شوان ئەحمەد
پێشەکی
کتێبی ئیسلامی سیاسی یەکێکی ترە لە بڵاوکراوەکانی مەکتەبی بیرو هۆشیاری (ی.ن.ک) و نووسەرەکەی (شوان ئەحمەد) بەم شێوەیە ناوەڕۆکی کتێبەکەی نوسیوەتەوە و باسی تەواوی ئیسلامی سیاسی دەکات.
ئایا ئیسلام هێزێکی سیاسی و کەلتووری تاریکە تا ئێمە ڕووبەڕووی وەڵامێکی عەمەلی و تیۆری بکاتەوە؟ یاخود ئەمە کورتکردنەوەیەکە بۆ پرسیاری ئیسلام کە یەکێکە لە پرسیارە زیندووەکانی هەزارەی سێیەم، پرسیارێک هێندە دووبارە ئەبێتەوە تا ئەبێتە پرسیارێکی جەماوەری.
کاتێک قسەکردن دێتە سەر ئیسلام، لەبەردەم پرسیار گەلێکی وەک وەهادا پێویستمان بە وەستان هەیە، بەتایبەت لەو ڕووەوە کە ناشێت هەموو کۆسپ و گرفتەکانی کۆمەڵگەیەک بۆ ڕەهەندێکی ئایینی، یان ڕاستر ئیسلامی کورت بکرێتەوە. ئەمەش ناکاتە ئەوەی دەرگای قسەکردن لە سەر ئیسلامی نوێ هەڵبگیرێت، مەبەست لە ئیسلامێکە کە داوای پرۆژەیەکی گشتگیری بەدیل دەکات و بە تاقی تەنیا بێ لەسەر نوێنەرایەتی کردنی دین و دنیا دانەگرێت.
ئەم کتێبە بەرهەمی قەڵەمێکە بە وەرگێڕان و نووسین سەرقاڵی ئیسلامیە، یان تەواوتر بڵێین هەوڵی بەسەرکردنەوە و ئەم کێشەیەی داوە لەپاڵ کێشەکانی دیکەدا. ئەم هەوڵەش دەستپێشخەرییە بۆ گواستنەوەی گفتوگۆکردن بۆ ناو نووسین و بۆچوون گۆڕینەوە. هەڵبەت هێنانە قسەی هەر ڕەهەندێکی کۆمەڵگا کارێکی گرنگه، بەتایبەتی ئەو ڕەهەندە ئیسلامییەی کۆمەڵگەی ئێمە کە هەمیشە لە هەوڵی خۆشاردنەوەدایە لە هێنانە قسە. ئەمەش ئەو شتەيە كە نووسەر بەهۆی نووسینەوە ئەبێتە هۆی نیگەرانیکردنی بەشێکی کۆمەڵگاکەی، کتێبەکەش لەوێوە دەست پێ دەکات کە ئیسلامی سیاسی هەموو لایەنە ئایدۆلۆژییەکانی ئاین ئەخاتەوەگەڕ، یان دەشێت توندتر بڵێین: ئیسلام لەناو ئایدۆلۆژیادا ئەتوێنێتەوه. ئەمەش ئەو ئاواز و دەنگە نەشازەیە کە لەگەڵ ژینگەی فرەمینبەری و فرە ئینتیماییدا ناگونجێت، کێشەی ئەم دەنگە نەشازە ئەوەیە هەوڵی بەجەماوەریکردنی پرۆژە تۆتالیتارییەکەی ئەدات.
ئیسلامی سیاسی نەک تاکەکەس وەك قەوارەیەكی سەربەخۆو قانونی نابینێت، بەڵكو نکۆڵی لەهەموو ئەو گروپانەش دەکات کە جیاوازن لەدەنگ و ئاوازى ئەو. ئەمەش بەو مانایەی ئیسلامی سیاسی شەڕێكە بۆ دواوە، لەبەرئەوەی شەڕێکە بۆ گەڕانەوە ژێر سايەی يەك دەنگیی.
سەرەتایەك دەربارەی فیكری (حەسەن بەننا و سەید قوتب)
(1)
زاراوەی Fundamentalism (واتە ئسوڵییەت)، زاراوەیەكی خۆرئاواییە و لە ژێدەرو سەرچاوە عەرەبییەكاندا بەكارناهێنرێت و كاری پێناكرێت. هەموو ئە و ژێدەرو سەرچاوە عەرەبییانەی باسیان لە مێژووی ڕێكخراوی (ئیخوان موسلمین) كردووە، بەوە راهاتوون كە بە رادیكاڵ و وەسفیان بكەن نەك بەفەندەمێنتالیزم. (حەسەن بەننا)ی دامەزرێنەری ئیخوان موسلمین بەمجۆرە پەیامەكەی دەناسێنێت (پەیامێكی سەلەفییەو ڕێكخراوە كەشی ڕێكخراوێكی ئیسلامی موحەممەدی قورئانییه)، (قورئان بە رنامەیەتی و شوێن پێی هەنگاوەكانی پێغەمبەر هەڵدەگرێ و لەوەی لەقورئان و حەدیس و سیرەی پیاوچاكاندا هاتووە لانادات).
لەسەردەمی حەسەن بەننا خۆیدا، هاوسەردەمەكانی گرووپەكەیان بە تاقمێكی كۆنەخواز وەسف دەكرد. هاوكات ئەو نامە گۆڕینەوە نهێنییانەش كەلە نێوان بالیۆزی بالیۆزخانەی بەریتانیا لە میسر و حكومەتەكە یدا هەبوو، ئیخوان موسلمینی بەفەندەمێنتالیزم ناو نەدەبرد، بەڵكو وەك خۆیان ناوی دەهێنان. ڕۆژنامە بیانییەكانى ئەو سەردەمەش كەهەواڵ و دەنگوباسی ئەم گروپەیان بڵاودەكردەوه، هەر بەناوی خۆیانەوە ناویان دەبردن.
زاراوەی (Fundamentalism) تەنها ئەو كات هاتە سەر ڕووبەری ڕۆژنامە و ناو سەرچاوە بیانییەكان كە گرووپەكانی (تەكفیر) لە سەردەمی (سادات) دا هاتنە ئارا، بەكارهێنانی ئەم تێرمەش بەو مەبەستە بوو تا ئەم گرووپانەی لە ڕێكخراوی ئیخوان موسلمین پێ جیابكەنەوە. ئەگەرچی لەوكاتەشدا ڕۆژنامەكانى ميسر ناوی (گروپە) ئیسلامییەكان یاخود گرووپە توندڕەوەكان) یان لەو دەستەو تاقمانە نابوو. كاتێكیش ئەو گروپانە دەستیان دایە كاری توندوتیژی، ناوی گرووپە تیرۆریستەكانیان بەسەردا دابڕین.
