د.ئيسماعيل نه‌جمه‌دين زه‌نگەنه
يه‌كه‌م: پێشەکی
دواى ئه‌و گۆڕانكارييانه‌ى چه‌ند رۆژى رابردووى ناوچه‌كه، به‌تايبه‌ت هه‌ڵگيرسانه‌وه‌ى شه‌ڕ له‌نێوان ئه‌مريكا و ئيسرائيل له به‌ره‌يه‌ك و كۆمارى ئيسلامى ئێران له به‌ره‌كه‌ى ديكه‌وه، به‌تايبه‌ت پێكران و كوژرانى رابه‌ڕى باڵاى ئێرانى له هێرشێكى موشه‌كييدا، ئيتر چاوه‌كان و چاوه‌ڕوانييه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه بوون؛ كێ ده‌بێته شوێنگره‌وه‌ى رابه‌رى باڵا له‌و وڵاته‌دا، هه‌وڵده‌ده‌ين له‌م په‌نجه‌ره‌يه‌وه وه‌ڵامي ئه‌و پرسياره و چه‌ند پرسيارێكى تر بده‌ينه‌وه.
شاراوه نييه ، سیستمی سیاسی لە کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا لەسەر بنەمای تیۆری «ویلایەتی فەقیهـ» داڕێژراوە، کە تێیدا رابەری باڵا (وەلی فەقیهـ) لە لووتکەی دەسەڵاتدایە، ئەم پۆستە به‌تەنها پێگەیەکی ئایینی نییە، بەڵکو باڵاترین دەسەڵاتی سیاسی، سەربازی و یاسایی وڵاتەكه‌يه، دەستووری ئێران يان راستتر ياساى بنه‌ڕه‌تيى كۆمارى ئيسلامى ئێران لە ساڵی 1979 پەسەندکرا و لە ساڵی 1989 هەموارکرایەوە، بە وردی باس لە شێوازی هەڵبژاردنى رابه‌ر، مەرجەکان و ئەرکەکانی دەکات.
دووه‌م: ئەنجومەنی شارەزایان؛
ناوەندی بڕیاردان
بەپێی ماددەی 107ی ياساى بنه‌ڕه‌تيى، ئەرکی دەستنیشانکردنی رابەر راستەوخۆ لە ئەستۆی (ئەنجومەنی شارەزایانی رابەریدايه - مجلس خبرگان رهبری)، ئەم ئەنجومەنە لە 88 فەقيهـ و پسپۆڕی ئایینی پێکدێت کە بۆ ماوەی هەشت ساڵ لەلایەن خەڵکەوە هەڵدەبژێردرێن.
* هه‌ڵبژاردنى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نه‌كه
کاندیدەکانی ئەنجومەنی شارەزایان، دەبێت لەلایەن (ئەنجومەنی پاراستنی دەستووره‌وه- شورای نگهبان) لەڕووی زانستيی و سیاسییەوە پەسەند بکرێن، دواتر خەڵکی ئێران لە هەڵبژاردنێکی راستەوخۆدا ئەندامانی ئەم ئەنجومەنە هەڵدەبژێرن، ئەمەش جۆرێک لە شەرعییەتی جەماوەری بە پرۆسەکە دەبەخشێت.
* ئەرکه‌كانى ئه‌نجومه‌نه‌كه
كاره‌كانى ئه‌م ئه‌نجومه‌نه به‌ته‌نها قه‌تيس نابێت له هه‌ڵبژاردنى رابه‌رى باڵا، بەڵکو بەپێی ماددەی 111ياساى بنه‌ڕه‌تيى، ئەرکی چاودێریکردنی بەردەوامی تواناکانی رابەریشی لە ئەستۆیە و دەتوانێت لە کاتی نەمانی مەرجەکاندا، رابەر لە پۆستەکەی لابدات.
