1976
دەستەی چەکداری شارەزوور و هەورامان کە پێکهاتبوو لە هەڤاڵان مەحمود عەبدولڕەحمان، حەمە سەعید حەمە ئەمین، عەلی ئەحمەد شیعە، شەوکەت حاجی موشیر، محەمەد حاجی مەحمود، حامید حاجی خالی، یەکی گرت و بە ئاشکرا کەوتنە چالاکی سیاسی، تەنزیمی، پیشمەرگەیی.
1977
- لە نێوان گوندی مالوومە - گویزیلە (چوارتا) بۆسەیەک بۆ قافڵەیەکی دوژمن نرایەوە، بە ئاڕبیجی و چەکیتر لە قافڵەکە درا ٤٣ سەرباز و ئەفسەر کوژران و 13 سەرباز بریندارکران و 4 ئۆتومبێل سووتێنران و زیانی پێشمەرگەکانیش یەک برینداربوو.
1977
- لەم مانگەدا میرزا سابیری ئەحەی مینە رەندان و تاقمە چەکدارەکەی کە لە ئێرانەوە - نێردرابووەوە، بە ئاشکرا چووەوە باوەشی دوژمن و چەکی جاشێتی دژی شۆڕش بۆ فاشیستەکان هەڵگرت.
1977
- شەفە کەچەڵ کە یەکێک بوو لە لێپرسراوانی قیادە مۆقەتە، چووەوە باوەشی دوژمن و هاوشێوەى میرزا سابیر چەکی جاشێتی دژی شۆڕش بۆ فاشیستەکان هەڵگرت لە ناوچەی پێنجوێن.
1977
- هەروەها رەمزی مصروف صفار و ملازم حەسەن عەبدوڵڵا کە 2 لێپرسراوی سەرکردەی قیادە مۆقەتە بوون لە شارى هەولێر، لە ئێرانەوە نێردرانەوە و چوونەوە پاڵ دوژمن.
1995
- تێكشكاندنی پهلاماری پارتی بۆسهر كهپكی حهمهد ئاغاو كڵاوقاسم و باخچه له ڕۆژانی (27و28).
1999
- ههڤاڵ "مام جهلال" نهخۆشخانهی گشتی قهڵاچوالانی كردهوه كه تایبهت بوو به كهسوكاری شههیدان و پێشمهرگه.
2007
- لە هاوینەهەوارى دوکان بەسەرپەرشتى "مام جەلال، سەرۆک کۆمارى عێراق و مەسعود بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان رێککەوتنى ستراتیژیی نێوان "ی.ن.ک" و "پ.د.ک" ئیمزاکرا.
2006
- بەڕێز "مام جەلال" سەرۆک کۆمارى عێراق لە نووسینگەى تایبەتى خۆى لە بەغدا لەگەڵ ژمارەیەک وەزیر و وەکیلى وەزارەتەکانى کورد لەناو حکومەتى عێراق کۆبوەوە.
بابەتی زیاتر