لەبەرئە وەی ئە م دە ستە و تاقمانە سە ر بە فیكرەی جاهیلیە ت و حاكمیە ت و تەكفیرن، ئەوا بە گرووپی رادیكاڵی درانە قەڵەم و لە ڕیزی ڕەوتی ئیسلامییە رادیكاڵەكاندا پۆلبەندیكران. لەبەرامبە ردا ڕێكخراوی (ئیخوان موسلمین) خرایە ڕیزی باڵی ئیسلامی تە قلیدییەوە. سەبارەت بە گواستنەوەی زاراوەی فەندەمێنتالیزم بۆ ناو زمانی عەرەبی، (محەمەد سەعید عەشماوی) لە وتارێكیدا دەلێت: (ناونانی گرووپە توندڕەوەكان لە فیكری ئیسلامیدا بە فەندەمێنتالیزم جیاوازە لەوەی لە فیكری خۆرئاوادا هەیە، چونكە لەوێ فەندەمێنتالیزم بەو گرووپانە دەلێن كە لە وڵاتە یەكگرتووەكانی ئە مریكادان و ژیانێكی سادەو گۆشەگیرانە دەژین وە ك مەسیحیەكانی سەرەتا. ئەمە لەكاتێكدایە لەئیسلامدا مانایەكی پێچەوانەی هەیە و هەوڵی ئە وان گۆشەگیری و دابڕان نییە لە ژیانی مەدەنی، ئەوەندەی نوێكردنەوەی ئیسلامە لە ڕێی هەوڵ و كۆششەوە بە مە بە ستی پاكژكردنەوەی لە هەموو جۆرە بیدعەیە ك و گەڕانە وە بۆ سەرچاوەكانی سەرەتاو گونجاندنی ئیسلام لەگەڵ پێداویستییەكانی سەردەمداو ئیعترافكردنە بەوەی ئامرازێكی لەبارە بۆ حوكمڕانی كردن و.. هتد).
ئەوانەی پەیڕەوی ئەم جۆرە بیركردنەوەیە دەكەن پێیان دەوترێت (سەلەفییەكان)، لەبەرامبەر (خۆرئاواخوازە كان دا كە بەسەر فیكری عەلمانیە تی خۆرئاواییدا كراونەتەوە و شێوازی ژیانی خۆرئاوا لەسەر ئاستی كۆمەڵایەتی و سیاسی، كاریگەرییەتی بە سەریانەوە هەيه. (خۆرئاوا خوازەكان ئەوانەن كە لەسەردەمی محە مە د عە لی پاشاوە، جڵە وی ژیانی سیاسی و كۆمەڵایەتی ميسريان گرتۆتە دەست. ئەمانە لەهەوڵی ئەوەدابوون كۆمەڵگەی میسری لە كۆمەڵگەیەكی ئیسلامی خۆرهەڵاتییەوە بە كۆمەڵگەیەكی هاوچەرخی شێوە خۆرئاوایی بگۆڕن، ئە م كارەش بە درێژایی نیوەی دووەمی سەدەی نۆزدە و سەرەتاكانی سەدەی بیست بەردەوام بووه. ئەو گۆڕانكارییانەی لەنیوەی یەكەمی سەدەی نۆزدەدا بەسەر پەیوەندییەكانی بەرهەمهێناندا هات، بووە مایەی سەرهەڵدان و هاتنە ئارای چینی كۆمەڵایەتی نوێ و پەیوەندی بەرهەمهێنانی تازه. گۆڕانكاریە ئابووری و كۆمەڵایەتیەكانیش كاریگەری خۆیان لە سەر ژیانی فیكری كۆمەڵگەی میسری بەجێهێشت، دەرەنجامیش یەكەمین كرانەوەی میسری بەسەر فیكری خۆرئاوادا بەخۆیەوە بینی، كاتێك لە سەردەمی محەمەد عەلی و جێنشینەكانیدا پۆلێک لە خوێندكاران ڕەوانەی ئە وروپا كران و بزووتنەوەیەکی وەرگێڕان دەستی پێكرد. لە سەڕدەمى خدێوى ئیسماعیلیدا سیستەمی خوێندن لەحوجرە و مزگەوتەوە بەسیستە می خویندنگای نوێ گۆڕدرا، خوێندنگایەك كە تیایدا خوێندكاران فێری زانستی نوێ و زمانی بیانی دەبوون. ئە م گۆڕانكاریانە نوخبەیەكی ڕۆشنبیری تازەی پەروەردەكرد كە لە ژێر كاریگەری فیكری ئەوروپیدا بوون.
لەسەروبەندی ئەم گۆڕانكارییانەدا سەلەفییەكان لەسەرەتادا بە مەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی باڵی خۆرئاواخوازەكان پەنایان بردەبەر نوێكردنەوەی ئیسلام، ئەویش لەڕێگای برەودان بەدەسەڵاتی عەقڵ و هەوڵدان بۆ گونجاندنی ئاین لەگەڵ پێداویستییەكانی سەردەم و ئازادكردنی ئیرادەی موسڵمانان لەئایدیۆلۆژیای (جەبرگەرایی)، ئایدیۆلۆژیایەک کە هەوڵ و تواناکانی لە ژێر عەقیدەی (قە زاو قە دەردا) مەسخ كردبوو. هەركات كاركردن بۆ گرێدانەوە ی ئایین بە كارو تێكۆشانەوەو دژایەتیكردنی رێبازی سۆفیگەرێتی، بەڵام هەموو ئەمانە بەبێ ڕووبەڕووبوونەوە و پێكدادان بوو لەگەڵ ژیاری خۆرئاوادا.
شێخ محەمەد عەبدەی ڕابەری سەلەفییە تازەگەرەكان داوای ئەوەی دەكرد زانستە تازەكان بهێنرێتە ناو ئەزهەرەوەو چاكسازی لە بواری خوێندندا بكرێت، جەختی لە سەر ئەوەش دەكرد كە دەبێت موسڵمانان فێری زمانی ئەوروپییەكان بن و لەزانستە ئیسلامیەكاندا سوودیان لێ ببینرێت، چونکە محەمەد عەبدە پێی وابوو زانایانی ئیسلام بەو شێوەیەی هەلومەرجی نوێ دەخوازێت ناتوانن خزمەت بە ئیسلام بكەن، گەر بێت و لانی كەم زمانێك لەزمانە ئەوروپییەكان نەزانن. لەم رووەوە خۆی بە نموونە دێنێتەوە کەچۆن و لەدوای تەمە نی چل ساڵییەوە خۆی فێری زمانی فەرەنسی كردووە. هاوكات لەسەر ئاستی نوێكردنەوەی عەقڵانییەتی ئیسلام، زانایەكی دیكەی ئیسلامی کەشێخ عە لی عەبدولڕەزاقە هێرشی كردە سەر بيرۆكەی خەلافەت وە ك سیستەمێكی ئیسلامی لە حوكمكردنداو، بە رپەرچی ئەوەی دایەوە کە لەقورئان و حەدیسدا شتێك هەبێت پاڵپشتی ئەو مەسەلەیە بكات، هەربۆيە لەكتيبە بەناوبانگەكەیدا (الاسلام واصول الحكم)، رۆلى خەلافەتی بەدرێژایی مێژووی ئیسلام دایە بەر ڕەخنە و پێیوابوو خەلافەت مايەى ماڵوێرانی و نەگبەتی و سەرچاوەی خراپەکاری و گەندەڵی بووە بۆ ئیسلام و موسڵمانان.