سێيه‌م: مەرجە یاسایی و شەرعییەکانی کاندیدی رابەری باڵا
دەستووری ئێران لە ماددەی 109دا، سێ جۆر مەرجی سەرەکی بۆ ئەو کەسە دیاری کردووە کە دەبێتە رابەر:
* مەرجی زانستی و فیقهی: رابه‌ر ده‌بێت شياویى زانستيى پێويستى هه‌بێت بۆ فەتوادان له‌سه‌ر هه‌مو پرسە فيقهييه جۆراوجۆرەکان، ئەمە گرنگترین مەرجە، چونکە شەرعییەتی «ویلایەت» لە زانستی ئایینییەوە سەرچاوە دەگرێت.
*دادپەروەری و تەقوا: پێویستە کەسەکە خاوەن رابردوویەکی پاک بێت و لە رووی ئەخلاقییەوە جێگەی متمانەی گشتی بێت تا بتوانێت سەرکردایەتی کۆمەڵگەیەکی ئایینی بکات.
* لێهاتوویی سیاسی و کۆمەڵایەتی: رابەر دەبێت؛ «تيڕوانينێكى سیاسی دروست»، «لێوه‌شاوه‌يى كۆمه‌ڵايه‌تيى، كارگێڕى، مشورخۆرى»، «ئازایەتی» و «توانای ته‌واوى بۆ سه‌ركردايه‌تيكردن» هەبێت. ئەمە بەو مانایەیە کە تەنها زانای ئایینیبوون بەس نییە، بەڵکو دەبێت سیاسەتزانێکی کارامەش بێت، کە ئاگاداری گۆڕانکارییەکانی جیهان بێت.
چواره‌م: قۆناغەکانی دەستنیشانکردن و گواستنەوەی دەسەڵات
کاتێک پۆستی رابەری چۆڵ دەبێت (بەهۆی کۆچی دوایی، دەستلەکارکێشانەوە، یان لابردنه‌وه)، ئەنجومەنی شارەزایان بە پەلە کۆدەبێتەوە، پرۆسەى جێگرتنه‌وه‌كه به چه‌ند هه‌نگاوێك جێبه‌جێده‌كرێت:
1. دیاریکردنی کاندیدەکان: لیژنەیەکی تایبەت لەناو ئەنجومەنی شارەزایان (لیژنەی ماددەی 107 و 109) لیستی ئەو کەسانە ئامادە دەکات، کە ئه‌و مه‌رجانه‌يان تێدايه له‌سه‌ره‌وه باسكران.
2. گواستنەوەی کاتی دەسەڵات: تا کاتی هەڵبژاردنی رابەری نوێ، بەپێی ماددەی 111، ئەنجومەنێکی سێ کەسی (سەرۆک کۆمار، سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری، و یەکێک لە فەقیهەکانی نێو ئەنجومەنی پاراستن كه به‌هه‌ڵبژاردن دياري ده‌كرێت) ئەرکە هەستیارەکان رادەپەڕێنن و ئه‌گه‌ر يه‌كێك له‌وانه نه‌يتوانى ئه‌ركه‌كانى راپه‌ڕێنێت له‌و ماوه‌يه‌دا به‌هه‌ر هۆكارێك بێت، ئه‌وا ئه‌نجومه‌نى دياريكردنى به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانی نيزام، به‌زۆرينەی دەنگ جێگره‌وه‌ى بۆ دياري ده‌كات.
ئه‌وه‌ى تێبينى ده‌كريت ئه‌م ئه‌نجومه‌نه ته‌نها له رووى زه‌مه‌نه‌وه ئه‌ركه‌كانى سنووردار نين، به‌ڵكو له‌ڕووى بابه‌تيشه‌وه ناتوانن ته‌واوى ئه‌ركه‌كانى رابه‌ر پياده بكه‌ن، به‌ڵكو ته‌نها چه‌ند ئه‌ركێكى هه‌ستيار جێبه‌جێده‌كه‌ن ئه‌وانه‌ى له مادده و بڕگه‌كانى ياسا بنه‌ڕه‌تييه‌كه‌دا هاتوون، كه بريتين له:
- داڕشتنى سياسه‌تە گشتييه‌كانى نيزامى كۆمارى ئيسلامى ئێران دواى راوێژكردن به‌ئه‌نجومه‌نى دياريكردنى به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى نيزام .
