نووسینی : خۆزە گالیندۆ- هیكتۆر زاگال
وەرگێران: سەعید كاكی


ئەمرۆ لە تەواوی دونیادا  باسی لەئازادی دەكرێت ئازادیی سیاسی ، ئازادیی ژنان، ئازادیی  ڕادەربڕین  و بیرو باوەڕ .....هتد زەین وبیر وبۆچوونی مرۆڤ لەم سەردەمەدا بە ئازادیەوە گرفتاربووە لێرەدا دەمانەوێت لەسەر ئازادی ، لە واتا بەربڵاوەكەیدا بیربكەینەوە ، بێ ئەوەی لەسەر ئەم بابەتە، جیاوازییەكانی بخەینەڕوو.

بەڵام پێش ئەمە دەبێت ئەم خاڵانەی خوارەوە روون بكەینەوە:
١-ئازادی دەربڕینێكی مینۆكی مرۆڤە.
٢-ئێمە لە پێگەی مرۆڤ ئازادەكاندا، مرۆڤ گەلێكی بەرپرسیارین.
٣-ئازادی خاوەن ئەو وزانەیە، كەدەبێت خۆمان بڕیاری لەسەر بدەین .
٤-ئازادی تایبەتمەندیی كردەوەو ئیرادەی و ژیرانەیە.
٥-ئازادی ئەو مانایە ناگەیەنێت كە ئێمە ئەركەكانمان لە ئەستۆ دەگرێن.


ئازادی وەك راستییەك
هەندێك لە فەیلەسووفان لەبوونی ئازادی بەگومانن و لایەنگری لە شێوازە جۆراو جۆرەكانی چارەنووس دەكەن .لێرەدا  خاڵی سەرەتا دەبێت بە شێوەیەكی تر بێت: راستی ئازادی. ئەگەر بەرەوشتەوە سەرقاڵین ئەگەر عەزابی ویژدانمان هەیە بەهۆی ئەوەی ، كەئێمە دەمانتوانی كردارێكی باشتر بگرینەبەر گەر لەسەر ئەوەی ، كەدەبێت چ كارێك بكەین ، یان نا تووشی لێڵ وپێڵی دەبێت . ئەمانە هەمووی ئەو بەڵگە رێنوێنییانەن، كە باس لەئازادیی ئێمە دەكەن . هیچ ئاژەڵێك گومانی نییە لەوەی . كەدەبێت ئەنجامی بدات . هیچ كات تووشی ئیش و ئازار نابیتەوە بەهۆی دوو دڵی لە بڕیارەكانیدا وەك ئەوەی . ئایا ئیشێك بەڕێوە ببات ، یان نا ؟ ئێمە بەپێچەوانەی ئاژەڵەكانەوە دەزانین هۆكاری بە ئەنجامدانی كردەوەكانمانین . هەربەم بۆنەیەوە بەرپرسیارێتی كردەوەكان و هەڵسووكەوتەكانمان لە ئەستۆدایە ، بەبەردەوامی خۆمان ئەزموون دەكەین . هەڵبەتە ئەم راستییە روون و ئاشكرایە ، هیچ ئازادییەك بێ كۆت و بەند نییە و ئەمەش زیان لەئازادی نادات ، ئازادیی ئێمە بێ سنوورنییە . پرسی لەش ساغی، ژینگە پارێزی و پەروەردەی ئێمە سەرجەم ئەمانە بۆ ئەوەی ناویان لێ دەبەن ، ئازادیمان سنووردار دەكەین ، بەڵام لەناوی نابەن . ژیانی مرۆڤ كۆتاییە، هەربۆیە ژیرانەیە . ئازادییەكەشی كۆتا و سنووردار بێت . لەراستیدا بەم هۆیەوە هەبوونی ئازادی بەتەواوی روون و ئاشكرایە و كاریگەری لەسەر ژیانی ئێمە داناوە . ئەمڕۆ ئازادی بەهایەكە هەر كەسێك دەیەویت بیپاریزێت.

ئامانجی ئازادی
ئازادی راستییەكە وتەنیا ئاگا بوون لەهەبوونی ئازادی بەس نییە، دەبێت بپرسین : ئازادیی چییە؟ بۆچی ئازادین؟ ئەگەر ئازادی ئامانجیكی لەپشتەوە بێت ، ئەگەر گەڕان بۆ شتێك بێت،مانا دارە، بەڵام لەكۆمەڵگای ئێمەدا بێ وچان باس لەئازادی وەك و كاڵایەك دەكرێت ، بەڵام هیچ كەس نییە ئێمە هۆشیار بكاتەوە . كەوا ئازادی تا ئەو جێگەیە واتادارە كە ئامانجێكی لەپشتەوە بێت.
ئازادی بڕیاردانی مرۆڤە ، بەمەبەستی بەراوردكردنی شتێك واتە ، وزەو توانای مرۆڤە بۆئەوەی ئامانجێك بۆ خۆی دیاری بكات . ئەوەی باسمان كرد  پێناسەی سەرەكی ئازادییە. هەربۆیە یەكێك لە تایبەتمەندییە بنەرەتیەكانی ئازادی ئەو بوونانەیە. كەوا خاوەن گیانن بەسەرنجدان لەم خاڵە. بۆمان دەردەكەویت كاتێك ، كە مرۆڤ لە ڕێگەی ئازادییەوە لە واتا مینۆكییەكەیدا، بۆ گەیشتن بە ئامانجێك لەڕێگەی بیركردنەوە و ویستەوە هەڵبژێردراوە، ئازادی ئەوان وەك كردەوەیەك لەقەڵەم دەدرێت ، باس لەئازادیی تا ئەوكاتە سەرنجی ئێمە بەرەولای كرۆكی ئازادیی وبەڵگەبوونیان ڕادەكێشێت ، لەبنەڕەتدا هیچ واتایەكی نییە. ئاژەڵەكان بەرەو لای شتێك هەنگاودەنێنن ، بەهەستی خۆیان دركی پێدەكەن . بۆ نمونە : لەتە گۆشتێك ، بۆنی ئاژەڵێكی مێیینە ، ڕەنگی گوڵێك غەریزە دیارییان دەكات هەڵسوكەوتی ئەوان بەرەو چ لایەنێك هان بدات ، بەڵام مرۆڤ بەشێوەیەكی تر هەڵسوكەوت دەكات سەرەڕای ئەمانە ، مرۆڤ خۆی لەرێگەی زانیاری عەقڵییەوە دەیناسێت بۆ نموونە ؛ كاتێك خێزان پێك دەهێنن ، هاوسەری خۆی وەك رەگەزێكی نێرینە یان مێینە چاو لێ ناكات ، كە لەڕێگەیەوە غەریزەی خۆی دابین بكات ،یان ئەوەی ، كەرەگەزی خۆی بپارێزێت ، بەڵكو  خاوەن ئەم توانایەیە ، كەئەویدی وەك هاوبەشی ژیانی خۆی لەسەرجەم كاتەكانی ژیانیدا بناسێت و لەژیانی هاوبەشدا رێزلە بەهاكانی بگرێت ئاژەڵ بەتەواوی لە ئەمەك و بەخشندەی و راستگۆیی بێ خەبەرە  گرنگترلەمانە ، مرۆڤ خاوەن ئەم توانایە لەنێوان ئەو شتانەی دەیانناسێت، بە ئازادی هەڵیبژێرێت، بەئەنجامی بگەیەنێت ئەو دەتوانێت خۆڕاگربێت ، بۆئەوەی بیربكاتەوە و ئەنجامدان یان ئەنجامنەدانی بڕیارەكەی لێكبداتەوە ، ئایا رەچاوكردنی بڕیارێكی لەم جۆرە دەتوانێت  دەرئەنجام وشوێن پەنجەی هەڵسووكەوتەكانی هەڵسەنگێنێت ولەو پێداویستییە جۆراو جۆرانەی لەبەر دەستیدایە ، یاكێكیان تەلبژێر بكات.
