موعتەسەم نەجمەدین
سۆسیالیزم سەرهەڵدان و گەشەکردن
پەڕینەوەی کۆمەڵگای مرۆڤایەتی لە قۆناغی کشتوکاڵییەوە بۆ قۆناغی پیشەسازی ، بەواتا گۆڕانی چاوگی سەرەکی رزق و سامانی مرۆڤ لە کشتوکاڵەوە بۆ پیشەسازی ، ئەم گۆڕانەش هاوکات لەگەڵ خۆیدا تێگەیشتنی نوێی بۆ زاراوەی خاوەنداریەتی هێنایەکایەوە ، هاوکات لەگەڵ ئەم قۆناغە نوێیەو پێشکەوتن و گەشەکردنی زیاتری پیشەسازی و قوڵبوونەوەی زیاتری ناکۆکیەکانی سیستمی سەرمایەداری وا پێویستی دەکرد دەوڵەتیش بەهەمان ئاراستە زیاتر گەشە بکات و لەڕێگای کۆنترۆڵکردنی قەیرانە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکان زیاتر دەست بخاتە ناو کاروباری پرۆسە ئابوورییەکان بۆ زیاتر پارێزگاری کردن لە موڵک و سامانی سەرمایەداران و زیاتر ڕێگا خۆشکردن بۆ فاراوانکردنی پرۆسەکانیان و ڕاگرتنی ئاستی قازانج لە بەرزیدا .
هاوکات لەگەڵ ئەم گۆڕانکاریەشدا سیستمی سەرمایە زیتر دڕندەترو چەوسێنەتر دەبوو تاگەیشتە ئەو ئاستەی ناعەدالەتی و نا هاوتایی دابەشکردنی ڕزق و سامان دەستی لە بینا قاقای زۆرینەی کۆمەڵ لە کرێکاران و جوتیاران و کاسبکارانا تا لە کۆتای سەدەی نۆزدە و سەرەتای سەدەی بیستەم کە لە بەری نێوان دەوڵەمەند و هەژاران گەیشتە لەتکەو هەژاران گەیشتنە نزیکترین ئاقارەکانی مردن و برسێتی و دەوڵەمەندانیش ڕۆژ بە ڕۆژ دەوڵەمەند تر و دەسەڵاتدار تر دەبوون سامان زیتر ڕووی لە چەقبەستن و تەمەر کوزیەت دەکرد .
لە ئاکامدا ڕۆژ بە ڕۆژ نرخی کار و کرێ زیاتر لە دابەزیندا بوو نەخۆشیش زۆر بەفراوانی بڵاوەی دەکرد ئافرەتان و منداڵانیش بە ناچاری لە پێناو ژیان و پەیداکردنی نان دا چوونە کارگەکان و هێزی بازوی خۆیان لەگەڵ پیاواندا دەفرۆشت ، ئەم دۆخە تا ماوەیەکی زۆر بەم نا عەدالەتییە ناتەباییە بەڕێوە چوو و کرێکاران و هەژاران لەژێر ڕەحمەتی ئارەزووەکانی دەوڵەمەندان بوون بەبێ ئەوەی هیچ یاسایەک و هیچ ڕێکخراوێک یان سەندیکایەک هەىی پارێزگاری لە بچوکترین مافەکانیان بکات ، ئەم فەترەیە لە فەرهەنگی ئابوری و سیاسیدا بە فەترەی تاریکی ناسراوە بەڵام لە ڕوویەکی ترەوە زیاتر فراوان بوونی بێکاری و برسێتی هەڕەشەی دروست بوونی شۆڕشی دژە سەرمایەداری دەکرد ، سەرمایە دارانیش درکیان بەم راستییەو سیماکانی مەرجەکانی هەڵگیرساندنی شۆڕشی هەژاران دەکرد بۆیە هەر لەو کاتەوە سەرمایەداری هەوڵی دانانی بیرۆکەو ئایدۆلۆژیای خۆیان داو هەوڵی چارەسەرکردنی قەیران و کێشەکانیان دەدا ، هەر بە پاڵپشتی ئەوان ئەوکات ماڵتۆس و تیۆرەکەی بۆ ڕزگار کردنی سەرمایەداری لەدایک بوو .
بەڵام لە ڕاستیدا قەیرانەکانی سەرمایەداری ئەمڕۆ و ئەوکاتیش لەوە قوڵتربوو کە تیۆرەکەی ماڵتۆس بتوانێ چارەسەری بکا بۆیە زۆربەی بیرمەندانی ئەو سەردەمە گەیشتنە ئەو باوەڕەی کە دەبێ سیستمێکی نوێی یەکسان و تەبا لەجێی سیستمی سەرمایەداری و خاوەندارێتی تایبەت دروست بێ . لەگەڵ گەڵاڵە بوونی زیاتری ئەم بیرۆکەیە سیما سەرەتاییەکانی بیری سۆسیالیستی بەردەکەوت لەگەڵ ئەوەی ئەم سیستمە نوێیە لەسەرەتاوە بەئامانجی هەڵوەشاندنەوەی خاوەندارێتی تایبەت و جێگیرکردنی خاوەندارێتی گشتی لەجێی لەسەر ئەرزی واقیع بنیات بنرێ بەڵام بۆ ماوەیەکی زۆر لە ئاسمانێکی ئەفسوناویدا دەفڕی و پراکتیزەکردنی بازنەی خەیاڵی نەشکاند ، هەر بۆیەش ئەم فەترەیە لە مێژووی ئەدەبیاتی فکری سۆسیالستی بە قۆناغی سۆسیالیزمی خەیاڵی (تۆباوی) ناو دەبرێ .
لە روویەکی ترەوە لەگەڵ ئەوەی مێژووی لەدایک بوونی سۆسیالیزم لە ئاکامی ئیجتهادە فکریەکانی سەدەی نۆزدەو کاردانەوەی دۆخی رەشی پێشوو تەشەنەی کرد ، بەڵام لە ڕاستیدا ڕەگی بیری سۆسیالیزم دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای یەکەم دابەشبوونی مرۆڤ بەسەر دوو چینی جیاواز (کۆیلە خاوەن کۆیلە) بە واتایەکی تر لەسەر پاشماوەی داڕمانی قۆناغی کۆمۆنەی سەرەتای لەدایک بوو ، بەڵام لەسەدەی نۆزدەدا هەنگاوێکی مەزنی ناو بۆ یەکەمجار سیاغەی تیۆرێکی فکری داڕشت بەڵام لە هەمان کاتدا وەک منداڵێکی کامڵ و تەواو لەدایک نەبوو تا ماوەیەکیش ئەم بیرۆکەیە بە سیمایەکی تەم و مژاویەوە لەناو مێشکی مرۆڤدا دەخولایەوە ئەوکات چەندین بۆچوون و تیۆری جیاواز پەیدا بوون هاو هەڵوێستیان بوو لە رەتکردنەوەی فەلسەفەی ئابووری و سیاسی سەرمایەداری .
ئەو تیۆریە خەیاڵیاویانە لەم قوتابخانانە دا کۆبوونەوە:
ا- قوتابخانەی سان سیمسۆن (١٧٦٠-١٨٢٥)
ب- قوتابخانەی شارل فۆریە (١٧٧٢- ١٨٥١)
ج- قوتابخانەی ڕۆبەرت ئۆین (١٧٧١ – ١٨٥١)
بەگشتی ئەم قوتابخانانە زیاتر بانگەشە بوون بۆ پرانسیپە سەرەتاییەکانی بیری سۆسیالیستی بێ ئەوەی هیچ ئامۆژگارییەک یان ڕوونکردنەوەیەکیان لەسەر ڕێگاکانی گەیشتن بە سۆسیالیزم پێ بێت بەڵکو بە واتایەکی تر بانگەشەکانیان زیتر لە بواری تیۆریدا گۆشەگیر بوو هیچ پرانسیپێکی زانستی و عەقڵانیان بۆ پراکتیزەکردنی فکرەکەیان و بەڕێوە بردنی سیستمی نوێ نەبوو بگرە هیچ یاساو پرۆگرامێکیشیان بۆ ڕووبەڕووبونەوەی رکابەرایەتیەکانی سیستمی سەرمایەداری پێ نەبوو.
بیرۆکەکانیان ئەوەندە سادەبوو تا هەندێکیان پێیان وابوو کە ئەکرێ قەناعەت بە خاوەن سەرمایەکان بکرێت بە وازهێنان لە قازانجەکانیان دواتر بەهۆی ناواقیعیەتی ئەم تیۆرانە تیۆرێکی نوێ کە بە تیۆرەکەی لویس بلان (١٨١٣-١٨٨٢) ناسراوە لە دایک بوو، لەگەڵ ئەوەی نائەم تیۆرە هەندێک لە تیۆرەکانی پێشوو پێشکەوتوتر بوو بەڵام ئەمەش نەی توانی لە بەرگی خەیاڵ قوتاری بێت .
بەگشتی نیوەی دووەمی سەدەی نۆزدە شەپۆلێک بزافی سیسی و شۆڕشگێڕی چەکداری سۆسیالیزمی لەخۆ گرت ، ئەم بزوتنەوانە داوای لە کرێکاران و هەژاران دەکرد ڕووبەڕووی سەرمایەداران ببنەوە و دامو دەزگا پڕۆسەکانیان داڕمێنن ئەم تێڕوانینە بوەهۆی سەرهەڵدانی شۆڕشی چەکداری پاریس لە ساڵی ١٨٤٨ و زیانێکی زۆری لە ئابووری وڵات و پرۆسە سەرمایە گوزارییە نیشتیمانییەکانی فەرەنسادا هەر ئەمەش هۆکاری ئەوەبوو ناوی بزافی تێکدەرانە (فوضى) ی لێبنرێت.
بە گشتی ئەتوانین بڵێین بزافە سۆسیالیستیەکان تا ئێرە نەیان توانی ببن بە تیۆرێکی زانستی و پراکتیزەیی لە ئاکامدا کۆتایی سەدەی نۆزدە وەک وەڵام و چارەسەرێک بۆ ئەو دۆخەی تیۆرێکی زانستی نوێی گرتە خۆی و تا ئەمڕۆش سەنگی خۆی لە ئەدەبیاتی فکری سۆسیالیست دا هەیە تیۆری بیری سۆسیالیستی مارکسی لەگەڵ ئەوەی کە وەک بیرە سۆسیالیستەکانی پێش خۆی لە ئاکامی فراوانبوونی کەلەبەری نێوان کرێکاران و سەرمایەداراندا هاتە کایەوە، بەڵام جگە لەوەی کە سەرجەم بیرۆکەکانی خاوەندارێەتی تایبەت و تیۆرەکەی ماڵتوسیشی ڕەتکردەوە بگرە سەرجەم تیۆرەکە فکریە سۆسیالیستەکانی پێشخۆیشی بە ناواقیعی ناتەواو ڕاگەیاند و ڕەتی کردەوە .
بەگشتی سەرجەم فکرە سۆسیالیستەکانی پێش مارکس تەمەنیان زۆر کورت بوو ، بەڵام مارکسیەت نەک هەر توانی تەمەنێکی درێژ بۆخۆی بکات بگرە توانی کاریگەری تەواوی لەسەر بیری سەرمایەداری و تیۆرەکانی و سەرجەم شۆڕشەکانی ڕزگاری نەتەوایەتی بەجێ بێڵێ .
مارکس بانگەشەی ئەوەی کرد کە ڕکەبەرایەتی نێوان چینەکان بنەمای سەرەکی و پێشکەوتن و بزواندنی مێژووە. لە هەموو قۆناغەکانی پێشکەوتندا ڕکابەرایەتی نێوان چینەکان لە ئاکامی چەوساندنەوەی چینێکەوە بووە بەدەستی چینێکی تر ئەمەش هەر لەسەرەتای کۆتای قۆناغی کۆمۆنەی سەرەتای سەرهەڵدانی قۆناغی کۆیلایەتیەوە بەجەرجەستە بوو. بەواتایەکی تر لەدوای داڕمانی سیستمی خاوەندارێتی هاوبەشی زەوی و جێگیر بوونی سیستمی خاوەندارێتی تایبەت لە جێی سەرەتای یەکەم سیستمی چەوساندنەوە دەستی پێکرد بە بڕوای مارکس ئەم رکابەرایەتی و چەوساندنەوەیە لەسەرەتای دروست بوونی قۆناغی کۆیلایەتیەوە دەستی پێکردووە و بە قۆناغەکانی دەرەبەگایەتی و سەرمایەداریشدا تێدەپەڕێ لە قۆناغی کۆمۆنەی کۆتایی (کۆمۆنیزم) کۆتای دێت مارکس پێی وایە لەم قۆناغەدا تاکە چینێک کە دەمێنێتەوە ئەویش
چینی پرۆلیتاریایەو دیکتاتۆریەتێکی تایبەت بەخۆی دروست دەکات و کۆتایی بە ڕکابەرایەتی و چەوساندنەوە دێنێت .
ئەم قۆناغە لای مارکس کراوە بە دوو قۆناغی یەک لەدوای یەک قۆناغی سۆشیال دیموکرات کە بەڕای مارکس بە دیموکراسی سرجەم پرانسیپ و بنەماکانی سۆسیالیزمی زانستی تیایدا بەرجەستە دەکرێ و دواتر بە تەدریجی دەپەڕێتەوە بۆ قۆناگی دووەم کە قۆناگی کۆمۆنیزمە بەپێی تیۆرەکەی مارکس لێرەدا مێژوو کۆتای دێت و ئەمە دوا قۆناغیەتی کارل مارکس لەو تیۆرەی گەیشتە ئەو باوەڕەی کە بەرجەستە بوونی شۆڕشی سۆسیالیستی و داڕمانی سیستمی سەرمایەداری بڕوخێنێ چونکە لە هەناوەوە لێی دەخواتەوە بەبۆچونی مارکس چینی کرێکاران بەردەوام لە ئاکامی زیاتر پێشکەوتنی سەرمایەداری و زیاتر کەڵەکە بوون و چەقبەستنی سەرمایە لە دەستی ژمارەیەکی کەمتر سەرمایەداراندا کار دەکاتە سەر سروشتی چینی کرێکاران و هۆشیاری چینایەتی و بەرەنگاربوونەوەی چارەنووسیان دەکاتەوە.
بەپێی بۆچوونەکانی مارکس لەمەڕ تیۆرە ئابوورییەکەی زێدە بایی کە بوەتەهۆی چەوساندنەوەی چینی کرێکاران و بنەمای کەڵەکە بووی سەرمایەو چەقبەستنی لەدەستی ژمارەیەکی کەمتری سەرمایەداران زۆربەی چین و توێژەکانی ناوەند و بازرگانە بچووکەکانیش بەتەدریجی بۆ ناو بازنەی توێژی کرێکاران و کاسبکاران و جوتیاران راپێچ دەکا بەمەش زۆربەی ئەندامانی کۆمەڵگا دەبن بەکرێکار.
لەڕووی چارەسەرکردنی ئەم کێشانەوە مارکس پێی وابوو تەنیا بە توندو تیژی ڕکابەرایەتی و چوساندنەوەی چینی کرێکاران و بنەمای کەڵەکە بوونی سەرمایە و چەقبەستنی لە دەستی ژمارەیەکی کەمتری سەرمایەداران زۆربەی چین و توێژەکانی ناوەند و بازرگانە بچوکەکانیش بە تەدریجی بۆ ناو بازنەی توێژی کرێکاران و کاسبکاران و جوتیاران ڕاپێچ دەکا بەمەش زۆربەی ئەندامانی کۆمەڵگا دەبن بە کرێکار .
لەڕوی چارەسەر کردنی ئەم کێشانەوەمارکس پێی وابوو تەنیا بە تودوتیژی ڕکەبەرایەتی و چەوساندنەوەی نێوان چینەکان کۆتایی دێت پوختەی ئەم دۆخە لەدوای ڕاگەیاندنی بەناو بیری سۆسیالیزمی زانستی لەلایەن کارل مارکس و فریدریک ئەنگلسەوە بەشێوەیەکی گشتی سۆسیالیزمی چووە قۆناگێکی نوێی ژیانییەوە و کۆمەڵێ پرانسیپ و سیمای نەگۆڕی لەخۆ گرت و بڕگە و ڕێنماییەکانی بوو بەدەقی پیرۆز و تا ئەمڕۆش بەگرانی پیرمەندانی نوێ ئەتوانن یان جورئەتی رەخنەو دەستکاری کردنی دەکەن بەگشتی لەم پرانسیپ وتێڕوانینانە :
١- بوونی یەک شێوە خاوەندارێتی ، کە ئەویش شێوەی خاوەندارێتی گشتیە لەڕێگای دامەزراندنی پەیوەندی بەرهەمهێنانی نوێ کە بەبنەمای سەرەکی داهێنانی خاوەندارێتی ئامرازەکانی بەرهەم هێنانە .
