مانگى(١ى١٩٨١) هاوسەرى مامۆستا"موحسن عوسمان حەمەد" گیانشاد"نەجیبە جەواد مەعروف" لەگەڵ کچێکى دوو ساڵ و نیویی بەناوى"هەتاو" لەلایەن هێزێکى جاش و سەربازەوە لە گوندى چەلبەسەر-ى شارى هەولێر دەستگیردەکرێن..
چیرۆکى ئەو دەستگیرکردنە لەوەوە سەرچاوەى گرتووە کە مامۆستا موحسن دەستى باڵاى هەبووە لە ئاشکراکردنى پیلانى ئەمنى هەولێر کە بەنیازبوون لەناو هێزى پێشمەرگەدا ئەنجامی بدەن.
مامۆستا موحسن دەڵێ:
"زستانى ساڵى(١٩٨١) لە گوندى چەلبەسەر بووم ئەو پیکابەى رۆژانە هاتووچۆى ناوشارى دەکرد، رۆژێک هاتە ناو گوند و کەسێکى نامۆ هاتەخوارەوە، لە خەڵکى گوندەکە نەدەچوو لەڕێکخستنەکانى ناوشارەوە نێرابوو هاتبوو من ببینێ، راپۆرتێکى هێنابوو لەناو راپۆرتەکەدا نووسرابوو یەکێک لە ئەندامانى ناوچەمان پەیوەندیکردووە بەئەمنى رژێمى بەعسەوە لەڕێگەى جەلال پیربارەوە، هەموو ئەندامانى ناوچەمان لەو پیلانە ئاگادارکردەوە.."
ئاشکرابوونى نەخشەکەیان لە چاوى ئەمیان ئەزانى، هەر بۆیە رۆژێک بەهێزێکەوە چواردەورى گوندى چەلبەسەر دەدەن و ژن و کچە دوو ساڵ و نیوەکەى مامۆستا موحسن دەستگیر دەکەن و کۆتا قۆناغى زیندانەکەیان نوگرە سەلمان و عەر عەر دەبێ. مامۆستا موحسن و فەرماندە مام غەفور ناسراو بە(مامە غەفە) و بەکر حەمە و هەندێک لە پێشمەرگەى سنوورەکە، بیر لە چارەسەرێک دەکەنەوە بۆ ئازادبوونى کەسوکارى پێشمەرگەکان و بەتایبەتى نەجیبەى خێزانى مامۆستا موحسن و هەتاوى کچى.
هەربۆیە لە قەرەچووغ چەند پسپۆڕێکى فەرەنسى دەستگیردەکەن و لەو رێگەیەوە فشار بۆ حکومەتى بەعس دەهێنن کە خێزانى(١٣٤) پێشمەرگە ئازاد بکەن، پلانەکەیان وەکو خۆى جێبەجێدەبێ و هەموویان ئازاد دەکرێن.
ئەم مامۆستا شۆڕشگێڕە، تەواوى ئەم چیرۆکەى کە لەزمانى هاوسەرەکەیەوە گوێی لێ بووە لە(١٨) خولەکدا دەگێڕێتەوە.
بابەتی زیاتر