لەكاتی بەجێهێنانی ئازادیدا، عەقل و ویست رۆڵی هاوبەش دەگێڕن گرنگ ئەمە نییە  بۆ ئەوەی ئازادی سەربگرێت ، دەبێت باجی پێبدرێت ، بەڵكو مرۆڤ لەكاتی سەرگرتنی ئازادیدا، دەبێتە مرۆڤێكی راستەقینە ، ئازادی وبەهایەكی لەخۆیدا هەیە ، كەدوا ئامانجیش نییە ، بەڵكوكەرەستەیەكە بۆ ئەوەی مرۆڤ مرۆڤایەتی خۆی بسەلمێنێت ، پارە بۆ ئەوەیە شتێكی پێ بكڕین ، ئازادی بۆ ئەوەیە ئێمە بەختەوەربین هەر بۆیە زۆر گرنگە ، ئەو ئازادییەی ، بەناڕاستی سەردەگرێت ئاستەنگێكە لەبەردەم بەختەوەریدا و مرۆڤایەتیمان دابین ناكات ، ئازادیی ئەگەرناڕاست و چەوت بێت ، نامۆبوونی مرۆڤ وعەقڵیشی بەدواوەیە .

ئازادی لە شتێك، ئازادی بۆ شتێك
ئازادی رەهەندێكی  دوو لایەنەی هەیە ، ئازادی لە شتێك و ئازادی بۆ شتێك ئازادبوونی خۆمان لە شتێك ئەو كاتە گرنگە . دەرفەتی بڕیاردانی ئێمە تووشی قەیران بێت. بۆ ئەم مەبەستە نموونەیەك دەهێننەوە كە لەسیستەمی دیموكراسیدا هەیە شۆڕشێكی سەربازی روودەداو ڕێگە لە هەڵبژاردنی ئازاد دەگرێت . لەم سەرو بەندەدا لەئازادیی سیاسیدا بۆشاییەك سەرهەڵدەدات و مرۆڤ مافی ئەوەی  هەیە بۆ ئەنجام گەیاندنی ئازادیی سیاسی ، هەوڵ وتەقەلا بدات ، بەڵام تا وەك بەرزترین ئامانج چاوی لێبكەین لەبەر ئەوەی ژیانێكە لەسەر خوانی دیمۆكراسی سازكرابێت گرنگ ئەوە نییە هەڵبژاردنی ئازادمان  هەبێت ، بەڵكو كێشەی دیاریكراو ئەوەیە بە چ شێوەیەك باشترین دەسەڵات هەڵبژێرین ، بەدەرلەم لایەنە ، مرۆڤ بەشێوەی سروشتی تارادەیەك خاوەن ئازادییە ، بۆیە دەتوانێت كردەوەكانی خۆی دیاری بكات لە شەڕی زوڵم و زۆری هاندانەكانی خۆی ئازاد بكات ، تەنانەت دیكتاتۆرێك ناتوانێت ئەم ئازادییە بنەرەتییە لە من زەوت بكات . دیكتاتۆر دەتوانێت بۆ دیاریكردنی شێوەی دەسەڵات ئاستەنگێك بێت بەڵام ناتوانێت ئازادیم لێ زەوت بكات ئازادیم بۆ ئەوە نییە مرۆڤی چاك ، یان خراپ بم ،لەگەڵ كۆمەڵگادا یەك رەنگ  بم ،یان بەرپرسیارانە هەڵس و كەوت بكەم بوێر بم ، یان ترسنۆك، دیكتاتۆر ناتوانێت ئەم ئازادییەی لە كاتێكدا دەمەوێت خۆم بگۆرم ، یان