1976
- یهكگرتنهوهی پاشماوهی هێزهكهی "ئیبراهیم عهزۆ" له گوندی "روبوزك" و شههیدكردنی "عێززهت و عومهر و ئیبراهیم و قاسم و محهمهد" بهدهستی قیاده موهقهته "پارتی".
1977
- رژێمی رەگەزپەرستی بەغدا بەپێی ئەو نەخشەیەی کە دایناوە بۆچۆڵکردنی ناوچەکانی سنوور بە قوڵایی 20 کم، وەکو لە نامیلکەکەی سەدام حسێن-دا، "خندق ام خندقان" روونکراوەتەوە، دەستیکرد بەڕاگوێزانی دیهاتەکانی ناودەشت، ئاکویەتی (رانیە) دۆڵی باڵەیان، سەرکردایەتی، شیوەزوور (چۆمان).
خێزانەکان بەزۆر سواری زیلی سوپایی ئەکران و ئەبرانە بەستورە، کانی قرژاڵە، چوارقوڕنە، رانیە، رواندوز و بەملاوبەولادا بڵاوئەکرانەوە. ئەم ماڵانە لە کەپر و چادردا نیشتەجێ ئەکران و هەر خێزانە لە پاى تیاچوونى کەلوپەل و گوزەرانیدا 50 دیناری ئەدرایە. دیهاتەکان سوتێنران، دارودرەخت و باخ، مزگەوت، هەنگەڵان، کێڵگەکانیان ئاگر تێبەردەداو ئاوەدانیان تێدانەدەهێشت. خێزانی پێشمەرگەکان بە ژن و منداڵ و گەورە و پیر و نێرومێوە هەموو گیران و برانە زیندانەکانی خوارو ناوەڕاستى عێراق.
1978
- خائین رەئوف عوبێد شەمیرانی لەناوشاری سلێمانی درایەبەر گولەو بریندار کرا.
1978
- مەفرەزەیەکی هەرێمى (٤) لەسەربازگەی بەرچاڵاوەى (چوارتا)ى دا.
1977
- مەفرەزەیەکی هەرێمى (٤) لە سەنگەرێکی دوژمنیدا لە کارێزە (چوارتا).
1979
- مەفرەزەیەکی کەرتى (٧)ى هەرێمى پارێزگاری، لە پشتی (بەستەستێن) کەوتە بۆسەیەکی دوژمنی فاشیستەوە کە پێکهاتبوو لە ژمارەیەکی زۆر سەرباز و جاشە خۆفرۆشەکان (عەباس ئاغا)ی خائن و نۆکەر، پێشمەرگە قارەمانەکان شێرانە شەڕێکی(٣) کاتژمێری دەستەویەخەیان لەگەڵ کردن و بە نارنجۆک و چەکی سووک لێیاندان، زیانی دوژمن (٥) سەرباز کوژران.
1979
- مەفرەزەیەکی کەرتی شارەزووری هەرێمى (٥) هێرشیان کردەسەر رەبیەی (فەقێ جن)ی نزیک دەربەندیخان بەئاڕبیجی و چەکیتر لێیاندان، زیانی دوژمن یەک ئەفسەر و چوار سەرباز کوژران.
1993
- تۆپخانهی ئێران بۆردومانی گوندی "پاش قۆتهڵ"ی دۆڵی ئاكۆیانی كرد.
1997
- وهزارهتی دهرهوهی ئهمریكا بڕی چوار ملیۆن دۆلاری وهكو كۆمهكی مرۆیی بۆ ناوچهكانی "سلێمانی و كهركوك" تهرخان كرد.
1999
- له هۆڵی پهیمانگای كادیرانی مهكتهبی ڕێكخستندا، لهلایهن ڕۆژنامهی "كوردستانی نوێ"وه، خولی (2000) بۆ پێگهیاندنی كادیری رۆژنامهنووسی كرایهوه
2006
- لە پەیوەندییەکى تەلەفۆنیدا لەگەڵ لویس ئایالاى سکرتێرى گشتى رێکخراوى سۆسیال ئینتەرناسیۆنال- بەڕێز مام جەلال سەرۆک کۆمارى عێراق، رێکخراوەکەى هاندا کار بۆ ئاگربڕێکى دەستبەجێ لە لوبنان بکات.
2007
بەڕێز "مام جەلال" سەرۆک کۆمارى عێراق لە نووسینگەى تایبەتى خۆى لە بەغدا پێشوازیکرد لە وەفدێکى فراوانى یەکێتى ئەدیبانى عێراق کە پێکهاتبوو لە (٣٣) شاعیر و رەخنەگر و بیرمەند میدیاکارى سەر بە گشت نەتەوە و مەزهەبەکان، لەو دیدارەدا سەرۆک تاڵەبانى داواى لێکردن رۆڵى ئەدیبان و رووناکبیران لە پشتگیریکردنى پرۆسەى سیاسی و دیموکراتیدا بەهێزبکرێت.
بابەتی زیاتر