1976
- دەستەی چەکداری هەورامان و شارەزوور یەکەمین چالاکی پێشمەرگەیی نواند لەسەرجادەی خورماڵ - سەیدسادق لە مسلحەیەکی پۆلیسیاندا.
1976
- هەڤاڵانی دوورخراوە و دەستبەسەری ناوەڕاست و خواروی عێراق بڕیاریاندا خۆیان لە دەست دوژمن دەربازبکەن و بگەنەوە چیاکانی کوردستان بۆ بەشداربوون و سەرپەرشتیکردنی ڕاپەرینی کۆمەڵانی خەڵک، ئەو هەڤاڵانەش بریتیبوون لەمانە..
هەڤاڵان خالید سەعید، شەهید سەعدی عەزیز(بەغداد) عومەر مستەفا و سەید کاکە (رمادی) عەلی عەسکەری(رفاعی) تاهیر عەلی والی(عمارە) شوێنەکانی خۆیان بەنهێنی بەجێهێشتوو بەرەو کوردستان کەوتنەڕێ و بڕیاریاندا کە هەندێکیان بچنە لای سلێمانی و هەندێکیتریان بچنە چیای قەندیل.
1979
- مەفرەزەیەکی کەرتی شارەزووری هەرێمى(٥) لە رەبیەی ئۆردوگای زۆرەملێی زەڕایەنیانداو بەئاڕبیجی و چەکی سووک گولەبارانیان کردن، زیانی دوژمن نەزانراوە.
1979
- هێزێکی سوپای فاشیست کە پێکهاتبوو لە(٢٠٠) جاشی نۆکەر و یەک فەوج سەرباز و(٣) هێلیکۆپتەری جەنگی هێرشیان کردەسەر ناوچەی(سورداش) مەفرەزەیەکی قارەمانی هەرێمى(٢) بەرەنگاری هێرشەکانی دوژمن بوونەوە. شەڕێکی خوێناویان لەگەڵکردن کە لە کاتژمێر(٧)ی بەیانییەوە تا(٦)ی ئێوارەی خایاند و پێشمەرگە قارەمانەکان دەستێکی چاکیان لە دوژمن وەشاند و جاشە خۆفرۆشەکانیان بەسەرشۆڕی و بەزیویی تا مۆڵگاکانیان لەناوباوەشی دوژمن ڕاونا. زیانی دوژمن(٧) جاش کوژرا و(٦) جاشیتریش برینداربوو، زیانی ئێمە(٣) پێشمەرگە برینداربوون و برینەکانیان سووکبوو، دوژمن تا یەک هەفتەی پاش شەڕەکە بەدوای جاش و سەربازە ونبووەکانیدا ئەگەڕا.
بابەتی زیاتر