كاتێك بە خۆمەوە سەرقاڵم لە منی زەوت بكات. لە كۆمەڵگای ئێستای ئێمەدا پێداگری لەسەر ئازادی دەكرێت ، خەڵك وای بۆ دەچن ئازادی دەرباز بوونە ، واتا ئازادی وەك دەرباز بوون لە پێش داوەرییەكان ، رابەرایەتییەكان ، نەریتەكان ، دەستوورو نەهیكردن ، چاولێدەكان بەڵام ئازادی بۆ شتێك بە بەراورد لەگەڵ ئازادی لەشتێك  ریشەدار ترە. ئازادبوون و دەربازبوون هەنگاوێكی سەرەتاییە ، پلانێكی تەواودەخاتە بەردەممان بۆ جێبەجێكردنی بەرنامەیەكی گەورە ، ئێمە لەیەكەم هەنگاودا دەبێت خۆمان ئازاد بكەین لە شتێك تاوەك ئازاد بین بۆ شتێك ، واتا بۆ ئەوەی بمانەوێت پلانێك بۆ ژیانمان دابین بكەین ، رێكخستنی شۆرشێك بێ ئەوەی پلانێكی بۆ دابرێژین بێمانایە . ناوەرۆك و جەوهەری ئازادی، پلان بۆدارشتن بۆ ژیان ، ئازادییەكی رەها لەهەرشتێك و هەر كەسێك ئێمە بەرەو هیچ شوێنێك نەگەیەنێت، بەڵام پرسیارێك  دێتە ئاراوە، ئەم پلانی ژیانی ئازادی لە خزمەتیدایە ، چییە؟ وەڵامەكەی ئاسانە ، مرۆڤایەتییە، گەشەكردنی چڕو پڕی سروشتی مرۆیی وەك خاوەن وزەی ژیرانە . مرۆڤ خاوەن ئەم ئەگەرەیە لە لایەنی مرۆڤایەتییەوە گەشەبكات و هاودەنگ لەگەڵ سروشتی خۆیدا ژیان بەسەر ببات ، بۆی هەیە لەكاتی بە ئەنجام گەیاندنی ئەم ئەركەدا شكست. بهێنێت، كەسێك كە فەزیلەتی بە مرۆڤبوونی خۆی لە خۆیدا خەمڵاند ، ئەم واتایە ناگەیەنێت هەروەها وەك لە بەشەكانی پێشتر دا ئاماژەمان پێكرد ، دەبێت هەموومان یەكسان بین، چونكە پلانی جۆراو جۆر بۆ ژیانێكی باش دەكرێت ببێت ، لەگەڵ ئەوەشدا مرۆڤی سەر گۆی زەوی جۆراوجۆرن ، پرۆسەی بە مرۆڤ بونیش پرۆسەیەكی یەكەم نییە سەرەڕای ئەوەی مرۆڤ هەمووی سروشتێكی یەكسانی هەیە ، بەڵام خاوەن لایەنی فرەچەشن و جۆراو جۆرە ئەو دایكەی لەسەرجەم كاتەكانی ژیانیدا كەیبانووە ، دەتوانێت  وەك مامۆستایەك ، یان باخەوانێك توانا عەقلانییەكانی خۆی پەرەپێبدات و ژیانی مرۆڤانەی خۆی پراكتیزە بكات پرۆسەی بە مرۆڤبوون دەتوانێت شێوازی هەمە لایەن لەخۆ بگرێت ، چونكە پێداویستی بێ سنوور بۆ بەمرۆڤبوون هەیە ، ئاسۆكراوەیە.

