نه‌جمه‌دین فه‌قێ عه‌بدوڵا
ڕاستڕه‌وه توندڕه‌وه‌كان، چ عیلمانی بن یان بانگده‌ری ئاینیی و مه‌زهه‌بی، ئه‌گه‌ر وویستبێتیان له چوارچێوه‌ی سیسته‌مه دیموكراتیه‌كاندا تێكه‌ڵ به‌كاری سیاسی ئاشكرا وئاسایی نزیك ببنه‌وه، به‌ڕاده‌ی ئه‌و نزیكبوونه‌وه‌یه له زۆرترین ژماره‌ی خه‌ڵك بووه، كه‌ده‌ستیان پێڕاگه‌شتبێت، نموونه‌ی هه‌ره سه‌ركه‌وتووی سوودوه‌رگرتنی حزبه ڕاسیسته‌كان له‌ڕێبازو شێواز و گه‌مه‌ی دیموكراتی بۆ گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات حزبی نازی ئه‌ڵمانی و هیتله‌ری بوو، كه‌به‌هه‌ڵبژاردنی دیموكراتیانه گه‌یشتنه په‌رله‌مان وده‌سه‌ڵات و پاشان به كوده‌تایه‌كی په‌رله‌مان و ده‌سه‌ڵات و پاشان به‌كوده‌تایه‌كی په‌رله‌مانی هه‌موو ده‌سه‌ڵات و په‌رله‌مانیان بۆ خۆیان قۆرخكردو ئه‌و كاره‌ساته مڕۆییه خوێناویه مێژووییه‌ی لێكه‌وته‌وه كه هه‌موومان ده‌یزانین.
دیاره پارت وجوڵانه‌وه ڕاسیستییه جۆراوجۆره‌كان له هیچ كاتێكدا له‌ڕووی ئامانج و فیكری سیاسی و كۆمه‌لایه‌تییه‌وه نه‌یانوسیتووه به گۆشه‌گیری بمێننه‌وه یان وه‌ك و پارت و جوڵانه‌وه‌ی خه‌ڵكانێكی ده‌سته‌بژێری ڕۆشنفكری و سه‌روو خه‌ڵكی خۆیان نیشان بده‌ن به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه، ئامانجی ڕاسته‌وخۆیان هه‌میشه بریتی بووه له به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ده‌سه‌ڵات وكۆنتڕۆڵكردن وڕێكخستن وبه‌ڕێوه‌بردنی كۆمه‌ڵگا له‌به‌ر ڕۆشنایی بیروباوه‌ڕه‌كانیان، بۆ هێنانه‌دی ئه‌و ئامانجه پراكتیكیه‌ش پێویستییان به هێزێكی جه‌ماوه‌رییه، كه‌ده‌كرێ له‌سه‌ره‌تادا له‌ڕێگای گه‌مه‌ی دیموكراتییه‌وه لێیان نزیكبكه‌ونه‌وه و شتنه‌وه‌ی مێشكیان بۆ بكه‌ن.
له‌دوای دووه‌مین جه‌نگی جیهانی و كۆتاییهاتنی تاقیكردنه‌وه تاڵه‌كه‌ی حزبی نازیی ئه‌ڵمانی و فاشی ئیتاڵییه‌وه، له‌زۆربه‌ی وڵاته دیموكراتییه ڕۆژئاواییه‌كاندا دامه‌زراندنی ئاشكرای حیزب و ده‌سته‌و تاقمی ڕاسیستی – كلاسیكی له‌شێوه نازی و فاشییه‌كه‌یدا قه‌ده‌غه‌كرا. ئه‌وه هۆی ڕاسته‌وخۆی به‌رته‌سكبوونه‌وه‌و گۆشه‌گیربوونی بیروباوه‌ڕو هه‌ڵسوڕانی سیاسی – ڕاسیستی بوو له‌و وڵاتانه‌دا بێئه‌وه‌ی بتوانرێ به یه‌كجاره‌كی ڕێگه‌ی له‌سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی بگیرێ یان ڕیشه‌كێش بكرێت چونكه راسیزم ( به‌هه‌موو شێوه‌وجۆره‌كانیه‌وه) زه‌مینه‌ی ماددی و كۆمه‌ڵایه‌تی خۆی هه‌یه بۆ سه‌رهه‌ڵدان و بڵاوبوونووه‌ی له‌ناو كۆمه‌ڵگا جۆراوجۆره‌كانی ئابووری ئازادا، به‌تایبه‌تی له هه‌لومه‌رجه‌كانی قه‌یرانه ئابووری و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا كاتێك كه‌ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی (سه‌رمایه‌داری-لیبرالی دیموكراتی) ده‌كه‌وێته قه‌یرانه‌وه، درزی تێده‌كه‌وێ و چیترناتوانێت وه‌ڵام به قه‌یرانه‌كان بداته‌وه و له‌به‌رده‌میاندا ده‌سته‌وسان ده‌وه‌ستێ و كێرڤی ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ریی هه‌ڵده‌كشێ وئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی پشێوی كۆمه‌ڵایه‌تی – سیاسی و ته‌قینه‌وه‌ی ململانێكان و سه‌ره‌تاكانی به‌ده‌ركه‌وتنی خۆنیشاندان وڕاپه‌ڕینه جه‌ماوه‌رییاكان دێنه‌ئاراوه. له‌هه‌مانكاتدا كۆنه پارێزترین هێزی كۆمه‌لایه‌تی له‌ڕاستڕه‌وانی توندڕه‌وده‌كه‌وێته خۆی بۆ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ده‌سه‌لات و ڕزگاركردنی سیسته‌مه‌كه له‌و قه‌یرانه‌و گێرانه‌وه‌ی بۆ دۆخی ئاسایی.له‌ناوهێزه ڕاستڕه‌وه توندڕه‌وه‌كاندا هه‌ڵگرانی بیروباوه‌ڕی ڕاسیستی ( عیلمانی یان ئاینی) هه‌میشه له‌ڕیزی پێشی پێشه‌وه‌ن. فاشیزمی ئیتاڵی و نازیزمی ئه‌ڵمانی و فاشیزمی فڕانكۆیی – ئیسپانی له‌سه‌ر پایه‌ی ئه‌و جۆره هه‌لومه‌رجه مادییه كۆمه‌ڵایه‌تییه قه‌یراناوییه په‌یدا بوون و له ڕێگای جیاجیاوه ده‌سه‌ڵاتیان گرته‌ده‌ست.هه‌روه‌ها خومه‌ینیزم له‌ئێراندا وه‌ك شێوازێكی تایبه‌تی راسیزمی مه‌زهه‌بی له‌هه‌لومه‌رجی قه‌یرانێكی سیاسی – كۆمه‌ڵایه‌تیداو له‌ناو ڕاپه‌ڕین وشۆڕشێكی جه‌ماوه‌ریدا خۆی سه‌پاندو ناوه‌ڕۆكی دیموكراتییانه‌ی ئه‌و ڕاپه‌ڕینه‌ی له‌باربردوئاراسته ڕادیكاڵییه‌كه‌ی پێچه‌وانه‌و پووچه‌ڵكردوه ( به‌ده‌رله‌هۆكاره سیاسیه ناوخۆیی و هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی تر كه یارمه‌تیده‌ر بوون بۆ ئه‌و وه‌رچه‌رخانه ڕاستڕه‌وانیه‌كه ئێره شوێنی لێكۆڵینه‌وه‌ی نییه).
ده‌كرێ به‌هه‌مان میتۆدی لێكدانه‌وه بۆ جه‌نگی نێوان ده‌سه‌ڵاتی میلتاری و ئیسلامییه سه‌له‌فییه توندڕه‌وه‌كانی جه‌زائر (وه‌ك شێوازێكی تری راسیزمی مه‌زهه‌بی) سه‌یربكرێ، یان له‌ئێستای هه‌لومه‌رجی سیاسی نه‌جێگیرو قه‌یراناوی عێراق بكۆڵدرێته‌وه به‌ڕه‌چاوگرتنی هه‌وڵه‌كانی راسیزمی سونی وشیعی ( ناوه‌رۆك مه‌زهه‌بی و شۆڤێنی ) بۆ به‌ده‌ستوه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات له‌ژێر عه‌بای دیموكراتیزمداو به‌پیشتگیری وڵاتانی ئه‌قلیمی و به‌به‌رچاوی شارستانێتی دیموكراتییه‌وه. هه‌رئێستا ئایدیای جۆراوجۆری راسیستی (مه‌زهه‌بی و عه‌ره‌بی و.....) له‌په‌رله‌مان وده‌سه‌لاتی سیاسی – ته‌نفیزی له عێراقدا كنه‌یان كردووه و ته‌شه‌نه‌كردنی پێگه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی گرووپ و حزب وجووڵانه‌وه‌ی هه‌ره ڕاستڕه‌وه ئیسلامییه مه‌زهه‌بیه‌كان وه‌ك شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی راسیزمی ناوه‌ڕۆك شۆڤینی له عێراقدا ( له‌زۆر وڵاتانی تری ئیسلامیشدا) و به‌سوود وه‌رگرتن له‌قه‌یرانه سیاسیه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ( جه‌نگی دژه تیرۆریزم؟) و به‌كارهێنانی كایه گه‌مه‌ی دیموكراتی بۆ گه‌یشتن به ده‌سه‌لات، ئه‌وجا پاشه‌كشه‌ی ڕۆژبه‌ڕۆژی لیبراڵ دیموكرات ونیمچه عیلمانییه‌كان له‌به‌رامبه‌ریاندا ( باسی رادیكالیزمی دیموكراتی و چه‌پگه‌ڕایی هه‌رناكه‌ین كه‌زۆر لاوازن و حوكمی نه‌بوودان ) بوونه به‌دیارده‌ی زاڵ وبه‌رچاوی هه‌ستپێكراو، كه له‌م ساڵانه‌ی دواییدا نیمچه عیلمانییه لیبرالییه دیموكراتیخوازه‌كانیان ناچار كردووه سازشی ترسناك له‌سه‌ر بیروباوه‌ڕه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیان بكه‌ن به قازانجی دامه‌زراندنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تێكی تایفی – مه‌زهه‌بی، به‌شێوه دیموكراتی و به ناوه‌رۆك شۆڤێنی. كڕۆكی ئه‌و پرۆسه فره لایه‌نه دژه دیموكراتییه له پێشێلكردنی هه‌مه لایه‌نه‌ی ئایدیای ( جیایی دین له ده‌وڵه‌ت ) وه‌ك پێشمه‌رج وكۆڵه‌كه‌ی سه‌ره‌كی هه‌ر سیسته‌مێكی دیموكراتی ڕاسته‌قینه. هیچ لایه‌نێك له لایه‌نه‌كانی به‌شدار له‌ده‌سه‌ڵاتی (ته‌شریعی و ته‌نفیزی) تایفی عێراقدا (مه‌به‌ست نیمچه عیلمانیه‌كان ) هه‌رگیز جورئه‌تی ئه‌وه‌ناكه‌ن له‌به‌رنامه سیاسیه‌كانیاندا ئه‌و بنه‌مایه ڕابگه‌یه‌نن، به‌ڵكو واژۆی ده‌ستورێكیان كردووه كه ڕێك پێچه‌وانه‌ی (جیایی دین له ده‌وڵه‌ت) ه له‌خاڵێكدا به‌بێ په‌یڕه‌و كردن له‌و پرنسیپه، هه‌موو ئه‌وه‌ی ناوی ده‌نرێت دیموكراتیزم پووچه‌ڵ ده‌بێته‌وه و ده‌بێته گه‌مه‌یه‌كی فریوكارانه‌ی چه‌واشه‌كارانه بۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی جه‌ماوه‌رێكی ئازادی و هۆشیار (له‌ڕووی سیاسییه‌وه) له‌ده‌وری سندوقه‌كانی هه‌ڵبژاردنداو بۆ به‌شه‌رعی كردنی ده‌سه‌ڵاتی ڕاسیستی له شێوه‌ی شۆفێنزمی مه‌زهه‌بیدا ( نمونه‌ی ئێران تا ئێستاش زیندووه) یان له‌شێوه شۆفێنزمی به‌ناوعیلمانیدا ( شۆفێنزمی عروبی) یان له‌شێوه‌ی تورانیزمێكی ئه‌تاتوركیدا كه ئێستا ( له‌توركیای ئۆردوگاندا ) له‌ژێر په‌رده‌ی ئیسلامێكی سیاسی شه‌رمنۆكانه‌دا موماره‌سه‌ی خوێناویی راسیزم ده‌كات.
له‌وڵاتانی دواكه‌وتووی ئیسلامی و عه‌ره‌بیدا ده‌ربڕینی بیروباوه‌ڕی ڕاسیستی – ڕه‌گه‌زپه‌رستی له‌شێوه‌ی شۆفێنزمدا ( عیلمانی یان مه‌زهه‌بی ) یان له‌شێوه‌ی ده‌مارگیری ئایینی و مه‌زهه‌بیدا تاڕاده‌یه‌كی ترسناك ئازاد و به‌ربڵاوه‌وهیچ به‌ربه‌ستێكی یاسایی و ترسی سزادان به تۆمه‌تی هاندانی ڕه‌گه‌زپه‌رستی له‌به‌رده‌میاندا نییه، به تایبه‌تی كه له‌زۆربه‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه‌دا ئه‌و هانده‌ره ڕاسیستانه پێگه‌یان له‌ده‌سه‌ڵات و كۆمه‌ڵگادا هه‌یه (تێفكره نموونه‌كانی توركیا، ئێران، سودان، سعودیه، عیراق......تاد) و له‌به‌شێكی زۆری ده‌زگا بڕیارده‌رو ته‌نفیزیه‌كاندا، له‌ده‌ستووره‌كاندا، له‌سیسته‌می په‌روه‌رده‌ییدا، به‌تایبه‌تی له ده‌زگا ئایینییه‌كاندا ده‌سه‌ڵاتی ته‌واویان هه‌یه ده‌توانن كاریگه‌ریی له‌سه‌رجه‌ماوه‌ره‌كه‌ی خۆیان دابنێن و ڕۆژانه به پرۆسه‌ی شتنه‌وه‌ی مێشكدا تێپه‌ڕیان بكه‌ن. له‌هه‌ر ده‌ستورێكدا ئایینێكی دیاریكراو به‌ئایینی ڕه‌سمی ده‌وڵه‌ت جێگیركرابێت، ئه‌وه ده‌ستورێكی ڕاسیستی و دژه دیموكراتییه. كۆشك سیاسی – جه‌ماوه‌ری و شتنه‌وه‌ی مێشك هه‌ڵده‌چنرێ له‌وڵاته پاشه‌كه‌وتووه‌كاندا ئه‌و زه‌مینه‌یه زۆر به‌پیت وبه‌ره‌كه‌ته، به‌ڵام له‌وڵاته پێشكه‌وتووه‌كاندا به‌م جۆره نییه و هه‌ڵسوڕانی سیاسی ڕاسیستیان،بانگه‌شه‌و هاندانی ئاشكرای ڕه‌گه‌زپه‌رستانه به یاسا قه‌ده‌غه‌ن و سزایان له‌سه‌ره ئه‌گه‌ر چی به‌كرده‌وه جێبه‌جێ ناكرێ. دیاره زۆرڕێگای فێڵاوی هه‌یه بۆ ڕه‌نگ و بۆیه‌كردنی راسیزمی كلاسیكی به به‌رگی مۆدێرنیزم وئازادی ده‌ربڕینی بیروڕا و ئه‌و جۆره شتانه،واتا خراپ به‌كارهێنانی مافه دیموكراتییه‌كان. له‌به‌ر ئه‌وه زۆربه‌ی هه‌ره زۆری پارت و ڕێكخراوه ڕاستڕه‌وه مۆدێرنه‌كان وه‌كو جاران به‌زه‌قی و به‌ئاشكرا باس له ( ڕه‌گه‌ز) و (جیاكاری ڕه‌گه‌زایه‌تی – التفرقه العنصریه) ناكه‌ن، به‌ڵكو هه‌وڵده‌ده‌ن له‌ده‌ربڕینی بیروڕاكانیاندا میانڕه‌وی نیشانبده‌ن و ئه‌و ڕیتمه توندڕه‌وییه‌ی جارانیان له‌به‌رده‌م ڕای گشتیدا بشارنه‌وه. له‌م ده‌ورانه‌داو له‌پله‌ی یه‌كه‌مدا ( ته‌نانه‌ت له‌ناوه‌نده ئه‌كادیمییه‌كانیشداو له‌لایه‌ن تیئۆریسیه‌نی به‌ناوبانگه‌وه ) باس له جیاوازی كلتوریی ڕۆژئاوایی ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ كلتووری ڕۆژهه‌ڵاتی به‌گشتی و ئیسلامی‌دا به‌تایبه‌تی. بێگومان ئه‌وانیش له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان له‌چوارچێوه‌ی گه‌مه‌ی دیموكراتیدا ده‌نگده‌ران به‌لای خۆیاندا ڕابكێشن. له‌به‌رئه‌وه ده‌بینین سه‌ره‌ڕای ئه‌و چه‌واشه‌كارییه‌ش، بایه‌خی زیاتر به‌هه‌ندێ كێشه‌ی واقیعی ده‌ده‌ن و له‌به‌رنامه‌ی سیاسییه‌كانی هه‌ڵبژارده‌كانیاندا له چه‌شنی دیارده‌كانی به‌رزبونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی تاوان و بێكاری و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنیان (له ڕوانگه‌ی تایبه‌تی خۆیانه‌وه)، یان كێشه‌كانی له سوتاندنی ژینگه‌وه به‌رگریكردن له‌مافه‌كانی ئاژه‌ڵ و لایه‌نگریكردنی داخوازیه‌كانی خاوه‌ن كێڵگه ناوه‌نجی و ورده‌كان. كه‌چی ئه‌وه‌شیان به‌چاكی بۆ ناچێته سه‌ر و له‌گه‌ڵ ئه‌ندام و لایه‌نگره وشیاره ئایدۆلۆجیه‌كانی خۆیاندا ده‌كه‌ونه ناكۆكییه‌وه، چونكه ئه‌مانه خوازیاری راسیزمی بێپه‌رده‌ن و سازشی ئایدۆلۆجی – سیاسی ڕه‌تئه‌كه‌نه‌وه. له‌به‌رئه‌وه سه‌ركرده راسیسته‌كان ناچار له‌پاڵ ئه‌و خاڵه به‌رنامه‌ییه گشتی و ئاساییانه‌دا په‌نا ببنه‌وه به‌ر ئایدۆلۆجی و سیاسیه ڕاسته‌قینه‌كانیان له چه‌شنی ناسیونالیزم و گیانی وڵاتپه‌رستی وشۆفێنزم و به‌كارهێنانیان بۆ ورووژاندنی جه‌نگی دژه‌بێگانه‌و كه‌لتوره بێگانه‌كانی كۆچبه‌ران......هه‌موو ئه‌وانه هه‌ر ده‌بێ به شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان له‌به‌رنامه‌و پروپاگه‌نده‌كانیاندا بگونجێندرێن.
