1986
- دوژمن هێرشی هێنایه‌سه‌ر كارێزه‌ی كۆن و له‌لایه‌ن تیپه‌كانی (57)ی سه‌گرمه و (47)ی پیره‌مه‌گرون-ه‌وه تێكشكێنرا.
1987
- شه‌وی (6/7) تیپی (85)ی به‌ڕانه‌تی په‌لاماری (2) ڕه‌بیه‌یاندا له هاوینه‌هه‌واری سه‌ڵاحه‌دین و سه‌ری ڕه‌ش.
1988
- هێرشی دوژمن بۆ سه‌ر سوورقاوشان و چه‌می ڕێزان، له‌لایه‌ن تیپه‌كانی (25)ى خاڵخاڵان و (23)ى سورداش-ه‌وه به‌رپه‌رچدرانه‌وه و زیاتر له (50) كوژراویان به‌جێهێشت.
1988
- تیپی (47)ی پیره‌مه‌گرون هێرشێكی دوژمنیان له‌ناوچه‌ی دۆڵی باڵه‌یان تێك‌شكاند.
1988
- به‌شداریكردنی وه‌فدی به‌ره‌ی كوردستانی به‌سه‌رۆكایه‌تی هەڤاڵ "مام جه‌لال" له كۆنفرانسی سۆسیال ئینته‌رناسیۆنال له پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا.
1989
- گه‌ڕانه‌وه‌ی پۆلێ پێشمه‌رگه‌ی پارتیزان بۆ ناوچه‌كانی باڵه‌كایه‌تی و خۆشناوه‌تی به‌فه‌رمانده‌یی "جه‌لال حاجی".
1990
- شه‌وی (6/7) پارتیزانه‌كانی گه‌رمیان په‌لاماری حیمایه‌ی بیره نه‌وته‌كانی ماردارییاندا.
1991
- ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتومبێلێكی به‌مینچێنراو له‌سه‌ر ڕێگای سلێمانی - هه‌ڵه‌بجه، له‌كاتی ڕۆیشتنی كه‌ژاوه‌ی خاتوو "دانیال میتران" بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید.
1992
- یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی هەڤاڵ "د. فوئاد مه‌عسوم".
1995
- مه‌كته‌بی سیاسی "ی.ن.ك" یاداشتی حه‌وت حزبی كوردستانی بۆ وه‌ستانی شه‌ڕی ناوخۆ په‌سه‌ند كرد.
1995
- تێكشكاندنی هێرشێكی به‌ربڵاوی پارتی له نزیك گوندی بیوكه.
1995
- دوژمن تۆببارانی ناوچه‌ی شێخ له‌نگه‌ر و ده‌وروبه‌ری كرد كه بووه‌هۆی شه‌هیدبوونی پێشمه‌رگه‌یه‌ك و برینداربوونی (2) پێشمه‌رگه‌یتر.
1992
- هەوڵێکى تیرۆرکردنى مەدام میتران و بێرنارد کۆشنەر لەسەر ڕێگاى سلێمانى - عەربەت.
بابەتی زیاتر