هەروەها باس لەوەش دەكات كە مێژوو باسی خەلیفەیەكمان بۆ ناكات لەحكومڕانیەكەیدا شمشێر پشت و پەنای نەبووبێت. لەمێژووی ئیسلامیدا نەوەیەك نابینی كوشتن و لەناوچوونی خەلیفەیەكی نەبینیبێت. ئەگەرچی خەلافەت لەڕووی تیۆرییەوە لای موسلمانان لە سەر بنەمای بەيعەتی ئیختیارییه، بەڵام لە ڕووی واقعییەوە تەنها پشتی بەهێزی زۆر تۆقێنە ر بەستووە.
بۆیە موسڵمانان پێویستییان بە خەلافەتێكی لەو جۆرە نییە، خوای گەورەش بەدوورە لەوە ی عیزە تی ئیسلام و زەلیل بوونی دەرگیری شێوازێكی دیاری كراوی حوكمڕانی بكات. یان چاكی و خراپی موسڵمانان بە خەلافەتەوە گرێ بدات و بیخاتە ژێر ڕەحمەتی خەلیفەكانەوە، بەڵكو یەزدان ئازادی بەموسڵمانان داوە تا ئەو سیستەمە سیاسییانە بۆخۆیان هەلبژێرن كەعەقڵ و بۆچوون و بەرژەوەندی خۆیان پەسەندی دەكات.
لێرەوە بە ئاشكرا بۆمان دەردەكەوێت كە بزووتنەوە فەندامێتالیستەكان لەسەرەتاوە شێوازی پێكدادان و ڕووبەڕووبوونەوەیان لەگەڵ ژیاری خۆرئاواو فیكری خۆرئاوادا پەيڕەو نەكردووه، بەڵكو تەقەلای ئەوەیان داوە بەشێوازێكی عەقلانی كار بۆ نوێ كردنەوەی ئیسلام بكەن بەمەبەستی گونجاندنی لەگەڵ دەسكەوت و پێداویستییەكانی سەردەمی تازەدا، چونكە ئەمانە لەو باوەڕەدابوون كە تێكچوونی حاڵی موسڵمان دەگەڕێتەوە بۆ چەقبەستنی فیكری ئیسلامی و نەبوونی ئیجتیهادی نوێ.
پێداچوونەوەیەك بە ئەزموونی (ئیخوان موسلمین) دا
(1)
سەروەەختی ئاشنایەتیم لەگەڵ دیاردەیەك بەناوی ئیسلامی سیاسییەوه، دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی خوێندنم لەزانكۆ. یەكێك لەو باسانەی دەبوو لەدوا ساڵەكانی خوێندندا پێشكەشی بكەم، لەسەر سەرۆكی كۆچكردووی میسر جەمال عەبدولناسر بوو. ئەو مامۆستایەی رایسپاردم بەو نوسینە پێی ووتم: بە ئەنقەست بابەتیكی وام بۆ هەڵبژاردووی، تۆ كوردیت و عەبدولناسریش تەنها سە ركردەیەکی عەرەبییە داكۆكی لەبزووتنەوەی كوردایەتی و کێشەكەتان كردبێ. هەر لەكردنەوەی ئیسگەی كوردى لەقاهیرەو پێشوازی كردن لەوەفدێکی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كوردى لەسەرەتای شەستەكاندا و هەوڵدانی بۆ چارەسەركردنی كێشەی كوردی بەشێوەیەكی عاديلانەو... هتد. بۆیە لایەنی كەم بۆ ئيوەی خوێندەوارانی كورد مەرجە شتێك لەبارەی ئەو كەسایەتییە سیاسییەوە بزانن، كە نەك هەر سەركردەیەكی عەرەبی بوو، بگرە یەكێك بوو لەسیاسیە تەمەندارە ناودارەكانی جیهانی سییەمیش.
خوێندنەوەی ئەو سەرچاوە جۆراوجۆرانەی لەبارەی عەبدولناسر و مێژووی هاوچە رخی میسرەوە لەبەردەستمدا بوون، سەرەتایەك بوو لێیەوە بۆ یەكەمجار ئاشنای ئە و دیاردە تازەیەی كردین كە ناوی ئیسلامی سیاسییەو ڕەگ و ڕیشەی لەوادی النيل دایەو لە چارەكی یەكەمی ئەم سەدەيەدا لەویرا سەری هەڵداوەو هاتۆتەئاراوه. ئەمە سەرەتایەك بوو، هاوكات كەمەسەلەی هەڵبژاردنی جەزائیر هاتە پێش و کیشەی نێوان بەرەی ئینقازو حكومەت تەقيەوەو هەروەها ئیسلامییەكانی ئێرەش دەستیان دایە كارو چالاكی سیاسی ئيتر تیگەیشتن و بەدواداچوونی مەسەلەیەكی وا بووە جێی بایەخ پێدانم، بۆیە بریارم دا لە پاڵ بابەتەكانی دیكەدا وەختیكی تایبەت بۆ مەسەلەی ئیسلامی سیاسی تەرخان بكەم و خویندنەوەی ئەوەش بخەمەناو بەرنامەو پرۆگرامی خۆمەوه....
ئەوەی لیرەدا دەیخەمە ڕوو بەشیكی پڕۆژەی نوسینێكی درێژە لەسەر ئیسلامی سیاسی، بابەتيك كە لەئێستادا زۆر بەگەرمی جێی باس و لێكۆڵینەوەیە ئەم بەشەی باسەكەم هەلوێستە كردنێكە لەبە ردە م چۆنیە تی مامەڵەكردنی ئەو بزاوتە ئیسلامیانە لەگەڵ هەست و سۆزی نەتەوەیی و هە لویستیان لەئاست مەسەلە نیشتیمانییە گرنگ و چارەنووسسازەكاندا وەك نموونەيەكیش لەم رووەوە قسە لەئەزموونی گروپێك دەكەين (ئەزموونی ئیخوان موسلمین كە خاوەنی تاقی كردنەوەیەكی درێژەو كاریگەری زۆریشی لەسەر بزاوتە ئیسلامیەكانى دوای خۆشی هەیە ئەمەش دەروازەیەكی باشە تا لە نەسكەكانى داهاتوودا لێیەوە بچینە سەر حیزبە ئیسلامیە کوردییەكان و لەهەڵویستی ئەوان و چۆنیەتی مامەڵەكردنیان لەگەڵ ئەو مەسەلانەی ئاماژەمان پێ دان بدوێین. ئەو حیزبانەی لەدوای راپەڕین و بەناوی جۆراوجۆروو بەرنامەی جیاجیاوە هاتونەتە دنیای سیاسەتەوە و وەك هەر بزاوتیكی ئیسلامی دیكە ئاینییان لەئایدیۆلۆژیایەکی دیینی پەتی یەوە بە ئایدیۆلۆژیایەکی سیاسی گۆڕیوەو كارو چالاكی خۆيانی پێ ئەنجام دەدەن. كردنەوەی ئەم دەروازەیەش بەر لەچوونە ناو بابەتێكی وەهاوه، لەو باوەڕەوە دێت كەڕەنگە هەر لە سەرەتاوە خۆهەڵدانە ناو گوتاری سیاسی ئیسلامی كوردی و هەڵسەنگاندنی هەڵوێستیان بەرامبە ر کێشە نیشتیمانی و نەتەوەییەكان كارێكی شیاوو دروست نەبێت لەبەرئەوەی ئەوان بۆ خۆیان گروهی كوردی سەربەخۆ نین و هەریەكەیان لەسەرچاوەیەكی تایبەتی يەوە پشتیوانی دەكرین و بزاوتیكی ئیسلامی کوردی سەربەخۆمان نیه، بڕوانە(وێنەو تراژیدیا گۆڤاری ڕەهەند ژمارە- دوو- (۱۹۹۷). كەمن مەبەستم لەمە زیاتر پەیوەندی نێوان ئیخوانەکانی ئێرەو دەرەوەی كوردستانه.
