د. حەمید حسێن کازم ئەلشەمەری
وەرگێڕانی: عادل عەلی
دیموکراسی و بنەماکانی گەشەپێدانی سیاسی
پرۆسەی گەشەپێدانی سیاسی بەشێوەیەکی گشتی بریتییە لە خوڵقاندنی بارودۆخ و رەخساندنی مەرجەکانی هەماهەنگی لەگەڵ پێشکەوتنی دیموکراسی. گەشەپێدانی سیاسی لە کۆتاییدا ئامانجی بنیاتنانی سیستەمێکی سیاسی هاوچەرخ و پێشکەوتووی دیموکراسییه.
ئاشکرایە گەشەپێدانی سیاسی، بەو جۆرە رزگاری دەبێت لە پاشماوەکانی دەسەڵاتی کلاسیکی، ئەو دەسەڵات و هەژموونەی کە تایبەتمەندییەکان و بنەماکانی لەگەڵ بونیادی نوێدا ناگونجێ، ھەربۆیە ئهم دۆخەش خوازیاری بوونی پرۆسەیەکە کە سیفەتی بەردەوامی ڕووبەڕووبوونەوەی ھەبێت لەگەڵ ئهو پاشماوانەی کە ھێشتا کاریگەری نێگەتیڤیان لەسەر ئاراستەکانی تاک و کۆمەڵ ھەیە.
ئەوەش پێویستی بە پرۆسەیەکی سایکۆلۆژی پراکتیکی ھەیە، بۆئەوەی تاکەکان بگەنە ئهو بڕوایەی کە حکومەت یەکێکە لە ئامرازەکانی بەدەستھێنانی ئامانج و بەرژەوەندییەکانیان، لێرەوە پێویستە بوار بە دامەزراوەیەکی فراوان بدرێ، بۆ ئهوهی بە بەردەوامی ئهو سیستەمە سیاسییە بگۆڕێ بە شێوەیەک کە جێگەی ڕەزامەندی تاکەکان بێت، لەڕووی فۆرمه نوێیەکانی دەسەڵاتداریەتی و ڕێکخستنەکان و ڕێگا نوێیەکانی ئاڵوگۆڕی دەسەڵاتەوە.
لەپێناو چەسپاندنی بەکردەوەی دیموکراتیزم پێویستە جەخت لەسەر بنەماکانی گەشەپێدانی سیاسی بکەینەوە کە بریتین لە:
* بەشداری سیاسی
* فرەیی سیاسی
* دەستاودەست کردنی ئاشتیانەی دەسەڵات
* پاراستن و ڕێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ
پاراستن و ڕێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ
جێگیرکردن و باوەڕبوون بە مافەکانی مرۆڤ لەلایەن دەستوور و یاسا ناوخۆییەکانی دەوڵەتەوە یاخود ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتی و هەرێمییەکان، ئەگەر نەیتوانی بچەسپێنرێت و ڕێزی بۆ دانەنرێت، ئەوا هیچ جۆرە دەستەبەرییەکی ئەوتۆی نابێت بۆ پارێزگاریکردن. مەبەست لە دەستەبەرکردن، ئەو هۆکار و ئامرازە جۆراوجۆرانەیە کە بەهۆیەوە دەتوانرێت پارێزگاری لە ماف و ئازادییەکان بکرێت و ڕێگە نەدرێت پێشێل بکرێت.
مەبەست لە پاراستنی مافەکانی مرۆڤ، ئەو کۆمەڵە ڕێوشوێنەیە کە دەگیرێتەبەر لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، هەرێمی و نیشتمانی، ئەویش بە نیشاندانی پابەندبوونی دەسەڵاتەکانی ئەو وڵاتە بە مافەکانی مرۆڤ و ئاشکراکردنی پێشێلکارییەکان و دانانی بەرنامە و پڕۆژە بۆ ڕێگریکردن لەو پێشێلکارییانە و ڕەوانەکردنی بۆ دادوەری نیشتمانی یان نێودەوڵەتی بۆ لێپێچینەوە لێیان.
لەچوارچێوەی ئەم تێگەیشتنەی مافەکانی مرۆڤ وپیادەکردنی لەهەر وڵاتێکدا ئەم مافانە تەنها بەجێبەجێکردنی دەقەکان ناچەسپێبەوەی کە دەقی لەسەر هاتووە لەدەستووری دەوڵەت و یاساکاندا یان بە موسادەقەکردنی ئەو دەوڵەتە لەسەر پەیماننامە و رێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکانی پەیوەست بەمافەکانی مرۆڤ و ئازادییەکانەوە.
چونکە پیادەکردنی ماف و ئازادییەکان تەماشا ناکرێ تەنها لە ژێر سایەی کۆمەڵگەیەکی ئازاد و بەهرەمەند بە سیستمێکی ئازادا ،یەکێک لە فەلسەفە سەرەکییەکانی ئەوەیە کە سیستمەکە ملکه چی دەسەڵاتی یاسا بێت لە ڕێگەی دەستەبەرکردنی ماف و ئازادییە گشتییەکان کە لە جەوهەردا بریتی دەبێت لە پرەنسیپی یاسایی کەزەمانەتی پاڵپشتی دەسەڵات بکات بۆ خواستی ئازادی کەدەتوانین ئەم پرەنسیپانە بەم شێوەیە تاوتوێ بکەین.
