1978
- لە کاتێکدا کە کۆمەڵێک لە لێپرسراوانی گەورەی حکومەت و حزبی فاشیستی دەسەڵاتدار بە میوانداری لە ماڵی کوێخا سمایلی تەلان لە دوکانی خوار و کۆبوونەوە، دەستەیەک پێشمەرگە هەڵیکوتایە سەریان (٩) کەس لە لێپرسراوانی حکومەت کوژران لەوانە قایمقام، مدیری ئەمن، مدیری پۆلیس، لێپرسراوی مونەزەمەی حزبی فاشیستی دەسەڵاتدار لە دوکان (١) ئەفسەری گەورەی ئیستخبارات (١) معاونی ئەمن (١) نەقیب، کوێخا سمایل خۆی و چەند کەسێکیتریش لە میوانەکانی برینداربوون.
1978
- مەفرەزەیەکی هەرێمى (٤) بە ئاڕبیجی لە سەنگەری دوژمنیدا لە مۆکەبە (چوارتا) (٦) سەرباز کوژرا (٣) سەربازیش بریندارکرا.
1987
- كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی حشع و "ی.ن.ك" له‌سه‌ر خاكی نیشتمان له‌باره‌ی ئاسایی بوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی دووقۆڵی و له‌مباره‌یه‌وه (29/7) روونكردنه‌وه‌یه‌ك ده‌رچوو.
1990
- به‌یاننامه‌ی هاوبه‌شی یه‌كێتی نووسه‌ران و كۆمه‌ڵه‌ی نووسه‌ران بۆ یه‌كبوون و به‌ستنی كۆنگره.
1993
- دوژمن ڕۆژانی (28) و (29) به‌خه‌ستی تۆپبارانی گونده‌كانی ناوچه‌ی شوانی كرد.
1995
- پارتی بهڕاجیمه بۆردومانی بنه‌سڵاوه‌ی كرد و (8) هاووڵاتی برینداربوون.
1998
- هەڤاڵ "مام جه‌لال" له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی باڵای UN به‌سه‌رۆكایه‌تی براكاش شا نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی UN كۆبووه‌وه.
2007
- هەڤاڵ "مام جەلال" لە قەڵاچوالان پێشوازییەکى گەرمى کرد لە تێکۆشەرى ناسراوى گەلەکەمان و دۆستى دێرینى خۆى مامۆستا "نەوشیروان مستەفا ئەمین" هەروەها تێکۆشەران و دۆستانى دێرینى خۆى هەڤاڵان مولازم عومەر و قادرى حاجى عەلى و محەمەد تۆفیق رەحیم و حەمە سەعید و بەختیار مستەفا و دلێرى سەید مەجید.
بابەتی زیاتر