(2)
لە مرۆدا بۆ هەر نوسەرێك كەبيەويت قسە لەئیسلامی سیاسی بكات و سەرەتاكانی گۆڕانی بزاوتیكی وا بپشكنى و لەبەرنامەی كارو پلان و ئامانجەكانیان تێ بگات، ئەوا بەناچاری دەبێت بچیتەوە سەر مێژووی ئەو وڵاتەی بەیەكە م لانکی ئیسلامی سیاسی دادەنريت لەمێژووی تازەدا بچیتەوە ناو ئەزموونی ئەو بزاوتەی بەر لەحەفتا ساڵ رابەڕو دامەزرینەرەكەی بویەكەمجار و بەئاشكرا رایگەیاند كه: ئیسلام پەیام و حوكمڕانی یە، شمشیرو قورئانە، ئایین و دەوڵەتە هەروەها دەڵێت: دەتوانم راشكاوانە بڵیم موسڵمان موسڵمانێتی تەواو نابێت گەر سیاسی نەبێت). ئێمەش وەك سەرەتایەك و لەم بەشەدا بەر لەهەر وە رچەرخانێك بۆ سەر حیزبە ئیسلامییە كوردییەكان، دەچینە لای مێژووی هاوچەرخی میسر و ئیخوانەکانی ئەوێ، گرنگی گەڕانەوەیەكی وایش بەكورتی لەخوارەوەدا باسدەكەم:
أ- میسر ئەو ولاتەيە كە بەلانكی ئیسلامی سیاسی دادەنريت.
ب- ئیخوان موسلمینی ئەوێ یەكەمین گروهیكی ئیسلامی سیاسیی و لانی كەم تەواوی بزاوتە ئیسلامیە كانى جيهانی ئەمڕۆ یان دریژكراوەی ئیخوانن یاخود وەك پەرچەكردارێک بەرامبەر ئەودا دروست بوون.
ج- تا هەنووكەش مەركەزیەتی ئیخوان موسلمین لەمیسرەو تەواوی بریار و رینماییەكان لەوێوە بۆ سەرجەم ئیخوانەكانی جیهان پەخش دەكرێت.
د- بزاوتیكی ئیسلامی سیاسی نیە لەجیهاندا ئەندام و لایەنگرانی پەیامەكانی شێخ حەسەن بەننا، یان (معالم في الطريق، هذا الدين مستقبل لهذا الدين)ى سەید قوتب، ياخود (الفريضة الغائبة)ی عەبدوسەلام فەرەج يان وتارە بێ شومارەكانی شێخ عومەر عە بدولڕەحمانیان لەبەر باخەڵ دا نەبێت و كە م تا زۆر لاسایی رە فتارەكانی گروهی (التكفير والهجرة)ى شوكرى مستە فا نەكەنەوه.
هـ- كاریگەرێتی دید و بۆچوونەكانی تیۆر سینێكی وەك يوسف ئەلقەرضاوی لە سەر بزاوتە ئیسلامییەكانى دەرەوه.
و- ڕەنگدانەوەی شەڕو كێشمەكێشی ئیسلامییەكانی میسر و دەوڵەت لە وڵاتانی دیكەدا و بەڕێوەچوونی ململانێی نێوان گروپە ئیسلامیەكان و دەوڵەت لەشوێنە جیاجیاكانی تردا، لەسەر هەمان ڕیتم و بەهەمان میكانیزمەكانى ئەوێ. ئەمانەو چەندین هۆكاری دیكەش... بـەڵام رەنگە پێداچوونەوەیەكی وا بەمێژووی یاخود بە ئەزموون و تاقیكردنەوەکانی ئەم حەفتا ساڵەی ئیخوان موسلمین داو (۱۹۲۸-١٩٩٨) و هەڵدانەوەی لاپەڕەی پەیوەندییە ئالۆزو دژوارەكانی نێوان بزاوتە ئیسلامیەكان و حكومەتی میسری، لەبەر درێژی و بەربڵاویان بەچەندین وتارو نووسین كۆتایی نەیەت. بۆیە لێرەدا هەوڵدەدەم بە كورتی لەبەشێكی ئەو مێژووە بدوێم كە ڕاستەوخۆ پەیوەندی بەم باسەوە هەیە و ئەوانی دیكەی جێ دێڵم بۆ كەسانێك كە ئارەزووی وروژاندن و تاوتوێكردنی ئەم مەسەلانەیان هەبێت.
(3)
کاتێك دەمانەوێت بابەتێك لەجۆرى تێڕوانینی ئیسلامی سیاسی بۆ مەسەلە نەتەوايەتى و نیشتیمانییەكان و مامەڵەكردنی ئەوان لەگەڵ ئەم كێشانەدا بهێنينە بەر باس، لەوەوە دێت كەيەكێك لەبنەما سە رەكیەكانی بە رنامەی كاری ئەو بزاوتانە لەڕۆژگاری حە سە ن بەناوە تا ئێستا، كاركردن بووە بەمەبەستی كەرتكردنی ڕیزی نیشتیمانی و لاوازكردنی هەستی نەتەوایەتی و لەقەكردنی هەرچەشنە ئینتیمایەك بۆ نەتەوە وە ك نموونەیەك كەم تا زۆرمان هەتا ئێستاش ئەوهەڕەشەیەی بەر لەچەند ساڵێكی شێخ عبدالمجید الزندانیمان لـەیادە كە بەئاشكرا لەساتەوەختی یەكگرتنەوەی هەردوو بە شە كە ی يەمەندا (باكوورو باشوور دەیوت: من تەنها يەك شەڕم لەبەردەمدایە بیكەم ئەویش شەڕكردنمە لەدژی یەكبوون و یەكگرتنەوەی وڵاتەكەم).
گەر لەبەراییەكانی ئەم سەدەيەدا يەكێك لەگرفتە زەقەكانی بەردە م گەلانی جیهانی سییەم ئیستعمار و چەوساندنەوەیان بووبێت لەلایەن دەوڵەتە داگیرکارە ئەوروپییەكانەوە ئەوا دوای بەسەرچوونی ئەو سەردەمە و دەستپیكردنی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی نیشتیمانی لەكۆتایی جەنگی دووەمی جیهانییەوە و سەربەخۆ بوونی ئەو میللەتانەو رزگاربوونیان لەدەست داگیرکاری گرفتێك لەپاڵ ئەو گرفتە بێشومارانەى دیكەدا بەدەستیەوە بناڵێنن، ئەو هەڕەشە و مە ترسيە زۆرانەیە کە بزاوتە ئیسلامیەكان لەسەر ئایندەی ئەو گەل و نەتەوانەی دروست دەكەن. لەو سیاسەتە ستراتیژییە ترسناكانەشی کە ئەو گروپانە پیادەی دەكەن و ئە ركیكی تاقەت پروكێنی پێ دەخەنە ئەستۆی میللەتەكانیەوه، پە لكێشكردن و هێنانەوەی كۆى ململانێ و كێشەكانی لەگەڵ دەرەوەدا بۆ ناوەوەی كۆمەڵگاكانی خۆیان. ئەمەش بەرنامەی كاری ئیسلامی سیاسی یەو بزاوتە كوردیەكانیش لێی بەدوور نین، وە ك ئەوەی بە ختیار عەلی لە(وێنەو تراژیدیا دا باسی دەكات و دەڵێت: (لەكاتێكدا ململانێی سەرەكى كۆمەڵگای كوردى و مرۆڤی كورد لەگەڵ داگیركە ران دایه..
ستراتیژی سیاسی ئیسلامیەكان هێنانەوەی ململانێ كەيە بۆ ناوەوەی كۆمەلّگای كوردى خۆی). ئەمەش بەرلە وە ی حالەتێكی دەگمەن و تایبەتی ئیسلامیەكانی كوردستان بێت نەریتێكە و مێژووی ئیسلامی سیاسی ڕەنگ ڕێژ كردووە، نەریتێكە لەگەڵ ئیخوان موسلمیندا دهست پێ دەكاو تا ئێستاش درێژەی هەیه.
(4)
بۆ ڕوونكردنەوەی زیاتری ئەم مەسەلەیە دەگەڕێینەوە سەر ئە زموونی ئیخوان موسلمین و ساتەوەختی شۆڕشی یۆلیۆ لە میسر. دەچینەوە لای مێژوويەك كەبە سەرەتای دارشتنی پلان و ئاژاوە نانەوەی ئیسلامی سیاسی دادەنرێت لە ڕێی ئیخوان موسلمینەوە. سەرەتای شە ڕو ئاگرێك كەئیخوان ئاوی بۆ ڕشتووەو گروپەكانی دوای خۆی درێژی دەدەنێ و گەرمتری دەكەن.
سەرەڕای ئە وەی تا ساتەوەختی سە ربەخۆبوونی میسر لە (23 ی یۆلیۆی (١٩٥٢) دا، تەمەنی دامەزراندنی ئیخوان خۆی لەچارەکە سەدەیەك دەدا، بەڵام كەم تا زۆر لەو ماوەیەدا هەوڵی شاردنەوەی شوناسی خۆیان دەداو دەیانویست خۆیان لەدژایە تیكردنی دەسەڵات بەدوور بگرن نەک هەر هێندەش، بەلكو وەها رەفتاریان دەكرد کەببنە جێگای ڕەزامەندی بەریتانیاو ئەو دەسەڵاتەشی ئەوان لەمیسردا بەمەبەستی پاراستنی بە رژەوەندیەکانیان دروستیان کردبوو. لەگەڵ سەربەخۆیی میسر و کۆتایی هاتنی دەسەڵآتی کۆلۆنیالی بەریتانیا لەولات دا (١٨٨٢-١٩٥٢) ئیخوانەكان وە ك خاوەنی ڕاستەقینەی شۆڕشێك كەدریژ بوونەوەی شۆڕشە یەك بەدوایەکەكانی گە لانی میسر بوو (بەڕێبەرايەتی هەریەك لە ئەحمەد عورابی و مستەفا كاميل و محەمەد فەريد و سەعد زەغلول) لەسەر دەستی عەبدولناسر بەئاكامی خۆی گەیشت، هاتنە ناو رووداوەکان و كێشەی خاوەندارێتی شۆڕشیان هێنایە ئاراوە(كەوا ئەوان خاوەنی ڕاستە قینەی شۆڕشن، نەك كە سانيكیتر. ئەمەش سەرەتای گرفت و ناكۆکیەک بوو كە گڕوتینی گەشەسەندن و بەرەوپێشەوە چوونی گەلانی میسری خاوکردەوە و دواجار خودی ئیخوانە کانیشی دووچاری نەهامەتیەکی گەورە کرد، ئە میستاش لەهەر شوێنيك ئیخوانەكانی لێ بن و دەستیان بە هەر جێگايەك رابگات سەربوردەيەك دە گێڕنەوە كەوا: (شۆری يۆليۆ لەبنەڕەتەوە ئیخوان نەخشەی بو كێشاوەو سەركردەو ئەندام و لایەنگرانی ئەوان ئەنجامیان داوه، دواتر بەپێی نەخشە و پلانێك ئەوان دوورخراونەتەوە و كەسانی تری وەك عە بدولناسر و هاوڕێكانی جێیان گرتونەتەوە و خۆیان كردووە بەخاوەنی ڕاستەقینەی شۆڕش). ئەمە وانەیەكە وەك ڕاستيیە کی حاشا هە ڵنەگر لەسەر زاری ئیخوانەكانەوە ڕۆژانە دەوترێتەوە و ئەندام و لایەنگرەكانیانی پێ گۆش دەكەن (كە ئەلبەتە كوردستانی دوای ڕاپەڕينیش لەم حالەتە بەدوور نییە).
گەر بە خێرایش بووە، دەکریت لەڕێی هێنانەوەی چەند بەڵگەیەكەوە بۆچوونێكی وا بەتاڵ بكرێتەوەو ڕاستی ڕووداوە كانیش ئاشكرا بكرێت كە(ئیخوان لە میسردا پە يوەندیان بە ئەنجامدانی شۆڕش و چۆنيەتی ڕاپەڕاندنيەوە نە بووه):
يەكە م/ خويندنە وە ی پەیامەکانی دامەزرێنە رو رابەری گشتی ئیخوان موسلمین حەسەن بەنا ئەوەمان بۆ ڕووندەكاتەوە كەئەوان بۆ گە یشتن بە دەسەلات هەريەك لە شێوازی هە ڵبژاردن لەڕێگەی دەنگدان و شۆڕشكردنەوە رەتدەکەنەوە و بەڕێگاچارەیەكى گونجاوی نازانن، وەك بەنا دە ڵێت: (ئاكامی شۆڕشكردن پشێوی و نائارامی لێ دەكەوێتەوە بۆيە پیویستە خۆمانی لێ بەدوور بگرین).
