‌و ناوچه‌ی شارباژێڕ ده‌ستیپێكرد.
2007
- دواى بەشداریکردنى لە کۆنگرەى سۆسیال ئینتەر ناسیۆنالدا لە جنێڤ، سەرۆک تاڵەبانى بەیاوەرى مەلا بەختیار و جەلال جەوهەر و ژمارەیەک لە سەرۆک و سکرتێرى حزبە عێراقییە دیموکراتییەکان گەیشتنەوە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانى و لەلایەن عومەر فەتاح جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان و د. ئەرسەلان بایز ئەندامى مەکتەبی سیاسی و ژمارەیەک لە ئەندامانى سەرکردایەتى و بەرپرسانى حزبی و حکومى پێشوازیکران.
2007
- دواى نوێکردنەوەى لەلایەن دەزگاى پرۆژەکانى ئاوەدانکردنەوەى هەرێم بەبڕى (٢) ملیۆن دۆلار، بەئامادەبوونى عومەر فەتاح جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان ژمارەیەک لە بەرپرسانى حکومى و حزبی و ڕۆشنبیران و هونەرمەندانى شارى سلێمانى هۆڵى ڕۆشنبیرى سلێمانى کرایەوە.

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved