1977
- هێزێکی گەورەی دوژمن لەناکاو گەمارۆی دەستەیەک پێشمەرگەیدا لەنێوان شیوەلوک- گورونی(چۆمان) شەڕ چەند کاتژمێرێکی خایاند، زیانى دوژمن یانزە سەربازیان لێ کوژرا و زیانی هێزى پێشمەرگەش شەهیدبوونى فەرماندەی کەرت مەحمود سەید(شیوەلوک – چۆمان) بوو.
1978
- مەفرەزەیەکی هەرێمى(٧) بۆسەیەکیان بۆ تاقمێک سەربازی دوژمن نایەوە لە کەڵەکی باڵەیان(چۆمان) چوارسەرباز کوژران.
1985
- شه‌وی(7/8) تیپه‌كانی(21)ی كه‌ركوك و(25)ی خاڵخاڵان، ده‌ستیانبه‌سه‌ر فه‌وجی مه‌نسور و فه‌وجی(44)ی سووك و مه‌قه‌ر سریه‌یه‌ك و(9) ره‌بیه‌دا گرت.
1986
- هێرشی ئاسمانی فڕۆكه‌كانی عێراقی له ڕۆژانی(7و8و24)ی ئاب بۆسه‌ر گونده‌كانی دۆڵی جافه‌تی و شه‌هیدكردنی(9) هاووڵاتی و پێشمه‌رگه‌یه‌ك و برینداربوونی(27)ی تر.
1996
- کاتژمێر(9)ی سه‌رله‌به‌یانی، پارتی له سێ قۆڵه‌وه په‌لاماری سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیاندا له نزیك گونده‌كانی"بنه‌سڵاوه‌ی بچووك، بێوكه، باخچه".
2007
- بەبڕیارى ژمارە(٤٣٢)ى سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران، لەرێوڕەسمێکدا قایمقامییەتى قەزاى قەرەداخ بەڕەسمى کرایەوە، شایانى باسە قەزاى قەرەداخ(٨٦) گوند و ناحیەى سێوسێنان لەخۆدەگرێت و ژمارەى دانیشتووانەکەشى(١٣) هەزار کەسە.
بابەتی زیاتر