- ده‌ركردنى فه‌رمان بۆ گشتپرسى.
- راگه‌ياندنى جه‌نگ و ئاشتى و نه‌فيرى گشتيى.
- له‌سه‌ركار لابردنى سه‌رۆك كۆمار، به ره‌چاوكردنى به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى وڵات، دواى ده‌رچوونى حوكمى دادگاى باڵا له‌مه‌ڕ سه‌رپێچيكردنى وه‌زيفه ده‌ستوورييه‌كانى، يان دواى ده‌نگدان له‌سه‌ر ناشياویى سياسى سه‌رۆك له‌لايه‌ن ئه‌نجومه‌نى شوراى ئيسلامييه‌وه، به‌پێى حوكمه‌كانى مادده‌ى (89) ياساى بنه‌ڕه‌تيى.
3. دەنگدانی کۆتایی: کاندیدی پێشنیازکراو بۆ رابه‌رى باڵا دەبێت دوو لەسەر سێی (2/3) دەنگی ئەندامانی ئامادەبووی ئەنجومەنی شارەزایان بەدەستبهێنێت، دياره ئه‌م زۆرینەیەش بۆ ئەوەیە کە رێبەر پشتگیرییەکی زۆری هەبێت.
پێنجه‌م: دەسەڵاتەكانى رابەرى باڵا
رابەر دوای هەڵبژاردنی، كۆمه‌ڵێك ده‌سه‌ڵاتى گرنگى ده‌بێت، ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ش لە ماددەی 110دا جێگیرکراون، دیارترینیان:
• داڕشتنی سیاسەتە گشتییەکانی کۆماری ئیسلامی.
• ده‌ركردنى فه‌رمانى گشتپرسيى.
• فەرماندەیی باڵای هێزە چەکدارەکان (سوپا و سوپای پاسداران).
• راگەیاندنی شەڕ و ئاشتی و نه‌فيرى گشتى.
• دانان و لابردن و ره‌زامه‌نديدان له‌سه‌ر ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى (فەقيهەکانی ئەنجومەنی پاراستن و سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری.، سه‌رۆكى دامه‌زراوه‌ى ڕاديۆ و ته‌له‌فزيۆن له‌كۆمارى ئيسلاميدا، سه‌رۆكى ئه‌ركانى سه‌ركردايه‌تيى هاوبه‌ش، فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌كانى پاراستنى شۆڕشى ئيسلامى، فه‌رمانده باڵاكانى هێزه چه‌كداره‌كان).
• چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و كێشانه‌ى له‌نێو هه‌رسێ باڵه‌كه‌ى هێزه چه‌كداره‌كان دروستده‌بن و ناتوانرێت به رێگه ئاساييه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن.
• پەسەندکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆما. و له‌سه‌ركارلابردنى سه‌رۆك كۆمار بەو رێكارانه‌ى له‌سه‌ره‌وه باسكران.
شه‌شه‌م: شەرعییەتی دوولايه‌نه
(جەماوەريی و ئاينيى)
خاڵی جەوهەری لە میکانیزمی هەڵبژاردنی رابەر لە ئێران‌دا، ئەوەیە کە «شەرعییەت» لە دوو سەرچاوەوە وەردەگرێت: یەکەمیان ئاينییە کە لەڕێگەی مەرجی دادپەروەری و زانستی فیقهییەوە سه‌رچاوه ده‌گرێت، دووەمیشیان جەماوەرییە کە لە رێگەی ئەنجومەنی شارەزایانەوەیە کە خەڵک هەڵیبژاردوون، ئەم تێکەڵەیە وادەکات سیستمەکە پارێزگاری لە شوناسە ئایینییەکەی بکات و لە هەمان کاتدا، پێگەی خەڵک لەناو پرۆسەکەدا بناسێنێت، گه‌ر به‌ناڕاسته‌خۆش بێت.