٢- ئامانجی سۆسیالیزم زیادکردنی بەرهەمهێنانە بۆ زیاتر دابینکردنی پێویستییەکانی مرۆڤ نەک لە پێناو دەستخستنی قازانجی زیاتر .
٣- هەڵوەشاندنەوەی یاسای زێدەبایی و چەوساندنەوەی چینی کرێکاران .
٤- سۆسیالیزم داوای دیموکراسیەتێک دەکا کە ناوەرۆکێکی ئەکسانی کۆمەڵایەتی هەبێ نەک دیموکراسی سیاسی هاوشێوەی سیستمی سەرمایەداری .
٥- جێگەتنی پلانی بەرهەمهێنانی سۆسیالیستی لەجێی پلانی (تخطيط) بازار .
٦- دابەشکردنی داهات بەسەر هەرکەسێ بەپێی پێویستی خۆی ، لە سێبەری سۆسیالیزمدا هێزی کار ناکڕێ و نافرۆشرێ ، بەرهەمهێن ئەو کرێیە لەبری کارکردنیدا وەری دەگرێ . بەرهەمهێن ئەو کرێیە کە لەبری کارکردنیدا وەریدەگرێ دەبێ لەگەڵ کارەکەیدا بگونجێ هاوکات نرخی تەواوی هێزی کارەکەی بێ چونە ناو وردەکاری بیری مارکسیزمەوە کە زۆر لەوە زیاتریش مافی خۆی هەر ناداتێ ، بەڵام بەگشتی ئەمانە و چەندین ڕێنمایی و بڕگەی بنیاتنەری گرنگی و ئەم تیۆرە دەسەلمێنین و نهێنی مانەوەو بەردەوامبونیانە تا ئەمڕۆ .
هۆکارەکانی شکستهێنانی پراکتیزەکردنی سۆسیالیزم
کامڵ بوونی بیری سۆسیالیزمی مارکسی و لەرووی تیۆریەوە وای پێویست دەکرد لەناوچەیەک لە ناوچەکانی جیهان پراکتیزە بکرێ و بچێتە دنیای واقیعەوە . بەپێی پێوەرەکانی مارکسییەکانیش ئەو ناوچەیە دەبوایە لە یەکێ لە وڵاتە هەرە پێشکەوتووە سەرمایەدارەکان بوایە کە بەرزترین فراوانترین ماوەی کە لەبەری نێوان کرێکاران و سەرمایەدارانی تیادا بەرجەستە بووە بە واتایەکی تر ئەو کات وڵاتانی بەریتانیا و ئەڵمانیاو فەرەنسا لە پێشەوەی ئەو وڵاتانە بوون
کە ئیحتیمالی سەرهەڵدانی شۆڕشی کرێکاری لێ دەکرا بەڵام لە ڕاستیدا ڕوویدا ئەتوانین بڵێین بە پێچەوانەی بۆ چوونەکانی زۆربەی هەرە زۆری مارکسیەکانەوە بوو کە ئەو وڵاتانە نەک ئەوکات بگرە تا ئەمڕۆش ئیحتیمالی دروست بوونی شۆڕشیان تیادا نیە یان زۆر لاوازە دواتر زۆرینەی بیردۆزانی بیری مارکسیەت و سۆسیالیزمەکان گەیشتنە ئەو باوەڕەی کە ئەکرێ شۆڕش لە ڕوسیادا بکرێت و بینای سۆسیالیزمی تیادا دروست بکرێت بە مەرجێک شۆڕشی یەکێتی سۆڤێت پەیامیک بدا بە بەریتانیا و فەرەنساو ئەڵمانیاو شۆڕش لەو و وڵاتانەش بەرجەستە بێت ئەمانیش داوای سەرکەوتنی شۆڕش ئەتوانن هاوکاری شۆڕشی ڕوسیاو ئەزموونەکەی بکەن و نەهێڵن بڕوخێت لە ڕاستیدا شۆڕش لە یەکێتی سۆڤیەتدا لە ئاکامی کامڵ بوونی نێواندژیەکانی سرمایەداری نەبوو بەڵکو لە ئاکامی ئەم خاڵانەی خوارەوە بوو:
١- زیاد بوونی لە ڕادەبەدەری فەسادی ئیداری و کۆمەڵایەتی و زیادبوونی زوڵم و چەوساندنەوەی گەل لەلایەن قەیسەر و دارودەستەکەی .
٢- فراوانبونی کەلەبەری نێوان ژوتیاران و دەرەبەگەکان و چەوساندنەوە و بێبەشکردنی جوتیاران لە زەوی و بەرهەمەکانیان لە لایەن دەرەبەگ و توێژی ئورستوکراتی قەیسەری .
٣- چەوساندنەوەی کەمینە نەتەوایەیەکان کە یەکێ لە پێکهاتە سەرەکیەکانی روسیای قەیسەری بوو . لەو سەردەمەدا شۆڕشەکانی ڕزگاری نەتەوایەتی ئەو گەلانە تێکەڵ بەشێوازی ڕزگاریان داناو لە سێبەریداو خەونی ڕوناکترین دواڕۆژیان بۆ سەرجەم گەلان و کەمە نەتەوایەتیەکان دەبینی ، بەڵام لەگەڵ ئەوەی لنین هەوڵێکی زۆری دا بۆ دابینکردنی مافی سەرجەم کەمە نەتەوایەتییەکان و ئەم پرۆگرامەی بە ئاشکرا لەژێر ناوی دیاری کردنی مافی چارەی خۆ نوسین دا بڵاو کردەوە لەسەر ئەرزی واقیع تەنانەت لە سنوری دەسەڵاتی خۆی لە یەکێتی سۆڤیەتیش ئەمە تەنیا نووسراوی سەر کاغەز بوو .
٤- لەگەڵ ئەوەی کرێکاران بە یەکێ لە پایە سەرەکیەکانی شۆڕشی ئۆکتۆبەر دادەنرێ بەڵام لەسەر ئەرزی واقیع کەمینەیەکی کەمی شۆڕش بوون کاریگەری لەسەر پایەکانی تر کەم تر بوو .
لەڕاستیدا لەگەڵ ئەوەی شۆڕشی سۆسیالیستی لە یەکێتی سۆڤێتدا بەرجەستە بوو ئەگەر بە ڕووکەشیش بێت زیتر لە (٧٠) ساڵ تەمەنی کردو توانی وەچەرخانێکی مەزن لە ڕێڕەوی مێژوو بکا ، بەڵام لە هەمانکاتدا ئەگەر لاپەڕەکانی مێژووی ئەم ئەزموونە وردبینەوە کۆمەڵێ نهێنی شاراوەی هۆکارەکانی داڕمانیان بۆ ڕوون دەبێتەوە یەکێ لە هۆکارە هەرە سەرەکییەکان داڕمانی ئەزموونی سۆسیالیستی یەکێتی سۆڤیەت دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی یەکێتی سۆڤێت هەر لە بنەڕەتەوە مەرجەکانی سەرهەڵدانی شۆڕشی سۆسیالیستی یەکێتی سۆڤیەت دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی یەکێتی سۆڤێت هەر لە بنەڕەتەوە مەرجەکانی سەرهەڵدانی شۆڕشی سۆسیالیستی تێدا بەرجەستە نەبوو و یەکێ لە بازنە هەرە لاوازەکانی سیستمی سەرمایەداری بوو ئەمەش بە پێی تەعلیماتێکی مادی و مەتریالیزمی مێژووی ، یەکێتی سۆڤێت ئامادەی پێکهێنانی شۆرش نەبوو تەنانەت لینین خۆیشی درکی بەم ڕاستییە کردبوو بۆیە هەموو هیوایەکی هەڵگیرساندنی شۆڕشی کرێکاری بوو لە وڵاتانی ئەوروپای ڕۆژئاوا بەتایبەتی وڵاتانی (ئەڵمانیا ، بەریتانیا ، فەرەنسا) کە مەرجی سەرەکی رزگار کردنی ئەزمونی یەکێتی سۆڤیەتە لە داڕمان هەروەها هێزی سەرەکی بەردەوام بوونی پراکتیزە کردنی بیری سۆسیالیزم بوو .
ئەم کێشەیە هەر لە سەرەتاوە لەلایەن بیرمەندانی سۆسیالیستی لە یەکێتی سۆڤێت درکی پێکراو ناکۆکی و ڕکابەرایەتی لە نێوان لینین و ترۆتسکی و بلیخانۆف و چەندینی تر بەرپا بوو .
ئیمکانیاتی سەرکەوتنی یان نەگونجانی شۆرش لە پێش ١٩١٧ وە وەک خێوێک لە بیری زۆربەی هەرە زۆری بیرمەندانی فکری سۆسیالیستی دەخولایەوە و هەریەک دەیویست بەپێی ئیجتیهاداتی خۆی ڕێگایەک دیاریکراو راستی تێروانینەکانی خۆی بسەپێنێ هەر ئەمەش بووە هۆی ئەوەی بلیخانۆف بڵێت (لینین بیرۆکەکانی منی بردوەو شێواندویەتی).
لە ڕاستیدا تا ئەو کاتەش یەکێتی سۆڤێەت ئامادەکاری دروست بونی شۆڕشی سۆسیالیستی تیادا بەرجەستە نەبوو . نەگەیشتبووە ئاستی گەشەکردنی پێویست و پێگە ئابووریە بابەتییەکان کامڵ نەبوو، چینی کرێکاران تا ئەو کاتەش هەر کەمینە بوون و کاریگەری تەواویان لەسەر گۆڕانکاریەکان و ئاراستەکردنی نەبوو تەنانەت هێشتا هۆشیاری چینایەتیشیان تیادا بەرجەستە نە بوو . نەگەیشتبووە ئاستی گەشەکردنی پێویست و پێگە ئابووریە بابەتییەکان کامڵ نەبوون چینی کرێکاران تا ئەو کاتەش کەمینە بوون و کاریگەری تەواویان لەسەر گۆڕانکارییەکان و ئاڕاستەکردنی نەبوو تەنانەت هێشتا هۆشیاری چینایەتیشیان تیادا بەرجەستە نەبوو بوو . هەر لەسەرەتای شۆڕشەوە بلیخانۆف و کاوتیسکی و دواتریش رۆزا لۆکسمبۆرگ و چەندین بیرمەندی تری سۆیالیزم دژی هەڵسوکەوتەکانی لینین و بەلشەفیەکان بونەوە و پێشبینی شکست هێنانی سۆسیالیزمیان کرد پێموابێت بلیخانۆف لە هەموو بیردۆزانی تری مارکسیەت زیاتر لەدایالێکتیک و یاساکانی گەیشتبوو بۆیە هەرزوو گەیشتە ئەو باوەڕەی کە بڵێت سۆڤێت نەک هەر بینای سۆسیالیزمی تیادا بەرجەستە نەبووە بگرە بووە بەربەست لەبەردەم کامڵ بوون و گەشەکردن و دواخستنی سەرمایەداری سۆڤیەتی .
دوای ئاشکرا بوون و ڕوونبونەوەی ڕاستی نەگونجانی سۆسیالیزم بۆ دۆخی روسیا لینین موریدەکانی گەیشتنە ئەو باوەڕەی کە پێویستە ڕێگای چارەی گەیشتن بە قۆناغی پراکتیزە کردنی سۆسیالیزم بدۆزنەوە ، بۆیە ڕاستەوخۆ لە پێناو رزگار بوون لە قەیران و تەنگەژە کانیان کەوتنە خێرا کردنی ڕەوڕەوەی پیشەسازی لە ڕێگای چالاککردنی سەرمایە گوزارییەکان بەڵام لە ڕاستیدا ئەمە لەسەر حیسابی لاوازکردنی گیانی باوەڕی سۆسیالیزم و گیانی ئینتیمای کرێکاران بوو بۆ شۆڕشی سۆسیالیشتی بگرە پێش شۆڕش ئەندامانی حیزب خاوەنی هۆشیاری سیاسی و چینایەتی خۆیان بوون بەڵام دوای شۆڕش کادرانی ناوەندی سەردەمی قەیسەر کۆنترۆڵی دەسەڵاتیان کرد و ئیدارەی حکومیان بەڕێوە دەبرد نەک کرێکاران و شۆڕشگێڕانی خاوەن میراتگری پرانسیپی سۆسیالیشتی لە ڕاستیدا لەگەڵ ئەو هەموو هەوڵ و ئیجرائاتانەی لینین بۆ ڕاستکردنەوەو تەعدیلکردنی لاری ڕێگای سۆسیالیزم بەڵام هەر نەیتوانی وڵات بەهاوسەنگی و بە ئاراستەیەکی ڕاست لەسەرجەم بوارەکانی ئابووری سیاسی و کۆمەڵایەتی بەرەو پێش بەرێ بەڵکو ڕەوڕەوەی سۆسیالیستی هەر لەسەر ڕێڕەوی بەرەو پێشچوونی ناهاوتاو نایەکسان بەردەوام بوو .
ئەم دۆخەش بووە هۆی دروست بوون و قوڵبوونەوەی مەزنترین قەیران بۆ یەکەم پراکتیزەی ئەزموونی سۆسیالیستی و هەڵگەڕانەوەی لەخۆی واتا لە کرێکاران و جوتیاران بەوەی ڕێژەی کرێو ئاستی بژێوی و چەوساندنەوەی ئەم چینە ڕۆژ بەڕؤژ زیاتر لە دابەزین و خراپیدا بوو لەگەڵ ئەو هەموو ئەو هەوڵ و کۆششەی هەندێ لە سەرانی حیزب بۆ مەرجی گەیشتن بە کۆمۆنیزم دایان ڕێژاو ئەوەبوو کە دەبێ کۆمەڵگا سەرەتا بە قۆناغی سۆسیالیزم دا وەک قۆناغی یەکەم بۆ گەیشتن کە مارکس ئەنگلیس بۆ مەرجی گەیشتن بە کۆمۆنیزم دایان ڕێژاو ئەوە بوو کە دەبێ کۆمەڵگا سەرەتا بە قۆناغی سۆسیالیزمدا وەک یەکەم بۆ گەییشتن بەکۆمۆنیزم تێپەڕی بەواتا دامەزراندنی سیستمێکی دیموکراسی سۆسیالیستی کە لە ناوەرۆکدا ئامانجێکی ئەکسانی کۆمەڵایەتی هەڵگرتبێ وەک قۆناغی یەکەم و پردی پەڕینەوەی بێ بۆ قۆناغی دووەم واتا بنیاتنانی سیستمی کۆمۆنیستی ، بەڵام ئەوەی کە لە ئەزموونی یەکێتی سۆڤیەتدا روویدا بە پێچەوانەی پرانسیپەکانی مارکسیزمەوە بوو ، کە هەر لەسەرەتاوە لە ئاکامی فراوانبوون و قوڵبوونەوەی تەنگەژەکانی پراکتیزەکردنی فکری سۆسیالیزم ، لینین و هاوڕێکانی نەک هەر لە ڕێگایان بۆ دیموکراسی خۆشنەکرد بەڵکو سیستمێکی سیاسی زۆر توندی دیکتاتۆریانە و سیستمێکی تاکڕەوی ترسناکیان پەیڕەوکرد تەنانەت لینین وەک کەسێکیش خۆی ڕێگای بەرەو دیکتاتۆریەتی تاک حیزبی گرتە بەر بە قەدەغەکردنی هەموو شێوەکانی فرە سیاسی تەنانەت دوای بنیاتنانی سیاسەتێکی هەمە ئابووری لە چوارچێوەی سیاسەتی (نیب) یش هەر بە عینادی شێوازی فرە سیاسی ڕەتکردەوە بڕیای قەدەغە کردنی هەموو شێوە تەکە تول و هەمە بۆ چوونی لەناو پارتی بەلشەفیەکان لە کۆنفرانسی دەیەم ڕاگەیاند .
