1977
- شه‌هیدكردنی غه‌فور ئاغجه‌له‌ریی و (٩) پێشمه‌رگه‌ی تر له‌ گوندی "كانی بی" له‌لایه‌ن ته‌حسین شاوه‌یس و قاله‌ فه‌ره‌ج-ه‌وه‌ كه‌ پاشان ته‌سلیم به‌ دوژمن بوونه‌وه‌..
* ته‌حسین شاوه‌یس" ئامر مه‌فره‌زه‌ خاسه‌ی ژماره‌ (50)ی ئه‌وکات، قادر فه‌ره‌ج عەبدوڵڵا "قاله‌ فه‌ره‌ج" ئامر مه‌فره‌زه‌ خاسه‌ی ژماره‌ (49) که‌ دواتر به‌ده‌ستی پێشمەرگەکانى "یه‌کێتیی نیشتمانیى کوردستان" له‌ ڕۆژی (٢٨/١٠/١٩٨٥) کوژرا، محه‌مه‌د شێخ حه‌سه‌ن محه‌مه‌د به‌فراو "حه‌مه‌ی شێخ حه‌سه‌نی به‌فراو" ئامر مه‌فره‌زه‌ی ژماره‌ (66) که‌ دواتر له‌ ڕۆژی (١٠/٦/١٩٨٢) له‌ داستانی هه‌یده‌ربه‌گ کوژرا "عاسی حه‌مه‌ ڕه‌ئوف تۆفیق و یوسف فەتحوڵڵا ئه‌حمه‌د شوانی، ئامر مه‌فره‌زه‌ی تایبه‌تی ژماره‌ (77)ی سه‌ر به‌ ئیستخبارات و که‌سێکی دیکه‌ به‌ناوی "شێخ عوسمان عەوداڵانی" که‌ هه‌موویان پێشمه‌رگه‌ی سه‌ر به‌‌ سه‌رکردایه‌تی کاتی پارتی "قیادە مۆقەتە" بوون، له‌ ڕۆژى (٢٣/٧/١٩٧٧)دا، کادیر و فه‌رمانده‌، محه‌مه‌د غه‌فور ئه‌حمه‌د محەمەد، ناسراو به‌ حه‌مه‌ غه‌فور ئاغجه‌له‌ریی، ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی و فه‌رمانده‌ی هه‌رێمی دووی که‌رکوک له‌گه‌ڵ هەریەک له‌ "ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د عه‌لی به‌یانی، ئه‌نوه‌ر که‌ریم عودیل عەزیز عەلی به‌یانی، حامید عەزیز حەمە سور ئاغجەلەری، ڕه‌زا عومه‌ر ساڵح قادر گۆپته‌په‌یی، ڕه‌مه‌زان عەزیز شەریف قادر چه‌مچه‌ماڵی، سه‌عید عومه‌ر ساڵح قادر گۆپته‌په‌یی، عەبدوڵڵا تۆفیق ئەحمەد چیاسەوزی، که‌ریم مه‌لا ئه‌حمه‌د گۆپته‌په‌یی"یان له‌ گوندی کانیبی ده‌شتی کۆیه‌ له‌ خه‌ودا شه‌هید کرد و هەلیکۆپته‌ری سوپای به‌عس هات و شه‌ش تاوانباره‌که‌ی ده‌ربازکرد و ته‌رمی هه‌ر نۆ شه‌هیده‌که‌شی برد.
1978
مەفرەزەیەکی هەرێمى (٧) چووە مەلەکان و (٣٢) ماڵە جاشی بە کەلوپەلەکانی ناویەوە ئاگردا و چەند پیاو خراپێکی تەمێکرد.
1979
- شه‌وی (22/23) حسێن مه‌ولود "مه‌لا عه‌لی" له‌ قه‌سابخانه‌ی موسڵ له‌ سێداره‌ درا.
1979
- هەڤاڵ "مام جه‌لال" له‌سه‌ر داوه‌تی ئێران سه‌ردانی تارانی كرد.
1980
- شه‌هیدكردنی نووسه‌ری پێشكه‌وتوخواز "محرم محه‌مه‌د ئه‌مین" به‌ده‌ستی سیخوڕه‌كانی ڕژێم.
1983
- تیپی (51)ی گه‌رمیان و كه‌رتی (3)ی تیپی (55)ی قه‌ره‌داغ و شه‌ڕی (10) کاتژمێر‌ی بانیخێڵان.
1994
- هێزێكی پڕ چه‌كی پارتی په‌لاماری خه‌ڵكی بێ دیفاعی باداوانیاندا و ژماره‌یه‌كیان لێ برینداركردن.
1995
- تێكشكاندنی هێرشێكی پارتی بۆسه‌ر گوندی گامێش ته‌په‌.
1995
- رۆژانی (23)و (24) هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، په‌لامارێكی پارتی بۆسه‌ر گردی گه‌وره‌ تێكشكاند.
1999
- له‌ شاری "دری بێرگن" له‌ هۆڵندا، كۆنفرانسی ڕێكخستنه‌كانی "ی.ن.ك" له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌سترا.
2006
- سەرۆک تاڵەبانى دەستپێکردنى هەڵمەتێکى جەماوەرى راگەیاند بۆ کۆکردنەوەى کۆمەک بۆ گەلى لوبنان، هەروەک سەرۆک تاڵەبانى (١٠٠) ملیۆن دینارى بۆ ئەم مەبەستە بەخشى.
2007
- پەیمانگاى کادرانى "ی.ن.ک" لە هەولێرى پایتەخت کرایەوە و خولى یەکەمى پەیمانگاکە بە بەشدارى زیاتر لە (٧٢) کادیر دەستیپێکرد.
 

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved