1976
- دەستەیەکى چەکدار بە فەرماندەیی هەڤاڵ "جەمالى عەلى باپیر" لە جافەتى پێکهات.
1978
- مەفرەزەیەکى هەرێمى ٨ تووشى بۆسەیەکى دوژمن بوونەوە لە نێوان حەریر- شەقڵاوە، شەڕ لە نیوەشەوەوە تا دەمەوبەیانى خایاند و مەفرەزەکە بەسەلامەتى دەرباز بوو.
1978
- مەفرەزەیەکى هێزى پارێزگارى لە نزیک ئیندزى تووشى هێزێکى دوژمن بوون، لە پێکدادانەکەدا (٨) سەرباز کوژران و پێشمەرگەکانیش بەسەلامەتى رزگاریان بوو.
1988
- هێرشی كهرتی (1)و(2)ی تیپی (12)ی سۆران، بۆسهر رهبیهی شاخى "ڕەشکى لەسەر" لە نێوان "کێل کێل" و شاخى "سەرى جوانەگا" و پاشان گرتنى.
2007
- بەڕێز "مام جەلال" سەرۆک کۆمارى عێراق لە بارەگاى تایبەتى خۆى لە بەغدا پێشوازیکرد لە رایان کرۆکەر باڵوێزى ئەمریکا لە عێراق و خاتوو میگان ئۆسلیڤان نوێنەرى تایبەتى سەرۆک بۆش بۆ عێراق، لە دیدارەکەدا هەردوولا باسى چۆنێتى بەڕێوەچوونى پێشکەوتنى پرۆسەى ساسیی و چارەسەرکردنى مەسەلە هەڵپەسێردراوەکانیان کرد.
2006
- یەکێتى هونەرمەندانى کوردستان و سەندیکاى هونەرمەندانى کوردستان، گەیشتنە بڕیارى یەکگرتنەوە و بڕیاریاندا لە ماوەى مانگێکدا کۆنگرەى یەکگرتنەوە رێکبخەن.
بابەتی زیاتر