لینین دوای هاتنە سەر دەسەڵات ڕاستەوخۆ بە بڕیارێک هەموو بڵاوکراوە ئازادەکانی ڕاگرت ، بە بیانووی ئەوەی ئەمانە دەستی بۆرژوازیەت و خائینانی شۆڕشن و نابێ هیچ کەس بەڕاست و ناڕاست قسە لەسەر کەموو کوڕیەکانی ئەزموونی سۆسیالیستی و حزبی بەلشەفی بکا ، لینین بە بارێکی تردا ئەم هەڵوکەوتانەی وای دەرخست کە شۆڕشی ئۆکتۆبەر و پارتی بەلشەفی جیهانین و کار بۆ بەرژەوەندی سەرجەم مرۆڤایەتی دەکەن و عەقڵێکی مەزن لە پشت بەڕێوە بردن و ئاراستە کردنیەوە هەیە مرۆڤ نەک لە یەکێتی سۆڤێتی بگرە لە هەموو دنیا دەبێ کوێرانە و بێ لێکدانەوەی بڕیار و عورف و پرانسیپەکانی هەڵگرن و دژایەتی کردنی بێلێکدانەوە دەچێتە بەرەی بۆرژوازییەتەوە لە ڕستیدا ئەم سیاسەتەی لنین لە ئاکامی قوڵبوونەوەی قەیرانەکانی ئەزموونی پراکتیزەکردنی سۆسیالیزم یەکێتی سۆڤیەت ڕۆژ بە ڕۆژ زیتر تەشەنەی دەکرد و فراوان دەبوو تا ساڵی ١٩٢١ لینین ناچار بوو بڕیاری هەڵوەشانەوەی فرە حیزبی داڕێژراوی و ڕاگەیەنێ و هەروەها وەک بواری نەخشەسازی (تختیط)وەک ئەوەی تیۆری سۆسیالیستی بانگەشەی بۆ دەکرد نەی توانی پەیوەندییەکی کۆمەڵایەتی نوێ بنیات بنێ ، بەڵکو ئەمیش خرایە خزمەت خێراکردنی ڕەوڕەوەی پیشەسازی و ئینجازاتەکانی ڕێبازی سەرمایەداریەوە . وەک ئەوەی کە بڕیار بوو لەم سیتمەدا نەخشەسازی سۆسیالیستی (تختيط الاشتراكي) جێگای ئالیاتی بازاڕ بگرێتەوە بە واتایەکی تر هەڵوەشاندنەوەی یاسای زێدەبای و داڕشتنی سیاسەتی بڕیاردانی بە کۆمەڵ کە لە بەرژەوەندی زۆرینەی کۆمەڵدا بێت هەر لە سەرەتاوە بەرێچکەیەکی هەڵەدا بەرەو پێش چوو ئاراستەکەی نەی توانی مەبەستی سۆسیالیست کاران بپێکێ و ئەو ئاراستەیە بگرێ کە خەیاڵیان پێ دەکرد .
بەکورتی لەگەڵ هەموو ئەو پروپاگەندانەی کە بۆ سەرکەوتنی بیری سۆسیالیزم و مەزنی پراکتیزە کردنی دەکرا لینین گەیشتە ئەو باوەڕەی کە پراکتیزە کردنی سۆسیالیزم مەزنی پراکتیزە کردنی دەکرا لینین گەیشتە ئەو باوەڕەی کە پراکتیزە کردنی سۆسیالیزم لە یەکێتی سۆڤیەتدا ڕەوتی ئاسایی خۆی وەرنەگرتووە و تا ئاستێک شکستی نزیکە ، لەگەڵ ئەمەشدا هاوکات چەندین ڕێ و شوێن بۆ ژیانەوە و سەرخستنی ئەم ئەزموونەو چارەسەری قەیران و نەخۆشیەکانی گرتەبەر لەوانە داڕشتنەوەی سیاسەتی ئابووری (نیب) و گۆڕینی پرانسیپی خەباتی کرێکاران و گۆڕینی و بەرزکردنەوەی مانشێتی (کرێکاران و گەلانی ستەمدیدەی جیهان یەکگرن) لەگەڵ ئەمەو هاوکات دانیشی بەوەدا نا کە ئەم بانگەشەیەی ئەم بە پێی (مانفێستی کۆمۆنیستی) هەڵەیە، بەڵام بۆ ئەمڕۆ نەک هەر چاکترین سیاسەتە بگرە تاکە ڕێگایە بۆ بنیاتنانی سۆسیالیزم٢. لە پوختەی هەموو ئەم هەوڵ و سیسەتانەشدا زۆر لە بیرمەندانی بیری سۆسیالیستی باوەڕیان وایە ئەوەی لە یەکێتی سۆڤێت رووی داو بەرجەستە بوو ناکرێ بە قۆناغی یەکەمی سۆسیالیستی دانرێت . هەروەها دانیشیان بەوەدا نا کە شۆڕشی روسی هیچ سیماتیکی سۆسیالیستی تیادانیە جگە لە دەستەڵاتی سیاسی کرێکاران ، کەکەمینەی شارن و لە نێوەندی دەریایەک لە جوتیاران دەژین . ٣
لەدوای دەرکەوتنی شۆڕشی ئۆکتۆبەر ١٩١٧ و دامەزراندنی دەسەڵاتی سیاسی نوێ وتارەکانی لینین روونیەکی زیتری لەخۆگرت ، بۆ نمونە سەرەتا لەکاتی شۆڕشدا دەیوت (ئێمە ناڵێن نەمارکس و نە مارکسیەکان شارەزای وردترین وردەکاریەکان گەیشتنین بۆ سۆسیالیزم بەڵکو ئێمە تەنیا روە گشتیەکەی شارەزاین و هیچی تر) بەڵام دواتر و دوای شۆڕش واتا قۆناغی پراکتیزەکردنی سۆسیالیزم دا دەیوت (تێڕوانینی ئێمە بۆ سۆسیالیزم بە شێوەیەکی بنەڕەتی دوای شۆڕش گۆڕاوە )٤ .
لەگەڵ هەموو ئەم کەموو کوڕی و ناڕێکییەدا مردنی لینین بارودۆخی یەکێتی سۆڤێت و سۆسیالیزمی نەهێنایەوە سەر سکەی ڕاست بگرە قەیران و کێشەکان چەندین ئەوەندەی تر فراوانتربوون و قوڵبوونەوە ، بەڵکو بەهاتنی ستالین کودەتایەکی چۆنایەتی و بنچینەیی بەسەر پراکتیزە کردنی سۆسیالیستی نێو دەوڵەتی و سۆڤێتدا هات بەمەش ستالین هیچ چارەسەرێکی پێ نەبوو چگە لە پەنا بردنەبەر شێوازی توندوتیژی و دیکتاتۆریەتی دەسەڵات و بەردەوام بوون بەزەبری هێز لەپێناو مانەوە.
حزبی شیوعی روسی لە نێوەندی توندو تیژی ڕۆشنبیرە شۆڕشگێڕەکانی روسیا لەدایک بوو هاوکات لەگەڵ زاڵبوونی واقیعی کشتوکاڵی بەسەر سروشتی کۆمەڵگای ئەو دەمەی ڕوسیادا بەڵام ئەم حیزبە لەسەرەتاوە هیچ ڕەگێکی جوتیاری نەگرتە خۆ، ئەمە لەگەڵ ئەوەی کە لنین لە ڕێگای دامەزراندنی هاوپەیمانیەک لەنێوان کرێکاران و جوتیاران هەوڵی زۆری بۆ ڕاستکردنەوەی ئەم ناڕێکییە خستە گەڕ بەلام پوختەی هەوڵی زۆری بۆ ڕاستکردنەوەی ئەم ناڕێکە خستە گەڕ بەڵام پوختەی هەوڵەکانی بێ ئامانج بوو نەیتوانی بیری سۆسیالیستی روسی لە ئایدۆلۆژیای دژ بە جوتیاران رزگار بکا ، بۆیە لەسەردەمی ستالیندا ئەم ناکۆکی و ڕکابەرایەتییە بە تەواوی تەشەنەی سەند و ستالین جەمعیەتی هاوکاری لەجێی شێوازی بەرهەمهێنانی خێزانی دامەزراند بەمەش خەون و گیانی ئینتیمای جوتیارانی بۆ شۆڕش زیندە بەچاڵکرد .
ئامانجی سەرەکی ستالین بنیاتنانی چینی کرێکارانی پیشەسازی و دامەزراندنی کۆمەڵگایەکی پیشەسازی بوو بە ئامانجی گونجانی لەگەڵ بیری مارکسیزم و دروستکردنی چینی پرۆلیتار کەلای ستالین تەنها لە کرێکارانی پیشەسازیدا بەرجەستە دەبوو . بۆ ئەم مەبەستەش بەردەوام کاری بۆ لاواز کردنی شێوازی بەرهەمهێنانی کشتوکاڵ و سڕینەوەی سروشتی کۆمەڵگای کشتوکاڵی روسی و وونکردنی ناسنامەی جوتیاران دەکرد . ئەمەش سەرەتا بەناچارکردنی جوتیاران بە تەسلیم کردنی بەروبوومە کشتوکاڵیەکانیان بەنرخێکی کەم دەستی پێ کرد . جێبەجێکردنی ویستەش جگە لە بەکارهێنان و سەپاندنی بڕیارەکانیان بەڕێگای توندو تیژی و زەبرو زەنگ نەبێ هیچ گریمانێکی تری نەبوو ، بەمەش ستالین دوا تروسکای دیموکراسی گەلەری بەتەواوی کوژاندەوە ، بەگشتی ئەکرێ پوختەی کارەکانی ستالین بە چەند خاڵێک پۆلێن بکەین .
١- خێراکردنی ڕەوڕەوەی پێشکەوتنی پیشەسازی بەڵام بە ئاڕاستەیەکی هەڵەدا.
٢- هەڵوەشاندنەوەی خاوەندارێتی زەوی بچوکی جوتیاران و کوشتنی گیانی ئینتیمای چینایەتی لای جوتیاران .
٣- هەڵوەشاندنەوەی پرۆسەی دیموکراسی گەلەری .
٤- گۆشەگیر کردنی یەکێتی سۆڤێت لە سیستمی ئابووری جیهان و کۆمەڵگای سەرمایەداری و (مقاطعە) کردن .
٥- تێکدان و دابڕانی پەیوەندی نێوان هەردوو جەمسەری سەرەکی سۆسیالیزم (یەکێتی سۆڤیەت و چین) .
٦- فراوانکردن و پێشخستنی پرۆگرامی بەرهەمهێنانی چاکسازی .
٧- دامەزراندنی دەسەڵاتی تاکڕەوی و کەس پەرستی.
٨- ڕوخاندنی بەها پیرۆزەکانی مرۆڤ بە زەبری هێز .
پوختەی هەموو ئەم کەم و کوڕی و ناتەواویەی شۆڕشی سۆڤێتی ئەتوانن بڵێین ئەمە شۆڕشێکی سۆسیالیستی نەبوو یان شۆڕشێکی کرێکاری شوێندراو بوو وەک ئەوەی ئەنتۆنی گرامشی (شۆڕشی ڕوسی شۆڕشێکە بە پێچەوانەی سەرمایە بەواتا پێچەوانەی لۆژیکی مارکسە کە لە کتابی سەرمایە بەیان کراوە))٥.
ماوتسی تونگیش دەڵێ ئێوە (سەرکردایەتی سۆڤیەت و چین ) بینای بۆرژوازیتان کرد ، بۆرژوازێتیش سۆسیالیزمی ناوێ بەڵکو سەرمایەداری دەوێ .
بە کورتی زۆر وتراو دەوترێ لەسەر ئەزمونی سۆسیالیستی و هۆکارەکانی شکستهێنانی تا ئاستێک هەندێک لە مارکسیەکان تەنانەت ئەوەش ڕەت دەکەنەوە کە شێوازی حکومی سۆڤێتی لە بازنەی مارکسیەت یان سۆسیالیزم پۆلێن بکرێت و بەگشتی هۆکاری شکستهێنانی یەکەم ئەزموونی سۆسیالستی دەدەنە پاڵ سەرکردەکانی شۆڕش بەتایبەتی سەرۆک ستالین و هەندێکجار لینینیش بەڵام لە ڕاستیدا هۆکارەکانی داڕمانی یەکێتی سۆڤێت بەتەنیا ناگەڕێتەوە بۆ هۆکارە ناوخۆییەکان و هەوڵ و هەڵسوکەوتی نادروستی سەرکردە کۆمۆنیستەکان ، بەڵکو هۆکاری بەهەڵە تێگەیشتن لە تیۆری مارکسیەت و کامڵ نەبوونی قۆناغی بەرپاکردنی سۆڕشی کرێکاری لەیەکێتی سۆڤێت و سەرهەڵنەدانی شۆڕش لە وڵاتانی پیشەسازی پێشکەوتوو . وەکبەریتانیا و فەرەنسا ئەمەش لە هۆکارە بنچینەییەکانە ئەمە جگە لەوەی مێژووش ئەو ڕێگایەی نەگرت کە مارکس و ئەنگلس پێشبینیان دەکرد و بەردەوام شۆڕشەکان لە وڵاتە پێشکەوتووە سەرمایە دارەکان دوور دەکەوتنەوە لە وڵاتە گەشەکردووەکان و باڵەکانی سیستمی سەرمایەداری بەرجەستە بوون ئەمانیش بێگومان توانای بەرگری ئەژموونی مەزنی دەسەڵاتی سەرمایەداریان نەبوو .
هەندێکی تر زۆر لەمە زیتر رەت دەبێ و پێیان وایە کارل مارکس بەهەڵەدا چوو لە وەسفکردنی ئامرازەکانی تێکشکانی کۆمەڵگای سەرمایەداری لە کۆتایدا بەهەڵەدا نەچوو .
قەیرانەکانی لیبرالیزمی نوێ و بەتەدریجی داڕمانی سەرمایەداری
سەرەنجام مرۆڤایەتی لە ناوەڕاستی هەشتاکانەوە پێی نایە قۆناگێکی نوێ و دۆخێکی نوێی بۆ ژیان و ڕەوڕەوەی پێشکەوتن و فراوان بوون دروست بوو ئەوکات لە قوڵایی ئەم دۆخە نوێی بۆ ژیان و رەوڕەوەی پێشکەوتن و فراوانبوون دروست بوو ، ئەوکات لە قوڵای ئەم دۆخە نوێیە و گۆڕانەکانیدا هاوکات بەگێکی نوی بیرو بۆ چوونەکانی لەبەر کردووەو ئەم گۆڕانە بۆ یەکەمجار لە لایەن هەردوو سەرۆکی ئەمەریکی رۆناڵد ڕێگان و سەرۆکی بەریتانی جۆن مێجەرەوە وەک ئایدۆلۆژیایەکی نوێ ڕاگەیەنرا ، بەڵام داڕمانی بلۆکی ڕۆژهەڵات و هەڵوەشاندنەوەی سۆسیالیزم وەچەرخانێکی تری گرنگ بوو لە ئاڕاستەی پێشکەوتنی سیستمی سەرمایەداری لەدوای ئەم گۆڕانە بنچینەییەوە بیرمەندانی سەرمایەداری ڕاستەوخۆ مەرگی دوژمنە مێژینەکەی خۆیان (مارکسیزم) یان ڕاگەیاندو کۆسپەکانی بەردەم فراوانبونیان بەتەواوەتی تەخت بوو یان ڕاگەیاند و کۆسپەکانی بەردەم فراوانبوونیان بەتەواوەتی تەخت کرد لە گۆڕەپانی ئابووری و سیاسی و جیهان بە ئارەزووی خۆی ئەسپی پێشکەوتن و فراوانبوونی تاوداو بە دڕندەترین شێوە بە هەموو لایەکدا بڵاوەی کردو هەموو بەهاو یاساکانی مافی مرۆڤ و مافی سەربەخۆیی گەلانی تێکشکاند تا گەیشتە ئەو باوەڕەی کە بوغرایی وای لێکرد کۆتای مێژوو بە سیستمی سەرمایەداری ڕاگەیاند بەڵام هاوکات ئەم خەونەی سەرمایەداران زۆری نەخایاند و نێواندژیەکانی سەرمایەداری لە هەناوییەوە سەریان هەڵدایەوە بگرە زۆر لە قۆناغەکانی پێشوش زیاتر کاریگەری پەیدا کرد، لە ڕاستیدا نێواندژیەکانی سەرمایەداری لە سەردەمەکانی پێشودا قەیرانی کاتیبوون واتە لەسەردەمی پوکانەوەدا زیادیان دەکرد و لە کاتەکانی بوژانەوەدا کەم دەبوونەوە بەڵام زۆر لە قەیرانەکانی سەرمایەداری ئەمڕۆ بوون بە نێواندژی بنەڕەتی (هیکلی) و بەهیچ شێوەیەک کاریگەریەکانیان کەم نابێتەوە بگرە بەردەوام لە فراوان بوون قوڵبوونەوادابون .
لەم سەردەمەدا گۆڕان بووە واقیعێک کە گومان لە هەموو بەهاکان و هەموو تێگەیشتنەکان دەکات ، تەنانەت خێرابوونی گۆڕان لە پرۆسەکانی جیهانگیری نەک هەر واتا و تێگەیشتنی نوێ بەزاراوەو بەها کۆنەکان دەبەخشێ و گۆڕانکاری بنچینەیی لە مەبەستەکان دێنێتە ئاراوە بگرە چەندین تێڕوانینی وا فدادەڕێژرێ کە سەردەمانێکی درێژە لە بازنەی خەیاڵ دەخولێتەوە هەندێک لەو زاراوانە وەک (جیهانی سێیەم و ڕزگارری نیشتیمانی و ...هتد) لەسەرەمەرگدان و لە دنیای جیهانگیری زۆر لە واتاو پێگەیاندنیان لەدەست دەدەن بەواتایەکی تر هاوکات لەگەڵ لەدایک بوون و سەرهەڵدانی تێگەیشتن و بەهای نوێ هاوکات ئەوان بە تەدریجی بەرەو هەڵدێر و لە بیرچوونەوە دەچن ، بەتایبەتی کە جیهانێکی پێشکەوتوو بەشێوەیەکی ترسناک کێشەکانی دەوڵەتە گەشەکردووەکان پشت گوێ دەخات بەتایبەتی کێشەکانی ئەفریقایهەژار . جیهان لە سایەی جیهانگیریدا رۆژ بەڕۆژ زیاتر بەرەو تەرکیز بوون تەمەرکوزیەتی دارایی و دەسەڵات دەچیت بەشێوەیەک کە (٨٠٪) ی مرۆڤی پشت گوێ دەخاو تەنها کار لە بازنەی بەرژەوەندی و بەرەو پێشچوونی (٢٠٪) ی مرۆڤ کەخاوەن و سامان دەسەڵاتن دەکا .
پوختەی ئەم دۆخە لیبریالیزمی یە نوێیە لە دوو ڕووەوە بە هەردوو ئاستدا قەیران و کێشەکانی ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر لە قوڵبوونەوەو فراوانبووندا لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و سیستمی ئابووری سیاسی جیهان کە لەبەری نێوان دەوڵەتانی ڕۆژئاوا (دەوڵەتەپیشەزازیە پێشکەوتووەکان ) و دەوڵەتانی جیهانی سێیەم ( دەوڵەتە گەشەکردوەکان) زیتر لە فراوانبووندا یە لە هەمانکاتدا جیهانگیری ڕۆژ بەڕۆژ زیاتر وڵاتە نیمچە پێشکەوتوەکان و دەوڵەتانی ڕۆژهەڵاتی ئاسیا کە لە ئاکامی زیادبوونی خێرایی پێشکەوتنیان لە ماوەی پشودان بە پڵنگەکانی ئاسیا ناو دەبرێت بە تەدریجی بۆ ناو بازنەی وڵاتە هەژارەکان و ئیفلاسکردن ڕاپێچ دەکات ، گومانی تێدا نییە لە کۆتای نەوەتەکانەوە پڵنگەکانی ئاسیا لە ئاکامی سیاسەت و بزاڤی هەرسێ جەمسەرە سەرەکییە ئابووریەکەی جیهان (ئەمەریکا ، ژاپۆن ، یەکێتی ئەوروپا) توشی قەیرانی داڕمان و ئیفلاسکردن بوونەوە بەهیچ ئیجرائاتێک ناتوانن ڕزگاریان بێت .
سەرمایە ڕۆژ بەڕۆژ زیاتر (تەرکیز و تەمەرکوزیەت) وەردەگرێت لە دەستی ژمارەیەکی کەمتر کەس و دەوڵەت کۆدەبێتەوەو جێگیر دەبێ ، بۆ نمونە لە ئاکامی ئەم دۆخە سیاسەتەکانی لیبرالیزمی نوێ بڕی قەرزی دەوڵەتە هەژارەکان گەیشتە (١٩٤) ملیار دۆلار بەواتا لەماوەی (١٠) ساڵی کۆتای دوو ئەوەندەی خۆی زیادی کرد.
بەلام وەک کێشەی پیس بوونی ژینگە ، کە قەیرانێکی بۆ نمونە ئەوروپییەکان لە ڕێگای یەکگرتنەوەیان و خۆڕێک خستنەوەیان و دانان و پێشخستنی بەرنامەیەکی ئابووری و سیاسی نوێ لە ڕێگای تەکەتولی یەکێتی ئەوروپاوە ڕۆژ بەڕؤژ لە فراوانبوونی سنوری دەسەڵاتیانن و بەردەوام لە هەوڵی زیاتر قوڵکردنەوەی پەیوەندییەکانیان و پتەوکردنی ڕێکخستنەکانیان لە ڕێگای داهێنان و پێشخستنی فاکتەرەکانی یەکگرتنەوە ، بۆ نمونە ئەگەر بەوردی کار بۆ دامەزراندنی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەوروپا دەکەن و ڕۆژانە کار بۆ لابردنی جیاوازیەکانی نێوانیان دەکەن و هاوسەنگیەک لە نێوان بەرژەوەندی نێوانیان بە یەکسانی دادە مەزرێنن بەڵام وەک ئەمەریکا چ لە پێناو پارێزگاریکردن لە ڕۆڵی سەرکردایەتی جیهان لە ناوەڕاستی سەدەی بیستەمەوە کۆنترۆڵیان کردووە یان بۆ ڕووبەڕوو بونەوەی سیاسەتی فراوانخوازی ئەوروپا ڕوو بەڕووبوونەوەی ڕێکخراوی یەکێتی ئەوروپا، ئەمەش ڕێکخراوێکی بازرگانی لەگەڵ مەکسیک و کەنەدا بەناوی (نافاتا) وە دامەزراند، ئەمە جگە لە بەرنامەی دامەزراندنی سستمێکی دژە موشەکی بۆ پاراستنی ئەمەریکا لە هەر هێرشێکی درەکی و یان بەهەمان مەبەستی پێشوو ، لەڕاستیدا ئجرائاتانەی ئەمەریکا ئەوە دەردەخا کە نیەتی ئەمەریکا سیاسەتی خۆ ئامادەکردنە بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەیەکی شەڕیکی فراوان و سەرتاپا گیر بەڵام هاوکات لەگەڵ ئەم بەرنامە و پرۆگرامە سیسیانەی ئەمەریکا ئەوەی کە لە (١١)ی ئەیلول ڕوویدا ئەمەریکیەکانی لەخەون و خەیاڵ ڕاچڵەکاند و ڕاستی پشتگوێ خستنی لایەنی بەرگری ناوخۆی کە ئەمڕۆ بوە باشترین شێوازی دژایەتی و تاکە ڕێگەی لایەنە لاوازەکان لە شەڕی دەوڵەتە مەزنەکاندا بەدەرخست .
بەڵام وەک ژاپۆنیەکان کە تا ئەمڕۆ شێوازێکی تایبەتی سەرمایەداری و ئسلوبێکی تایبەتی رووبەڕوو بوونەوەی قەیران و کێشە ناوخۆییەکان و دوژمنە دەرەکییەکانیان هەیە تا ئەمڕۆش کار بۆ پارێزگاری لە گیانی پەیوەندی نێوان تاکەکانی ژاپۆنی و بەرزڕاگرتنی ئینتیمای نیشتیمانی ئەم گەلە کە هەردەم لای ژاپۆنییەکان لەسەروی هەموو ئیعتیبارێکەوە بووە دەکەن هەروەها زیادبوونی ڕێژەی بەرهەمهێنان لە ئاکامی پێشکەوتنی زانست و تەکنەلۆژیا بەشێوەیەک کە زۆر لەتوانای گرتنەخۆی بازاڕە ناوخۆییەکان زیتر بوو ، بۆیە ساخکردنەوەی پێویستی بەکردنەوە دۆزینەوەی بازاڕی نوێ دەکرد باواتایەکیتر بەرهەم و شمەکی دەوڵەتە پێشکەوتووەکان سنوری دەوڵەتە گەشەکردووەکان بازاڕەناوخۆییەکانی بڕی و کەوتنە ململانێکردنی شمکەکانیان و لوشدانی بازاڕەکانیان سەرەنجام لە ئاکامی ئەمدۆخەدا زۆر لە دامەزراوە پیشەسازیەکانی لەم دەوڵەتانە توشی داڕمان دەبن و کرێکارانیان بەبێ کار دەمێنێتەوە بەکورتیەکەی سەرمایەداران بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو (ڕبۆت) بەردەوام هەوڵی ڕاگرتنی ئاستی قازانج دەدەن بەبەکارهێنانی لەجێی کرێکاران ئەمەش دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی بێکاری و داشکاندنی کرێکار١٠
لە ڕاستیدا ئەم قەیرانانەی سیستمی سەرمایەداری ئەمڕۆ بوونە بە قەیرانی هەمیشەیی و لە ئاکامدا بەپێی بۆچوونی مارکسیزم سەرمایەداری بە حەتمی دەڕوخێنن ، کارل مارکس ئاماژەی بەمەکردووە کە دەڵێ سەرمایەداری پێش ئەوەی داڕمێ تووشی کۆمەڵێ قەیرانی هەمیشەیی دەبێ و هاوکات تێکەڵ بە هەندێک چاکسازی و سیاسەتی خۆگونجاندنی کاتی دەبێ.
لە ئازاری ١٩٤٢ پرۆفیسۆر شۆمبیتر تەنەبوئاتی داڕمان و لەناوچوونی سەرمایەداری و حەتمی هاتنی سۆسیالیزمی بڵاوکردەوە پێی وابوو سەرمایەداری بە داهێنانەکانی خۆی خۆیدەکوژێ پوختەی ئەم دۆخەی سیستمی سەرمایەداری هەم وەک بوونی قەیران و هەم وەک هەوڵ و کۆشش و داهێنانە مەزنەکانی ، لە هیچ قۆناغێك لە قۆناغەکانی تەمەنیدا نەیتوانیوە و ناتوانێ نێواندژیەکانی چارەسەرکاو کاریگەرییەکانی هەڵوەشێنێتەوە خۆی لە ئەگەری داڕمان ڕزگار کا بەڵام ئەم سیستمە جیاواز لە سەردەمانی پێشوو ڕەوڕەوەی داڕمانی بەشێوەیەکی تەدریجی و ئاشتیانە هەنگاو هەنگاو دوور لە توندو تیژی بەرەو هەڵوەشاندنەوەی یاساکانی و سیستمەکەی دەبا. بۆنمونە کاوتسکی دەڵێ سەرمایەداری دەپەڕێتەوە بۆ قۆناغێکی بەرزتر لە ئیمپریالیەت ئەوکات سەرمایەی جیهانی یەکدەگرن و شەڕ کۆتای دێت ، گواستنەوە بۆ سۆسیالیزم بە ئاشتی ڕوودەدا. ئێمە ئەمڕۆ لە ئەزموونێکداین کە پێشکەوتنی گەل و نەتەوە لە دو کەڵێ حەماسی شۆڕشگێڕی دانامەزرێ١٣ .
ماڵتۆسیزمی نوێ هەوڵێکی نەزۆکی لیبرالیزمی نوێ
لەکۆتای سەدەی هەژدەو سەرەتای سەدەی نۆزدەوە جیهان بەگشتی ڕووبەڕووی کێشەی زیادبوونی دانیشتوان بووە ، ئەمەش لە ڕێگای زیادبوونی نێوەنجی لەدایکبوون و هاوکات لە ئاکامی کەم بوونەوەی خۆراکیش سەرجەم یەکێ لە قەیرانە ترسناکەکانی مرۆڤایەتی و شەپۆلێک نا ئارامی
شەڕ و برسێتی و نەخۆشی لەگەڵ خۆیدا هێنا بێ گومان ئەم بارودۆخە ئەوکات لە ئاکامی گۆڕانی ئەو بارودۆخە ئابووریەوە هاتەکایەوە کەدەیکردە داڕوخانی قۆناغی دەرەبەگایەتی و سەرەتای پێکهاتنی قۆناغی سەرمایەداری و گەشەکردنی بەرچاوی کەرتی پیشەسازی .
لەو بارودۆخە نائارام و ناهاوسەنگەدا مالتۆسیزم سەری هەڵدا ئەمەش بێگومان کاریگەری تەواوی بەسەر بیرکردنەوەی ماڵتۆس و داڕشتنەوەی بیردۆزەکەیەوە دیارە .
ماڵتۆس ئەو کاتە وەک ئابووری ناسێک تیۆرێکی لەسەر زیاد بوونی ژمارەی دانیشتوان و قەیرانی نەبوونی خۆراکی پێویست دانا ئەو پێی وابوو ڕێژەی دانیشتوان بەشێوەی یەکلەدوای یەکی ئەندازەی زیاد دەکات بۆ نمونە دانیشتوان بەمشێوەیە زیاد دەکات (١٦،٨،٤،٢،١...هتد) بەڵام خۆراک بەم شێوەیە زیاد دەکات(١،٢،٣،٤،٥.....هتد) ئەگەرچی تا ئەمڕۆش نەزانراوە ماڵتۆس چۆن گەیشتۆتە ئەم قەناعەتە، بەڵام لە ئاکامدا پێی وابوو ئەمە دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی شەڕو نەخۆشی و برسێتی بەمەش نێوەنجی مردن زیاد دەکات بێگومان ماڵتۆس بۆ کەم کردنەوەی ڕێژەی دانیشتوان بانگەشەی بۆ شەڕ و نەخۆشی نەکرد بەڵکو پێی وابوو ئەگەر هیچ ڕێگەیەک نە بوو بۆ کەمکردنەوەی دانیشتوان ئەوا شەر و نەخۆشی هۆکارن بۆ کەمکردنەوەی ئەو ڕێژەیە لە ڕاستیدا بیردۆزانی ئەمڕۆی سەرمایەداری کە بانگەشەی ماڵتۆسیزمی نوێ دەکەن یان دەیانەوێ ئەم بیرۆکەیە سەرلەنوێ بژێننەوە ، ناوەرۆک و ڕاستی مەبەستی ماڵتۆس دەگۆڕن و تەنەبوءەکەی و شێوێنراوی کردۆتە پرنسپی کارکردن و ڕێگا چارەیەک بۆ کەمکردنەوەی دانیشتوان کە ڕاستەوخۆ دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی هێزی کار یان وردتر کەم بوونەوەی بێکاران .
ماڵتۆس پێی وابوو کە فاکتەری سەرەکی بۆ خۆ ڕزگارکردن لەم کێشەیە دەبێت ئاستی وشیاری دانیشتوان بەرزکرێتەوە ئەمەش بەچەند ڕێگایەک دەبێت لەوانە دواخستنی کاتی ژنهێنانی گەنجان بۆ تەمەنێکی بەرزتر یان بەهەر ڕێگایەکی تر کە سەرەنجامەکەی کەمکردنەوەی نێوانجی لەدایکبوون بێ بە گوزارشتێکیتر مرۆڤ خۆی بگاتە ئەو باوەڕەی کە پێویستە ڕێژەی دانیشتوان کەم بکرێتەوە دواتر ئەم تیرۆرە لە لایەن کارل مارکسەوە ڕوو بەڕووی ڕەخنەی توند بوەوە بەوەی کە دەکرێ لە جیاتی کەم کردنەوەی ڕێژەی نێوەنجی لە دایک بوون ، برەو بە پیشەسازی زیاد کردنی چاوگەکانی خۆراک بدرێ ، بەشێوەیەک کە لەگەڵ ئەو زیاد بوونەدا هاوسەنگیەک پێک بهێنرێت بەوەی کە ئەو سەردەمە کە سەرەتای گەشەی پیشەسازی بوون، بازنەی بەرهەمهێنان و پیسەسازی پێویستی بەدەستی کار هەبوو لە ڕاستیدا ئەم بۆ چوونەی کارل مارکس بۆ ئەو سەردەمە زۆر ڕاست و ڕەوان بوو بەڵام ئەمڕۆ مەسەلەیەکی ترە چونکە ئەمرۆ زیاد بوونی ژمارەی دانیشتوان تەنها ئاکامی کەم خۆراکی نییە بەڵکو چەندین کێشەو دەرهاویشتەی لێ دەبێتەوە .
پێم وابێت ئەمڕۆ زیاد بوونی ژمارەی دانیشتوانی قەیرانی کەم خۆراکی لێ نابێتەوە بەڵکو زیاتر کێشە لە نایەکسانی دابەشکردنە ، چونکە تا ئەمڕۆش بڕی خواردنی بەرهەمهێنراو زۆر لە پێویستیەکانی دابەشکردنە ، چونکە تا ئەمڕۆش بڕی خواردنی بەرهەمهێنراو زۆر لە پێویستیەکانی مرۆڤ زیاترە و بگرە ساڵانە بە هەزاران تەن خۆراک دەکرێتە دەریاوە لە پێناو ڕاگرتنی ئاستی نرخی خۆراک لە بەرزی یان دابەزاندنی نرخی خۆراک لە ئاستی خۆی .
لە راستیدا گومانی تیادانیە کە ئەمڕۆ بە تایبەتی لە ئاکامی پێشکەوتنی مەزنی زانست و تەکنەلۆژیا و رۆژ بەرۆژ داهێنانی مەزنتری لە بواری تەکنەلۆژیای ڕۆبۆت گەشە دەکاو جێگای دەستی کاری کرێکاران دەگرێتەوە و ڕۆژ بەڕۆژ زیتر هەلی کار هەڵدەوەشێنێتەوە کرێکاران بۆ ناو بازنەی بێکاری ڕپێچ دەکاو سوپای بێکاران مەزنتر و فراوانتر دەکا، ئەمەش نەک قەیرانێکی مەزنی نوێ بۆ سیستمی سەرمایەداری هێنایە کایەوە بگرە ئەمە دەبێ بەیەکێ لە نێواندژیە پەیکەریەکانی ئەم سیستمە ، بەڵام وەک ئەوەی بیرمەندانی سەرمایەداری بانگەشەی بۆ دەکەن کە زید بوونی ژمارەی دانیشتوان دەبێتە هۆی پیس بوونی ژینگەو بڵاو بوونەوەی نەخۆشی لە ڕاستیدا ئەم قەیرانە هۆکاری سەرەکی زیتر پاشماوەی پرۆژە پیشەسازیەکانی خۆیانە بۆنموونە کاتێک کۆمپانیای (شل) پرۆڵ لە ساڵی ١٩٩٥ پلانی خەزنکردنی نوتی خاوی دانا لە خەزانەکانی ژێر ئۆقیانووسەکان ئەمەش گومانی تیادا نییە کە گەورەترین دەرهاویشتەی پیس بوونی ژینگەی لێدەکەوێتەوە ١٥ . بەڵام دواتر لەژێر گوشاری خەڵک و ڕێکخراوەکانی پارێزگاری لە ژینگەدا پاشەکشەی کرد سەرئەنجام هۆکاری سەرەکی گەڕانەوەی بیرمەندانی سەرمایەداری بۆ بیردۆزەکەی مالتۆس راستی قوڵبوونەوە و فراوانبوونی قەیران و نێواندژیەکانی سەرمایەداری بەدەردەخا ، بەڵام وەک حەقیقەتی کاریگەری زیادبوونی دانیشتوان لەسەر دروستکردنی کێشەو پەشێوی لەوەدایە کە لە سەردەمی نوێدا سیستمی سەرمایەداری (٢٠٪) دانیشتوانی زەوییان بەسە بۆ بەردەوامبوون بەڵام لە (٨٠٪) کەی تری بەپێی بۆ چوون و پێوەرەکانیان زیادن و لە هەمانکاتدا تەنها (٢٠) دانیشتوانی زەوی بەسە بۆ بەڕێوە بردنی کارەکانیان و تەنها ئەم ڕێژەیەش توانای کڕینیان هەیە هەر بەم مەبەستەش بوو لەسەردەمی نوێدا بیرمەندانی سەرمایەداری جارێکی تر و بەعەمەلی کەوتنە ژیانەوەی تیۆرەکەی ماڵتۆس بەتایبەتی لە کاتێکیش دا سیستمی سەرمایە نەیتوانی قەناعەت بەگەلان و دەوڵەتانی جیهان بکە بەکەم کردنوەی نێوەنجی لەدایک بوون بەتایبەتی وڵاتانی جیهانی سێیەم وەک دەوڵەتە دواکەوتووەکانی ئەفەریقاو ئاسیای ناوەڕاست .
وەک سەرەتاش بۆ زیندوو کردنەوەی ماڵتۆس لەساڵی ١٩٩٣ مێژوو نووسی ئینگلیزی (پۆڵ کەنەدی) لە کتێبی خۆ ئامادەکردن بۆ سەدەی بیست و یەک بەئاشکرا بانگەشە بۆ ماڵتۆسیزمی نوێ دەکات و دەڵێت کتێک ڕێژەی لەدایک بوون بەتایبەتی وڵاتی جیهانی سێیەم وەک دەوڵەتە دواکەوتووەکان بەتایبەتی و لەجیهان بەگشتی بەنێوەنجی زۆر بەرز زیاد دەکات ڕەنگە ژمارەی یەکەمیان لەماوەی (٣٠) ساڵی ئایندەدا دوو یان سێ ئەوەندەی خۆی زیاد بکات ئەمەش بێگومان فشار دەخاتە سەر دارستانەکان و لەوەڕگا و جەنگەڵەکان و داهاتەکانی ئاو زیانی گەورەش لە ژینگە و ئاو دەدات کاریگەری لەسەر گەرمکردنی گۆی زەوی دەبێت ، هاوکات ژیانەوەی ئەم تیۆرە وا پیدەچێ تەنیا لە بواری نەزەریدا نەبێ بگرە ئەم تیۆرە بە ڕوونی پراکتیزەکردنی بە شێوێنراوی هەست پێ دەکرێ ، بەواتایەکیتر بەرنامەی بیردۆزانی سەرمایەداری لەم بوارەدا تەنیا بانگەشەو ئاگادار کردنەوەیان بەمەبەستی دیراسەی تیۆری نییە بگرە زۆر بە فراوانی بەوردی لەسەر ئەرزی واقیع پراکتیزە دەکرێ بۆ نمونە لە پاشکۆی پراکتیزە ئەمڕۆ زۆر لە دانیشتوان توشی نەخۆسی کراون ، تەنها بەنەخۆشی ئایدز ڕۆژانە کە زیاد لە (٨٥٠٠) منداڵ و گەنج تووش دەبن ، لە ساڵی ١٩٨٨ وە ڕۆژانە (٢٥٠٠) ژن بەهۆی ئەم نەخۆشیەوە دەمرن .
ئەم نەخۆشییە بە شێوەیەکی ترسناک تەشەنە دەکا تائەو ئاستەی لە هەندێک ناوچە کێشەی ناشتنی مردووەکان و هەڵکەندنی گۆڕیان لە ئاکامی زیادبوونی ئەم نەخۆشییە بۆ پەیدا بووە ، لە ماوەی ساڵی ١٩٩٨ بەتەنها (٩٠٠٠٠٠) ژن بە ئایدز مردوون ئەمەش گەر بەراورد کرێت سێ ئەوەندەی لەناوچوانی شەڕی بۆسنەیە .
لە ڕاستیدا ئەم حەقیقەتە تاڵە نیلسۆن ماندێلای گەیاندە ئەو باوەڕەی کە لە کۆتای کۆنگرەی نیشتیمانی بۆ نەخۆشی ئایدز بڵێت : (کیشوەرەکەیان داگیر کردینەوە بەلام ئەم جارە بەتۆپ و هاوەن نا ، بەڵکو بە ئایدز).
رەوتە سەرەکیەکانی سۆسیالیزمی نوێ
لەگەڵ ئەوەی کە هەر لە سەرەتای شۆڕشی ئۆکتۆبەرەوە چاەندین هەوڵ دراوە بۆ تازەکردنەوەو سەر لەنوێ خوێندنەوەی بیری سۆسیالیستی بەڵام بەشێوەیەکی ڕوون و بەهێز ئەم بیرۆکەیە واتا بیرۆکەی سەرلەنوێ خوێندنەوەی سۆسیالیزم و تازەکردنەوەی لەدوای دڕمانی ئەکێتی سۆڤێت و شێوازەکانی حکومی سۆسیالیزتی لە ئەوروپای ڕۆژهەڵات بەرجەستە بوو ، بەگشتی ئەمڕۆ رەوتێکی فکری سۆسیالیستی لە ئارادایە و خۆی سیستمێکی سۆسیالیستی بەناو مێشکی سەرجەم بیرمەندانی سەردەمدا دەگەڕی بەڵام وەک ڕووکەش تا ئەمڕۆ ئەم خێوە لە بواری تیۆری نەترازاوە و سیمای تەنها سێ ڕەوتی سۆسیالیستی جیاواز بەڕوونی بەردەکەون . لەوانە .
١- بیری سۆسیالیستی نوێ
گومان لەوادا نییە کە ئەمڕۆ بەروونی هەست بە بوونی گروپێکی بیردۆزانی مارکسیزمی نوێ دەکرێ کە دەیانەوێ سەرلەنوێ و بەشێوەیەکی نوێ مارکسیەت بخوێننەوە و بەرگێکی نوی لەبەر بکەن ، بەڵام لە هەمانکاتدا نایەنەوێ لە گیانی مارکسیزم بدەن و بگرە زۆر بە وریاییەوە پارێزگاری لە سەلامەتی گیانی دەقەکانی مارکسیزم دەکەن و لە قودسیەتی کەم ناکەنەوە لەم بیرمەندانە وەک د. سەمیر ئەمین زۆر ڕاشکاونە پێ لەسەر بوونی تیۆرێکی فکری لەم شێوەیە دادەگڕێ و چەندین بۆچوون لێکۆڵینەوەی لە چوارچێوەی ئەم ڕەوتە نوێیە داڕشتووە سەمیر ئەمین زۆر ڕاشکاوانە پێ لەسەر بوونی تیۆرێکی فکری لەم شێوەیە دادەگڕێ و چەندین بۆچوون و لێکۆڵینەوەی لە چوار چێوەی ئەم ڕەوتە نوێیە داڕشتووە سەمیر ئەمین پێی وایە یەکێ لە هۆکارە سەرەکیەکانی شکستهێنانی شۆڕشی سۆسیالیستی ڕوودانی شۆڕش بوو لە دەوڵەتە دواکەوتووە ئابووریەکان و روونەدانێتی لە مەڵبەندە سەرەکیەکانی ئابووری جیهان ، لەکاتی سەرهەڵدانی شۆڕشی ئۆکتۆبەر لە یەکێتی سۆڤێت وا چاوەڕوان دەکرا شۆڕشی سۆڤێتی کارکاتە سەر بزاڤی کرێکاران لە ئەڵمانیا و بەریتانیا شۆڕش لەوێش هەڵگیرسێت دواتر ئەو دەوڵەتانە لە ئاکامی کامڵ بوونی سەرمایەداری ئەتوانن هەنگاوی بەهێز ڕووەو سۆسیالیزم بنێن و بە چاکی بینای کۆمەنیزم بکەن بەمەش دەبن بە هاوکار و پشتیوان و پایە بۆ شۆڕشی ڕوسی و ڕێگا بە ڕوخانی نادەن .
بەڵام لە ڕاستیدا ئەم خەونەی سۆسیالیستەکان نەهاتە دی و شۆڕش لە دەوڵەتە سەرمایەدارە پێشکەوتووەکان ڕووی نەدا ئەمەش تا یاستێکی باش بۆ ئەوە دەگەڕایەوە کە سەرمایەداران زۆر لەوە داناتر بوون کە بیرمەندانی سۆسیالیزم بیریان لێدەکردەوە و هەر زوو لە مەرجەکانی سەرهەڵدانی شۆڕشی کرێکاری لە وڵاتانی خۆیان گەیشتن و چەندین ڕێگا چارەیان بۆ دواخستنی و هەڵوەشاندنەوەی مەرجەکانی شۆڕشی کرێکاری لە وڵاتی خۆیان گەیشتن و چەندین ڕێگا چارەیان بۆ دواخستنی و هەڵوەشاندنەوەی مەرجەکانی شۆڕشی سۆسیالیستی گرتەبەر لەوانە دامەزراندنی چەندین سیستمی کۆمەڵایەتی و سیستمی بیمەی بێکاری و زەمانی کۆمەڵایەتی ....هتد هەرواها لە ڕویەکی ترەوە کەوتنە چالاککردنی بزافی سەمایە گوزاری و گواستنەوەی بۆ دەرەوەی سنورەکانی دەوڵەتی دایک . پێم وابێت بەم کردەوانە سیستمی سەرمایەداری توانی تا ڕادەیەکی باش بە ئامانج بگات و گڕی ئەم شۆڕشە نەک هەر دوابخات بۆ ماوەیەکی دور بگرە ڕودانیشی لەخۆی دورخستەوە ، لە ڕاستیدا گومان لەوەدانییە کە ئەمڕۆ کۆمەڵگا سەرمایەدارە پێشکەوتووەکان هیچ قەیرانێکی واتوند و تیژیان نییە کە پاڵ بە چینی کرێکارانەوە بنێت بۆ شۆڕش بەڵام چینە گەلەریەکانی باڵی (أطراف) سەرمایەداری جیهانی توندترین قایرانی بێ چارەسەریان هەیە لە هەیکەلی سەرمایەداریدا ١٦.
ئەم تیۆرە جەخت لەسەر پەیوەندی نێوان مەڵبەندەکانی سەرمایەداری و باڵەکانی (أطراف)
دەکاتەوە کە هەر لەسەرەتاوە پەویوەندییەکی ناتەبابوو ، ئەمەش هۆکاری سەرەکی پێکهاتنی پێشکەوتنی نایەکسانە ، کە لەبەری نێوان مەڵبەند و باڵ زۆر فراوان قەیرانەکانی مەڵبەند کەم دەبێتەوە (تەسک تر دەبێ) لە بەرامبەردا قەیران و کێشەکانی باڵ زیتر فاراوان و زیاتر قوڵدەبێتەوە ، لە پێناو چارەسەرکردنی ئەم ناڕێکییە و داڕمانی ئەم پەیوەندییە ناتەبایە و ڕزگار بوونی کرێکاران لە چەوسانەوە لە هەموو جیهان پێویستە باڵ خەباتی ڕزگاری لە دژی مەڵبەند بەرپاکاو قەیرانەکانی دەوڵەتە مەزنەکان بگەڕێنێتەوە بۆ ناوخۆی خۆیان ،
بەڵام وەک شۆڕشی دەوڵەتە گەشە کردووەکان ئەمین دەڵێ بۆرژوازی نیشتیمانی لە باڵەکان ناتوانێ ڕۆڵی ڕزگاری ببینێ بەڵکو ئەم ڕۆڵە تەنیا لە ڕێگای پرۆژەیەکی گەلەریەوە بەرجەستە دەبێ بەڵام وەک شۆڕشی سۆسیالیستی لە وڵاتە سەرمایەدارەکان بەس بەرجەستە دەبێ هەر ئەو وڵاتانەش مەڵبەندی شۆڕشی سۆسیالیستین هاوکات دەوڵەتە دواکەوتووەکان هیچ چارەیەکیان نییە جگە لە چاوەڕوانکردنی شۆڕشی سۆسیالیستی لە ڕۆژئاوا بۆ ئەوەی یارمەتی بدا بە ڕەتکردنی دواکەوتنەکانی ١٧ .
٢- سۆسیالیزمی بازاڕ :
ئەم تیۆرە ڕەوتێکی تری بیری سۆسیالیستیە و لە داهێنانی قۆناغی دوای داڕمانەو هاوکات بەبەرگێکی نوێشەوە هەوڵی هاتنە ناو گۆڕەپانی ململانێ فکریەکان دەدا، بەلام لەهەمان کاتدا تا ئەمڕۆس ئەم بیرە وەک تیۆرێکی فکری سۆسیالیستی تەماشا ناکرێ بەقەد ئەوەی کە سیاسەتێکی دەوڵەتی چینە بۆ خۆ نوێکردنەوە هاوکات جێکردنەوەی خۆی لە سیستمی نویی جیهان و ڕووبەڕوو بونەوەی هەردوو سیستمی تاک جەمسەری ئەمریکا و جەمسەری (ئەمریکا ، ژاپۆن ، یەکێتی ئەوروپا).
چینیەکان بەم تیۆرە دەیانەوێ بازاڕ بەیەکسانی لە نێوان هێزە ئابووریەکاندا دابەشبکرێت بێباوانکردن لەلایەن جەمسەرە سەرەکیەکانی ئابوورییەوە بۆ بەرژەوەندی خۆیان سەرئەنجام ئەمەش ئەوە دەگەیەنێ کە چینیەکان کە داهێنەری سەرەکی ئەم تیۆرەن دەیانەوێ بۆ بەژەوەندی تایبەتی خۆیان و هێزە هاوشێوە ئابوریەکانی خۆیان بێت ، بەڵام وەک تێڕوانینەکانی ئەم بیرە هەندێک یان بەشێکی کەمی بیرمەندان ئەم تیۆرە لە ڕیزی بیری سۆسیالیستی پۆلێن دەکەن و وەک تیۆرێکی فکری سۆسیالیستی تەماشای دەکەن ، بەڵام زۆرینەی بیرمەندان ئەم تیپۆۆرە لە بازنەی بیرە سۆسیالیستەکان دیاری ناکەن بگرە لە هاوتەریبی بیری لیبرالیزمی نوێدا تۆماری دەکەن بە قۆناغی پەڕینەوەی دادەنێن بۆ سەرمایەداری ، پێوەری سەرەکی جیاکردنەوەی سۆسیالیستی بازاڕ لە سەرمایەداری (خالص) ڕوکەشی ئەم دۆخەن، بەڵام وەک بنەما هاوکات پارێزگاری کردنە لە کەرتی تایبەت گشتی (دەوڵەت ، کۆمەڵ)١٨ شان بەشانی گەشەکردن و فراوانکردنی بواری کەرتی تایبەت بەواتا بەم تێڕوانینە چینیەکانیش دەیانەوێ داهێنانێکی مەزن لەبواری فکردا بکەن کە هاوشێوەی سروشت و خودی داهێنانەکانی ڕێگای سێیەم بێت ، بەگشتی کۆتای کۆمەڵێ گوزارشت وەک شەڕی سارد رکابەرایەتی سەرمایەداری و سۆسیالیزم ...هتد لە مناڵدانیدا کۆمەڵێ گوزارشت و بیرو بزافی نوێی هەڵگرتبوو .
لەم قۆناغەدا لەگەڵ ئەوەی کە تا ئەمڕۆش بە ڕووکەشیش بێت سیستمی سەرمایەداری بوە تاکە شێوازی حوکم ئایدۆلۆژیای مرۆڤایەتی لە کۆتای سەدەی بیستەم و سەرەتای سەدەی بیست و یەکداو وەک سەرکەوتووترین سیستم و چاکترین شێوازی ئیداری ژیان هەڵسوکەوت دەکا، لەدوای داڕمانی بلۆکی ڕۆژهەڵات و شکست هێنانی یەکێ لە گەورەترین ئەزموونەکانی سۆسیالیزم لە یەکێتی سۆڤێتدا ئەم (سەرمایەداری) ڕاستەوخۆ مەرگی مارکسیەت و سۆسیالیزمی ڕاگەیاند و بەشێوەیەکی زۆر بەرفراوان بڵاوەی کرد تا توانی زۆرێک لەو ناوچانەی کە پێشتر بیری سۆسیالیزمیان تیادا بەرجەستە ببو داگیرکاو دەست بخاتە ناو بچووکترین ماف و کارگێڕی دەوڵەتە سەربەخۆکان ، هەر لەو کاتەوە بۆ پاڵپشتی ئەم دۆخە نوێیەی بزافێکی فکری نوێی داهێناو بەسەر سەرجەم مرۆڤایەتیدا تەعمیمی کرد بگرە بەردەوام هەوڵی چاندنی بیرۆکەکانی دەدا ڕاستەوخۆ مەرگی مارکسیەت و سۆسیالیزمی ڕاگەیاندو بەشێوەیەکی زۆر بەرفراوان بڵاوەی کرد تا توانی زۆرێک لەو ناوچانەی کە پێشتە بیری سۆسیالیزمیان تیادا بەرجەستە بوو داگیرکاو دەست بخاتە ناو بچوکترین ماف و کارگێڕی دەوڵەتە سەربەخۆکان ، هەر لەو کاتەوە بۆ پاڵپشتی ئەم دۆخە نوێیەی بزاڤێکی فکری نوێی داهێناو بەسەر سەرجەم مرۆڤایەتیدا تەعمیمی کرد بگرە بەردەوام هەوڵی چاندنی بیرۆکەکانی دەدا لەناو مێشکی گەلانی دونیا تا قەناعەتیان پێ بکات کە سەرمایەداری نەک هەر باشترین و چاکترین سیستمی حوکم و ئیداری ژیانە بگرە دوا قۆناغی مێژوویشە ، تەنیا لە سێبەری ئەمدا مرۆڤ دەتوانێ کێشەو گرفت و قەیرانەکانی چارەسەرکا . لەلایەکی ترەوە بۆ زیاتر ڕێگا خۆشکردن بەردەوام لە هەوڵی تەسک کردنەوەی دەسەڵات و سەروەری نیشتیمانی گەلانە تا سەرمایە گوزاری کە بزوێنەرو ناوکی سیستمی سەرمایەداریە زیاتر سەربەست بێت لە دەستتێوەردانی کاروباری گەلان ، بەڵام لەگەڵ هەموو ئەم هەوڵو تێکۆشانەی سەرمایەداران کە بۆ درێژەدان بە خۆیان و مانەوەیان کە ئەگەر سیستمی سەرمایەداری سەرلەنوێ بەخۆیدا نەچێتەوە و مەرجەکانی دروست بوونی شؤڕشی هەژاران هەڵنەوەشێتەوە ئەوە مردنی مسۆگەرە بەواتا هەر داهێنانەکانی سیستمی سەرمایەداری خۆی سەرمایەداری دەڕوخێنێ١٩. لە ڕاستیدا ئەم ڕاگەیاندنە گوزارشتێکی نوێ نیە بگرە پێش زیتر لە سەد ساڵ بیر مەندانی مارکسیزم مژدەی ئەوەیان دا بە مرۆڤایەتی کە لەگەڵ ڕۆژ بە ڕۆژ زیاد بوونی دڕندەی و وەحشیگەری سەرمایەداری دەمرێ و سۆسیالیزم جێگای دەگرێتەوە٢٠. بەڵام سۆزیالیزمێک جیا لەوەی پێشوو ئەمڕۆ بەرگ و گیانێکی نوێی هەیە ، ئەم نمونە نوێیەی ئەمڕۆ کە هەندێک بەچەپی ناوەند و هەندێک بە بە سۆشیاڵ لیبراڵ هەندێک بە سۆشیال دیموکراتی میانڕەو ناوی دەبەن لەڕێگای ڕکابەرایەتی کۆمەڵایەتیەکانەوە دروست دەبێ ٢١ ، هۆکاری سەرەکی سەرهەڵدانی ئەم نموزجە کە بە گشتی بۆ جیاکردنەوە بەڕێگای سێیەم ناو دەبرێ لە ئاکامی هەڵوەشاندنەوەی نەزعەی چەپ و جمودی لیبرالیزمی نوێ و بێ توانایی لە خۆ نوێ کردنەوە و چارەسەر کردنی نێوادژیەکانیەوە لەدایک دەبێ ٢٢ لەسەر لێواری ئەم گۆڕانکاریانە کە لە ئاکامی زیاتر فراوانبوونی کەلەبەری نێوان هەژاران و دەوڵەمەندان لە لایەک و فراوانبوونی کەلەبەری نێوان هەژاران و دەوڵەمەندان لەلایەک و فراوانبوونی کەلەبەری نێوان باکور و باشور لە لایەکی تر ئەم دۆخە نوێیە لە مناڵدانیدا بزافێکی نوێ و فەلسەفەیەکی نویی بۆ ژیان هەڵگرتووە ڕۆژ بە رۆژیش وادەی لەدایک بوونی نزیک دەبێتەوە و لە گەورەبووندایە تەنانەت هەندێک پێیان وایە خێوی ئەم بیرۆکەیە ئەمڕۆ لە ژیاندایە ڕۆژ بە ڕۆژ سێبەری لە زید بووندایە و زیاتر باڵ بەسەر بیری مرۆڤایەتیدا دەکێشێ .
لەگەڵ ئەوەی ئەم ڕێگایە ئەمڕۆ لە ژیاندا ڕۆژ بە ڕۆژ سێبەری لە زیدبووندایە و زیاتر باڵ بەسەر بیری مرۆڤایەتیدا دەکێشێ .
لەگەڵ ئەوەی ئەم ڕێگایە ئەمڕۆ لە پێکهاتەی چاکەو ڕاستی هەردوو ڕێگای پێشوو دروست بوو تا سەردەمانێکی زۆر لە خەیاڵ دەرچوو باسکردنی جێگای گاڵتەجاری هەردوو بیرۆکەی پێشوو بوو بەلام ئەمڕۆ زۆر بە مەزنانە پێ دەنێتە سەر ئەرزی واقیع و دڵو جەستەی هەردوو بیرۆکەی پێشووی هێناوەتە لەرزە لەڕوویەکی ترەوە پیم وابێت ڕێگای سێیەم فریشتەی هەردوو بیرۆکەی ثێشووە وەک سیستمی سەرمایەداری بێگومان لە دارمانی توند و تیژی دەیپارێزێ و ڕێگایەکی چاکسازی نەرمی بۆ دەگرێتە بەر لەهەمانکاتدا بەنیسبەت سۆسیالیزمەوە لەمەرگی حەتمی ڕزگاری دەکا و هەنگاوێکی زۆر گرنگە بۆ سەر لەنوێ ژیانەوەی بیری سۆسیالیستی .
سەرهەڵدان و تێگەیشتنەکانی ڕێگای سێیەم
بەگشتی لەگەڵ ئەوەی ئەم ڕێگایە تا ئەمڕۆش سیمایەکی تەم و مژاوی هەیەو مەلامحەکانی ڕوون نییە . چەندین تێڕوانین و بۆچوونی جیاواز لەسەر ئەم ڕێگایە زۆر لەوە کۆنترە کە باسی لێوە دەکرێ رەگ و سەرەتای دەگەڕێتەوە بۆ کۆتای سەدەی نۆزدەو بانگەشەکەی (پاپا بیوسی دوانزە) کە ئەوکات بانگەشەی بۆ ڕێگایەک کرد لە نێوان سەرمایەداری و سۆسیالیزمدا لەگەڵ ئەوەی پێناچێ ئەم بانگەشەیەی بیوس هەمان ناوەڕۆکی ڕێگای سێیەمی ئەمڕۆی هەبێ بەڵام پێم وابێت ئەکرێ وەک فکر بە سەرەتای ئەم بیرۆکەیەی دانین هەندێکیتر پێیان وایە ڕێگای سێیەم تەنها ڕێگایەک یان ئایدۆلۆژیایەکی ناوەندە لەنێوان چەپی پێشوو لیبرالیزمی نوێداو هەندێکی تر پێیان وایە ئەم ڕێگایە تەنها ڕێگایەکی چاکسازیە لە فەلسەفەی سۆشیال دیکرات ، هەندێک پێان وایە ئەم ڕێگایە تەنها تەکنیکێکی سیستمی سەرمایەداریەو لە داهێنانی فکری سەرمایەداری ئەمریکی – ئەوروپیە (نموزەجی ئەنگلۆ- سکسۆنی) و ئامانجی تەنها بەتاڵکردنەوەی مەرجە شۆڕشگێڕیەکانی سەردەمی نوێ و دابەزاندن و کەمکردنەوەی کاردانەوەی نێواندژیەکانیەتی (د. هالە مستەفا) دەڵێ ڕێگای سێیەم لە پرۆگرامەکانی سەرۆک ڕۆزفێلت کە بەنەهجی نوێ ناسراوە سەریهەڵداوە (د. سەمیر ئەمین) پێی وایە ئەم ڕێگایە پێش سێ سەدە پێش ئێستا لەنێو لاپەڕەکانی سەرەتای سەرهەڵدانی بیری دوای تازەگەری (پۆست مۆدێرنیتە)وە سەری هەڵدا ٢٣
خوڵاسە ئەمڕۆ خێوی (شبح) ی ئەم سێیەم بە ئاشکرا لەنێوان سنوورەکانی دەوڵەتە ئەوروپییەکان دەگەڕێ بگرە هەندێک جار تێکەڵ بە بواری پراکتیکی هەندێک وڵات و داخڵی بەرنامەی زۆر لە حزبە سۆشیال دیموکراتەکان بووە.
سەید یاسین دەڵێت پرۆسەی ڕێگای سێیەم زاراوەیەکە لەم ساڵانەی دوایدا تەشەنەی کرد ئەم زاراوەیە گوزارشت لە تیۆرێکی سیاسی تەواو ناکا بەقەد ئەوەی کە گوازارشت لە بزافیکی ئایدۆلۆژیانەدا وایەو نەیتوانیوە بازنەی دەسەڵات و سیاسەت لەڕووی پراکتیزەوە ببڕێ بۆیە هیچ سیمایەکی سیسی پێوەدیار نییە تەنها بیری سیاسی میحوەری ڕێگای سێیەم لەم بوارەدا ئەوەیە کە دەوڵەت دەبێ هەڵگری لێپرسراوێتی و زامنی دەستخستنی شمەک و دیاریکردنی بێت بەڵام لەسەر دەوڵەت نییە خۆی ئەو شمکانە بۆ خەڵک دابین بکا٢٤. ئەمەش شێوە دابەشکردن و جیاکردنەوەیەکی نوێی ئەرک و لێپرسراوێتیە لەنێوان تاکەکانی کۆمەڵ و حکومەتدا کە بەدرێژای مێژوو تەنها دوو بیرۆکەی سەرمایەداری کە پێی وایە دەوڵەت دەبێ تەواو لێپرسراو بێت لە بەرامبەر تاکەکانی خۆی بەتایبەتی لەم بوارەدا .
سەید یاسین تا ئاستێک بەرنامەیەکی تەواو و سیستمێکی گشتی ئەم بیرۆکەیەی پێیەو بەگشتی فکری سەردەمی نوێ دەکا بەسێ بەشەوە .
١- شێوەی کۆمەڵگای نوێ (کۆمەڵگای زانستی کەونی) باواتا سیمایەکی نوێ ئەداتە کۆمەڵگای مرۆڤایەتی و بەرگێکی زانستی لەبەردەکا ، بەوەی لەم سەردەمەدا جگە لەوەی زانست بۆتە جوڵێنەری مێژووی مرۆڤایەتی لەڕوویەکی ترەوە زانست خۆی دۆخی شمەک لەخۆ دەگرێ و کڕین و فرۆشتنی پێوە دەکرێ .
٢- شێوازی فکری نوێ (شێوازی پاش تازەگەری) ئەم شێوەیە بەگشتی جگە لەوەی سەرجەم تێڕوانینەکانی تازەگەری تازەگەری (مۆدێرنیتە) رەت دەکاتەوە و بنەما لەسەر هەڵوەشاندنەوەی بنەما گشتگیریەکان و بیرداخراوەکان دادەنا .
٣- سیستمی سیاسی – کۆمەڵایەتی نوێ (ڕێگای سێیەم) یان شێوازی گونجان (تۆفیقی جیهانی) . لەم بەشەدا یاسین لەگەڵ ئاماژەکردنی بۆ نێواندژی بیرۆکەکەنی پێشوو باس لە داهێنانی نموزجێکی گونجاو نەرم دەکا . کە جێگای سەرجەم بیرۆکە دژەکانی پێشووی لێدەبێتەوە ، بە ڕوویەکی تردا ئەم بیرۆکەیە لەگەڵ بانگەشە کردنی بۆ هەموو جۆرە (تنوع) و هەمەلایەنی (تعدیدیە) و ڕەتکردنەوەی سەرجەم بیرۆکە گشتگیریەکانی سەردەمی پێشوو خۆی تا ئەمڕۆس باوەڕی بە تاکە فکری ڕێگای سێیەمەوە بانگەشەی ئەوە دەکا کە تەنها ئەم بیرۆکەیە چارەسەری مەنتقانەی کێشەکان و توانای بنیاتنانی دامەزراندنی هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی سیاسی نوێ و پتەوی هەیە .
ڕێگای سێیەم بەتەنیا تیۆرێکی نوێن نیە کە هەوڵی داهێنانێکی مەزن بدا لە نێوان چاکەکانی هەردوو بیرۆکەی سۆسیالیزم و سەرمایە داری بەڵکوو زۆر لەمە گرنگترە بزافێکی سیسی چالاکە و حکومەتە ڕۆژئاواییە ئەورووپیەکان ڕۆڵی کاریگەری تیادا دەبینن و هەروەها ڕێگای سێیەم بزافێکی فکری نوخبەوی نیە کە لەلایەن کۆمەڵێ بیرمەندی سیاسیەوە داڕێژربێت بەقەد ئەوەی کە ڕاگەیاندنێکی بەرزی گۆڕانکارییە ترسناکەکانە لە مەزاجی سیاسی جەماوەردا ٢٥.
لەڕاستیدا دواتر سەید یاسین لەمەش زیاتر تێکەڵ بە ماسولکە بچوکەکانی گیانی ڕێگای سێیەم دەبێ و ئەیەوێ ڕێگای سێیەم بە تێۆرێکی فەلسەفی و پرۆگرامێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی تەواو دەربخا کاتێک کە دەڵێ : (ئەگەر بە قوڵی تەئەمول لە فەلسەفەی ڕێگای سێیەم بکەین درک بەوە دەکەین کە ڕێگای سێیەم بەتەنیا هەوڵی گونجان نییە لە نێوان هەردوو بیرۆکەی ناکۆکی (سەرمایەداری و سۆسیالیزم) بەڵکو لەمە زۆر گرنگترە و وێنەیەکی زۆر گرنگی کۆمەڵگای مرۆڤایەتی کە دەویسترێ لە سەدەی بیست و یەکدا پێکبێت پێشکەش دەکا .
لەسەر بنەمای سیاغەکردنەوەی تێگەیشتنی نوێ و تیۆری تازە سەرلەنوێ پەیوەندی نێوان تاک و کۆمەڵ لەماوەی هاوسەنگی وردی نێوان ماف و ئەرکەکان دیاری دەکات٢٦.
ئەنتۆنی جیدنز پێیوایە تێگەیشتن لە ڕێگای سێیەم گەڕانە لە هاوسەنگی نێوان هەردوو رەوتی فکری پێشوو لەژیانی ئابووری و ژیانی ڕۆژانە بە پشت بەستن بە بیرۆکەی سەربەست لە سێبەری کۆمەڵگایەکی هەمەڕەنگی عەسردا ٢٧ .