١. پرەنسیپی سەروەری یاسا.
٢. پرەنسیپی جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان.
٣. پرەنسیپی جیاکردنەوەی هەردوو دەسەڵاتی مەدەنی و سەربازی.
٤. پرەنسیپی سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری.
٥. پرەنسیپی چاودێری دادوەری لەسەر یاسا و دەستوور.
٦. پرەنسیپی چاودێری دادوەری لەسەر هەڵسوکەوتی ئیدارە و بڕیارەکانی.
پرەنسیپی سەروەری یاسا:
بە یەکێک لە دەستەبەرکردنە سەرەتایی و بنەماییەکان دێت لە پاراستنی مافەکانی مرۆڤدا، بە جۆرێک دەسەڵاتی فەرمانڕەوا لە دەوڵەتدا ملکەچ دەبێت بۆ یاسا و ههروهها بە هەمان شێوەش ملکەچی فەرمانبەسەرکراواندا بۆی بەگوێرەی دەستوور کە بنەماکانی دەسەڵاتی داناوە و ماف و ئازادییەکانی جێگیر کردووە بەمەش پێگەی یاسایی تاکەکان بەدەست دێت لە ڕووبەڕووبوونەوەی دەسەڵاتی فەرمانڕەوادا.
پرەنسیپی جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان:
مەبەست لەدەسەڵاتەکان ئەو دەستە و دامەزراوە گشتییانەی دەسەڵاتە لەهەر دەوڵەتێکدا بەگوێرەی ئەرکەکان دابەشدەکرێن بۆ سێ دەسەڵات یاسادانان، جێبەجێکردن ، دادوەری.
مەبەست لە جیاکردنەوەی سێ دەسەڵاتەکە لێرەدا ئەوەیە کە دەستەبەرییەکە بۆ مافەکانی مرۆڤە کە دەبێت هەر دەسەڵاتەو لەو سێ دەسەڵاتەی تر لە دەوڵەتدا خاوەنی تایبەتمەندی دیاریکراو و سنووردار بێت.
بە جۆرێک کە هەر دانەیەکیان لەوی دیکە جودا بێت، ئەوەش بۆ ڕێگریکردنە لە دەسەڵاتی زوڵم و چڕکردنەوەی دەسەڵات تەنها لە دەستی یەک کەس یان یەک لایەندا، بەڵکو هەر دەسەڵاتە کاری خۆی بکات و چاودێر بێت بەسەر ئەوی دیکەدا لەگەڵ فەراهەمکردنی ئازادی و مافەکان لە کۆمەڵگەدا.
جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان مانای نەهێشتنی چرکردنەوەی دەسەلاتە لەدەوڵەتدا لە یەک دەستە و گروپدا، واتا هیچ کەسێ ناتوانێت و بۆی نییە زیاتر لەئەرکێ بخاتە سەرشانی لەسێ ئەرکەکەی دەوڵەت (یاسادانان، جێبەجێکردن،دادوەری) بۆ نمونە ئەگەر دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردن لەدەستی یەک کەسدا بێت ئەوا یاسایەک دائەنێ کە رەچاوی مەبەستە تایبەتییەکانی بکات و مەبەستە سەرەکییەکە وون دەبێ کە کەبەرژەوەندی گشتیدا بێت.
پرەنسیپی جیاکردنەوەی هەردوو دەسەڵاتی مەدەنی و سەربازی:
مەبەست لەم جیاکردنەوەیە ئەوەیە کە دەسەڵاتی سەربازی دەست وەرنەدا تە کاروباری سیاسیانە، ڕێگە بگرێت لە دادگاییکردنی مەدەنی لە بەردەم دادگای سەربازی و نەهێشتنی پیادەکردنی دەسەڵاتی دادوەری لەلایەن کەسانی سەربازییەوە.
پرەنسیپی سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری:
دادوەری بە گشتی مانای جیاکاری لە نێوان خەڵک و جیاکردنەوەی نەیار و ململانێکار لە پێناوی پابەند بە یاسا هەیە، ههروهها ڕۆڵی دادوەری لە کۆمەڵگە بو داکۆکیکردنە لە زوڵملێکراوان کە قەزا تاکە ئامرازە بۆ گێڕانەوەی ماف بۆ خاوەنەکەی و پاراستنی ئازادییەکان و موڵک و ماڵی خەڵکی. جێبەجێکردنی ئەرکەکانی دادوەری بە شێوەیەکی سەربەخۆ و ئازاد گەورەترین دەستەبەرییە بۆ پاراستنی ماف و ئازادییە گشتی و تایبەتییەکان. پێویستە قازی سەربەخۆیی و ئازادی تەواوی هەبێت لە پرۆسەی دەرکردنی بڕیارە دادوەرییەکاندا.