1980
- شه‌هیدكردنی "دێوانه مه‌جید" له شاری پێنجوێن كه بوو به سه‌ره‌تای راپه‌ڕینی ئه‌و شاره و تا (23/7) به‌رده‌وام بوو.
1987
- په‌رده‌لادان له‌سه‌ر په‌یكه‌ری "سه‌ره‌تا" له گوندی یاخسه‌مه‌ر كه له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندی پێشمه‌رگه "زاهیر سدیق"وه دروستكرابوو.
1987
- شه‌وی (18/19) تیپی (93)ی كۆیه و(99)ی بتوێن سێ ره‌بیه‌ی سه‌ر جاده‌ی دوكان - خه‌له‌كانیان كۆنترۆڵكرد.
1987
- مه‌فره‌زه‌یه‌كی شه‌هید سه‌ردار له‌ناو شاری هه‌ولێر له‌به‌رده‌م "مقر القيادة العامة للجيش الشعبي" تاوانبار رائد " مدحت" یان به‌سزای گه‌ل گه‌یاند.
(ئەوانەی ڕائید مەدحەت کۆییان کوشت، سێ کەس بوون کاروان، هەڵۆ و سەباح، کە ئەو دووەی کۆتایی برابوون، سەباح ئۆتۆمۆبێلەکەی لێدەخوڕی، هەرسێکیشیان کلاشینکۆفی حەفتاو پێنجیان هەڵگرتبوو، کاروان و هەڵۆ تەقەیان لێکردبوو، دواتر کاروان و هەڵۆ لەسەر قسەی کەسێکیتر کە هاوڕێی هەڵۆ دەبێت و لە بەهاری ساڵی 1988دا دەگیرێت و باسی ئەوە دەکات کە هەڵۆ بۆی باسکردووە کە لەگەڵ کاروان ڕائید مەدحەتیان کوشتووە، بۆیە هەردووکیان دەگیرێن و هەڵۆ لەژێر ئەشکەنجە شەهید دەبێ و کاروانیش گولەباران دەکرێت بەبێ ئەوەی هیچ کام لە کاروان و هەڵۆ دانیان بەوەدا نابێت کە ئەوان مەدحەتیان کوشتبێت.
دواتر کەسە گیراوەکەش کە بەبێ ئەشکەنجە و لە ئەنجامی ئەوەی کە نایف مەحمود کەریم فەرماندەی مەفرەزە خاسەو وەرگێڕی ئەمنی هەولێر لەخشتەی بردبوو کە گوایە لێبووردنی گشتی هەیە ئەوانەی دانیان بەتاوانەکانیان ناوە ئازاد دەکردێن و بەپێچەوانەش ئەوانەی تر بەردەوام ئەشکەنجە دەدرێن تا قسەدەکەن یان لەژێر ئەشکەنجە دەمرن، هاوسەری ئەو کەسەش بە بەردەوامی چۆتە لای نایف و نایف باوەڕی پێهێناوە گەر مێردەکەی قسەبکات ئازاد دەکرێت، نایف مەحمود چەند جارێک هاوسەری ئەو گیراوەی بردۆتە ئەمن و مێردەکەی خۆی دیوە و قسەی لەگەڵ کردووە تا روخاندوویەتی و خۆی بەتاڵ کردبووەوە لە هەموو زانیارییەکان، دواتر خۆیشی گولەبارانکرا. واتە نایف کەریم مەحمود و هاوسەری ئەو گیراوە بوونە هۆکاری گولەبارانکردنی نزیکەی دە قارەمانێک).
1987
- مه‌فره‌زه‌یه‌كی تیپی (19)ی كۆڕه‌ك چوونه ناوشاری رواندوز و (4) سه‌ربازیان به‌دیلگرت.
1989
- مه‌فره‌زه‌یه‌كی تیپی (87)ی قه‌ره‌چوخ و گرتنی ره‌بیه‌ی گردی زێوه.
1991
- راپه‌ڕینی دووه‌می شاری سلێمانی.
1994
- هێرشی به‌ربڵاوی پارتی و هاوپه‌یمانه‌كانی بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی "ی.ن.ك" له‌ناوچه‌ی قه‌ڵادزێ.
1995
- رۆژانی (18/19) پارتی له چه‌ند قۆڵێكه‌وه په‌لاماری ڕواندوزی- دا‌و تێكشكا.
1998
- د‌یڤید وێڵش، جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌یاوه‌ری وه‌فدێكی باڵای ئه‌مریكا گه‌یشته شاری سلێمانی.
بابەتی زیاتر