لە هەمانکاتدا ئەم بۆ چوونە لە گوزارشتی هاوسەنگی ئەوە ناگەیەنێ یان مەبەست لەوە نییە لە ڕێگای رازی کردنی هەردوو بیری سەرمایەداری و سۆسیالیزم هاوسەنگیەک دروستکرێت بەڵکو مەبەست پێکهێنانی هاوسەنگییەکی عەقڵانی و ئەکسانە کە لە بەرژەوەندی دروستکرێت بەڵکو مەبەست پیکهێنانی هاوسەنگیەکی عەقڵانی و یەکسانە کە لە بەرژەوەندی زۆرینەی هەرەزۆری تاکەکانی کۆمەڵدابێ یان بەشی هەرەزۆری دانیشتوانی زەویدا بێ .
لەسەر ڕێگای سێیەم و چۆنیەتی دابڕانی لە بیری سەرمایەداری و دروستکردنی هاوسەنگی جیدنز گوزارشتێکی باناوبانگی هەیە کە دەڵێ : ( تۆ ناتوانیت بڵێیت نەخێر بۆ بازاڕ (سیستمی بازاڕ) بەڵکو ئەکرێ بازاڕ وا لێبکەیت لە خزمەتی بەرژەوەندییەکانی خەڵکدا کار بکات) بە واتایەکی تر دەست تێوەردان لە بزاڤی لە خۆڕای بازاڕ و ئاراستە کردنی بەلای خزمەتکردنی بەرژەوەندیەکانی مرۆڤدا تا ئەمڕۆش بە پێچەوانەی ئەم بەرژەوەندیانەوە هەنگاو دەنێو جموجۆڵورەوڕەوەی تەنیا لە بەرژەوەندی توێژی کەمینەی سەرمایەداراندایە ، واتە گۆڕانی ئاراستەی بازاڕ و ئامانجەکانی ، بەڵام لە هەمان کاتدا پرۆگرامی ڕێگای سێیەم لەم کودەتایە مەبەست گەڕانەوە نییە بۆ کۆنترۆڵکردنی بازاڕ بەڕێگەی پلانی سۆسیالیستی (تخطيط الأشتراكى) بەڵکو مەبەست داهێنانی هاوسەنگیەکی یەکسانە لەنێوان سەرجەم تاکەکانی کۆمەڵ بە هەژاران و سەرمایەدارانەوە .
ڕاڵف دارندورف کە یەکێکە لە جەمسەرەکانی دابڕانی (طرح) فکری ڕێگای سێیەم بەوە گوزارشت لەم ڕێگایەدەکا کە هەوڵێکە بۆ تێکەڵکردنی (combinaison) هەردوو بیری نیولیبراڵی و سیاسەتی دیموکراسی کۆمەڵایەتی ... بەواتا ڕازی بوون لەسەر سەرجەم داواکاریەکانی بازاڕ لەگەڵ فاکتەرەکانی خۆاگوزەرانی کۆمەڵایەتی ٢٨.
ستیوارن هوایت لە پەیمانگای ماسا شوتس بۆ تەکنەلۆژیا لە شیتاڵکردنی ڕێگای سێیەم بەم چەند خاڵەی خوارەوە گوزارشت لە بیری ئابووری ئەم ڕێگایە دەکا :
١- پێویستە وا بڕوانرێتە دەوڵەت کەزامنی شمەک و خزەتگوزارییە نەک بە زەروری خۆی مەردی مەوردی ڕاستەوخۆی بێت .
٢- بیرکردەوەی نوێ لە سەر دارایی گشتی لەوەی کە پەیوەستە بە ڕۆڵی دەوڵەت بەوەی زامنی شمەکە نادرەکانە .
٣- ئامادەی ڕازی بوون لەسەر هەموو جۆرەکانی ئاڵوگۆڕکردن وەک ڕێگایەک بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی چەپ .
٤- سیاسەتێکی کۆمەڵایەتی کە تەرکیز لەسەر بەگەڕ خستنی هێزی کار بکا .
٥- نەزعەی یەکسانی بەواتا جیاوازی نەکردن لە ماف و ئەرکەکان ٢٩ .
تێڕوانینەکانی ڕێگای سێیەم
لە ڕووی پراکتیکەوە ئەم بیرۆکەیە وەک ئەوەی کە بەپلەی یەکەم لە ئەوروپاوە سەری هەڵدا ، لەهەمانکاتدا لە چەندین وڵاتی ئەوروپی وەک : بەریتانیا ، فەرەنسا ، ئیتالیا ، نەمسا ، یۆنان و هەندێ لە وڵاتانی ئەسکەندەنافی بەگشتی هەوڵی پراکتیزە کردنی دراوە و هەندێک لەو پارت و ڕێکخراوانەی کە هەڵگری پرۆگرامی ڕێگای سێیەم نزیک بونەتەوە تا ئاستێک توانیویانە زۆر لە پرنسپ و بنەماکانی ئەم ڕێگایە بەرجەستە بکەن و شێوە هاوسەنگیەک لە نێوان مافی کرێکاران و بەرژەوەندی سەرمایەداراندا بکەن .
بەکورتی ئەتوانین بڵێین مەڵبەندی سەرەکی ئەم بیرۆکەیە بیرمەندانی ئەوروپان ، بەڵام وەک بواری فکر و دراسە و گفتوگۆ کردن ئەم ڕێگایە بەرجەستە بکەن و شێوە هاوسەنگیەک لە نێوان مافی کرێکاران و بەرژەوەندی سەرمایەداراندا بکەن .
بەکورتی ئەتوانین بڵێین مەڵبەندی سەرەکی ئەم بیرۆکەیە بیر مندانی ئەوروپان ، بەڵام وەک بواری فکری و دراسە و گفتوگۆکردن ئەم ڕێگایە سروشتێکی جیهانی وەرگرتووە . کۆنفرانسی فلۆرەنسا لە ٢٠/١١/١٩٩٩ بۆ لێکۆڵینەوە و لەژێر نمایشێتی (باسی هاوبەش بۆ سەرکردایەتی کردنی جیهان لە (٢٠٠٠) یەکەم هەوڵی جەریئانەی هاوبیرانی ڕێگای سێیەم پەیامێکی نوێیان لەناو بزافی سۆسیالیستی نێو دەوڵەتی ڕاگەیاند کە بە گشتی ئەکرێ لە سێ تێڕوانین یان سێ شێوازی تێگەیشتندا گۆشەگیر کرێت .
١- تێڕوانینی بلێر – کلنتۆن
ئەم تێگەیشتنە کە لەلایەن هەردوو سەرۆکی ئەمەریکاو بەریتانیا ، سەرۆک کلنتۆن و سەرۆک تۆنی بلێرەوە بانگەشەی بۆ دەکرێ و مژدەی شێوازێکی نوێی حکوم و تازەکردنەوەی خێراو داهێنانی هەلی کاری نوییان ڕاگەیاند .
سەرۆک کلنتۆن لە کۆنفرانسی فلۆرەنسا بۆ پاڵ پشتیکردن لەم بیرەی خۆی ڕای گەیاند کە توانیویەتی بەم سیاسەتە (سیاسەتی ڕێگای سێیەم ) یەک ملیۆن هەلی کاری نوێ داهێنێ . هەروەها تەئکیدی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەمە ڕێگایەک و بزاڤێکی نوێیە و بەرنامەیەکی ئابووری – سیاسی نوێیە بە (دیموکراسییە نوێیەکان) ناوی برد . هەروەها سەرۆک بلێریش تەکید لەسەر بۆچوونەکانی سەرۆک کلنتۆن دەکاو سەرکەوتنی پارتی کرێکارانی بەریتانیاو شکستهێنانی پارتی کرێکارانەوە ، هەروەها چەندین سەرکردە و بیرمەندی تری ئەوروپی هەن کە هەمان تێگەیشتن و بۆچوونی ئەم دوو سرۆکەیان بە جیاوزیەکی کەم هەیە وەک : (گێر هارد شرۆیدەر) ی ئەڵمانی و لیۆتێل جۆسبان)ی فەرەنسی و (ئەلبەرت تۆدینی) لە ئیتالیا ٣٠.
٢- تێڕوانینی سەرۆکی پارتی سۆسیالیستی فەرەنسی
ئەم تێڕوانینە زیاتر لە نەهج و تێگەیشتنی سۆسیال دیموکراتە کلاسیکیەکانەوە نزیکە ، بۆ روونکردنەوەی جیاوازی ئەم تێگەیشتنە لە بیری لیبرالیزمی نوی و سۆسیالیزم ، سەرۆکی پارتی سۆسیالیستی فەرەنسی وتی ( من بە ئابووری بازاڕ ڕازیم نەک بە ئابووری کۆمەڵگا)
٣- تێڕوانینی پارتی دیموکراسی چەپی ئیتاڵیا
سکرتێری حزبی چەپی دیموکراسی ئیتاڵی ئەم نەهجەی بە حزبی سۆسیاڵ لیبراڵ ناوبرد و وتی ئێمە بەشێکین لە سۆسیالیستی نێودەوڵەتی ٣١. بەڵام سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا ماسیمۆ دالێمان بەردەوام هەردوو بیری سۆسیالیستی و چاکسازی نوێ تێکەڵ دەکا .... و دەڵێ : ڕەوتی چەپی چاکسازی نوێ نایەوێ کۆمەڵگا بگۆڕێ بەواتا دەرچوون لە کۆمەڵگایەکەوە چوونە کۆمەڵگایەکی ترەوە ، بەڵکو فکرەکە تەنها دەرچوونە لە شێوازی ئابووری و دۆخی ئەمڕۆی بازاڕ لە رێگای جاکسازی و گۆڕانی کۆمەڵەوە .
خوێندنەوەی ڕێگای سێیەم بۆ هەندێک لە تێگەیشتنەکانی پێشوو
بەگشتی ئەتوانین بڵێین ڕیگای سێیەم کودەتایەکی میانڕەوانەیە لە بیرۆکە گشتگیری و جمودیەکانی پێشوو کە بەگشتی بەرگی قودسیەتیان لەبەرکردبوو، دەستکاریکردنی هەر خاڵێکی شکاندنی بازنەی ئەو ئایدۆلۆژیانە بوو دەچوو قەوارەی تێکدان و لادانەوە، بەڵام ئەم ڕێگایە ئەمڕۆ نەک هەر سەرجەم ئەو بیرانە رەت دەکاتەوە بەوەی کە تێڕوانین و تیۆرەکانیان هەڵە بوونەو هیچیان نەیان توانیوە ئەو ژیانە خۆشگوزەرانییە (رفاهیە) کە هەر لە سەر هەڵدانیانەوە دەیانکردە مانشێت و بەرنامە و ئامانجەکانی خۆیانیان لەسەر دادەڕشت بهێننەدی بگرە هیچ سەردەمێک ئەوەندە سەدەی بیستەم کە سەردەمی سەرهەڵدان و گەشەکردنی بیر گشتگیریەکان بوو شەڕو نەخۆشی و برسێتی و ڕکابەرایەتی و دووبەرەکی و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و تاوان و چەوساندنەوەی نەگرتۆتە خۆ .
لە ڕاستیدا بیری ڕێگای سێیەم هەر داهێنان و پێشخستنی مەزنی تێگەیشتنی نوێ نیە بگرە زۆر بە فراوانی و بە قوڵی دەچێتە ناو تێگەیشتنە کۆنەکانەوە و هەموو کەلەبەرەکانی دێنێتەوە جۆش و لایەنە شاراوەکانی دەخاتە ڕوو ، هەندێک جار زۆر بە ڕاشکاوی واتای نوێ بۆ تێگەیشتنە کۆنەکان بەیان دەکا ، یەکێ لە تێگەیشتنە گرنگەکانی ڕێگای سێیەم دیموکراسیە، ئەمەش نەک هەر بە یەکێ لە پایە سەرەکیەکانی ئەم ڕێگایە دادەنرێ و لە فراوانترین ئاستی جیهاندا بڵاوەی کردوە بگرە بوە بەشێک لە گیانی ئەم تیۆرە نوێیە.
ا- دیموکراسی :
ئەم تێگەیشتنە لەگەڵ هەموو ئەو پێشێلکاری و تاوانانەی کە بەناو دیموکراسیەوە ئەنجام دەدرێ و ئەو هەموو تەکنیک و سیسەتانەی کە بۆ شێواندنی واتای راستی دیموکراسی دەکرێ ، تا ئەمڕۆش بە شێوەیەکی گشتی سەرجەم مرۆڤایەتی گەیشۆتە ئەو باوەڕی کە دیموکراسی چاکترین و سیستمی حکومە بۆ بەڕێوە بردنی کۆمەڵگا و گەلانی دنیا بۆ نمونە لە ئامارێکدا (٪٩٠) ی دانیشتوای ئەمەریکا ڕەزامەندی خۆیان لەسەر سیستمی دیموکراسی دەربڕی ، هەروەها لە ئامارێکی تردا لەنێوان (١٩٨١-١٩٩٠) لە یازدە دەوڵەتی ئەوروپی ئامانجەکەی ڕازی بوونی زیاتر لە (٪٩٠)ی دانیشتوانی ئەو وڵاتە بوو لەسەر سیستمی دیموکراسی ٣٢.
لە ڕاستیدا ئەتوانین بڵێین تا ئەمڕۆ پرۆسەی دیموکراسی بە شێوەیەکی بەرفراوان و کامڵ لە هیچ وڵاتێک پراکتیزە نەکراوە بگرە لە سەردەمەکانی پێشوو لە لایەن هەردوو بیری سەرمایەداری و سۆسیالیزمەوە دژایەتی کراوەو ڕاستی ناوەرۆکەکەی شێوێنراوە ، وەک سەرمایەداری ، یان دیموکراسی سەرمایەداری تەنیا لە قەوارەی دیموکراسی سیاسیدا حەشار دراوە و تەواو ناوەرۆکەکەی لەراستی ئامانجەکانی ئەم تێگەیشتنە داماڵراوە ، بەڵام وەک سۆسیالیزم یان دیموکراسی سۆسیالیستی هەر لە سەرەتاوە لەیەکەم ئەزموونی پراکرتیزەیاندا کەوتە بەر شاڵاوی ڕەخنەی بەلشەفیەکان و ، لە حەقیقەتدا پێگەی دیموکراسی لە بیری سۆسیالیزم زۆر لەوە فاراون ترە کە بە چەند دءڕێک باسکرێت ، بەڵام ئەوەی زیاتر مەبەستمانە لێکۆڵینەوە لە واتای و ئامانجی تیۆری دیموکراسی نییە .
لە فکری سۆسیالیستی کە کە لەماوەی چەندین ساڵی پێش پراکتیزەکردنی یەكێ لە مانشێتە هەرە بریقەدارەکانی بوو بەڵکو مەبەستمان زیاتر پراکتیزەکردن و پەیڕەوکردنی لە یەکەم ئەزموونی سۆسیالیستی کە هەر لەسەرەتاوە دووبەرەکی و ڕکابەرایەتی خستە نێوان بیرمەندانی و سەرکردە بەلشەفیەکانەوە شێواز و ئاستی پەیڕەو کردنی سیستمی دیموکراسی بوون کارل کاوتسکی بوو لە ١٩١٨ دا گوزارشتی لە بۆ چوونەکەی خۆی کرد و وتی : (بەنسبەت ئێمەوە سۆسیالیزم بەبێ دیموکراسی شتێکە ناکرێ بیری لێبکرێتەوە چونکە ئەم سۆسیالیزمە عەسرییەی ئێمە بەتەنیا ڕێکخستنێکی کۆمەڵایەتی بۆ بەرهەم هێنان نییە بەڵکو ڕێکخستنێکی دیموکراسیانەی کۆمەڵگاشە ، لەسەر ئەم بنەمایە سۆسیالیزم بەنسبەت ئێمەوە ناکرێ لە دیموکراسی جیابکرێتەوە و سۆسیالیزم بەبێ دیموکراسی نابێ ٣٣ ، بەڵام ئەم گوزارشتە ئەوکات لە لایەن لینین و هاوڕێکانیەوە زۆر بە توندی بەر پەرچ درایەوە و پەیڕەوکردنی ئەم بیرۆکەیەی بە گەڕانەوە بۆ سەرمایەداری ناوبردو پێی وابوو دیموکراسی لە سێبەری ڕێغای سێیەمدا وەک سەرجەم تێگەیشتنەکانی تر بەرفراوانییەکی زۆری بەخۆیەوە بینی ، بەشێوەیەک کە ئەمڕۆ بەرنامەیەکی کەونی نوێی هەیە و واش پێویست دەکا بە هەردوو ئاستی ئاسۆیی و شاقوڵیدا بڵاوەی پێبکرێ ، لە ئاستی ئاسۆیدا زیاتر سنورەکانی دەوڵەت دەبڕێ و هەرێمەکان پێکەوە گرێ دەدات ، بەلام وەک ئاستی شاقوڵی سنورەکانی دەوڵەت دەبڕێ و هەرێمەکان پێکەوە گڕی دەدەات بەڵام وەک ئستی شاقوڵی سنورەکانی لەشی کۆمەلگای مەدەنی بەشێوەیەک کە لەگەڵ گۆڕانکاریە نوێکانی جیهاندا بگونجێ . لە پێناو گەیشتن بەم شێوە دیموکراسیەش زۆربەی بیرمەندانی ڕێگای سێیەم پێیان وایە بۆ زیاتر سەپاندنی دیموکراسی لە سەردەمی نوێدا حکومەتەکان ئەتوانن پەیوەندی ڕاستەوخۆتر لە هەڵبژاردن لەگەڵ هاوڵاتیان دا دروست بکەن لە ڕێگای ئیستفتای ئەلکترۆنییەوە لە هەمان کاتدا ئامانج لەمە جێگرتنەوەی هەڵبژاردن نییە بەڵکو ئەکرێ بڵێین ئەمە تەواو کەری پرۆسەی هەڵبژاردنە ، بۆ نمونە هەر لە پاشکۆی بیری ڕێگای سێیەمدا پارتی کرێکارانی پارتی کرێکارانی نویی بەریتانیا شێوازێکی گرنگی ڕێگای سێیەمی لەسەر تڕەکانی ئینتەرنێت و لە ژێر ناونیشانی (هەڵبژاردنیساڵی ١٩٩٧ مانیفێستی ڕێگای سێیەم لەسەر شێوازێکی نوێ ی دیموکراسی بڵاوکردەوە و بانگەشەی (فراوانکردنی بازنەی موڵکیەتی دیموکراسی ڕاستەقینە ، هەمە ڕۆشنبیری ، ناسنامەی ڕؤشنبیری ، قەدەغەکردنی تاوان ، ڕێالیزمی سەوز هەروەها ڕێگا دان بە خەڵک و بە بەشداریکردنی فاراوانتر لە خاوەندارێتی ئەو شوێنانەی تیایدا دەژین کاری تیادا دەکەن ٣٤ ، کرد .