به‌شێك له‌ده‌نگده‌ران ده‌نگ به‌ڕاستڕه‌وه توندڕه‌وه‌كان ئه‌ده‌ن به‌هیوای ئه‌وه‌ی ژیانێكی چاكتر بۆ خۆیان و منداڵه‌كانیان دابینبكرێ. ئه‌و كۆمه‌ڵه خه‌ڵكه كه‌م و زۆره له ژێر كاریگه‌ریی پڕوپاگه‌نده‌ی ڕاستڕه‌وه‌كاندا هێنراونه‌ته سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه‌ئه‌وان به‌كۆمه‌ڵ له‌لایه‌ن حیزب و هێزه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانه‌وه پشتگوێ خراون و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك فه‌رمانڕه‌واییان نه‌كردووه، به‌ڵكو به‌شی زۆری به‌رنامه‌كانیان ڕووی له یارمه‌تیدان و خزمه‌تكردنی كه‌مینه بێگانه‌كان بووه و سیاسه‌تێكی (دیسكریمیناسی ئه‌رێنی ) یان په‌یڕه‌و كردووه كه به‌زیانی ژیان و گوزه‌رانی هاوڵاتییه ڕه‌سه‌كان ته‌واو بووه. ( تێبینی : دیسكریمیناسی ئه‌رێنی به واتای جیاكاریی پۆزه‌تیف – ئیجابی له‌به‌رامبه‌ر بێگانه‌كاندا. ئه‌وه سیاسه‌تێكی په‌یڕه‌وكراوی هه‌ندێ له حكوومه‌ت و وڵاتانی ئه‌وروپی بووه به‌رامبه‌ر كۆچبه‌ران كه له‌پله‌ی یه‌كه‌مدا بایه‌خیان ئه‌دا به‌بێگانه‌كان و خزمه‌تكردنیان له‌بواری فێركردنی زمان و خولی پیشه‌ی و كار بۆ دۆزینه‌وه خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كاندا به‌نیازی گونجاندن و ڕاهێنانیان له‌گه‌ڵ كه‌لتووری كۆمه‌ڵگا خانه‌خوێیه‌كاندا...... ئه‌وه جیاكاری بووه له نێوان بێگانه‌كان و هاونیشتیمانییه‌كاندا، به‌ڵام به ئاڕاسته‌یه‌كی ئه‌رێنی كه ڕاستڕه‌وه‌كان دژی بوونه‌و خه‌ڵكیان له‌دژی هانداوه ). ئه‌و به‌شه‌ی ده‌نگده‌ران له ڕێگه‌ی ده‌نگدانه‌وه به‌ڕاستڕه‌وه ڕاسیسته‌كان ده‌یانه‌وێ له واقیعدا فشارێكی ناڕاسته‌وخۆ بخه‌نه‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتداره‌كان و حكوومه‌ته دیموكراتییه‌كانیان بۆ ئه‌وه‌ی ئارمه‌تی زیاتر‌و خزمه‌تی زیاتریان پێشكه‌ش بكه‌ن. ئه‌و ڕژێمانه له‌هه‌ركات و شوێنێكدا ئه‌گه‌ر توانیبێتیان وه‌ڵامی زیاتر و ده‌ستبه‌جێ له‌كورتماوه‌دا به داخوازییه هه‌نووكه‌ییه‌كانی خه‌ڵك بده‌نه‌وه ( له‌بواری كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی بێكاری، به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی گوزه‌ران، دابینكردنی ئه‌من و ئاسایش و كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی تاوان، پتركردن و فراوان كردنی ئاسۆیی و ستوونی خزمه‌تگوزارییه گشتیه‌كان......تاد)، توانیویانه به‌شی زۆری ئه‌و ده‌نگده‌رانه له‌ڕاستڕه‌وه توندڕه‌وه‌كان دووربخه‌نه‌وه.
ڕاستڕه‌وه توندڕه‌وه‌كان له‌ڕێگای نیشاندانی بایه‌خ به كه‌له‌پوورو خوونه‌ریته كۆمه‌ڵایه‌تییه پێشینه‌كانه‌وه توانیویانه یان ویستوویانه كاربكه‌نه‌سه‌ر به‌شێكی تری هاونیشتیمانیان و له هه‌ڵبژاردنه‌كانیاندا ده‌نگه‌كانیان به‌لای خۆیاندا ڕاكێشن، به‌تایبه‌تی ئه‌و گه‌وره ساڵ و به ته‌مه‌نانه‌ی له‌ژیانی هاوچه‌رخانه بێزارن كه‌پڕه له جه‌نجاڵی و ده‌نگه ده‌نگ و له‌ده‌ستدانی ئه‌وهێمنییه ی كه‌جاران به‌سه‌ر ژیاندا زاڵ بوو. ئه‌مانه به‌هۆی ئه‌و ڕێزه‌ی ڕاستڕه‌وه‌كان بۆ نه‌ریته كۆنه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانییه‌كان دایده‌نێین، یان پیڕۆزڕاگرتنی (ئاڵا ) ی نه‌ته‌وه‌یی – چه‌شنی ڕێزگرتنی گه‌وره ساڵان و پابه‌ندبوون به (ئه‌رك ) به‌رامبه‌ر به كۆمه‌ڵگا و به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ست و سۆزی گه‌وره ساڵان به‌لای خۆیاندا ببزوێنن. هه‌روه‌ها بۆسه‌رباز و جه‌نگاوه‌ره دێرینه‌كانی ئه‌و وڵاتانه، ئه‌وانه‌ی له‌جه‌نگدا ٠ جا له‌هه‌ركات و شوێنێك ڕووبدات ) خزمه‌تی وڵاته‌كانیان كردووه و ئاره‌قه‌وخوێنیان بۆیان ڕشتووه. ڕاستڕه‌وه توندڕه‌وه‌كان ئاڵای پاتریۆتیزم ( واته نیشتیمانپه‌روه‌ریی ده‌مارگیرانه) یان هه‌ڵكردووه وه‌ك هێزێكی تری كێشگه‌ری مه‌عنه‌وی بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگیان پێبده‌ن.
به‌ڵام ده‌ركه‌وتووه ژماره‌یه‌كی زۆری ده‌نگده‌ره‌كان له هه‌ڵوێستی ( ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی ) یه‌وه ده‌نگ به‌ڕاستڕه‌وه توندڕه‌وه‌كان ده‌ده‌ن، واته ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر به‌ڕژێمه‌كانیان و به‌رامبه‌ر به‌سیاسه‌ته میانڕه‌وه باوه‌كان تا له‌و ڕێگایه‌وه تووشی شۆكیان بكه‌ن و ئیهانه‌یان بكه‌ن و ڕایانچڵه‌كێنن و ئه‌و به‌شه‌ی ده‌نگده‌ران هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ن پشتگوێخراون و له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه و ده‌نگه‌كانیان به‌فیڕۆ چووه، به‌ڵام هۆشیارییه‌كی ئه‌وتۆی سیاسیان نییه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ڵته‌رناتیڤێكی دروست بۆ به‌دیهێنانی داخوازییه‌كانیان هه‌ڵبژێرن. له‌ئه‌نجامدا په‌نا بۆئه‌و ڕێگایه ده‌به‌ن و وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌كی عه‌فه‌وی ده‌نگ به‌ناحه‌زان و نه‌یارانی حیزبه سیاسییه ته‌قلیدیه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان ئه‌ده‌ن وه‌ك ڕقه‌به‌رایه‌تی و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه‌كی عه‌فه‌ویانه‌ی دواكه‌وتووانه‌ی نا وشیارانه. ئه‌وه په‌یڕه‌وكردنه له‌و په‌نده دزێو‌و ناوه‌ڕۆك میكیاڤیللییانه‌ی كه ده‌ڵێ (دوژمنی دوژمنه‌كه‌م دۆستمه ). ئه‌وه‌ش پۆپه‌ی ناوشیاری سیاسی ئه‌وان ( مه‌ڕ) ه كه‌ده‌نگ به گورگ بده‌ن بۆ وه‌ده‌رنانی به‌راز له ته‌وێڵه‌ی !!. له‌سه‌ر ئاستی هه‌نووكه‌یی و كورتماوه‌ی سیاسی‌دا ڕه‌نگبێ ئه‌و هه‌ڵوێسته عه‌فه‌وییه ببێته مایه‌ی وه‌لاوه نانی حزبه ده‌سه‌ڵاتداره باوه‌كان كه له‌ڕووی ئه‌دای سیاسییه‌وه كورتیان هێناوه تاڕاده‌ی فه‌شه‌ل و بوونه‌ته ئه‌و به‌رازه‌ی ناو ته‌وێڵه‌كه كه ئاخوره‌كه‌ی ته‌نها بۆ خۆی و كه‌مینه‌یه‌كی خۆی ئاسا و ده‌ست و پێوه‌ندو سوودمه‌نده‌كان قۆرخكردووه. به‌ڵام له‌سه‌ر ئاستی دوورماوه‌ی سیاسی‌دا، وه‌ره‌نگ بێ نه‌هه‌نده دوورماوه‌ش، به‌ڵكو خێرا كاره‌ساتی گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ومرۆیی لێبكه‌وێته‌وه.
پێده‌چێ ئه‌و بادانه‌وه تۆڵه‌سێنانه‌ی زۆرێك له ده‌نگده‌ران به‌ره‌و پێشكه‌شكردنی ده‌نگ یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كانیان به‌ره‌و پێشكه‌شكردنی ده‌نگه یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كانیان به ڕاستڕه‌وه ڕاسیسته‌كان بگه‌ڕێته‌وه ( له‌پله‌ی یه‌كه‌مدا) بۆ هه‌ستی به فیڕۆچوونی ده‌نگه‌كانی پیشوویان كه دابوویان به حیزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات و ئه‌وانیش كۆشكی ده‌سه‌ڵاتی خۆیانیان له‌سه‌ر ئه‌و ده‌نگانه هه‌ڵچنیوه دڵی جه‌ماوه‌ره ده‌نگده‌ره‌كه‌یان ئێشاندووه، به‌تایبه‌تی چین و توێژه‌كانی خواره‌وه. ئه‌وه به دیوه‌كه‌ی تری‌دا جه‌نگێكی سایكۆلۆجی گه‌وره‌یه له‌نێوان ده‌نگده‌ران و ده‌سه‌ڵاتداراندا و له‌ساته‌كانی ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردن دا حیزبه كلاسیكیه‌كانی ده‌سه‌ڵات وده‌سه‌ڵاتداران گێژ و زه‌لیل ده‌كات و ناچاریان ده‌كات بكه‌ونه كووچه‌و كۆڵانان بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگ، چونكه چیتر ئه‌و جه‌ماوه‌ره گوێڕایه‌ڵه‌ی جاران نابیننه‌وه هه‌روابه‌ئاسانی و به‌بێ حیساب و كیتاب و هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌ی كارنامه‌كانیان ده‌نگیان بده‌نێ بێگومان گه‌مه‌ی دیموكراتی له‌به‌رئه‌وه‌ی دۆڕاویشی تیایه، هه‌ستی زه‌لیلبوون و به‌خۆداشكاندنه‌وه‌ی هه‌ندێكیانی لێده‌كه‌وێته‌وه، ئه‌وهه‌سته به تایبه‌تی بۆ ئه‌وانه‌ی
پێشتر ئه‌هلی ده‌سه‌ڵات بوونه و یان ده‌دۆڕین، زۆر قورس ده‌كه‌وێ و تا ماوه‌یه‌ك تووشی شۆكیان ده‌كات. ئیدی ئه‌وه سه‌یر نییه كه ئه‌هلی ده‌سه‌ڵات له‌هه‌موو ڕكابه‌ره‌كانیان زیاتر له گه‌مه‌ی دیموكراتی نیگه‌رانن و له دۆڕان ده‌ترسن.له ده‌ستدانی ته‌نها یه‌ك كورسی به په‌رله‌مان بۆ ئه‌هلی ده‌سه‌ڵات واتای دۆڕانێكی ڕێژه‌ییه‌وه ترسی ئه‌وه‌یان ده‌خاته به‌ر له‌سبه‌ی ڕۆژدا ببێته دۆڕانێكی ڕه‌هاو له ده‌سه‌ڵات له كۆمه‌ڵگا دیموكراتیه‌كاندا هه‌میشه له‌ترسی ئه‌و ڕۆژه‌دا ده‌ژین كه تیایدا له‌ده‌سه‌ڵات بكه‌ون و وه‌لاوه بنرێن. بۆ ئه‌وانه‌ش كه ئه‌هلی ده‌سه‌ڵات نین و ده‌یانه‌وێ ببنه ئه‌هلی ده‌سه‌ڵات، بردنه‌وه‌ی هه‌ر تاكه كورسیه‌كی زیاتری په‌رله‌مانی واتای سه‌ركه‌وتن و بردنه‌وه‌یه‌كی ڕێژه‌ییه كه هیوای ئه‌وه‌یان ده‌خاته‌به‌ر له‌سبه‌ی ڕۆژدا بۆیان ببێته بردنه‌وه‌یه‌كی ڕه‌ها و به ده‌سته‌وه گرتنی جڵه‌وی ده‌سه‌ڵات. ئه‌و جه‌نگه سایكۆلۆجییه‌كی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیه له‌كاتی بانگه‌شه‌كانی هه‌ڵبژاردندا ده‌گاته پۆپه‌و ئه‌وپه‌ڕی نیگه‌رانی ده‌روونی بۆ لایه‌نه به‌شداره‌كان دروستده‌كات و كورد گوته‌نی ( له‌ترسانا ڕووحیان له‌چنگیاندا ده‌بێت ). له‌وجه‌نگه‌دا بڕیارده‌ری سه‌ره‌كی جه‌ماوه‌ره كه ده‌شێ له‌ژێر باری عه‌فه‌وییه‌ت و ناوشیاریدا یان له‌ناچاری و له‌ژێر فشاری جۆراوجۆردا بڕیار به پێچه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه ڕاسته‌قینه‌كانی خۆی بدا‌و هێزێكی ڕاستڕه‌و له‌ده‌سه‌ڵاتدا بهێڵیته‌وه یان بیگه‌یه‌نێته سه‌رعه‌رشی ده‌سه‌ڵات و هه‌ر بۆ خۆشی وه‌ك جه‌ماوه‌ر باجه قورسه‌كه‌ی بدات.
هه‌ر ئه‌و جه‌ماوه‌ره جار له‌دوای جار و په‌یتا په‌یتا گوێی له‌و ئامۆژگارییانه ده‌بێت كه‌ده‌نگدان به‌و نه‌یاره ڕاستڕه‌وه ڕاسیستانه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره و كوشینده‌یه‌و بڤه‌یه. به‌و جۆره‌وه به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ ده‌نگده‌ره‌كان به‌ته‌واوی له‌و ڕاستییه‌ی ئه‌و جه‌نگه سایكۆلۆجییه دڵنیا ده‌بن كه ده‌نگیان به ڕاستڕه‌وه ڕاسیسته‌كان به تایبه‌تی و به‌لایه‌نه ئۆپۆزیسیۆنه‌كان به گشتی قووڵترین شۆك و برین بۆ حزبه.
ده‌سه‌ڵاتداره‌كان (به‌رازه‌كان ) دروسته‌كات،كه خه‌ڵكه‌كه یان به‌شێكیان لێیان ناڕازین.به‌ڵام نیه‌تی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه وه‌كو ڕێسایه‌ك به‌و چاوه‌ی تۆڵه‌ستێن تاریك ده‌كا وده‌شێ تووشی كاره‌ساتێكی بكات له‌باجه‌كه‌ی زۆر له‌و تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌یه قورستربێت.هه‌رچۆنێك بێت له‌و جه‌نگه تۆڵه‌ستێنه‌دا ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌ی ده‌نگده‌ره‌كان ده‌ستكه‌وتێكی هه‌نووكه‌یی وله‌پله‌ی یه‌كه‌مدا ده‌روونییه،واته هه‌ستكردنێكی ساته‌وه‌ختییه به‌سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ئه‌و ده‌سته‌بژێره سیاسیانه دا (واته ئه‌هلی ده‌سه‌ڵات ) كه چه‌ندین ساڵه فه‌رمانڕه‌واییان ده‌كه‌ن ، به‌ڵام ( به‌ڕاست وبه‌دڕۆ) سه‌لماندوویانه به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆیان و كه‌مینه‌یه‌كی میلله‌تیان له‌سه‌رووی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئه‌وان ده‌نگده‌ره‌وه ( واتا جه‌ماوه‌ر) داناوه له‌دوای ده‌نگدانه‌وه كه‌بوونه به ده‌سه‌ڵاتدار جه‌ماوه‌ره‌كه‌یان پشتگوێخستووه و به‌ڵێنه‌كانی كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشویان (یان به‌شێكیان ) له‌بن پێ ناوه‌و ئه‌دای سیاسی و كارگێڕییان كه‌م و زۆر شكستی هێناوه، ئه‌وه سه‌ره‌ڕای بێتواناییان بۆ وه‌ڵامدانه‌وه به‌كێشه درمییه ئابووریه‌كان، به‌تایبه‌تی هه‌ڵكشانی ڕێژه‌ی بێكاری و هه‌ڵاوسانی دارایی و به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی تاوان و كه‌مبوونه‌وه یان قه‌تیس مانه‌وه‌ی ئاستی خزمه‌تگوزاریه گشتیه‌كان.
لێره‌دا جێگای خۆیه‌تی ئاماژه بۆ ئه‌وه بكرێت كه له‌ئه‌نجامی ئه‌و ململانێیانه‌و بره‌وسه‌ندنی ڕێژه‌یی بیروباوه‌ڕه ڕاسیستییه‌كان (له‌شێوه‌ی مۆدێرنه‌كانیدا ) له‌م ده‌ساڵه‌ی یه‌كه‌می هه‌زاره‌ی تازه‌دا و به‌رزبوونه‌وه‌ی كێرڤی پێگه جه‌ماوه‌رییه‌كانیان، ڕژێمه دیموكراتییه لیبرالییه میانڕه‌وه‌كانی ناچاركردووه به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان بچنه ژێر باری هه‌ندێك ڕه‌فتاری سیاسی ڕاسیستیانه‌وه و په‌یڕه‌ویان بكه‌ن یان له‌به‌رنامه‌كانیاندا بیانگونجێنن، ئه‌وه‌ش له‌لایه‌كه‌وه بۆ ڕاكێشانی به‌ڕه‌كه له‌بن پێی ڕاسیسته‌كان، له‌لایه‌كی تریشه‌وه بۆ ڕاكێشانه‌وه‌ی سه‌رنجی جه‌ماوه‌ره ده‌نگده‌ره‌كه به‌لای حیزبه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدا. ئه‌و ملدانه بۆ راسیزم له‌وڵاته ڕۆژئاواییه‌كاندا له‌پله‌ی یه‌كه‌مدا له‌دیارده‌ی دژایه‌تیكردنی ڕاسته‌وخۆی كۆچبه‌ره بێگانه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێ له ڕێگای ده‌ركردنی په‌یتا په‌یتای یاسای توند بۆ سنوورداركردنی هاتن و وه‌رگرتنی كۆچبه‌رانی تازه‌و سنوورداركردنی ناڕه‌وای مافه‌كانی په‌ناهه‌نده‌یی (سیاسی وئابووری مرۆیی) كه پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماكانی مافه‌كانی مرۆڤن. له‌پله‌ی دووهه‌میشدا خۆی له جه‌نگێكی كه‌لتووریی كراوه‌دا ده‌بینێته‌وه له‌دژی كه‌لتووره بێگانه‌كاندا، كه له‌پراكتیكدا مه‌به‌ستی سه‌ره‌كییان كه‌لتوری ئیسلامییه.
(تێبینی : دیارده‌ی ملدانی لیبڕاڵ دیموكراته میانڕه‌وه‌كان بۆ راسیزم له وڵاتانی ئسلامیدا به‌گشتی خۆی له پاشه‌كشه‌ی نیمچه عیلمانییه‌كاندا ده‌بینێته‌وه له بنه‌مای جیایی دین له‌ده‌وڵه‌ت و له ئه‌نجامدا ملدان بۆ زۆر بیروباوه‌ڕی لایه‌نه ئیسلامیه ڕاسیستییه ئایینی ومه‌زهه‌بییه‌كان و خنكاندنی ئازادی بیروڕاو سنوورداركردنی ئازادی ده‌ربڕین. ) ئه‌وه دیارده‌یه‌كی لۆكاڵی نییه كه‌ته‌نها له وڵاتێكی دیاریكراودا ڕوویدابێت، به‌ڵكو له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو یه‌كێتی ئه‌وروپیدا نزیكه‌ی هه‌موو وڵاته‌كان له‌سه‌ری كۆكن و ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ هه‌نگاوی زیاتری بۆ ده‌نێن وشێوه‌ی ( یاسایی) پێده‌به‌خشن كه له‌ڕاستیدا پێشێلكردنی ئاشكرای بنه‌ماكانی مافه‌كانی مرۆڤه، به‌تایبه‌تی له بڕگه‌كانی ( ئازادی كۆچ ونیشته‌جێ بوون ) و (ماف و ئازادی كاركردن ) و (مافی په‌نابه‌رێتی به‌هۆی مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیان - به‌هۆی جه‌نگ، به‌هۆی سیاسی و ئابووری و مرۆییه‌وه ) و ( مافی وه‌رگرتنی ره‌گه‌زنامه)و......تاد.
ئه‌و یاسا توندانه و ملدانی لیبڕاڵ دیموكراته‌كان بۆ ته‌وژمی بیروباوه‌ڕه سیاسیه ڕاسیستیه‌كان كه‌له‌و دیارده‌یه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی كۆنكرێت له‌دژی بێگانه‌كانه، پاساوی كرچ و كاڵی تریشی بۆ ده‌هێنرێته‌وه له‌چه‌شنی ئه‌وه‌ی گوایه ( هه‌مووخوازیارانی په‌ناهه‌نده‌یی ساخته‌چی، قۆڵبڕ- نصئاب-، درۆزن و فێڵبازن ) كه‌هه‌موو مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌یه به خێرایی، به‌مشه‌خۆری و كاری
ڕه‌ش و نایاسایی ده‌وله‌مه‌ند بن‌و هیچ ئینتیمایه‌كیان بۆ وڵاته خانه خۆێیه‌كانیان نییه‌و نایانه‌وێ له‌گه‌ڵ كه‌لتوری ئه‌و وڵاتانه دا بگونجێنن و تێكه‌ڵیان بن. ئه‌وه ئه‌گه‌رله لایه‌نییه‌وه به ڕووكه‌شیش ڕاست بن، به‌ڵام ده‌بێ پرسیاری ئه‌و وه‌ڵامه‌ش بدرێته‌وه كه ڕه‌فتاری نابه‌جێ و دسیكریمیناسی و بیرۆكراتیزم تاچه‌نده به‌رپرسیارن له ناچاركردنی پاڵپێوه‌نانی به‌شێكی په‌ناهه‌نده‌كان بۆ خانه‌ی كاری ڕه‌ش و شتی تریش ؟ له‌لایه‌كی تره‌وه ڕژێمه‌كانی كۆمه‌ڵگا خانه خۆییه‌كان بۆ ده‌ركردن وجێبه‌جێكردنی ئه‌و یاسا توندانه پاساوی ئه‌وه‌ش ده‌هێننه‌وه گوایه له‌و ڕێگایه‌وه توندوتیژی له‌دژی بێگانه و كۆچبه‌ره‌كان كه‌مده‌بێته‌وه. به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه، ده‌زگا سه‌ربه‌خۆكانی ئامار‌و ڕاپرسی ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن كه یاسا تازه تونده‌كانی كۆچبه‌ری بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كێرڤی توندوتیژی ڕاسیستانه له‌گشتداو له‌دژی بێگانه‌كان ڕووی له‌به‌رزبوونه‌وه بێت. یه‌كێك له ده‌ركه‌وته‌كانی ئه‌و ڕاستییه بڵاو بوونه‌وه‌ی دیارده‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی لێپرسینه‌وه‌ی كۆچبه‌ره تازه‌كانه له‌كه‌مپی زیندان ئاسادا، سه‌ره‌ڕای ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی به‌تاك و به‌كۆمه‌ڵی په‌ناهه‌نده‌كان له‌و وڵاتانه‌دا یان به‌رهه‌ڵداكرنیانه له‌و وڵاتانه‌دا به‌بێ ئه‌وه‌ی نه‌ده‌ریان بكه‌ن و نه ئیقامه‌یان بده‌نێ و له ئه‌نجامدا به‌زۆر پاڵیان پێوه ده‌نێنن به‌ره‌و كار و ڕه‌فتاری نایاسایی. له‌پراكتیكیدا ئه‌و ڕژێمانه تاوانبارن به ڕێگه‌دان و په‌یڕه‌وكردنی ئه‌و جۆره سیاسه‌تانه كه‌له دوا شیكردنه‌وه‌دا بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگه‌كان. واته كێشه‌كه بۆ حیزبه لیبراڵ دیموكراته‌كان به‌هه‌مان شێوازی كاركردنی ڕاسیسته‌كان بریتیه له‌شه‌ڕ له ده‌وری سندوقه‌كانی ده‌نگداندا.
