1982
- له بۆسه‌یه‌كی جاشه‌كان له ئۆردوگای به‌سته‌سێن ئه‌ندامی پێشكه‌وتووی كۆمه‌ڵه و لێپرسراوی لیژنه‌ی ناوچه‌ی پشده‌ری "ی.ن.ك" هاوار جه‌لال، شه‌هید كرا.
1962
- یادكردنەوەی ڕاگواستنی ٤٠٠٠٠ كەسی كورد.
1986
- دوژمن به‌كۆپته‌ر و تانك و زرێپۆشه‌وه هێرشی كرده‌سه‌ر گوندی "سێ گردكان"ی ده‌شتی كۆیه و پاش نه‌به‌ردێكی قاره‌مانانه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان دوژمن زیانی زۆری لێكه‌وت و (٤) پێشمه‌رگه‌ش بەم ناوانە شەهیدبوون "جه‌لیل ئه‌مین سادق سلێمان ته‌له‌لخێمی ناسراو به ڕه‌نجده‌ر، فەرماندەی کەرتی (2)ی شەهید ئەحمەد قەمبەری و جێگری فه‌رمانده‌ی تیپی (87)ی قه‌ره‌چوغ، شاکر عومه‌ر عه‌لی محەمەد ئەمین عەبدوڵڵا ناسراو به شاکر سۆربه‌شی، عەبدوڵڵا ئەحمەد مەولود حەمەد ئۆمەرگومبەتی و یاسین ئیبراهیم عومه‌ر ئیبراهیم ناسراو به یاسین موعه‌لیم، که بەدیلی قاسم ئاغا بەدەستی خۆی کوشتی.
1987
- تیپی (53)ی شێروانه و بۆسه‌ی جاده‌ی قۆره‌توو - خانه‌قین و كوشتنی موقه‌ده‌م و مولازمێك له لیوای (68).
1987
- به‌شی فارسی ڕادیۆی BBC دیدارێكی له‌گه‌ڵ هەڤاڵ "نه‌وشیروان مسته‌فا" سازدا له‌مه‌ڕ ده‌ستتێوه‌ردانی توركیا له كاروباری كوردستان.
1989
- دوانزه هاووڵاتی له مه‌یدانی ڕه‌می قیاده‌ی جه‌یشی شه‌عبی عه‌ین كاوه گولهبارنكران.
1995
- هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كه‌پكی حه‌مه‌د ئاغا و ئالانه و بناری كۆڕه‌ك و گوندی كهلهكانی كۆنترۆڵ كرد.
1995
- فراكسیۆنی سه‌وزی په‌رله‌مانی كوردستان یاداشتنامهیهكیدا به UN و ڕێكخراوه جیهانییه‌كان سه‌باره‌ت به‌ده‌ركردنی (14) هه‌زار خێزانی كورد له ناوچه‌كانی كه‌ركوك و خانه‌قین.
١٩٧٧
- ٩/١٠پەلامارى سەنگەرەکانى دوژمن لە بندیزان "چۆمان" درا.
١٩٧٧
- پەلاماری سەنگەرەکانى دوژمن لە ناوچەى بەعەرەب کراوى ناحیەى مەیدان (خانەقین) درا.
بابەتی زیاتر