دووە م/ دروستبوونی بۆشاییەك لە سەرکردایەتیكردنی ئیخوان لەدوای حەسەن بە ناوە تا هاتنی حەسەن الهضيبي واتە ئیخوان لە(١٢/۲/١٩٤٩) وە تا (١٩/١٠/١٩٥١) سەرکردەیەكیان نەبوو تا بۆ مەسەلەیەکی گرنگی لەو جۆرە سازیان بداو ئامادەيان بكات. سێیەم/ حەلكردنی ئیخوان لە۸ ی كانوونی یەكەمی ١٩٤٨ و كوژرانی حەسەن بەنا لە١٩٤٩ دا ریزەکانی ئیخوانى تێكداو بە جۆريك پە ردەوازە بوون تا بەرپرسێکی ئیخوانی وەك سەلاح شادی بڵێت: (دوای کوژرانی ئیمام بەنا ئێمە وەك كەسانێكى پەڕاگەندە و ڕووگەون وابووین نەمان دەزانی بەرەو کوێ مل بنێين).
چوارەم/ دەست نیشانکردنی حەسەن الهضيبي وەك ڕابەری گشتی ئیخوان پێش چەند مانگێك لەشۆڕش بوو كە لەدوو لاوە گومانی ئە نجامدانی بەرپاکردنی شۆڕشى لێدەكريت:
أ/ لەلایەك ئەو كەسێک بوو لەهەموو ئەوانەی خۆیان بۆ پۆستی سە رۆكايەتى ئامادەکردبوو لەدنیای سیاسەت بەدوور بوو، ئەو كەسێكی یاسایی و ڕاویژکارێكی قەزایی بوو نەك سیاسی.
ب/ لەلایەكی ترەوە هە وڵی زۆرى شا فاروق لەڕێى نەجیب سالمەوە كەزاوای الهضيبي و كار بەدەستێکی گەورەی كۆشك بوو، تا الهضيبی و نەك كەسێكى تر بێتە ڕابەری گشتی ئیخوان چونکە فاروق زیاد لەهە ر كە سێكی تر بڕوا و متمانەی پێی بوو.
پێنجەم/ بە درێژایی مێژووی ئیخوان و لەدوای حەسەن بە ناوە ئەوانەى سەركردايەتيان كردووە كەسانيكی بەتەمەن و بە ساڵاچوو بوون، واتە لەحەسەن الهضيبي وە تا عومەر تەلمسانى و محەمەد حامد ابونصر و مستە فا مەشهور سەرکردەکانی ئیخوان پیاوانی پیرو كەنفتبوون کەحەوسەڵەی شۆڕشکردن و گیانی شۆڕشگێریتيان تیدا نەبووه.
شەشەم/ عبدالمنعم عبد الرەئوف كە سەرپەرشتیاری ئیخوانە كان بوو لەناو سوپادا، هەر لەسەرەتای ساڵی ١٩٥٢ وە لەريزی دەستەی ئە فسەرانی ئازادیخواز هاتبووە دەرێ و هیچ جۆرە پەيوەندیەكی بەو دەستەیەوە نەمابوو كەئەركى ئەنجامدانی شۆڕشیان لەئەستۆ گرتبوو. حە وتەم/ ئیخوان موسلمین بە ساڵيك دوای سەركەوتنى شۆرش و پاش وەدەرنانی فاروق لەوڵات، ئە وسا بەياننامەيەكى شەرمنانە يان بلاوكردەوەو هە ڵوێستى خۆيان روونكردەوه. هەشتەم/ الهضيبي دوای دەستنیشانکردنی بە رێبەری ئیخوان موسلمین، ڕۆژی ١٤ ی تشرینی دووە می ١٩٥١ لە گەڵ وە فدێكى باڵاى سە رکردايەتى ئیخوان کە پیکهاتبوو لە عەبدولڕەحمان بەناو عە بدولحەكيم عابدین و سالح عەشماوی و عەبدولقادر عۆدەو محەمەد غەزالی و عەبدولعە زیز كاميل و سوعاد الدین و لیلی سکرتێری تایبەتى حەسەن بەنا، سەردانی شا فاروقیان کرد لە کۆشکی عابدین بەمەبەستی تازەكردنەوەی بەلێن و پتەوكردنی پەيوەندیەكانی نێوانیان.
(5)
ئێستاو دوای ڕوونکردنە وەی ئەو زانیارانەی سەرەوە دەتوانرێت بە بەراوردکردنی ڕۆڵی ئیخوان موسلمین لەدوو قۆناغی پێش و پاش سەربەخۆیی وڵاتی ميسر و هەڵوێستیان لە مەسەلە نیشتیمانیە چارەنووسسازەكانی وڵات لەو دوو ماوەیەدا زیاتر لەماهیە تی ئەو گروپەو لە ڕێی ئەويشەوە لە جەوهەرو ستراتیژی سیاسەتى بزاوتە ئیسلامیەکانی دیکەش تێبگەين.
بەپێی ئەو بەڵگە مێژووییە زۆرانەی لەبەردەستدان، دەریدەخە ن كە لەساتەوەختى گیرۆدەبوونی میسر وەك هەر نەتەوەیەكی دیكەی جیهانی سێیەم بەدەست داگیرکاری دەوڵەتە زلهێزە كۆلۆنیالییەكانەوە هیچ حیزب و لایەنيك لەو چرکەساتە میژووییەدا هيندەی ئیخوان موسلمین لەئاست کیشە نەتەوايەتی و نیشتیمانیەکانی گەلانی میسردا بێباك و دوورەپەرێز نەبوون.
سەربوردەی ئەفغان عەرەبەکان*
(لە عەبدوڵڵا عەزامەوە تا ئوسامە بن لادن)
ئەفغانستان یەکێکە لەو دەوڵەتانە ی بووە قوربانی گەورەی جە نگی سارد و لەو ململانێیەی نێوان یەکێتی سۆڤێتی جاران و وڵاتە یە كگرتووەكانی ئەمریكادا باجێکی زۆریدا.. تراژیدیای قووڵی ئەو وڵاتەش تائەمرۆ هەر درێژکراوەی ئەو جەنگە خوێناویەیە لەگەڵ هاتنی سوپای سوری سۆڤێتدا دەستیپێكردو لەگەڵ بەشداری ڕاستەوخۆی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریكاو پاکستان و چەند وڵاتێکی تریشدا زیاتر تاویسەندو گەرمتربوو. ڕاستە دروستبوونی میلیشیای ئیسلامی لە ئەفغانستان و سەرهەڵدانی ئەوەی بەجیهادی ئەفغانی ناودەبریت مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ بەر لەداخڵبوونی سۆڤێتییەکان بەو وڵاتە بەڵام لە نێوان ئەو دوو قۆناغەو ئەو دوو مێژووەدا جیاوازیە کی زۆرو بێحەد و حیساب هە یە بيرکردنەوە لەدامەزراندنی میلیشیای ئیسلامی و پێكهێنانی هێزيكی ئیسلامی لەو وڵاتەدا بە درێژایی ماوەی حوكمڕانی (زاهیر شا) لە ئارادا نەبوو، بەڵام هەر ئە وەندە ی (محەمەد داودخان) ی سە ڕۆك وەزیرانی پێشووی ئە فغانستان بە یارمەتی سوپا و لە۱۷ ی تەمموزی ۱۹۷۳ دا كودەتایەکی سەربازی لەو وڵاتەدا بەرپاکرد، ئیتر دەرگا بەڕووی دروستبوونی میلیشیا ئیسلامییە چەکدارەکاندا كرایەوە و سە رەتاكانیشى بەم شێوەیە دەستیپيدەكات:
لەو قۆناغەدا زانكۆى كابول گۆڕەپانی ململانێی فیكری بوو لەنێوانی كۆمۆنیستەکان لەلایەك و ئیسلامییەكانیش لەلایەكیترەوە، ئەوەی سەركردايەتى ئیسلامییەکانی دەکرد (غلام محەمەد نیازی) بوو کەڕاگری کۆلێژی شەریعە بوو لە زانكۆی كابول لەگەڵ ئەندازیار (حەبیب ڕەحمان) بەڵام ئەمانە هەردووكیان دوای كودەتاكەی (داود خان) لەگەڵ ژمارەیەك هەڵسوڕاوی تریاندا دەستگیرکران و دوای ماوەیەك لەسێدارەدران.
دەستگیرکردنی ئەمانە هاوڕێكانیانی ناچارکرد بیر لەدامەزراندنی ڕێکخراوێکی چەکداری بكەنەوە بۆ بەگژاچوونەوەی دەسەلاتی (داود خان) و دارودەستەكەی..
دیارترین کەسێکیش کاری بۆ ئەم مە سەلەیە دەكرد (ئەحمەد شا مەسعود) و (گوڵبەدین حیكمەتيار) بوون، ئەمانە لەگەڵ هێزێکی دیاریکراودا ڕوویانكردە وڵاتی پاکستان و لە شاری پیشاوە ر (كەدەكەوێتە سە رسنووری نیوان پاکستان و ئە فغانستان) دامەزران.
لەو سەردەمەدا زولفەقار عەلی بۆتۆ) سەرۆكی پاکستان بوو (بۆتۆ) مە بەستی لەگرتنە خۆی ئەم هێزە ئەفغانییەكان ئەوەبوو تا وەك كارتێكى فشار لە بەرامبەر دە سەڵاتدارانی کابولدا بەكاریان بهێنێت، چونکە لەو قۆناغەدا كێشەیەکی سنووری لەسەر ناوچەكانی بلوجستان و پشتۆنستان لەنێوان پاکستان و ئەفغانستاندا هەبوو، واتە(بۆتۆ دە یویست ئەم هێزە وەك چەكێكى كاريگەر لەو كيشەیەدا دژ بە (داود خان) بەکاربهێنێ و دەسکەوتێکی زیاتر لەو ناوچانە بۆ وڵاتەكەی بچڕێت. بەڵام میلیشیا ئیسلامییەكەی (مەسعود و حیکمەتیار) لەوە بچوکترو لاوازتر بوو كەبتوانێت لەئاست چاوەڕوانییەكانی (بۆتۆ) دا بێت یاخود توانای ئەوەی هەبێت ڕووبەڕووی دەسەڵاتدارانی وڵاتەكەی ببێتەوه. لە دوای دوو هێرشی سەرنەكەوتوو لە ڕۆژانی ٢٦ و ۲٨ ی تە مموزی / ١٩٧٥ بۆ سەر ولایەتی (نەنجرهار) و دۆڵى (بانجشێر) ئەو هێزە تووشی شکستێکی سەربازی گەورە هات و سەرەنجامیش بووە مایەی دروستبوونی ناكۆكییەکی قووڵ لە نیوان (شامەسعود) و (حیکمەتیار) دا. بە درێژایی چارەکە سەدەی ڕابردووش ئەم دوژمنایەتییەی نێوانیان لە قوڵبوونەوەدا بوو، كارێك كە بووە مایەی ئەوەی كشانەوەی سوپای سووری سۆڤێتیش، ئە فغانستان ئارامی بە خۆیەوە نەبینێ و لەم سە روبەندەشدا بزووتنەوەیەكی توندڕەوی وەك تاڵیبان هەڵتۆقی و زەبری كاريگەر لە هێزەكانی (حیکمەتیار) و (شامەسعود) و باقی سەركردە ئەفغانییەكانی تر بووەشێنێ و وڵاتیان لێ پاكبكاتەوە. لەگەڵ كشانەوەی تەواوی ئەو هێزانە لەناو ئەفغانستاندا ئیتر خاكی ئەو وڵاتە دەبێتە سەرزەمینی رمبازێنی تاڵیبان و قاعیدە و ئەفغان عەرەبەکان.
ئەم کتێبە تەرخانە بۆ باس و خواستی چۆنیەتی دروستبوونی ئەوەی لە كەناڵەكانی ڕاگەیاندندا پێى دەوترێت ئەفغان عەرەبەکان و گرنگییەكەشی لەوەدایە كە بەپێنووسی شایەدحاڵێكی ناوجەرگەی رووداوەکانە كە هەر لە سەرەتاوە و زۆر لە نزیکەوە ئاگاداری ڕووداوە کان بووه.
(بوجومعە) کە ناسراوەبە(عەبدوڵڵا ئەنەس) ساڵی ١٩٥٨ لە جەزائیر هاتۆتە دنیاوە. لە تەمەنی ٢٥ ساڵیيەوە بەهۆى (عەبدوڵڵا عەزامی) ڕابەری روحی ئەفغان عەرەبەكانەوه، روودەکاتە پاکستان و بەشدارییەكی كاریگەری لەجیهادی ئەفغانستاندا دەبێت تا كشانەوەی سۆڤێتییەکان لەو وڵاتە. (ئەنەس) زاوای (عەبدوڵڵا عەزامە) و ئەندامێکی دیاری بەرەی ئینقازی ئیسلامی جەزائیریشە، هەنووکە پەنابەری سیاسییە لەئینگلستان و ئەم کتێبەشی بەرهەمی ئەو ماوەیەتی کە لە ئەفغانستاندا ژیاوە.
تاوسەندنی جیهادی ئەفغانی و پەیابوونی دیاردەیە كی تازەی وەكی (عەرەب ئەفغانەکان) و باسکردنی زۆریی دە نگوباسی ئە فغانستان لە كەنالەكانی ڕاگەیاندنی جیهاندا، تێکڕا پەيوەندییان بە و لەشکرکێشییەی یەکێتی سۆڤێتەوە هە یە كە لە۲۷ کانوونی یەکەمى / ١٩٧٩ دا دەستیپێکردو لە ١٤/ شوباتى / ۱۹٨٩ دا كۆتایی هات.
ئەو هێزە ئیسلامیيە بچوك و لاوازەی ئەفغانییەکان کەلەناوەراستی حەفتاكانەوە لەپیشاوەرگیری خواردبوو توانای ئەنجامدانی بچوکترین چالاکی نەبوو لەودیو سنوورەکانەوە، لە سەرەتاى هەشتاکانداو بە پێى پلانێکی موخابەراتی نێودەوڵەتی دەبێتە هێزێکی بەرفراوانی تۆکمەی چەکدارکراو دەكەوێتە كێبڕکێیەکی سەیر لەگەڵ دووەم گەورەترین زلهێزی جیهاندا کەئیمپراتۆریە تی سۆڤێتی بوو.