٢- دەوڵەت
گومانی تیادا نییە کە یەکێ لە قەیرانە سەرەکیەکانی کۆمەڵگای سەرمایەداری لە قۆناغی ئەمڕۆیدا بوون و مانەوەی لە چوار چێوەی کلاسیکی دەوڵەت و سەروەری نیشتیمانییە کە ئەمڕۆیدا بووە بەربەستی سەرەکی بەردەم فراوان بوون و بڕێنی سنوری دەوڵەتە سەربەخۆکان لە لایەن کۆمپانیا فرە ڕەگەزەکانەوە کەناوک و بزوێنەری سەرەکی کۆمەڵگای سەرمایەداری هاوچەرخن ، لەراستیدا دەوڵەت لە سەرەتای سەرهەڵدانییەوە کە بۆ بەرژەوەندی کۆمەڵگای مرۆڤایەتی دروست بوو لە ئاکامی زیاد بووی ڕێژەی دانیشتوانی زەوی و فراوانبوونی کار و بەرژەوەندیەکانی و قوڵبوونەوەی قەیران و کێشەکانی پێویستی بە داهێنانی ئامرازێک دەکرد بۆ ڕێکخستنەوە و چارەسەرکردنی تەنگەژەکانیان، بەڵام دوارە ئەم دامەزراوەیە لەلایەن هەردوو سیستمی سەرەکی جیهان (سۆسیالیزم و سەرمایەداری) یەوە هەریەک بە شێوازێک ئیستغلال کرا .
سیستمی سەرمایەداری هەر لە سەرەتاوە ئەم دامەزراوەیەی بە شێوەیەک داڕشتەوە کە بەتەنیا لە بەرژەوەندی سەرمایەداران و پرۆژە ئابووریەکانیاندا بێت ، تا گەیشتە ئاستێک کە بووە بەرههێزترین ئامرازەکانی پارێزگاری کردن لە بەرژەوەندییکانی سەرمایەو لە هەمانکاتدا نەبوونیشی کێشەو دۆخێک لە فەوزاو پشێوی دروست دەکا کە بۆ ئەمڕۆ ئاکامێکی زۆر ترسناکی هەیە ، بە واتایەکی تر بوو بە یەکێ لە قەیرانە لەدوا قۆناغیدا واتە قۆناغی لیبرالیزمی نوێ هەر لە سەرەتای داڕشتنەوەی بیرۆکەکانیان بانگەشەی ئەوەیانکرد کە دەبێ گۆڕان لە ڕۆڵی دەوڵەت و سەروەری نیشتیمانی بکرێ و ئەرکی نوێی دەوڵەتیان لە بازنەی ئەرکی شارەوانی پێشوو گۆشەگیر کرد . بەڵام وەک سیستمی سۆسیالیستی گومانی تیادا نییە کە بەدرێژایی مێژووی پراکتیزەکردنی تەنها ئامرازی زۆر و چەوسانەوە بەزۆر سەپاندنی بیری سۆسیالیستی بووە بەواتایەکی تر هیچ کات و لە هەردوو سیستمدا لە خزمەت و بۆ بەرژەوەندی کۆمەڵگای مەدەنی و مرۆڤایەتی نەبووە ، بۆیە بەبیری ڕێگای سێیەم ئەم بوارەی لە بیر نەکردوە و تێڕواینی تایبەتی خۆی لەسەر هەیە و پێی وایە پێویستە دەوڵەت ڕۆڵی بواری گشتی فراوانکار ، بەواتا چاکسازی لە دەستوردا زیاتر ڕووە و شەفافیەت و کرانەوە (الانفتاح) بچێت هاوکات لەگەڵ ئەمەشدا زەمانەتی نوێ دژی فەساد بخاتە ڕوو٣٥ . هەروەها لە ڕوویەکی ترەوە پێویستە دەوڵەت پارێزگاری لە تاکەکانی بکا لە شەڕی بەرژەوەندیەکاندا کە هیچ کات کۆمەلگای مەدەنی لێی بێبەری نیە ٢٦ . بە گوزارشتێکی تر سەرلەنوێ گەڕانەوەی ڕۆڵی دەوڵەت بەڵام ئەمجارە بۆ بەرژەوەندی تاک نەک دامەزراوە سەرمایەدارەکان و سیستمەکەیان .
بەکورتی تەسک کردنەوەی ڕۆڵی دەوڵەت وەک ئەوەی لیبرالیزمی نوێ بانگەشەی بۆ دەکا خۆی قایرانێکی تری سەرمایەداری دروست دەکات لەنێوان مەیلی دامەزراوە ئابووریە فرە ڕەگەزەکان بۆ زیاتر بڕینی سنوری دەوڵەتە سەربەخۆکان و دەست تێوەردان لە کاروباری ژیانی کۆمەڵایەتی گەلان و کەوتنە ژێر ڕەحمەتی وەحشیگەرانەی سەرمایەداری لە پێناو دەستخستنی قازانجدا ، بەواتا پیک هێنانی دۆخێک لە پشێوی و نائارامی لەسەر ئاستی جیهان ، ئەتوانین بڵێین لێرەشدا ڕێگای سێیەم جارێکی تر سەرمایەداری ڕزگار دەکا .
٣- سەربەستی تاک
یەکێ لەو تێگەیشتنانەی تر کە لەم سەردەمەدا قسەو باسی زۆری لەسەرە و ڕێگای سێیەم تێڕوانینێکی تەواو جیاوازی بۆی هەیە ماف و سەربەستی تاکە ئەم تێگەیستنە لەدوای
شکست هێنانی تێگەیشتنەکانی لیبرالیزمی نوی لەم بوارەدا کە لەزاری هەردوو سەرۆکی ئەمەریکی و بەریتانی (ڕیگن و تاچەر) وە بانگەشەی بۆ کراوە تەکیدیان لەسەر ئەوە کردووە دەبێ تاکەکان خۆیان پێویستیەکانی خۆیان دابین کەن و پشت بەدەوڵەت نەبەستن ئەمڕۆ تەواو گۆڕانی بەسەردا هاتووە لەسەر پاشاماوەی ئەم بۆ چوونە ڕێگای سێیەم تێڕوانینی جیاوازی خۆی ڕاگەیاندوە و تەکید لەسەر فراوانکردن و قوڵکردنەوەی زیاتری سەربەستی تاک دەکاتەوە و هەوڵی داهێنانێکی هاوسەنگیش دەدا لە نێوان یەکسانی و سەرەستیدا . جیدنیز پێی وایە ڕۆڵی نوێ ی تاک ڕوداوێکە پەیوەستە بەجیهانگیری و بە تێگەیشتنێکی گشتگیری زیاتر لەوەی تەنیا وەک کاریگەر لە کاریگەریە کاریگەریەکانی سیستمی بازاڕ بێت٣٧ . لە ڕاسیدا مافی تاک لە بازنەی بۆ چوونەکانی ڕێگای سێیەم دەبێ بۆ تێگەیشتنە نەبێ کە بۆ بەرژەوەندی تەواوی سەرمایە داری بێت لەسەر حیسابی بەرژەوەندی کۆمەڵ بەڵکو نوێکاری ڕێگای سێیەم لەمبوارەدا قسە لەگەڵ ڕۆحی ئەم نەعزەیە دەکا بە شێوەیەک کە هاوسەنگی لە نێوان بەرژەوەندی تاکەکان بە یەکسانی دەکا تا ئەو ئاستەی دژی بەرژەوەندیەکانی کۆمەڵ نەبێتەوە لە هەمانکاتدا ڕێگای سێیەم مەرجی ماف و سەربەستی و دیموکراسی لە بەرامبەر ئیلتیزام و لێپرسراوێتی دادەنا بۆ ئەم مەبەستەش گوزارشتی بەناوبانگی هەیە (هیچ مافێک بێ لێپرسراوێتی نابێ و هیچ دەسەڵاتێک بێ دیموکراسی نابێ)٣٨
لە ڕوویەکی ترەوە ئەم تێگەیشتنەش بەهەمان شێوەی تێگەیشتنەکانی تر شێوە پێکهاتەیەکی چاکەکانی هەردوو بیری سۆسیالیزم و سەرمایەداری .
لە ڕوویەکی ترەوە ئەم تێگەیشتنەش بەهەمان شێوەی تێگەیشتنەکانی تر شێوە پێکهاتەیەکی چاکەکانی هەردوو بیری سۆسیالیزم و سەرمایەداریە .
سیستمی سەرمایەداری کە بەناو سەربەستی داوە بەتاک بە گوزارشتێکی تر بەرژەوەندیەکانی زۆرینەی کۆمەڵی خستۆتە خزمەت بەرژەوەندی کەمینەی تاکی سەرمایەداری بەڵام وەک بیری سۆسیالیستی هەر لە سەرەتاوە قەیرانەکانی ئەم بیرە مافی تاکی زیندە بەچاڵ کردووە
و ناکۆکی و ڕکابەرایەتی زۆریشی خستە نێوان بیرمەندان و پێشەوایانی سۆسیالیزم وەک تروتسکی و بلیخانۆف و ڕۆزا لۆکسمبۆرگ و لینین بۆ نمونە ڕۆزا لۆکسمبۆرگ لەگەڵ پاڵپشتی کردنی هەڵنانی بەلشەفیەکان لە هەمانکاتدا ڕەخنەی لە توندوتیژی و پێشێلکردنی سەربەستی مەدەنی دەگرێ و دەڵێ : ( ئەو سەربەستییەی کە تەنیا بۆ ئەندامانی یەک حیزب بێت هەرچەندە ئەندامەکانی زۆر بن ، بە سەربەستی دانانرێ)٣٩ چونکە لنین بۆ ڕێگرتن لە سەربەستی پشتی بەزۆری جەماوەری بەلشەفیەکان و فکری سۆسیالیستی دەبەست ، لە ڕاستیدا لەسەردەمی لینیندا خەڵکی سۆڤیەت بە ئەڤیۆنی سۆسیالیستی دەبەست ، لە ڕاستیدا لەسەردەمی لینیندا خەڵکی سۆڤیەت بە ئەڤیۆنی سۆسیالیستی تەواو مەست بوون و لەناخیاندا هەستی لێپرسراوێتیان بەرامبەر بە بیری سۆسیالیستی و سەرخستنی هەڵگرتبوو لەلایەکی ترەوە وا جۆشکرابوون کە پرۆسەکانی دیموکراسی و سەربەستی سیاسەتی بۆرژوازیەتن بۆ لەناودانانی سۆسیالیزم .
سەربەستی تاک لای سۆشیال دیموکراتیەکان پێویستە بەواتای سەربەخۆی فعلی بێت نەک وەک سەربەستی سیاسی کە ڕوکەشی سیستمی سەرمایەداریەو پرۆسەیەکی هەڵخەڵەتێنەر و تەزوەرکردنی ڕاستیەکان بێت سەربەستی دەبێ لە خودی تاکدا بنیات بنرێ و لەسەر باوەڕ بوون بە ئەرکی تاک بەرامبەر بە کۆمەڵ و ئیلتیزامکردنی کۆمەڵ بە مافەکانی تاک بەواتایەکی تر شێوە هاوسەنگیەکی یەکسان بە مەرجێک بە خراپە بۆ بەرژەوەندی کۆمەڵ نەگەڕێتەوە .
بەکورتی ڕێگای سێیەم هەردوو نەزعەی فەردانیەتی سەرمایەداری چەپی کلاسیکی ڕەتدەکاتەوە و پەیوەندیەکی نوێ لەنێوان تاک و کۆمەڵدا دادەهێنێ .... و سەرلەنوێ پێناسەی مافەکان و ئەرکەکان دەکا٤٠ .
٤- کۆمەڵگای مەدەنی
وەک کۆمەڵگای مەدەنی کە بەیەکێ لە پێکهاتە چالاکیەکانی ڕێگای سێیەم دادەنرێ لەم سەردەمەدا وەک سیمایەکی ئەم قۆناغە لەڕووی تیۆری و پراکتیکیەوە زۆر بە فراوانی تەشەنە دەکا ، ڕێگای سێیەم پێی وایە لە سێبەری کۆمەڵگای مەدەنیەوە ئەتوانرێ تاکەکان لە زوڵمی دەسەڵات دارانی دەوڵەت بپارێزرێ بۆ دیاریکردنی کۆمەڵگای مەدەنی نوێ چەندین بنەما و بیر و گوزارشتی نوێیان هەیە لەواە پرۆسەی داهێنانی خێزانی دیموکراسی و قەدەغەکردنی تاوان ... هتد ئەمانەو تێگەیشتنی نوێ کە بەگشتی پەیامێکی نوێی هەزارەی سیێەمن .
٥- کۆمپانیا
لەسەردەمی پێشوودا کۆمپانیا ئالیەتی سەرەکی چەوسانەوەی چینی کرێکاران و توێژە نزمەکانی کۆمەڵ و ناوک و بزوێنەری سیستمی سەرمایەداریش بوو بەڵام ڕێگای سێیەم بەشێوەیەکی جیاواز دەڕوانێتە کۆمپانیا و وا گوزارشتی لێ دەکات کە کیانێک بێت بۆ پەیدا کردنی سامان و ڕەگێکی داکوتاوی لە ناو کۆمەڵدا هەیەو خزمەت بە بەرژەواندیەکانی کارمەندان و کرێکاران و (مستهلک) ەکان و خاوان سەهمەکان دەکاو شایەتی ئیلتیزامەکانی سەر خاوەن کۆمپانیایە لە بەرامبەر کرێکاران ٤١ بەگشتی ڕێگای سێیەم پاڵپشتی لە فراوان بوونی بەشداری کرێکاران لە پرۆسە بەرهەم هێنەکان دەکاو هەوڵی زیاتر دامەزراندنی خاوەندارێتی هاوکاری (تعاون) و دامەزراندنی خاوەندارێتی هاوکاری (تعاون) و دامەزراندنی پرۆسە بازرگانییە سەربەستەکان دەکا.
لە کۆتایدا پێم وایە ڕێگای سێیەم ئەمڕۆ لە یاستێکدایە زۆر فراوانترە کە بتوانین لەم چەند لاپەڕەیەدا گۆشەگیری بکەین .
هەموو ئەم تێگەیشتنانە و دەیانی تر لە سێبەری ئەم ڕێگایەدا خوێندنەوەی نوێی بۆ دەکرێ و بگرە دەیان تێگەیشتنی نوێش دێنێتە ئاراوە ، ڕێگای سێیەم پرۆسەیەکە بۆ سەرلەنوێ داڕشتنەوەی ریتمی ژیان بە پێی پرانسیپ و تێگەیشتنی نوێ و جیاواز لە قۆناغەکانی پێشوو .
ئەم بابەتە لە گۆڤاری بیروهۆشیاری کە گۆڤارێکی فیکری و تیۆری ی وەرزییە ژمارە ٣ ساڵی یەکەم تشرینی یەکەم ٢٠٠٢ بڵاوکراوەتەوە.
بابەتی زیاتر