چۆن لە ئازادیدا گەشە بکەم
بەداخەوە لەکۆمەڵگای ئێمەدا ، بەتەواوی وێنایەکی هەڵە لەسەر چۆنێتی گەشەسەندن لە ئازادیدا هەیە. وێناکە ئەمەیە : ئازادیی لەم رێگەیەوە پەرە دەسێنێت کە سنوورەکان بسڕێنەوە مانای ئازادی لەسەر بنەمای ئەم وێنایە پێش داوەرییەکان بسڕینەوە خێرایی بەڕوداوەکان بدەین و لەسنوورە جەستەیی و تەکنیکی و ڕەوشتییەکان تێپەڕ ببین هەندێکی تر لایان وایە بەو ڕادەیەی مرۆڤ لەکۆت و بەندی غەریزە بزووێنەرەکانی ، رەها دەکات  بەو رادەیەش ئازادتر دەبێت لەسەرئەم بنەمایە ، کاتێک مرۆڤ خاوەنی ئازادییەکی زیاترە ، سەرجەم هاندانەکانی خۆی لە سەر بنەمای چێژ و حەزیکە ، کەرازی  بکات بەڵام ئەم باوەڕانە ناتوانن پەرەبە ئازادی ئێمە بدەن ، ئەویش بەر ئەم خاڵانە:

1/ئەو مرۆڤانەی تەنیا لایەنگری لە هاندانەکانی خۆیان دەکەن ، ناتوانن کۆمەڵگایەکی تەمەن درێژبنیات بنێن ، ئەمە لەحاڵێکدا هیچ شۆفێرێک پەیڕەوی لەڕێساکانی هاتووچوو پاساوی ئەوە بهێنێتەوە ، کە ئەم رێسایانە ڕێگە لەئازادی ئەو دەگرن باشتروایە بە مەبەستی هەڵهاتن لەدەست مەترسی ئەم جۆرە شۆفێرانە بەپێی پیادە بڕۆین ، ئەگەر هیچ کەسێک لایەنگری لەڕێساکانی پەیوەندیدار بە خاوەنداریی تایبەت نەکات ، هیچ کات ناتوانین خانووەکانمان جێ بهێڵین ، بۆ بەڕێوەبردنی کۆمەڵگا پێویستە ڕێگە نەدەین ئەو مرۆڤانەی سەرەڕۆو ئاژاوەگێڕن ، ڕێگەیان لێبگرن.
2/مرۆڤێک بەخیاڵی ئەوەی بەو شێوەیە دەگاتە ئازادی، کەبەردەوام لە دوای حەزەکانی خۆی بگڕیت ، ئەوابە پێچەوانەوە ئازادییەکەی خۆی دەدۆڕێنێت ، بەوشێوەیە مرۆڤێکە ، کەکۆیلەی حەزەکانیەتی . کەسێک بەسەر ئارەزووە سێکسییەکانی خۆیدا زاڵ نەبێت ، تەنیا شتێک ، کەبیری لێدەکاتەوە ، ڕازیکردنی ئارەزووە سێکسییەکانیەتی . کەسێکی قەڵەو بەردەوام جگەرە دەکێشێت ، لەئەنجامدا ئارەزووی تەماکۆکێشان بە سەریدا زاڵ دەبێت ، لاوێک ژیانی خۆی تەرخان دەکات بۆ ماددە سڕکەرەکان ، لە ئەنجامدا خووگرتن بەمادەسڕکەرەکان ماڵ وێران دەکات ئەگەر ئێمە بەسەرئارازووەکانماندا سەرنەکەوین ، ئەوان بە سەرئێمەدا زاڵ دەبن.