بێگومان هەموو ئەوانەی کشانەوەی سۆڤێت لە ئەفغانستان بۆ ئازایەتی و قارەمانیەتی و لەخۆبوردە یی موجاهیدەکانی ئەوێ دەگێڕنەوە ، درۆیەکی گەورەمان بۆ دەکەن و راستی مەسەلەكەمان لێدەشێوێنن.. لە جەنگی دژەتیرۆردا رۆڵی بەرەی هاوپەیمانێتی باکوور چەند بوو لەڕووخانی دەسەڵاتی تاڵیبان لەو وڵاتەدا هی موجاهیدە ئەفغانەکانیش لەدەرپەڕاندنی سوپای سوڤێتیدا هە رئەوەندە بوو.. بۆ زانیاری زیاتر خوێنەر دەتوانێت بگەڕێتەوە سەر ئەم سەرچاوانه:
*نبيل شرف الدين: بن لادن، طالبان.. الافغان العرب والامامية الاصولية - مكتبة مدبولي، القاهرة - الطبعة الأولى، ٢٠٠٢.
* كۆرت لۆهبیك: جەنگی پیرۆز، سەرکەوتنێکی ناپیرۆز، شاهید عەیانێک جەنگی نهێنی دەزگای موخابەراتى ئە مریکا (CIA) لەئە فغانستان دە گێڕێتەوه- وەرگێڕانی هێژا، پرۆژەی کتێبی دانسقە(٥)، سلێمانی، چاپی یەکەم، ٢٠٠٢.
* عبدالرحيم علي: اسامة بن لادن (الشبح الذي صنعتە امريكا) - ميريت للنشر والمعلومات، القاهرة - الطبعة الأولى، ٢٠٠١.
لەم کتێبەشدا (ئەنەس) حاشا لەو راستيانە ناکات و ئەوەتا دەڵێت:
(هۆکارگە لێك دەستيان لەسەرکەوتنی ئە فغانییەکاندا هەبوو بەسەر يەکێتیی سۆڤێتیدا.. یەكێك لەوانە هۆکاری دەرەکی بوو کە رۆڵی پاکستان لەڕیزی پیشەوەدا بوو، چونكە ئەو وڵاتە بووبووە بنکەیەکی پتەوی پشتەوەی موجاهیدە ئەفغانییەکان و مەڵبەندی ڕاهێنان و چەکدارکردنیان. هەروەها رۆڵی وڵاتانی عەرەبی و ئيسلامی و رۆڵی وڵاتانی خۆرئاواش نابێت لەبەرچاو نەگیرێت، بەتایبەتی و لەسەروو هە موویانەوە وڵاتە یەکگروتووەکانی ئەمریکا کە لە رووی سياسی و سەربازییەوە پشتیوانیکردن).
هەر سەبارەت بەم مەسەلەيە (ئارسەر لۆری) مامۆستای لێکۆڵينەوەی نێودەوڵەتی لەزانكۆی باشووری فلۆریدای وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لەوتارێکدا دەنووسێت و دەڵێت: (لەسەروەختی جەنگی سارددا ئە مریکا لەشەڕی دژ بەکۆمۆنیستدا ئيسلامی وەک هاوپەیمانێکی خۆی سەيردەکرد. بەوپێیەی حکومەتەکانی وڵاتانی ئيسلامی دژایەتییەکی توندی کۆمۆنیستیان دەکرد، ئەمریکا لەهە موو جێگایەک شەڕی شیوعییەتی کرد، ڕەنگە دوا شەڕیشيان ئە وە بووبێت کە لە ئەفغانستاندا روویدا. لەو شەڕەدا موجاهیدەکانی ئە فغان بڕی سێ بلیۆن دۆلاریان لە(CIA) وەرگرت، بەمەبەستی دەرکردنی رووسەکانی لە وڵاتەکەیاندا.. دە زگاکانی ڕاگەیاندن لەئەمریكا ئەو موجاهیدانەیان وەک قارەمان نیشانى گەلى ئەمریكا و جیهاندا كەخەبات لەپێناو ئازادیدا دەکەن. بڕوانە (ارثر لوري: ابعاد الحملة ضد الاسلام في الاعلام الأمريكي دراسة في الخطاب الصحفي) لە کتێبی (مستقبل الاسلام السياسي وجهات نظر امريكية اعداد: د. احمد يوسف، المركز الثقافي العربي بيروت، الطبعة الاولي، ۲۰۰۱، ص ١٤٧).
بۆ بەرگرتن لەهەڕەشەکانی سوورو پاوانخوازی زیاتری سۆڤێتییەكان نەک لەپێناو چاوی کاڵی ئە فغانییەکاندا هەریەك لە وڵاتەیەكگرتووە كانی ئەمریكاو عەرەبستانی سعودی و پاکستان بریاری پێکهێنانی بەرەیەكی بەرفراوانیاندا لەدژی دەسەڵاتی کرملین و بۆ ئەم مەبەستەش هەموو رێگايەكيان گرتەبەر هەر لەتەياركردنی میلیشیا ئیسلامییەكانی ئەفغانستانەوە بيگرە تاپێكهێنانی هێزێکی نوێ لەو عەرەبە خۆبەخشانەی ڕوویان لەپاکستان کردبوو بۆ بەشداریكردن لەجیهادی ئەفغانیدا. وەكو نەبيل شە رە فەدین باسی دەكات لە سەرەتاى هەشتاکاندا شاری پیشاوەری پاکستانی دەبێتە قیبلەگای زۆربەی گەنجانی عەرەب و بەلێشاو ڕوو لەوێ دەکەن تا وايلێديت ناو لەو شارە دەنرێت (سایگۆنی عەرەب). ديارترين سێ كەسایەتيیەك كەڕۆڵی بەرچاوو كاريگەریان لەپڕۆسەی دروستکردنی دیاردەی عەرەب ئەفغانەکاندا هەبووە بریتیین لەعەبدوڵڵا عەزامى فەلەستینى و (ئوسامەبن لادن) و وائل جلێدانى سعودى. (عەبدوڵڵا عەزام) كەدامەزرێنەرو ڕابەری فیكری و حە رەكى ئەفغان عەرەبەکان بووه، یەکەمین كەسێكە لەسەرەتای هەشتاکانەوە بەئاشكرا داوای لەگەنجانی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی كردووە دە ست لەهەموو شتێكى خۆیان هەڵگرن و ڕوو بكەنە ئەو وڵاتە بۆ جيهادكردن. بەبێ تێگەیشتنیش لەو رۆڵە ترسناکەی ئەم پياوە لەو قۆناغەدا گێڕاویەتی ناتوانین مێژووی دروستبوون و پەیابوونی ئەوەی پێی دەوترێت ئەفغان عەرەبەکان بەشيوەيەكى ڕاست و دروست بنووسينەوە..
کتێب: ئیسلامی سیاسی
نووسەر: شوان ئەحمەد
چاپ: چاپی سێیەم – ٢٠٠٥
دیزاین و بەرگ: شۆڕش ئەحمەد
تیراژ: (۱۰۰۰) دانە
ژمارەی سپاردن (۹۳۸) ی وەزارەتی رۆشنبیری ساڵی ٢٠٠٥
لە بڵاوکراوەکانی مەکتەبی بیر و هۆشیاری (ی.ن.ک)
بابەتی زیاتر