حه‌وته‌م: ئه‌نجامگيرى
له ده‌ره‌نجامى ئه‌وانه‌ى باسكران روونده‌بێته‌وه، رابه‌رى باڵا رۆڵ و پێگه‌يه‌كى ده‌ستووريى گرنگ و هه‌ستيارى هه‌يه، له‌ناو سیستمی سياسى وڵاتى ئێران‌دا، ئه‌وه‌ش له‌و ده‌سه‌ڵاته فراوانه ده‌ستوورييه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، كه بۆى دياريكراوه، هه‌روه‌ك هه‌ڵبژاردنى رابه‌رى باڵا به پرۆسه‌يه‌كى ورد و ئاڵۆزدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، چونكه له‌نێو ده‌نگده‌رانى ئێرانه‌وه هه‌ڵنابژێردرێت به‌شێوه‌يه‌كى راسته‌وخۆ، به‌ڵكو له رێگه‌ى ئه‌نجومه‌نێكه‌وه ده‌بێت، كه به‌پێى ده‌ستوور و ياسا به‌ركاره‌كان ئه‌ندامانيى به هه‌ڵبژاردن دياريده‌كرێن، ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌ش به‌چه‌ند رێكارێك ده‌گاته ده‌ستنيشانكردن و هه‌ڵبژاردنى رابه‌رى باڵا.
رابه‌ر شانبه‌شانى مه‌رجه بنه‌ڕه‌تييه‌كان، ده‌بێت مه‌رجێكى زانستيى به‌رزى تێدا بێت له‌ڕووى ئاينييه‌وه و گه‌شتبێته پله‌يه‌كى زانستيى فيقهى باڵا تا ئاستى ئيجتهادكردن، ئه‌مه‌ش به‌و مانايه دێت هه‌موو كه‌س له‌و وڵاته ناتوانێت بگاته ئه‌و پۆسته باڵايه، ئەگه‌ر ئاستى زانستييه‌كه‌شى زۆر به‌رز بێت له بواره‌كانى ديكه‌دا.
هه‌روه‌ك ده‌كرێت لێره‌دا بڵێين، داڕێژه‌رانى ده‌ستووريى له ئێران‌دا ئه‌و راستيه‌يان له‌به‌رچاوگرتووه، كه ده‌گونجێ هه‌ڵبژاردنى رابه‌رى باڵا له‌به‌ر هه‌ر هۆكارێك بێت (ده‌گونجێ هۆكاره‌كه را جيايى ئه‌نجومه‌نى شاره‌زايان بێت) دوابكه‌وێت و نه‌توانرێت به‌زوويى ئه‌نجومه‌نى شاره‌زايان كه‌سێك هه‌ڵبژێرێت، وه‌ك خودى ده‌قه ده‌ستووريه‌كه داواى كردووه، بۆيه ده‌ريچه‌يه‌كى ديكه‌ى داڕشتووه بۆ ئه‌و ماوه‌يه‌ى ده‌كه‌وێته نێوه‌ندى چۆڵبوونى پۆستى رابه‌ر و هه‌ڵبژاردنى رابه‌رى نوێ، ئه‌ويش له‌ڕێگه‌ى ده‌ستنيشانكردنى ده‌سته‌يه‌كى سێ كه‌سيى بۆ راپه‌ڕاندنى ئه‌ركه‌كانى رابه‌ر له‌و ماوه‌يه‌دا، به‌تايبه‌ت ئه‌و ئه‌ركانه‌ى ده‌ستووره‌كه بۆى دياريكردوون وه‌ك له‌سه‌ره‌وه باسكران.
سەرچاوەکان:
- ياساى بنه‌ڕه‌تيى کۆماری ئیسلامی ئێران ساڵى 1979: به هەموارکراوی ساڵی 1989 (ماددەکانی 5، 107، 108، 109، 110 و 111).
- یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی شارەزایانی رابەری و پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنی شارەزایان.