میدیاكانیش له‌بره‌وپێدانی مه‌یلی ڕاسیستانه‌ی دژه بێگانه‌دا چالاكانه به‌شدارن، به‌تایبه‌تی میدیا سه‌ربه‌خۆیی و بێلایه‌نی میدیاییان كاریگه‌ریی مه‌یله ڕاسیستیه‌كاندا سه‌ربه‌خۆیی وبێلانه‌ی میدییان له‌ده‌ستداوه. ئه‌وان فێربوونه كێشه ڕۆژانه‌ییه‌كانی بێگانه‌كان له قاڵبێكی ڕه‌گه‌زی و جیاكاری كه‌لتووریدا به‌خراپ به‌كاربهێنن به مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌ی كۆی فرۆشی ڕۆژنامه‌و گۆڤاره‌كان و ڕاكێشانی بینه‌ران و بیسه‌ران به‌لای كه‌ناڵه ته‌له‌فیزیۆنی و ڕادیۆییه ڕكابه‌ره‌كانیاندا. كۆمیسێۆنی په‌نا به‌رانی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له حوزه‌یرانی ( ٢٠٠١ ) دا ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه كه‌میدیاكانی وڵاتانی نه‌مسا، ئیتاڵی، دانیمارك و به‌ریتانیای مه‌زن تۆمه‌تبارن به‌هاندان له دژی كه‌مینه بێگانه‌كان كه ناڕاسته‌وخۆو له‌كرداردا هاندان بووه بۆ به‌كارهێنانی توندوتیژی له‌دژیانداو نووسیویانه : ( ڕاپۆرته ئامارییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی سیستماتیك فێڵبازانه به‌كارهێنراون بۆ بزواندنی هه‌ستی ڕاسیستانه، ڕاستییه‌كانیان لێته‌كێنراوه، كاره‌كته‌ری په‌ناهه‌نده‌كانیشیان به‌كۆمه‌ڵ شێواندووه‌و له‌به‌رچاوی ڕای گشتیدا ناشرینیان كردووه‌و وه‌كوهه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه ناساندوویانن ). ئه‌وه له وڵاتانێكدایه كه به‌ناو دیموكراتیزم تیایاندا بووه به كه‌لتووری و جێگیره‌و پابه‌ندی مافه‌كانی مرۆڤن و هاندان بۆ توندوتیژی له‌دژی بێگانه‌و كه‌مینه ئیتنی ومه‌زهه‌بییه‌كان تیایاندا قه‌ده‌غه‌یه‌و سزای له‌سه‌ره. له ده‌ره‌نجامدا میدیاكان ڕۆڵێكی گه‌وره‌ی ڕاسته‌وخۆیان هه‌بووه بۆ فراوانكردنی پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری و سیاسی حیزب و گرووپه ڕاسیسته‌كانی وڵاته‌كانیان، ئه‌و حیزبانه‌ش وشیارانه میدیا جۆراوجۆره‌كانیان به‌كارهێناوه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی بیروباوه‌ڕكانیان به‌بێ ئه‌وه‌ی میدیاكان ئاكامه نێگه‌تیڤه‌كانی ئه‌و كاره‌یان به‌هه‌ند وه‌رگرتنێ. ئه‌وه یه‌كێك له‌هۆكاره كاریگه‌ره‌كان بووه بۆ ئه‌وه‌ی له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م ساڵانه‌ی دواییدا حزبه ڕاسیسته‌كان ده‌نگێكی زۆری ڕێژه‌یی به‌ده‌ستبهێنین وه‌ك نموونه‌كانی پارتی ( ئیف پی ) ی نه‌مسایی، پارتی ( لێگائۆرد) ی ئیتاڵی، فراكسێونی (ڤێڵده‌رز) ی پارتی ئازادی هۆڵه‌ندی، پارتی دژه بێگانه‌ی (یۆبیك ) ی هه‌نگاری، پارتی ئازادی ڕاستڕه‌وه‌كانی تری فه‌ڕه‌نسا، دانیمارك، بۆلگاریا و سلۆڤاكیا.
ئه‌وه له‌وڵاته دیموكراتییه ڕۆژئاواییه‌كاندا. به‌ڵام ئه‌و دیارده‌یه له وڵاتانی دواكه‌وتوودا، به‌تایبه‌تی له ئیسلامیه‌كاندا هه‌روه‌كو پێشتر ئاماژه‌ی بۆ كرا شێوه‌و ناوه‌ڕۆكێكی تری به‌خۆیاوه بینیوه. له‌م وڵاتانه‌دا كه شێوه‌ی سه‌ره‌كی راسیزم تیایاندا شۆفێنزم وده‌مارگیری ئاینیی- مه‌زهه‌بییه، له‌ئه‌نجامی بره‌وسه‌ندنی بیروباوه‌ڕه توندڕه‌وه‌كانیان له‌م ساڵانه‌ی دواییدا، نیمچه دیموكرات و نیمچه عیلمانه‌كانیان ناچاركردووه پاشه‌كشه‌ی زه‌ق و ئاشكرابكه‌ن له‌بنه‌ماكانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی – دیموكراتی به‌قازانجی راسیزمی باوی په‌ره‌سه‌ندووی مه‌زهه‌بی و شۆڤێنی، له‌چه‌شنی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی بنه‌مای دیموكراتی – لیبرالیی جیایی دین له ده‌وڵه‌ت،دژایه‌تیكردنی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی مافی بڕیاركردنی چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌و میلله‌تانی ژێر ده‌ستی خۆیان، پشتگیریكردنی یاسایی و كۆمه‌ڵایه‌تی و له‌ئایدیا ڕاستڕه‌وه مه‌زهه‌بییه‌كان له دژی ئازادی ده‌ربڕینی بیروڕای عیلمانی و به پیرۆزكردنی ئایین و مه‌زهه‌بێك له‌سه‌ر حیسابی ئایین و مه‌زهه‌به‌كانی تر تاڕاده‌ی جینۆسایدكردنی یه‌كتری ( ئه‌گه‌ر پێویست بكات).
ده‌ستپێكی هه‌موو ده‌ستووره‌كانی ئه‌و وڵاتانه به‌وه ده‌ستپێده‌كات كه‌ئایینی فه‌رمی و سه‌ره‌كی وڵاته‌كه‌یان فڵانه ئایینه‌و سه‌رچاوه‌ی داڕشتنی یاساكانیش هه‌ر ئه‌و ئایینه‌یه، هه‌ریاسایه‌كیش پێچه‌وانه‌ی یاسا ئاینییه‌كان بێت ڕه‌تده‌كرێته‌وه. ئه‌وه ڕاستیه‌كی تاڵی دژه دیموكراتییانه‌یه كه هه‌موو حیزبه نیمچه دیموكراتی و نیمچه لیبراله‌كانیش به ده په‌نچه مۆریانكردووه و ملیان بۆیداوه به پاساوی ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگاكانیان كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامین. كێشه‌كه دیسانه‌وه په‌یوه‌ندی به سه‌لماندنی دواكه‌وتوویی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه هه‌یه بۆ مه‌به‌ستی ڕاكێشانی ده‌نگه‌كانی ده‌نگده‌ران به‌لای خۆیاندا. ئه‌وه شێوه‌یه‌كی دواكه‌وتووانه‌ی پراگماتیزمی سیاسییه ( سیاسه‌تكردن به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی هه‌نووكه‌یی) چونكه له‌سه‌ر حیسابی پرنسیپه دیموكراتییه‌كان ئه‌نجام نه‌درێ و له‌پراكتیكدا، له كورتماوه و درێژماوه‌دا به‌قازانجی ڕاستڕه‌وانی شۆڤێنیی – مه‌زهه‌بی – نه‌ته‌وه‌یی ته‌واوده‌بیت. به‌ده‌ربڕینێكی تر، ئه‌وه ئۆپۆرتۆنیزمێكی سیاسی – پراكتیكییه له‌ژێر په‌رده‌ی دیموكراتیزمدا و ملدانه بۆ راسیزمێك كه به دیموكراسیزمی تایفه‌گه‌ری په‌رده‌پۆشكراوه.
تێبینی:
ئه‌م بابه‌ته له ژماره 6 ی ئایاری گۆڤاری كه‌لتور له ژماره 6 ی ساڵی 2012 بڵاوكراوه‌ته‌وه.