ڕێگای راستەقینەی پەرەپێدان لەمەر ئازادی ئەوەیە فێربین چۆن بە شێوەیەکی باشتربەسەر خۆماندا زاڵ ببین رادەی زاڵبوونی شتەکان بەسەر خۆماندا کۆبکەینەوە. بۆدیاریکردنی ئەرکەکانمان ، لەلایەن بابەتێکی دەرەکییەوە رێگربین و بۆ خۆمان ئەرکەکانمان دیاریبکەین . ئەوکات ئازادیی خۆمان بە ئەنجام گەیاندووەو لەهەمانکاتدا پەرەمان بە ئازادییەکانمان داوە ، دەبێت لە بەرامبەر کاریگەریی شتەکاندا، فەزیلەتەکان لە خۆمدا پەروەردە بکەم ، بۆئەوەی، لە ئازادیدا گەشەبکەم ، بەم شێوەیە بۆ دابینکردنی ئەوەی بڕیارم لەسەر داوە توانا نوێیەکان لەخۆمدا پەروەردە بکەم. ئێمە دەبێت لەو فەزیلەتانەی، ئازادانە دەستمان کەوتوون سوپاسگوزاربین ، چونکە لەڕێگەی ئەم ئازادیانەوە گیرۆدەبوونی ئێمە بۆشتەکان کۆتایی پێدێت و ئیدی وەکو ئەو ماسییانە نین بە هۆی کەوتنە شوێن حەزەکانیان دەکەونە داوی راوچییەکانەوە، ئێمە ئازادانە بۆ دابینکردنی شتێک، کە بریاری لەسەر دەدەین بە توندو تۆڵی شوێنی دەکەوین . گرنگترین بڕیارەکانی لەم چەشنە ، بەدڵنیاییەوە هەڵبژاردنی پلانێکی دیاریکراوە ، چونکە لەڕێگەی ئەم پلانانەوە ، بوونی ئێمە رووبەرووی مەترسی دەبێتەوە و دەکەوینە ئاو بازنەی گەمەیەکی دیاریکراوەوە. مرۆڤ لەژیاندا بەبێ پلانەکانی، مرۆڤێکە دوورلە ئازادی .مرۆڤێک لە ژیاندا پلانێکی هەڵە بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانی دابنێت ،ئەوا مرۆڤبوونی لەژێرمەترسی لەناوچوندایە.

ئازادیی هەڵبژاردن و ئازادی لەپێناو هەڵبژاردندا
ئازادیی ئەمە نییە لە نێوان هەڵبژاردنی دوو یا چەند شتێکدا بڕیاربدەین . بۆ نموونە: ئازادی لەهەڵبژاردنی کۆکاکۆلای رەش،یان سپی . لەپاڵ توانای هەڵبژاردندا ئازادی ئەگەرێکی تریشی لێدەکەوێتەوە ئەویش هەڵبژاردن ، یان هەڵنەبژاردنیەتی (ئازادی لەپێناوهەڵبژادندا) ، واتا ئەوەی لەبنەڕەتدا لە بڕیاردان پاشگەزببنەوە یان پێداگری لەسەر بەئەنجام گەیاندنی بکەین ، بۆ نموونە : سەگێک دەتوانێت لەتە گۆشتێک بخوات ، بەڵام ناتوانێت بۆ خواردنی ئەم لەتە گۆشتە بریاردەربێت ، یان ئەوەی مانبگڕێت بەمەبەستی ئەوەی بەچکەکانی پێبدەنەوە.          .
کێشەی ئازادی ئەوە نییە بۆ کەسێک پێداویستی لە کردەوە کرداردا دابیین بکرێت ، بەڵکو بنەڕەتی ئازادی زیاتر بەهرەگرتن لەم توانایانەدایە ، کەخۆمان دیاریدەکەین، رەگ وریشەی ئازادی لە پێناو هەڵبژاردندایە.

ئاستەکانی ئازادی
ئێمە دەتوانین باس لەسێ ئاستی ئازادی بکەین : ئاستی هەیەتی ، ئاستی کردار ، ئاستی بوون لەئاستی هەیەتیدا بەم شێوە باس لە ئازادی دەکەین : بۆ نموونە : بڕیار بدەین ئایا پراید ، یان پژۆ کامیان لەماڵەوە دابنێین؟ یان ئەوەی ، یان پارێزگاری لەسەگ ، یان لە پشیلەکەمان بکەین و هەندێک جلوبەرگی جین لەمارکی x یان y بسێنینن؟
لەدووەم ئاستدا ، واتا ئازادی کردەیی ، دەتوانین بڕیاربدەین ئایا بچین بۆ سینەما ، یان بچین بۆ میوانی ؟ کایەی تۆپی پێ یان کایەی باسکە  بکەین ؟
لەئەنجامدا دەتوانین لەئاستی سێیەمدا بڕیار لەسەر ئەوە بدەین ، کەدەمانەوێت چۆن بین ، لەسەر خۆ بین ، یان ئاڵۆز؟ راستگۆبین ، یان جامەلووسکە بکەین ؟ بە ئەمەک بین یان بێوەفا؟ ئەم باوەرە پڕوپاگەندە لەئێمەدا زیندووی دەکاتەوە ، شێوەی ئازادی بنەڕەتی هەبوونی ئازادییە کەسێک لەکۆمەڵگایەکی  مەسرەفیدا دەژی ، خاوەن ئەم ئەگەرە نییە لە نێوان مۆدێلە جۆراوجۆرەکانی ماشیندا ئەکێکیان هەڵبژێرێت ، چونکە لەو پارەیەی، کەوا هەیەتی دەتوانێت هەرزانترین ماشێن بسێنێت . هەر بۆیە بە مرۆڤێکی پلە دوولەقەڵەم بدرێت . بەرەچاوکردنی ئەم خاڵەی ، کە کەسێک خاوەن ئەم پێداویستیانەیە لە نێوان دوو جل و بەرگێکدا ، کە مارکیان هەیەو نرخیان بەرزە ئەکێکیان هەڵبژێرین، بە بەراورد لەگەڵ کەسێکی تردا ئەم پێداویستیانەی نییە، ئازادترلەقەڵەم بدرێت. لەکۆمەڵگای رکابەریدا رێز لەئازادی کردەکی دەگرن . لەم کۆماڵگایەدا ، سەرکەوتن لە ئیش و کار ، وەرزش و ژیانی کۆمەڵایەتی زۆر گرنگن . مرۆڤێک ، کە سەرقاڵی ئیشێکە لە کۆماڵگادا ڕێزێکی تایبەتی لێدەگرن . بەبەراورد لەگەڵ کاربەدەستێکی سادە ئازادترە، بەرپرسێکی بنکەی بازنەی هەڵبژاردن بە بەراورد لەگەڵ مامۆستایەکی سەرەتایدا ئازادترە. هەروەها وەزیرێک بەبەراورد لەگەڵ گارسۆنێكدا ئازادترە. بەدڵنیاییەوە کردەوە و هەبوونی دووئاستی گرنگی مرۆڤ . تاوەکو بتوانێت لە رێگەیانەوە ئازادی خۆی  دیاری بکات . مەترسی کاتێک روودەدات ، کەمرۆڤ ئەم خاڵە بسریتەوە ، کە ڕەگ و ریشەی ئازادی لەئاستی بووندا رادەوەستێت . ئازادی پتر لە شتێکی تر ، ئازادییەکی مرۆڤانەیە . کەخۆی لەسەر پلانێک بۆ ژیانی دادەریژێت . لەم واتایەدا بوونی خۆی بەتەواوی دیاریدەکات و شێوەی پێدەدات . هەر بۆیە کردەو هەیەتی ئێمە لە واتا تایبەتەکەیدا، ئەنجامی بڕیارێکە، بۆ ئەوەی مرۆڤێکی لەم شێوەیە، یاخود جۆرێکی تر هەڵسووکەوت بکەین ، ئەویش پەیوەندی بەوەوە هەیە من چۆن مرۆڤێکم ؟ چۆن کردە بنوێنم، پەیوەندی هەیە بەوەی من چۆن مرۆڤێکم؟ ئەم توانایە گرنگە چۆن لەخۆم تێبگەم؟ لەسەر ئەمەش بڕیاربدەم ، کەبمەوێت چۆن بم، کاتێک دەتوانم ئەوە بەئەنجام بگەیەنم . فەزیلەتەکان لەخۆمدا پەرە پێبدەم لەم سەر وبەندەدا دەتوانینن مرۆڤێکی بەسۆز یان مرۆڤێکی خۆبەزلزان بین ، کەسێک بڕیاردەدا هەوڵ و تەقەلا دەدا و کەسێکی تریش دەردەچێت دەتوانین بڕیاربدەین مرۆڤێکی چاک یان خراپ بین ، لێرەدایە بڕیاری بنەرەتی ژیانی ئێمە بەتەواوی دەکەوێتەڕوو.


 

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved